Ranwi Spi Travel

Ranwi Spi Travel Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from Ranwi Spi Travel, Travel Agency, As Sulaymaniyah.

سلاو هاوریان پێم باش بوو ڕونکردنەوە بە هەندێك شت بدرێت زۆرکەس ئەبینم باسی ڤیزەی شنگن schngen ئەکات ئەڵێت بەوە ئەڕۆم بەڵا...
23/09/2021

سلاو هاوریان پێم باش بوو ڕونکردنەوە بە هەندێك شت بدرێت زۆرکەس ئەبینم باسی ڤیزەی شنگن schngen ئەکات ئەڵێت بەوە ئەڕۆم بەڵام هیچ زانیاری لەسەر نیە پێم باش بوو کورتەیەك لە ڤیزەی شنگن بزانن
ڤـیزای شینگـن چـییە؟

شینگـن بریتییە لەو بەڵگـەنامـە
(ڤـیزا)یـــە کە ڕێگـە دەدات
سەردانی ناوچـەی شینگـن بکـەیت،

ھاتووچـۆ لەنێو شارەکانـی ئەم دەوڵەتانە
زۆر ئاسان کـاری بۆ دەکـرێت
بەمەرجـێک خـاوەنی ئەم بەڵگەنامەیە بیت،
واتە فیـزەی شنگــن

ناوچـەی شینگـن ٢٦ دەوڵەتـی
فەرمی دەگرێتەوە،
ھــــەروەھا لە بەڵگەنامـــــــەی شینگن
٢٢ دەوڵەتی ئەندام لە یەکێتی ئەوروپاو
٤ دەوڵەت لە EFTA ھـەن.

شینگـن دەوڵەتەکانـی UK ناگرێتەوە،
ھەریەکە لە رۆمـانیا – بولگـاریا – کـڕواتیا –
ئـەمـانە شـنگــن نیـن
تەنیـا فیـزە

قـبرس و ئیرلەنـدا چـاوەروان دەکرێ
ببنە ئەنـدام لەناوچـەی شینگـن.

ھەروەھـا چەند وڵاتێکــــی تر ھەن
ئەندام نین لە یەکێتی ئەوروپا،
بەڵام ھاتـــــووچۆ لەنێوانیان ئازادە
کـە بریتین لە
نەرویج – ئایسلەندا – سویسراو لیشتنشتاین.

دەوڵەتەکـانی ئەندام
لەناوچـەی شینگـن بریتیین لە
نەمـسا – بەلجـیکا –
کـۆماری چیک – دانیمـارک –
ئیستـۆنیا – فـەرەنسا –
فینلەندا – ئەڵمـانیا – یۆنـان –
ھەنگـاریا – ئایسلەندا –
ئیتالیا – لاتیڤیا –
لیتوانیا – لۆکسمبۆرگ – ماڵـتا –
نەرویج – ھۆلەندا –
پۆلەندا – پرتوگال –
سلۆڤاکیا – سلۆڤینیا – ئیسپانیا –
سـوید – سویسراوــ
لیشتنشتاین

ئـەمـانەی بـاسمـان کــرد شـنگــنـی هـەیە

ئەو بەڵگـەنامەیە ٩٠ رۆژ کاری پێدەکـرێ
پاشـان دەبێ نوێبکرێتەوە،
یـان بگــەرێیتـەوە

بەریتــانیــا شنگـن نیـە تەنیـا فیـزەیە

ھەروەھـا سـێ جۆری ھــــەیە
ئەو بەڵگـەنامەیە ( A – B – C )

جۆری D بەکاردێ بۆ خوێندن و
ئیشکـردن لەو وڵاتـانە

دەپـرسن بـاشـە بەشنگـن بێین ئەتوانین
نەگــەرێینەوە?
بەڵێ دەتـوانی بـۆنـا بەڵام بەمەرجێـک
تەئمینـاتت نەخـەوانـدبێت چـونکـە
دواتر دەستـی بەسـەردا دەگـیـرێ گــیان

دەپـرسن بـاشـە ئێمـە بەشنگـن بێیـن
دەتـوانین وڵاتـان بگـەرێین وەک وتمـان بەڵـێ
تـا ئەوکـاتەی دەتـەوێت ئەو وڵاتـانەی
ئـامـاژەمـان پێـداوە بەدڵـی خـۆت بگــــەڕێ
بەڵام دواتـر
بگـەرێرەوە بـۆ یەکـەم وڵات
کـەلێـی داخـڵ بـووی بـۆ ?
چـونکـە تـۆ لەوێ پەنجـەمورت کـردووە
لەوێـش ئەتـوانـی داوای مـافـی
پەنـابەری بکـەیت

ھەنگاوەکانی پێشکەشکردن بۆ کورسی خوێندن لە زانکۆکانی ئەڵمانیا:یەکەم: بڕوانامەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە وەزارەتی ئەزموونەکان ...
15/09/2021

ھەنگاوەکانی پێشکەشکردن بۆ کورسی خوێندن لە زانکۆکانی ئەڵمانیا:
یەکەم: بڕوانامەی پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە وەزارەتی ئەزموونەکان مۆر و ئیمزا بکرێ.
دووەم: ئەوانەی بۆ ماستەر تەقدیم ئەکەن بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە وەزارەتی خوێندنی باڵا مۆر و ئیمزا بکرێ.
سێیەم: پاشان بڕاوانامەی پۆلی ١٢ و بەکالۆریۆس پێکەوە لە وەزارەتەکانی داد و پەیوەندیەکانی دەرەوە مۆر و ئیمزا بکرێ.
چوارەم: بۆ تەقدیم بۆ کورسی بەکالۆریۆس تەنھا براوانامەی پۆلی ١٢ داواکراوە ، بۆ ماستەر ھەردووکیان داواکراوە.
پێنجەم: کە ئەو ھەنگاوانەت تەواوکرد براوانامەکانت ئامادەن بۆ پێشکەشکردن بۆ کورسی خوێندن و ئەتوانی داواکاری کورسی زانکۆ پێشکەش بکەی.

تێبینی : زۆربەی زۆری زانکۆکان ٩٠٪‏ قبوڵی مەرجدار ئەیەن بە خوێندکار تا ئەو کاتەی بڕوانامەی توانستی زمان تەواو ئەکا و پاشان خوێندکار ئەتوانێ دەست بکا بە خوێندنەکەی، بۆ ئەوەش زانکۆکان و یونی ئەسێست داوای براوانامەی ئاستی B2 یاخود 800 کاتژمێر کۆرسی زمان ئەکەن بۆ ئەوەی قبوڵی مەرجدار بدەن بە خوێندکار، ھەنێ زانکۆ ئەو مەرجانەشیان نیە.

ئەگەر لە کوردستانی بۆ ئەوەی بتوانی بە بێ دوو دلی و کێشە ڤیزا وەرگری ئەوە پێویستە تا ئاستی B1 زمان بخوێنی.
ئەگەر ئەو ھەنگاوانەت ھەموو جێبەجێکرد پیرۆزە ڤیزاکەت بەدەست ھێناو ئێستا ئەتوانی سەفەری ئەڵمانیا بکەی.

ئێستاش شێوازەکانی تەقدیمات روون ئەکەمەوە کە دوێنێ کاک ھەردی شەفیق لە کۆمێنت پێشنیاری کرد.

بۆ تەقدیمات لە ڕێگای یونی ئەسیست :
یەکەم: پێویستە لەسەر وێبسایتی Uni Assist, ئەکاونتێک دروست بکەی.
دووەم: زانیاری کەسی خۆت داخل بکەی:
سێیەم: پاش ئەو ھەنگاوانە ئەتوانی بەشی دڵخوازی خۆت ھەڵبژێری و ئەو دۆکۆمێنتانە ئەپلۆید بکەی کە یونی ئەسێست لێت داوا ئەکا.

بۆ تەقدیماتی ڕاستەوخۆ لە ڕێگای وێبسایتی زانکۆکان:
یەکەم:لە بەشی Bewerbung کلیک ئەکەی و username و پاسۆردێکی تایبەت بە خۆت دروست ئەکەی پاشان ڕاستەوخۆ ئیمێڵکت لە زانکۆوە پێ ئەگا ئەبێ ئەو ئیمەیڵە پشتڕاست بکەیتەوە و زانیاریە کەسیەکانی خۆت پڕ بکەیتەوە.
دووەم: کە ئەوانەت کرد ئێستا ئیتر ئەکاونتەکەی تۆ ئامادەیە بۆ تەقدیم.
سێیەم: ئێستا ئەتوانی لە بەشی Suchen تەقدیم بۆ ئەو بەشە بکەی ئەتەوێ بیخوێنی.
چوارەم: لێرەدا ھەمووی زانیاریە و ئەبێ پڕی بکەیتەوە ناوی خوێندنگا، زانکۆ ئەگەر تەقدیمی ماستەر بکرێ، کۆنمرە و تا دوایی.
پێنجەم: پاشان دۆکۆمێنتەکانت ھەمووی بە یەک Pdf ئەپلۆد ئەکەی لەو شوێنەی لێت داواکراوە.

تێبینی: ئەگەر بە نیازی داواکاری بەکالۆریۆس پێشکەش بکەی ئەوا ئەبێ کۆنمرەی پۆلی ١٢ لە ٧٠ زیاتر بێ ، کەمتر لە ٧٠ ئەکەویتە مونافەسەوە لەگەڵ خوێندکارانی دی.

بۆ ماستەر زۆربەی زانکۆکان کێشەیان لەگەڵ کۆنمرەدا نیە ، بەڵام ھەموو زانکۆکان مەرجی توانستی زمانیان ھەیە ، بۆ زمانی ئەڵمانی ئاستی C1 بۆ ئنیگلیزی 6 ھەنێ زانکۆش 5 ئایڵس.

کە ئەوانەت ھەموو کرد ٤ بۆ ٨ ھەفتە چاوەروان ئەبی و پاشان وەلامی داواکاریەکەت ئەدرێتەوە.
وه رگيراوه له په يجى :
فيربوونى المانى به كوردى

له تازه ترین ریزبه ندی پاسبورتی ولاتان .ولاتی ئه لمانیا هاوشان له گه ل کوریای باشور .له پله ی ۳یه م مانه وه.له دوای یابا...
12/07/2021

له تازه ترین ریزبه ندی پاسبورتی ولاتان .ولاتی ئه لمانیا هاوشان له گه ل کوریای باشور .له پله ی ۳یه م مانه وه.له دوای یابان و سه نغافوره..جه وازي ئه لمانيا ده توانيت
سه فه ره ي 191ولاتی پیبکه یت به بی وه رگرتنی فیزه..جه وازی عیراقی دوای ململانیکی زور توانی له
ئه فغانستان بباته وه . ..يه ك پله بچیته
سه ره وه..له پله ی پیش کوتا خراپترین پاسپورتی جیهان.
پیروزه

Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647711141414

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Ranwi Spi Travel posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Ranwi Spi Travel:

Videos

Share

Category