08/07/2020
ڤیزای شنگن بریتییە لە بەڵگەنامەی رێگەپێدان لەلایەن لایەنێکی رێپێدراو بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێ گەشت و سەفەر کەن بۆ ناوچەی شنگن . زۆنی شنگن پێکهاتوە لە ٢٦ وڵات کە رێکەوتوون لە سەر هات و چۆی ئازادانەی هاووڵاتیەکانیان لە نێوان ئەم ناوچەیە، وەک ئەوەی هەموویان هاووڵاتی یەک وڵاتی یەکگرتووبن. لە ٢٦ وڵات کە رێکەوتننامە شنگنیان پێکهێناوە، ٢٢ وڵات لە یەکێتی ئەوروپا و ٤ی دیکەش لە وڵاتانی ڕێکخراوەی بازرگانی ئازادی ئەوروپا.
وڵاتانی ناوچەی شنگن:
هەنگاریا🇭🇺، هــۆڵــهندا🇳🇱، سـلۆڤینیا🇸🇮، نەمســـا🇦🇹 ئیتـــاڵیا🇮🇹، ئەڵمانــیا🇩🇪 فەڕەنسا🇫🇷،چیك🇨🇿،ئیسپانیا🇪🇸 ، سوید🇸🇪،دانماڕك🇩🇰پورتوگال🇵🇹، پۆڵۆنیا🇵🇱
سویسرا🇨🇭, لاتیڤیا 🇱🇻, نەرویج 🇳🇴 , ماڵتا 🇲🇹, سلۆڤاکیا🇸🇰 , ئیستوانیا🇪🇪, یۆنان 🇬🇷, ھتد....
ڤیزای شنگن بۆ کێ یە:
هاووڵاتیانی وڵاتانی دەرەوەی ناوچەی شنگن دەبێت ڤیزا وەربگرن بۆ داخڵ بوون بۆ ناوچەی شنگن. هەرچەن زۆر وڵات هەیە کە جیاکراونەتەوە. لە ھەرێمی کوردستانیش چەند کونسوڵییەیەکی وڵاتانی شنگن چاوپێکەوتن ئەنجام دەدەن بۆ ئەو ھاوڵاتییانەی داواکاری وەرگرتنی ڤیزا پێشکەش دەکەن لەوانە: ئەڵمانیا , فەرەنسا , ئیتاڵیا , ھەنگاریا و چیک, ھتد.....
پێداویستیەکانی داواکردنی ڤیزا:
بۆ سەفەر کردن بۆ وڵاتانی ناوچەی شنگن پێویست ئەکات داواکاری پێشکەش بکرێت بۆ سەفارەت یان قونسۆڵخانەی یەک لە وڵاتانی ناوچەی شنگن. بۆ ئەم مەبەستەش کۆمەڵێک دۆکیۆمێنت پێویستە رێک بخرێت بۆ ئەوەی داواکار بیسەلمێنێت مەبەستی سەردانی چیە، بڕی تێچووی سەفەرەکەی پێیە و پێش بە سەرچوونی ماوەی ڤیزاکەی ناوچەی شنگن بەجێ دەهێڵێت. پێداویستیەکان بریتین لە:
1- فۆرم
2-پشتگیری كار.
3- پشتگیری بانك.
4- وهرگێڕانی بهڵگهنامهكان.
5- بیمەی تەندروستی
6- حجز کردنی ھۆتێل و تیکت
جۆرەکانی ڤیزای شنگن:
بەپێی سرووشت و مەبەستی سەفەر چەن جۆر ڤیزا هەیە کە لە لایەن سەفارەتەکان یا باڵوێزخانەکانەوە ئەدرێن بە داواکار.
ڤیزای شنگنی یەکسان (USV).
ئەم ڤیزەیە مۆڵەتی داخڵ بوون بۆ وڵاتانی ناوچەی شنگن بۆ تێپەڕین یا مانەوە لە ناوچەی شینگن بۆ ماوەیەکی دیاری کراو بۆ ٩٠ رۆژ لە هەر ٦ مانگێکدا بەدی دەهێنێت بۆ داواکار. بە پێی مەبەستی سەردان سەد جۆر ڤیزا لە خۆی دەگرێتەوە: A, B و C
ڤیزای سنوورداری ناوچەیێکی دیاری کراو (LTV)
ئەم ڤیزایە مۆڵەتی گەشت کرفن بۆ وڵاتێک یا چەن وڵاتێکی دیاری کراو ئەدات کە ناوەکەیان لە کاتی داواکاری ڤیزادا هێنراوە بۆ جگە لە وڵاتانی دیاریکراو، بۆ هیچ وڵاتێکیتری ناوچەی شنگن رێپێدراو نیە.
ڤیزای نەتەوەیی
ڤیزای نەتەوەی جۆری D بەس بۆ کەسانێک ئەدرێت کە مەبەستیان خوێندن، ئیش کردن و یا مانەوەی هەتاهەتایی لە وڵاتێکی ناوچەی شنگن بێت. داواکاری کۆکردنەوەی خێزانیش ئەم جۆر ڤیزایە وەردەگرێت.
ھەڵبەتە رێکی و تەواوی و دروستی لە بەڵگەنامەکانی پێشکەشکردن بۆ موقابەلە و روونی مەبەستی سەفەر دەورێکی کاریگەری ھەیە لە وەرگرتنی ڤیزاکە.
_____________________
بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە:
ئۆفیسی سەرەکی کۆمپانیا/ سلێمانی ـ شەقامی سالم ـ سەهۆلەکە ـ تەلاری سەید قادرـ نهۆمی یەکەم
07706963000📲
0750 198 7000 📞
ئۆفیسی هەولێر/ شەقامی ۱٠٠مەتری ـ پێش ترافیک لایتی عینکاوا
07709636000 📞
07509636000 📞
لقی چەمچەماڵ/تەلاری بێستون - بەرامبەر بازاری دۆلارەکە
0751 191 8646 📞
0770 347 3779📞
#تراڤل
#کورد #کوردستان #سلێمانی #ھەولێر #ئەستەنبول