12/01/2021
منع یان ابطال چۆن لە پاسپۆرت دەدرێت.
چەند هۆکارێک هەیە بۆ ئەوەی پاسپۆرتت بلۆک بکرێ نەتوانی گەستی پێ بکەی
وولاتی تورکیا بە نموونە دەهێنینەوە کە لە دراوسێمانە و ڕۆژانە خەلکێکی زۆر سەردانی دەکەن جا چ بۆ گەشت بێت یان بۆ پەڕینەوە بۆ یەکێ لەوولاتانی ئەوڕوپی بێت یان بۆ بازرگانی یان خوێندن یان نەخۆشی بێت یان بۆ هەر مەبەستێکی تر بێت لە ئەنجامی چەند هەلەیەک کە هەلگری پاسپۆرت دەیکا یان لەکاتی وەرگرتنی ڤیزاکە کێشەیەکی بۆ دروست دەبێ یان پاسپۆرتەکەی کێشەیەکی هەیە ئەوانە بەگشتی هۆکارن بۆ منع .
لە وولاتی تورکیا زۆربەی ئەو کەسانەیمنع یان هەیە بۆ 5 پێنج سال بووە کەسانێک لە فڕۆکەخانە گیراون یان کێشەیان بۆ دروست کردوون یان ڤیزای شنگن ی ساختەیان لەسەر پاسپۆرتی عێراقی داوە و پێیان گیراوە ئەوا ئەو کەسە توشی کێشەی زیندان و لێپێچینەوە و دیپۆرت کردن و غەرامەش دەبێت لە هەمووشی خراپتر منع دەکرێ بچێتەوە تورکیا بۆ ماوەی 5سال یاخود لەکاتی داخل بوون بۆ تورکیا هیچ کێشەیەکی نیە مافی هەیە یەک مانگ بمێنێتەوە ئەو زیاتر دەمێنێتەوە دەبێ لەکاتی گەڕانەوەی غەرامە بدا ئەگەرنا ئەویش منع دەکرێ یان لە ڕێگەی قاچاغ دەگیرێ پاسپۆرتیش لایە ئەوا دیپۆرت و منع دەکرێ یان بە ڤیزای S1 کە بە ئەلکتڕۆنی ناسراوە لای خۆمان کە بێ مقابلە و خێرایە لە گەڕانەوەی یاخود هەرزانتر و ئاسانتر وەردەگیرێ ئەویش بەدەرنیە لە کێشەی منع و دیپۆرت چونکە بە ئاسانی ساختە دەکرێ کەسی وەرگر هیچ چاوپێکەوتنەک مقابلە ناکا و پەنجەمۆریش ناکا وە بە ڤیزای نەخۆش ناسراوە لەڕاستیدا ئەوجۆرەیان بۆ نەخۆش و باری لەناکاوە تەنها دەتوانی بە فڕۆکە گەشت بکەی واتە لە کۆتاییەکەی تێچوی زیاتر دەبێت مەترسی داخل نەبونیشی هەیە بۆیە ڤیزاستیکەرەکە بە هەموو شێوەیەک باشترە و زەمانترە ئازادانەش دەتوانی بە پاس یان فڕۆکە یان لەسنوور خۆت داخیل بیت و دوورە لە ساختەکاری لەکاتی چاوپێکەوتنت هەرکێشەیەکت هەبێ پێت دەلێن واتە خەرجیەکان ناکەی و هیچ زەرەر مەند نابیت
چارەسەری کێشەی منع هەیە دەتوانی چاکی کەی و گەشت بکەیەوە لە ئایندەیەکی نزیک باسی دەکەین
هیوادارین هەمووتان لە منع بەدوور بن و تەندروست بن
لەگەل ڕێزمان.