21/12/2019
ڕێکارەکانی گەشت کردن لە فڕۆکەخانە ؟؟؟؟
هەر گەشتیارێک سەردانی فڕۆکەخانە دەکات پێویستە ئەم خاڵانە جێبەجێبکات
1. ڕاستگۆیی له ووتنی زانیاری یه‌كان سه‌باره‌ت به كه‌سایه‌تی و دۆكیومێنت و كه‌ل و په‌ل ده‌بێته زیاتر رِێز گرتن و زووتر بهرِێ كردن .
2. به‌گه‌یشتنی بۆ ده‌روازه‌ی تێرمیناڵ پابه‌ندی رِێنمایی یه‌كانی ناو فرِۆكهخانه بێت و پهیرِهوی ئه‌و یاسایانه بكرێت كه نوسراوه یان رِێنماییت ده‌كرێت له‌كاتی پشكنین دا.
٣. دانیشتن له هۆڵی چاوهرِوانیدا تا كاتی بانگه‌واز و داگیرساندنی شاشه‌كان و ده‌ركه‌وتنی كاتی گه‌شته‌كه ئه‌و كات رِووبكهره شوێنی تایبه‌ت به وه‌رگرتنی جانتا وچێك كردنی بلیت و پاسپۆرت.
٤. دڵنیابه له وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌ساپۆرت وبلیت و كارتی بۆردین (كارتی رِێگه پێدان بۆ سه‌ركه‌وتنی فرِۆكهكه).
٥. له‌كاتی قه‌ره‌باڵغیدا وه‌كو خه‌ڵكان سه‌ره بگره و ئارامی بپارێزه , دڵنیا به كه تۆش ده‌گه‌یته كاونته‌ر و ده‌گه‌یته ناو فرِۆكهكه.
٦. دڵنیا به له مۆر كردنی پاسپۆرته‌كه‌ت بۆ رِۆشتن و پاسپۆرته‌كه‌ت بیر نه‌چێت.
٧. هیچ شتێك وه‌ك جانتاو وعهلاگه و شتی تر به‌جێ مههبَڵه.
٨.ئارامی و پاك و خاۆینى ناو تێرمیناڵ و شوێنه‌كانی تر بپارێزه و خاشاك بكه‌ره شوێنه تایبه‌تی یه‌كانه‌وه.
٩.به‌هه‌ستی دڵسۆزی و په‌رۆشیه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كارمه‌ند و كه‌ره‌سته‌و و پاص و ئوتومبیله‌كانی ناو فرِۆكهخانه بكه.
١٠.فرِۆكهخانه موڵكی هه‌مووانه و كارمه‌ندانی فرِۆكهخانهش بۆ خزمه‌تی هه‌مووان كار ده‌كه‌ن هاوكاریان بكه و رِێنمایی یه‌كانی فرِۆكهخانه پهیرِهو بكه با گه‌شته‌كه‌ت به‌خۆشی و سه‌لامه‌تی به‌ئه‌نجام بگه‌ێنیت وهه‌ر پێویستیه‌كت هه‌بوو كارمه‌ندانی فرِۆكهخانه ته‌واوی ئاسانكاری و هاوكاریت بۆ ده‌كه‌ن .