22/08/2021
وه‌ڵایی موو نه‌رم نیم
وه‌ك هه‌ر تاكێكی كوردی ئینسانێكی كولتوریم
به‌ڵام له سه‌دا 80 ی كێشه‌ی نێوان ژن و مێرد خه‌تای پیاوه...
ئێمه‌ی پیاو قۆنه‌ره‌ی په‌نجا كه‌س ماچ ئه‌كه‌ین تا ئه‌و ژنه‌مان پێ ئه‌ده‌ن.
كه‌چی دواتر كه پۆستێمكان وه‌رگرت، تۆزێك ده‌وڵه‌مه‌ند بووین.
له هه‌مبه‌ر ژنه‌كانمان ده‌م ئه‌كه‌ینه‌وه و جنێو و سوكایه‌تییان پێ ئه‌كه‌ین.
مناڵ باش نیه ئه‌ڵین خه‌تای تۆیه. په‌روه‌رده عایدی تۆیه
به‌ڵام كه باش ئه‌بێت ئه‌ڵێن كوڕی باوكی خۆیه‌تی.
كێشه‌ی نێوان ژن و مێرد هه‌مووی له‌سه‌ر ئیهمالكردنی ژنه له لایه‌ن پیاوه‌وه.
سه‌ره‌تا وه‌ك تانجی به‌دوایه‌وه‌ین، كه‌چی دوای ده ساڵ پێمان عه‌یبه له‌گه‌ڵیدا بچینه ده‌ره‌وه.
ـ مناڵی نه‌بێت بیر له‌وه ئه‌كه‌ینه‌وه ژنێكی تر بدۆزینه‌وه. كه‌چی ئه‌گه‌ر خه‌تای ئێمه‌ی پیاو بێت.
په‌نجا ساڵ له‌گه‌ڵمان ئه‌بێت و ورته له ده‌میه‌وه نایه‌ته ده‌ره‌وه.
نه‌خۆش بێت هاوارمان لێ هه‌ڵئه‌سێ، كه‌چی ئێمه هه‌ر به واتا كورده‌وارییه‌كه‌ی خۆمان پیاو نه‌بین 20 ساڵ بۆمان ئه‌پۆشێ.
ـ هه‌زار په‌یوه‌ندی كۆنمان هه‌بووه. به‌دوای ئه‌و كچه‌دا ئه‌گه‌ڕین كه كاتی خۆی له زانكۆ بۆمان نه‌بووه.
ئه‌یكه‌ینه فرێند، به‌ڵام یه‌ك كوڕ كاته فرێند تۆ به‌دڵت نه‌بێت دڵی لێ پیس ئه‌كه‌ی.
ژنی داماو خۆی جوان ئه‌كا، ئه‌چێت بۆ ساڵۆن، ئه‌ڵین دڵی ته‌ڕه، خۆی جوان ناكا، ئه‌ڵین سارده.
داماوه مناڵی هه‌یه خیانه‌تی لێ ئه‌كه‌ین به ڕه‌سمی ڕووته‌وه ئهگیریێن له‌به‌ر مناڵه‌كان هیچ ناكا و لێت قبووڵ ئه‌كا و له‌گه‌ڵ ئه‌مێنێته‌وه،
كه‌چی دووباره ده‌ست به فیعلی قۆڕ ئه‌كه‌یته‌وه.
به‌ڵام ئه‌و یه‌ك كورته ناهی هه‌ڵه‌ی بۆ بێت بیر له‌وه ئه‌كه‌یته‌وه بیكه‌یته به‌ڵگه بۆ ناپاكی.
ئاخر وه‌ڵایی ئێمه نازانین چۆن له‌گه‌ڵ ژن ته‌عامول بكه‌ین،
نازانین به چ ده‌سته‌واژه‌یه‌ك دڵیانخۆش كه‌ین.
ژن پاره‌ی ناوێ. تۆی ئه‌وێ وه‌ك مرۆڤ. تۆی ئه‌وێ كه‌وت بوێ.
ژن ئه‌یه‌وێ زۆرترین كات له‌گه‌ڵی بیت. ئه‌یه‌وێ ده‌ستخۆشی لێ بكه‌ی. ئه‌یه‌وێ جار‌و بار میوان بێنیته‌وه.
كه‌چی تۆ تاقه‌تت نیه. ژن حه‌زی له ماڵی گه‌رم و گوڕه. حه‌زی له ده‌نگی پیاڵه و قریوه و پێكه‌نین و یاده‌وری خۆشه.
كه‌چی تۆ ئه‌ڵێی په‌نجه‌ت كردووه به پلاكی كاره‌بادا قژ بژ.
له بیری چوه‌ته‌وه كه چی كرد تا ئه‌و ژنه‌ی هێنا.
ئێستا پێی ئه‌ڵێ سارد، پێی ئه‌ڵێ ده‌مه‌وه‌ر.
پێی ئه‌ڵێ: شاته شات ئه‌كا...
ئازاد جه‌لال