Real madrid travel

Real madrid travel ڕیاڵ تراڤڵ بۆ فڕۆكه‌وانی و گه‌شت و گوزار
دابینكردنی ف?

08/06/2022
23/08/2021
23/08/2021

ئاسا بۆ گەشت و گوزار........................................................................................................................................
ئێستا دەتوانیت کارەکەت بە ئێمە بسپێریت......
ماستەرکاردی بانکی ڕافیدەینی عێراقى
ماستەر کارد / جزدانێکی پارەیە و ماستەرکاردی بانکی رافیدەین یەکێکە لە باشترین ماستەرکاردەکان کە ده توانيت کارەکانی رۆژانەی پێ ئەنجام بدەیت
تایبەت مەندی ماستەرکاردى ڕافیدەین :
١- دەتوانیت بۆ هەموو کارێکی ئۆنلاین بەکاری بێنیت وەک
(تکتی فرۆکە-هۆتێل-تکتی شەمەندەفەر-سپۆنسەری فەیس بووک و انستاو سناپ چات ) ✈️🛫
٢- دەتوانیت لە ئامێرەکانی ATM پارەکەت ڕابکێشیتەوە واتا کاتێک پێویستت بە پارەبوو لە کارتەکەت دەتوانیت پارە کەت رابکێشیتەوە لە سەرانسەری جیهاندا .
٣- دەتوانیت پارە زیادبکەیت هەرکاتێک ئارەزووت لێبێت ( بە عمولە ی تەنها ۱۰۰۰ هەزار دینار )
٤- دەتوانیت پارە بنێریت لە ماستەر کاردێک بۆ دانایەکی تر .
٥- هەر کاتێک ئارەزووت لێبێت دەتوانیت ئاگاداری بالانسی کاردەکەت بیت لە ڕێی بەرنامەی تایبەت بەخۆی. (واتا لە کاتی کەمکردن و پرکردنەوەی بالانسەکەت ئاگادار دەبیت ).
٦- بالانس چەند ئارەزوت لێبێت زیاد دەکرێت. ( بە سەردانکردنی بنکەکانمان یان نارنی باڵانسی اسیا حەواڵە و فاست پە ی )
٧- دەتوانیت حەواڵەی پێبکەیت بۆ هەموو شارەکانی عێراق
٨- ناوی سیانی خۆت لە سە ر کارتەکە دەبێت
۹- لە هەموو ئامێرێکی POS کار دەکات
۱۰- ئە و بەڕێزانەی مووچەیان لەسە ر عێراقە دەتوانن ڕاستەوخۆ مووچەکانیان بەم کارتە وەرگرن بێ گە ڕانەوە بۆ بنکەکانی کی کارد
۱۱- پشتگیری وایفای پەیمێنت دەکات کە ڵە وڵاتان دەتوانی بۆ میترۆ و پاسە کان بەکاری بێنیت لە گەشتەکەت دا .
۱۲- لە کاتی گەشتە کەت پێویستت بە کاش نیە تەنها ماستەرکاردی ڕافیدەین بەکاربێنە .
۱۳- لە کاتی وون بوون یان دزران لەڕێگەی بەرنامەی تایبەت بەخۆی دەتوانیت ڕاستەوخۆ کارتەکەت ڕاگریت .
۱٤- لە کاتی بوونی هەرکێشەیە کدا دەتوانن ڕاستە خۆ پەیوەندیمان پێوەکەن یان پە یوەندە کەن بە ڕاژەی بەژداربوان لە ناوخۆی عێراق دا (٤٢٢) لە دەرەوەی وڵات
(+9647716404444)
۱٥- ماوەی بەسەرچوونی دوای ۳ ساڵە
پێداویستیەکان: پاسپۆرت یان کارتی نیشتیمانی
گەیاندنمان هەیە بۆ هە موو شار و شارۆچکەکان .
لەگەڵ ماستەر کاردی ڕافیدەن
لەگەشتەکەت ئاسودە بە........................................................................................................................................
لەئینستاگرام فۆڵۆمان بکەن :
https://www.instagram.com/asa_travel_/........................................................................................................................................
ئاسا بۆ گەشت و گوزار
بۆ دابینكردنی فیزا - تكت - هۆتێل - دڵنیای ته‌ندروستی - گروپی گه‌شتیاری - ئاڵوگۆڕی دراو - حەواڵە
بەختیاری بەرانبەر هۆتێل گراند ملینیۆم تەنیشت بنکەی پۆلیسی بەختیاری
بۆ زانیاری دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن
📞 07719910907
📞 07705450814

هاوڕیان لایکی ئەم پەیجە بکەن
18/08/2020

هاوڕیان لایکی ئەم پەیجە بکەن

ئاسا بۆ گەشت و گوزار........................................................................................................................................
هەموو ڕۆژێک زانیاریەکی نوێ........................................................................................................................................
ماڵدیف خاوەنی نزیکەی ١٢٠٠ دورگەیە کە ٢٠٠ دورگەیان خەڵکی تیا نیشتەجێ نابووە. دوورگەکانی تر هەمووی بەکاردەهێنرێن بۆ خزمەتگوزاری فڕۆکەخانە، کشتوکال، پیشەسازی وە تەنانەت بەندیخانە
ئاڵاکەیان چەند هێمایەک لە خۆدەگرێت. ڕەنگی سەوز مانای ئاشتی و داری گوێزی هیندی دەگەیەنێت، ڕەنگی پەمەی مانای ئیسلام دەگەیەنێت، سور مانای خوێن بۆ شەڕ کردن لە پێناو سەربەخۆی دێت........................................................................................................................................
ئاسا بۆ گەشت و گوزار
بۆ دابینكردنی فیزا - تكت - هۆتێل - دڵنیای ته‌ندروستی - گروپی گه‌شتیاری - ئاڵوگۆڕی دراو - حەواڵە
بەم نزیکانە دەکرێتەوە لە سلێمانی
بۆ زانیاری دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن
07501186054........................................................................................................................................

بە هۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان عێڕاق و تورکیا تا بەرواری ١-٩-٢٠٢٠، هەندێک هەواڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و کەناڵە...
05/08/2020

بە هۆی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانیەکانی نێوان عێڕاق و تورکیا تا بەرواری ١-٩-٢٠٢٠، هەندێک هەواڵ لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندندا بڵاوبۆتەوە دەربارەی ڕاگرتنی فیزەی تورکیا و ئەو هاوڵاتیانەش کە فیزەیان هەیە ناتوانن گەشت بکەن. ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستی و باوەر بەو جۆرە هەواڵانە مەکەن.
بە پشت بەستن بە دوا بڕیاری وەزارەتی ناوەخۆی عێڕاق کە تا بەرواری ١٠-٨-٢٠٢٠ ڕێگای وشکانی (دەروازە سنوریەکان) داخراوەو. دوا بە دوای کرانەوەی ڕێگای وشکانی (دەروازە سنوریەکان) ئەو هاوڵاتیانەی کە لە ئێستادا فیزەیان هەیە دەتوانن بە بەکارهێنانی ڕێگای وشکانی (دەروازە سنوریەکان) گەشتی تورکیا بکەن.
وەرگرتنی داواکاری فیزە و پێدانی فیزە لە لایەن کونسوڵخانە بەردەوامە.
دەتوانن داواکاریەکانتان لە بنکەکانی بەغداد، بەسرە، دهۆک، هەولێر، کەرکوک، موسڵ وە سولێمانیدا پێشکەش بکەن.

جەژنتان پپیرۆز بێت
30/07/2020

جەژنتان پپیرۆز بێت

سێ ڕۆژی جەژن ھەموو ھۆکارەکانی گەیاندنی حکومی بێبەرامبەرن لە ئیستانبوڵ )ئەم بڕیارە /میترۆکان و ترامڤای و پاسە حکومیەکان و...
29/07/2020

سێ ڕۆژی جەژن ھەموو ھۆکارەکانی گەیاندنی حکومی بێبەرامبەرن لە ئیستانبوڵ )

ئەم بڕیارە /میترۆکان و ترامڤای و پاسە حکومیەکان و باخیرە حکومیەکان ئەگرێتەوە

پاریس گرنگترین شاری ئەورووپیە چونکە ناوەندێکی گەورەی هونەری،کەلتوری وە هەروەها جوانکاریە. سەرەڕای چەند ناوچەیەکی گرنگی و...
26/07/2020

پاریس
گرنگترین شاری ئەورووپیە چونکە ناوەندێکی گەورەی هونەری،کەلتوری وە هەروەها جوانکاریە. سەرەڕای چەند ناوچەیەکی گرنگی وەکو تاوەری ئیڤڵ و بانداوی نۆتر، ئەم شارە بە کەلتوری کافی و دیزاینی جل و بەرگی ئافرەتانەوە ناسراوە. ئەم شارە لە ساڵی ٢٠٢٠ خاوەنی زۆرتین سەردانیکەرە

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان گەشتەکان دەستپێدەکەنەوەبە نی...
16/07/2020

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان دەڵێت، بە جێبەجێکردنی رێنماییە تەندروستییەکان گەشتەکان دەستپێدەکەنەوە

بە نیازی گەشت بۆ چ وڵاتێک بکەیت؟

ریاڵ تڕافڵ▪ وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد بەهۆی ئەوەی دۆخی تووشبووانی كۆرۆنا هاوشێوەی وڵاتانی دیكە...
15/07/2020

ریاڵ تڕافڵ
▪ وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم ئاشكرایكرد بەهۆی ئەوەی دۆخی تووشبووانی كۆرۆنا هاوشێوەی وڵاتانی دیكەی جیهانی لێهاتووە بۆ تووشبوون بەكۆرۆنا، كەرەنتینەكردنی ئەو كەسانەی لەدەرەوە دەگەڕێنەوە هەرێم لەڕووی زانستییەوە هیچ سودێكی نابێت، بۆیە بڕیارمانداوە چیتر هیچ هاووڵاتییەكی گەڕاوە لەدەرەوەی هەرێم بۆ ماوەی 14 رۆژ كەرەنتینە نەكەین.
د. محەمەدقادر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە SNNی راگەیاند: لەگەڵ ئەوەی لەڕابردوودا بەتایبەت لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی كۆرۆنا هەر هاووڵاتییەك لەدەرەوەی هەرێم بگەڕایەتەوە بۆ ماوەی 14 ڕۆژ كەرەنتینەمان دەكرد، بەڵام لەئێستادا دۆخی تووشبوون بەكۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان هاوشێوەی وڵاتانی دیكەی جیهانی لێهاتووە لەبەرئەوە لەڕووی زانستیشەوە كەرەنتینەكردنی ئەو كەسانە هیچ سودێكی نابێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، بڕیارمانداوە كە بۆ لەمەودوا هەركەسێك لەدەرەوەی هەرێم بگەڕێتەوە لەبری ئەوەی بۆماوەی 14 ڕۆژ كەرەنتینەی بكەین، پشكنینێكی بۆ دەكەین كە لەماوەی 24 كاتژمێردا ئەنجامەكەی دەردەچێت، ئەگەر تووشبووبوو ڕەوانەی نەخۆشخانەكانی دەكەین و، بە پێچەوانەشەوە دەتوانێت بڕواتەوە ماڵی خۆی.
بەگوێرەی دواین راگەیاندراوی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لەسەرەتای سەرڵهەدانی ڤایرۆسی كۆرۆناوە لە كوردستان، 18هەزار و 754 كەس كەرەنتین كراون، لەو ژمارەیە 17 هەزار و 63 كەس كەرەنتینیان جێهێشتووە.
▪ بە سوپاسەوە وەرگیراوە لە سایتی SNN

⚠️

🇹🇯





دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق راگرتنی گەشتەکانی تاوەکو ٢٢ی تەمموز درێژکردەوە
13/07/2020

دەسەڵاتی فڕۆکەوانی شارستانی عێراق راگرتنی گەشتەکانی تاوەکو ٢٢ی تەمموز درێژکردەوە

زانیاری فڕۆكەوانی :::::بۆچی فڕۆكەوان لە دوای هەستانی لەسەر فڕگە تایەكانی فڕۆكە دەباتە ژوورەوە تا كاتی پێش دابەزین دەیهێن...
13/07/2020

زانیاری فڕۆكەوانی :::::

بۆچی فڕۆكەوان لە دوای هەستانی لەسەر فڕگە تایەكانی فڕۆكە دەباتە ژوورەوە تا كاتی پێش دابەزین دەیهێنێتەوە خوارەوە ؟؟؟؟

بردنەژوورەوەی تایەكانی فڕۆكە وا لە لەشی (بۆدی) فڕۆكەكە دەكات كە زیاتر گونجاوبێت بۆ بەرگری كەمتر لە هەوا و كەمتر سووتانی بەنزین.

یەكێك لە قازانجەكانی دیكەی بردنە ژوورەوەی تایەكان بریتیە لە كەمكردنەوەی بێزاركردن و ژاوەژاو لە ئەنجامی بەریەككەوتنی هەوا لەگەل كۆمەڵەی تایەكان، دەتوانی ئەمە تێبینی بكەی لەكاتێك كە فڕۆكە هەڵدەستێت و دواتر تایەكان دەباتە ژوورەوە یاخود پێش نیشتنەوە كاتێك كە تایەكان دێنە خوارەوە ژاوەژاوەكە درووست دەبێت.

هەندێك فڕۆكەی بچووك كە مەودای فڕینیان كوورتە پێویست بە سیستەمی بردنە ژوورەوەی تایەكان ناكات چونكە بەشێوەیەكی زۆر كاریگەری نابێت لەسەر توانستی فڕینی فڕۆكەكە.

08/07/2020

بابەتێکی زۆر جوانە
خۆزگە مۆبایل بومایە؟

ئێمە لە ئینستاگرام
05/07/2020

ئێمە لە ئینستاگرام

ڕیال تڕاڤل لەبەرچی پەنجەرەى فڕۆكه چوارگەشه نيە ؟پەنجەرەی تەواوی فڕۆکە گەشتیاری و بازرگانییەکان لەبری ئەوەی چوارگۆشە و ڕێ...
05/07/2020

ڕیال تڕاڤل
لەبەرچی پەنجەرەى فڕۆكه چوارگەشه نيە ؟
پەنجەرەی تەواوی فڕۆکە گەشتیاری و بازرگانییەکان لەبری ئەوەی چوارگۆشە و ڕێک بن، هێلکەیی یان بازنەیین، لە ڕاستیدا ئەم شێوەیە هۆکارێکی ئەندازیاریی گرنگی لە پشتەوە هەیە.
لە سەرەتادا پەنجەرەی فڕۆکەکان چوارگۆشە بوو، بەڵام لە ساڵی 1953دا دوو فڕۆکە کەوتنە خوارەوە و دوای لێکۆڵینەوە دەرکەوت کە هۆکاری هەردوو ڕووداوەکە شێوەی جامەکان بوە.
ئەو چوار سووچەی لە چوارگۆشەدا هەن هەریەکەیان بەجیا خاڵێکی لاوازن لە جەستەی فڕۆکەکەدا، چونکە لەژێر پەستانی زۆری هەوادا بە ئاسانی دەشکێن، بۆیە ئەندازیارەکان پەنجەرەکانیان بە شێوەیەک دیزاین کردوە کە هیچ گۆشەیەکی تێدا نەبێت، تاکو بەرگەی پەستانی هەوا بگرێت لە خێراییە زۆرەکاندا.
ئێمە لە ئینستاگرام -------->
▪ بە سوپاسەوە وەرگیراوە

 #ڕوونکردنەوەیەک لەسەر وەرگرتنی ڤیزای تورکیا :بۆ ئەو گەشتیارانەی کە نیازی وەرگرتنی ڤیزای تورکیایان هەیە، لە ئێستادا گەشت...
29/06/2020

#ڕوونکردنەوەیەک لەسەر وەرگرتنی ڤیزای تورکیا :

بۆ ئەو گەشتیارانەی کە نیازی وەرگرتنی ڤیزای تورکیایان هەیە، لە ئێستادا گەشتیار دەبێت خۆی سەردانی یەکێک لە ناوەندەکانی وەرگرتنی ڤیزا بکات.

//ناونیشانی ناوەندی وەرگرتنی ڤیزا :

#سلێمانی شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود، هۆتێل تایتانیک (نزیک چاڤی لاند)

#هەولێر
شەقامی گوڵان گوڵان پارک تاوەر

تێبینی//
بەڕێزان بەهیچ شێوەیەک کۆمپانیاکانی گەشت وگوزار ناتوانن لەلای خۆیانەوە ڤیزای تورکیا وەربگرن،
دەبێت گەشتیار خۆی ئامادەبێت لە ناوەندی داواکردنی ڤیزا،
وە خۆتان بەدوور بگرن لە ئامادەکردنی بەڵگەنامەی ساختە بە پێچەوانەوە دەبێتە هۆی ڕەتکردنەوە(رفض) ڤیزاکەت.

هەواڵیکی بەپەلە و خۆشلەمەودوا بە‌ ڤیزای بیلاروسیا دەتوانی سەردانی روسیا بکەیت وە بە ڤیزای روسیا دەتوانی سەردانی بیلاروسی...
23/06/2020

هەواڵیکی بەپەلە و خۆش

لەمەودوا بە‌ ڤیزای بیلاروسیا دەتوانی سەردانی روسیا بکەیت وە بە ڤیزای روسیا دەتوانی سەردانی بیلاروسیا بکەیت رێکەوتنی نێوان وەزارەتی دەرەوەی هەردوو وڵاتە

بۆ‌ ئێمە سوودێکی ئەوەیە وەرگرتنی ڤیزای روسیا قورس‌ بوو نرخی گرانە بەڵام وەرگرتنی ڤیزای بیلاروسیا ئاسانە و هەرزانە

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی تـــــا 2020.7.1 درێژکردەوه...
21/06/2020

ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراق
ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی تـــــا 2020.7.1 درێژکردەوه...

پاسپۆرتی ڕاستەقینەی فیرعەونێکساڵی ١٩٧٤ پاسپۆرتێک بۆ رەمسیسی دوەم دەرکرا، چونکە مۆمیاکەی تووشی چەند جۆرێک مشەخۆر بووبوو، ...
20/06/2020

پاسپۆرتی ڕاستەقینەی فیرعەونێک
ساڵی ١٩٧٤ پاسپۆرتێک بۆ رەمسیسی دوەم دەرکرا، چونکە مۆمیاکەی تووشی چەند جۆرێک مشەخۆر بووبوو، بۆ چارەسەریش پێویست بوو بنێردرێتە وڵاتی فەڕەنسا.
لەبەر ئەوەی یاسای فەڕەنسا ڕێگەنادات هیچ کەسێک بە زیندوویی یان مردوویی بڕواتە ناو وڵاتەکەوە، حکومەتی میسری ناچاربوو پاسپۆرتێک بۆ رەمسیسی دوەم دروستبکات کە تەنیا ناوی یەکەمی تێدا بەکارهێنراوە.
ساڵی لەدایکبوونی ١٣٠٣ی پێش زایینە و شوێنی لەدایکبوونی نەزانراوە.
لە شوێنی پیشەکەشیدا نووسراوە: پادشا (کۆچکردوو).
وەرگیراوە

ڕیاڵ تڕاڤڵلە دوای بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا شێوازی دانیشتن لە ناو فڕۆکەدا گۆڕانی بەسەردا دێت زۆرێک پێیان وایە کە لابرد...
11/06/2020

ڕیاڵ تڕاڤڵ
لە دوای بڵاو بونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا شێوازی دانیشتن لە ناو فڕۆکەدا گۆڕانی بەسەردا دێت
زۆرێک پێیان وایە کە لابردنی هێڵەکانی ناوەڕاست چارەسەرە واتە نێوان هەر دوو کەسێک مەودایەکی دیاریکراو هەبێت
هەندێکی کەش ئەوە بە خراپترکردنی بارودۆخەکە ئەزانن چونکە دەبێتە هۆی بەرزبونەوەی نرخی تکتەکان
بۆیە زۆرێک لە کۆمپانیاکان هەستاون بە دۆزینەوەی چارەسەرێك بۆ ئەوەی کە مەودای نێوان سەرنشینەکان بپارێزن و کورسیەکانی هێڵی ناوەڕاستیش لانەبەن
یەکێک لەڕێگاکان دانانی شوشەیە لە نێوان سەرنشینەکان وە بۆ ئەوەی نێوانیان بپارێزیت
ئەمەش لە لایەن کۆمپانیایەکی بەریتانیەوە دروست کراوە کە بریارە لە ناوەڕاستی مانگی شەشدا لە ناو فڕۆکەکاندا دابنرێت
وةرگيراوه

ڕیاڵ تڕاڤڵده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی تـــــا کاتێکی نادیار ڕاگەیاند لە ئ...
06/06/2020

ڕیاڵ تڕاڤڵ
ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی ماوەی ڕاگرتنی گه‌شته‌ ئاسمانییه‌کانی تـــــا کاتێکی نادیار ڕاگەیاند

لە ئاگاداری نامەیەکدا ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی بڕیاری ماوەی ڕاگرتنی گەشتە ئاسمانی یەکان لە سه‌رجه‌م فڕۆکه‌خانه‌کانی عێراق تـــــا کاتێکی نـــادیـــار ڕاگەیاند، تــــا ئاگادارکردنەوەیەکی تر .

ئه‌وه‌ی جێگه‌ی ئاماژەپێدانە‌ بڕیاره‌که‌ گه‌شتی فڕۆکه‌کانی مانگى سور و سەربازى و يارمەتی یە تەندروستييەكان و فریاگوزارییەکان و بارهه‌ڵگر(کارگۆ) ناگرێته‌وه
‌ ‌ده‌رچوواندنی بڕیاره‌کەی ده‌سه‌ڵاتی فڕۆکه‌وانی شارستانی عێراقی مەترسیداری بارودۆخی ‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی کۆرۆنایە کە ئەمەش له‌چوارچێوه‌ی به‌رگیری کردنه لە ڤایرۆسەکە‌

له بەھیوای تەندروست باشی بۆ ھەموولایەک

بەشی پەیوەندییەگشتیەکان و ڕاگەیاندنی
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
٢٠٢٠/٦/٦

26/05/2020

Real travel
چەند کەس بیری گەشت کردن ئەکات
ئەنتاڵیا
Do you miss travling ❤️
Antalya as soon as posible
⚠️

🇹🇯








ڕیاڵ تراڤڵجەژنی ڕەمەزان لە هەمووتان پیرۆزبێتهیوا دارین ئەم جەژنە ببێت بە خێر و بەرەکەت بۆ وڵات و ببێت بە دەستپێکێکی بەهێ...
23/05/2020

ڕیاڵ تراڤڵ

جەژنی ڕەمەزان لە هەمووتان پیرۆزبێت

هیوا دارین ئەم جەژنە ببێت بە خێر و بەرەکەت بۆ وڵات و ببێت بە دەستپێکێکی بەهێز کە بەسەر هەموو نەهامەتیەکان و ئەم ڤایرۆسەدا سەرمان بخات
🔹🔹.............................................................................🔹🔹



ھێڵی ئاسمانی تورکی بریاری دا بە کردنەوەی گەشتە ئاسمانیەکانی بەرەو عیراق لە 28/05.تا چەند خۆشحڵی بەم هەواڵە
10/05/2020

ھێڵی ئاسمانی تورکی بریاری دا بە کردنەوەی گەشتە ئاسمانیەکانی بەرەو عیراق لە 28/05.
تا چەند خۆشحڵی بەم هەواڵە

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازیی کرد لە گەشتێکی هێلی ئاسمانی میسڕی کە راستەوخۆ لە واشنتنی ئەمەریکاوە هاتبوو.بەگوێرە...
06/05/2020

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر پێشوازیی کرد لە گەشتێکی هێلی ئاسمانی میسڕی کە راستەوخۆ لە واشنتنی ئەمەریکاوە هاتبوو.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی فڕۆکەخانەی هەولێر، فڕۆکەکە دیبلۆماتی و لە جۆری بۆینگ 9-787 بووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو گەشتە راستەوخۆیە، ماوەی 10 کاتژمێر و 33 خولەکی خایاندووە و یەکەمجارە لە مێژووی فڕۆکەخانەی هەولێر، گەشتێکی راستەوخۆ لە ئەمەریکاوە رێک دەخات.

لەم بارەیەوە، تەلار فایەق، بەڕێوەبەری گشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رایگەیاندووە: "سەرەڕای ئەم کاتە سەختە کە پێیدا تێپەڕ دەبین، ئەمە بە خاڵێكی گرنگ دادەنرێت لە مێژووی گەشەسەندنی فڕۆکەخانە و هەرێمەکەمان. ئەمە یەکەمین گەشتی لەم جۆرەیە، بەڵام جێگایەکی مێژوویی دەبێت لای ئێمە".
لە ئێستادا، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بە رووی گەشتە بازرگانییەکانەوە داخراوە تاکو رێکەوتی 22/05/2020 بەپێی بڕیارێكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێڕاقی.

دەوڵەتی ئەڵمانیاتا بەرواری 2020.6.14 ھیچ ھاوڵاتیەک ناتوانێت گەشتی ئەڵمانیا بکات
01/05/2020

دەوڵەتی ئەڵمانیا

تا بەرواری 2020.6.14 ھیچ ھاوڵاتیەک ناتوانێت گەشتی ئەڵمانیا بکات

لە ئەمڕۆوە هاووڵاتیانی عیراق دەتوانن سەفەر بکەنلێژنەی باڵای تەندروستی و خۆپارێزی عیراق رایگەیاند، ئەو هاووڵاتیانەی ئیقام...
30/04/2020

لە ئەمڕۆوە هاووڵاتیانی عیراق دەتوانن سەفەر بکەن

لێژنەی باڵای تەندروستی و خۆپارێزی عیراق رایگەیاند، ئەو هاووڵاتیانەی ئیقامەی وڵاتانی بیانیان هەیە دەتوانن سەفەر بکەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ئاژانسی هەواڵی عیراقی بڵاویکردەوە، لێژنەکە بڕیاریداوە هەر هاووڵاتییەکی عیراقی کە دانیشتووی وڵاتانی بیانین و بەهۆی وەستانی گەشتە فڕۆکەوانییەکان نەیانتوانیووە بگەڕێنەوە ئەو وڵاتانە، لە ئێستادا دەتوانن سەفەر بۆ وڵاتەکانیان بکەن، بە مەرجێك بەڵێننامەیەك ئیمزا بکەن، تا کۆتاییهاتنی پەتای کۆرۆنا نەگەڕێنەوە بۆ عیراق.

پیرۆزە مانگی پڕ بەرەکەت و خۆشی ان شاء الله خێرو خۆشی بێتە ناومان و گشت تەنگەژە و ناخۆشیەکان  پێکەوە تێپەڕێنین و خۆشی بکە...
23/04/2020

پیرۆزە مانگی پڕ بەرەکەت و خۆشی
ان شاء الله خێرو خۆشی بێتە ناومان و گشت تەنگەژە و ناخۆشیەکان پێکەوە تێپەڕێنین و خۆشی بکەوێتە نێوانمانەوە

هەواڵێکی خۆش لە ڕیاڵ تڕاڤڵەوەبەبۆنەی ڤایڕۆسی کۆڤید ۱۹ نێتفلێکس بڕیاری دا کە سێ مانگی فری ببەخشێت بەهاوڵاتیان لەبەر ئەوەی...
02/04/2020

هەواڵێکی خۆش لە ڕیاڵ تڕاڤڵەوە
بەبۆنەی ڤایڕۆسی کۆڤید ۱۹ نێتفلێکس بڕیاری دا کە سێ مانگی فری ببەخشێت بەهاوڵاتیان لەبەر ئەوەی هاوڵاتیان لە ماڵەکانیان بمێننەوە لە ڕێگەی ئەم لینکەوە دەتوانیت بەژدار بیت
تاگی هاوڕێکانتان بکەن بۆ ئەوەی زۆرترین کەس سودمەند بێت
https://krii.me/Netflix

‌‌‌‌

Address

Sulaimania
46001

Opening Hours

Monday 09:00 - 20:00
Tuesday 09:00 - 20:00
Wednesday 09:00 - 20:00
Thursday 09:00 - 20:00
Saturday 09:00 - 20:00
Sunday 09:00 - 20:00

Telephone

+9647719910907

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Real madrid travel posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Real madrid travel:

Share

Category

ڕیاڵ تراڤڵ

ڕیاڵ تراڤڵ بۆ فڕۆكه‌وانی و گه‌شت و گوزار

دابینكردنی فیزا - تكت - هۆتێل - دڵنیای ته‌ندروستی - گروپی گه‌شتیاری - ئاڵوگۆڕی دراو - حەواڵە


Other Travel Agencies in Sulaimania

Show All