میرنشینی بابان

میرنشینی بابان به‌خیربێن بۆ په‌یچی میرنشینی بابان :: بۆ بڵاو كردنه‌و

Permanently closed.
14/11/2022

ئەسپ سوارە بچکۆلەکەی سلێمانی 🙂

14/11/2022

سلێمانی _ سەرا
14/11/2022
ساڵ یادی دروست بوونی شاری شاران شاری هەڵمەت و قوربانی و شاری رۆشنبیری سلێمانی

238 ساڵیادەی  دروست بوونی شاری سلێمانی پیرۆزبێت لە هەموو  خەڵکی شاری سلێمانی  🤩وێنەکان  _ هەندێ لە میرەکانی بنەماڵەی باب...
14/11/2022

238 ساڵیادەی دروست بوونی شاری سلێمانی پیرۆزبێت لە هەموو خەڵکی شاری سلێمانی 🤩
وێنەکان _ هەندێ لە میرەکانی بنەماڵەی بابانن.

تابلۆیەکی هونەری سەدەی 16 کە تیایدا. دادوەرێک بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیر دەکرێت لە ولاتی فارس، پاشا فەرمان دەدات بەزیندووی...
28/10/2022

تابلۆیەکی هونەری سەدەی 16 کە تیایدا. دادوەرێک بەتۆمەتی گەندەڵی دەستگیر دەکرێت لە ولاتی فارس، پاشا فەرمان دەدات بەزیندووی پێستی لێبکەنەوە...

هەموومان دیواری گەورە و درێژی چین مان دیوە، لەوانەیە کۆتایی دیوارەکەمان نەدیبێ. ئەمە کۆتایی دیواری گەورەی چینە...
26/10/2022

هەموومان دیواری گەورە و درێژی چین مان دیوە، لەوانەیە کۆتایی دیوارەکەمان نەدیبێ. ئەمە کۆتایی دیواری گەورەی چینە...

کارگەی دروستکردنی تەلەفزیۆنی ڕەنگاو ڕەنگ (ملەوەن) ساڵی 1970 یەکێتی سۆڤیەت..
25/09/2022

کارگەی دروستکردنی تەلەفزیۆنی ڕەنگاو ڕەنگ (ملەوەن) ساڵی 1970 یەکێتی سۆڤیەت..

ئێسکەپەیکەری دایکێک کە هەوڵی دەدا منداڵەکەی لە بوومەلەرزەیەکی گەورە بپارێزێت 4000ساڵ لەمەوبەر کە 2000 پێش ساڵی زایین چین...
25/09/2022

ئێسکەپەیکەری دایکێک کە هەوڵی دەدا منداڵەکەی لە بوومەلەرزەیەکی گەورە بپارێزێت 4000ساڵ لەمەوبەر کە 2000 پێش ساڵی زایین چینی گرتەوە، و لافاوێکی گەورەی لێکەوتەوە، لە ڕووداوێکدا کە هەندێک جار بە ‘پۆمپیۆی چین’ ناودەبرێت.
مۆزەخانەی لاجیا_ چین

مرۆڤ هەرگیز لە ناگۆڕێت لە گێلێتی خۆی دەمێنێتەوە. وەک مرۆڤێکی تەڕ وایە کە وشک بویەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەر شێوە ڕاستی یەکەی.....
08/09/2022

مرۆڤ هەرگیز لە ناگۆڕێت لە گێلێتی خۆی دەمێنێتەوە. وەک مرۆڤێکی تەڕ وایە کە وشک بویەوە دەگەڕێتەوە بۆ سەر شێوە ڕاستی یەکەی..
سینۆهە..
کتێبی سینۆهە هەرگیز لە خۆێندنەوەی بەشیمان نابیتەوە.

لە ورچێکی گەورە دەچێت!!!
06/09/2022

لە ورچێکی گەورە دەچێت!!!

شانشینی کتێبەکان...  کتێبخانەی تیانجین لە  بنهای چین کە لە ساڵی ٢٠١٧ دروستکراوە و کتێبخانەکە ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار کتێبی ت...
28/08/2022

شانشینی کتێبەکان...
کتێبخانەی تیانجین لە بنهای چین کە لە ساڵی ٢٠١٧ دروستکراوە و کتێبخانەکە ملیۆنێک و ٢٠٠ هەزار کتێبی تێدایە کە هەزاران کتێبی لە بوارە جیاجیاکاندا هەیە وەک فیزیا و فەلەکناسی و بیرکاری و مێژووی و بۆشایی ئاسمان و زانستە سەرنجڕاکێشەکانی تردا هەیە📖

09/07/2022

😀چەژنتان پیرۆزبێت و هەر لە خۆشی دا بن 😀

کڵاوی جەنگی زێڕینی پادشای سۆمەری بە ناوی میسکاڵ مەدوک کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٦٠٠ پێش زایین.  لە گۆڕستانی شاهان...
27/06/2022

کڵاوی جەنگی زێڕینی پادشای سۆمەری بە ناوی میسکاڵ مەدوک کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٦٠٠ پێش زایین. لە گۆڕستانی شاهانە لە شاری ئور لە باشووری عێراق دۆزرایەوە.

پەیکەری گایەک بە سەری مرۆڤەوە کە کڵاوی خوداوەندی لەسەردایە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بنەماڵەی سێیەمی ئور شوێن: مۆز...
18/06/2022

پەیکەری گایەک بە سەری مرۆڤەوە کە کڵاوی خوداوەندی لەسەردایە
مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بنەماڵەی سێیەمی ئور
شوێن: مۆزەخانەی لۆڤەر
تەمەنی پەیکەرەکە ٢١٥٠-٢٠٠٠ پێش زایین

وەرگیراوە

ئامیت...ئامیت واتە (مردووخۆر) بوونەوەرێکی خەیاڵی یاخود دێوێکی میسری کۆنە کە پێکھاتووە لە سەری تیمساح و لاشەی شێر و بەراز...
17/04/2022

ئامیت...
ئامیت واتە (مردووخۆر) بوونەوەرێکی خەیاڵی یاخود دێوێکی میسری کۆنە کە پێکھاتووە لە سەری تیمساح و لاشەی شێر و بەرازی ئاوی. بەپێی بیر وباوەڕی میسرییە کۆنەکان، ئامیت لە ماڵی خۆیدا چاوەڕێی خواوەندی مردن (ئوزیریس) دەکات لە جیھانی ژێرەوە بۆ ناردنی مردووەکان، کە دادگایی دەکرێن و دڵیان بە تەرازوو دەکێشرێت، ئەگەر دڵیان پاک و بێگەرد بوو ئەوا بەڕی دەکرێن وە ئەگەر قورس بوو بوو بە گوناھ و تاوان ئەوا دەدرێتە ئامیت تاکوو بیخوات بەم شێوەیەش خاوەنی دڵەکە بە تەواوی بوونی دەسڕێتەوە لە جیھاندا و نامێنێت (کە مەبەست لێی جیھانی مردووەکانە، چونکە فیرعەونییەکان باوەڕیان بە زیندوو بوونەوەی دوای مردن ھەبووە، وە ھەرکەسێکیش کە دەمرێت گیانەکەی دەچێتە جیھانی مردووەکان و دواتر زیندوو دەکرێتەوە بەڵام ئەگەر ئامیت دڵی بخوات ئەوا زیندوو نابێتەوە و بەتەواوی نامێنێت وەک ئەوەی ھەر نەبووبێت).

شوێنی بانگدان لە کۆندا...
08/04/2022

شوێنی بانگدان لە کۆندا...

02/04/2022

🌙ڕەمەزانتان پیرۆزبێ
نوێژ و ڕۆژووی هەموو لایەک قبوول بێت 💐
🙂

27/03/2022

پارچەیەک شعری مەحوی..

له‌ حه‌جله‌ی ناز و ئیعزازی به‌ سه‌د ناز
خودا تۆ حافیزی بی ، هاته‌ ده‌ر مه‌ست
به‌ دوویا شێخ و سۆفی مه‌ستی عیشقی
له‌ رێیا كه‌وتوون مه‌ست له‌سه‌ر مه‌ست
نیگاهی مه‌ستی تا مه‌ستانی رێ دا
نه‌ما له‌و جێگه‌ رێگه‌ی كه‌س له‌به‌ر مه‌ست
بنازم به‌و پیاڵه‌ی چاوی مه‌سته‌
به‌ یه‌ك پرشنگی عاله‌م سه‌ر به‌سه‌ر مه‌ست
له‌به‌ر حوكمی نیگایا قاته‌ هوشیار
هه‌تا چاوی بكا بڕ ، مه‌سته‌ ، هه‌ر مه‌ست
وتی : سه‌یری ده‌رو ده‌شتم نه‌ماوه‌
له‌ چاوم مه‌وج ئه‌دا ، پڕ ده‌شت و ده‌ر مه‌ست
به‌ جوز مه‌ی ناوی ئه‌م ناوه‌ به‌چی به‌م
به‌ نه‌شئه‌ی ئه‌و به‌شه‌ر هه‌م (( بو البشر )) مه‌ست
ده‌ناسێ باده‌كه‌ی ، مه‌قسوودی حه‌شره‌
ده‌ڵێ : (( مه‌حوی )) بنوه‌ تۆ تا سه‌حه‌ر مه‌ست

23/03/2022

بەهار و ساڵی نوێی کوردی تان پیرۆز بێت
💐🙂🌹

ڕۆژنامەی کوردستان... یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان لە ڕۆژی ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨، لەلایەن میقداد بەدرخانەوە لە قاھیرە چاپکرا....
15/03/2022

ڕۆژنامەی کوردستان...
یەکەم ژمارەی ڕۆژنامەی کوردستان لە ڕۆژی ٢٢ی نیسانی ١٨٩٨، لەلایەن میقداد بەدرخانەوە لە قاھیرە چاپکرا. ڕۆژنامەکە ٣١ ژمارەی لێدەرچوو و ٤ ساڵ بەردەوامی ھەبوو. یەکەم ژمارەی بە کوردی کورمانجی دەرچوو،
بەڵام لە چوارەم ژمارەوە ھەندێک لە بابەتەکانی بە زمانی تورکی لێ بڵاودەکرایەوە. ڕۆژنامەکە بەخۆڕایی بڵاودەکرایەوە.
ڕۆژنامەکە بەرھەڵستی دەسەڵاتی عوسمانی دەکرد و لەلایەن کۆمەڵەی ئیتحاد و تەرەقی پشتگیری دەکرا.

بەھۆی دژایەتی لایەنی عوسمانی، ئەوا ڕۆژنامەکە ژمارەکانی لە چەند شارێکی جیا چاپکران، لەدوای قاھیرە ئەوا لە شارەکانی ژنێف، لەندەن و فۆلکستۆن چاپکران، ڕۆژنامەکە لەناوخۆی دەوڵەتی عوسمانی قەدەغەکرابوو، بەڵام بەشێوەی قاچاغ دابەشدەکرا.
بەگوێرەی نامەیەکی سەرنووسەرەکەیەوە، ئەوا ڕۆژنامەکە لە شارەکانی ئامەد، مێردین، ئەدەنا و دیمەشق خوێنەری ھەبووە. لە ژمارەی شەشی ڕۆژنامەکەوە، ئەوا کاری چاپکردن و سەرنووسەری کەوتە دەست عەبدولڕەحمان بەدرخان، کە برا بچووکی میقداد بوو.
لە ساڵی ١٩٩١، لێکۆڵەر ئەمین بۆزارسەلان ئەو چاپانەی ڕۆژنامەی کوردستان کە لەبەردەستیدابوون وەریگێڕایە سەر زمانی تورکی ئەمڕۆ.

باخی گشتی سلێمانی.. باخی گشتی باخچەی گشتی لە کۆندا نەبووە. تا سەردەمی ئەحمەد پاشای بابان کە حاکمی سلێمانی بووە چوار باخی...
01/03/2022

باخی گشتی سلێمانی..
باخی گشتی
باخچەی گشتی لە کۆندا نەبووە. تا سەردەمی ئەحمەد پاشای بابان کە حاکمی سلێمانی بووە چوار باخی دروستکرد، ئێستا ئەو چوارباخە بوون بە گەڕەکێک لە گەڕەکەکانی سلێمانی. جا لەبەر ئەوەی ئاوی سلێمانی زۆر بووە و پڕ بووە لە کانی و کارێز جگە لە ئاوی شیوەکان و زێرابەکان کە بەرەو خوار بوونەتەوە، ئەمانە ھەموو سوودیان لێ وەرگیراوە بۆ باخ دروستکردن.
ئەمانەش ناوی ئەو باخانەن کە ھەبوون و ئەوانی تریش ئەوانەن کە لەم دوایییەدا دروستکران:
باخی پورە بەگ: لە گەڕەکی گۆیژە نزیک سابونکەران و ژوور مزگەوتی ھەمزاغا، ماڵی شاعیری گەورەی کورد پیرەمێرد لەوێدابوو.
تووی مەلیک: لە باکووری شاری سلێمانی، لە ساڵەکانی سی و چلی سەدەی ڕابردوو (حەوزێکی گەورە) ی ھەبوو لە بەھارا پر ئەبوو لە ئاو، لەوەو پێش دار و درەختی لە بەرابوو، خەڵک لە بەھارا ئەچوونە ئەوێ بۆ سەیران. ئەم ناوچەیە موڵکی شێخان بوو. لە کاتێکدا دروستکرا کە شێخ مەحمود حوکمدار بوو، بۆیە ناونرا تووی مەلیک.

باخی شێخ لەتیف (شێخ لەتیفی دانساز) لە لای ماڵەکەی خۆیانا لە گەڕەکی دەرگەزێن، پڕبوو لە داری بەردار و حەوزێک بە فوارەوە لە ناوەڕاستیا ئێستاش ھەندێ شوێنی ماوە بە باریکی درەختی سێو و ھەڵوژە و ھەرمێ و ھەنار و قۆخ و گێلاس و بەھێ و ھەنجیری تیا بوو.

باخی فەرەجی حەمە مراد لە دەرگەزێن نزیک بە کارێزی دایکی پاشا دە دۆنم زەوی بوو. بە موڵک ھی (عەزمی بەگی بابان) بوو، لە ھاوینا تەنیا ئەو باخە ھەبوو کە بە تەنیشت ماڵی عەزمی بەگ خۆیەوە بوو، خەڵکی شار پۆل پۆل بۆی ئەھاتن. ئێستا شوێنەکەی قوتابخانەو خانووە.

باخی مەجید بەگ: لە باکوری شاری سلێمانی. شوێنی بینای زانکۆی سلێمانی و نەخۆشخانەکانی فریاکەوتن و گشتی‌یە.
باخی کانی دۆمان لە خوار گەڕەکی سەرشەقامەوە بوو.

باخی گەورە و بۆگەنە: ئەمیش ھەر موڵکی (عەزمی بەگی بابان) بوو لە خوار شاری سلێمانییەوە.

باخچەی گشتی: لە ڕاستیدا ھەر ئەم شوێنە بوو کە بە تەواوی پێی بوترێ (باخچە). ئەکەوێتە ڕۆژ ئاوای سلێمانی نزیک (سەنتەری پارێزگای سلێمانی). یەکەم باخچەی میرییە و کاتێک کە مەجید یەعقوبی لە ساڵەکانی (١٩٣٧–١٩٣٩) موتەسەریفی سلێمانی بوو دروستی کرد کە ئەوسا ئەوپەری شار بوو، واتا ھیچ خانوو بینا لەو لایەوە نەبوو بێگومان ئەم باخچەیە بۆ ڕازاندنەوەی شارەکە و گەشت و جوانی سەردانی ژن و پیاو ڕۆژانی (چوارشەممە تایبەت بوو بۆ ژنان) بە عەبا و پەچەوە ئەھاتن بەداخەوە بەھۆی نالەباری ئاسایشەوە زۆر دەستکاری کراو زۆری لێ کەمکرایەوە و دارەکانی ئەبڕران، بەڵام ئێستا گەشاوەتەوە.
شارەوانی سلێمانی لەم ساڵانەی دوایییەدا فەرمانگەی باخچەکانی بەتایبەت پێک ھێنا بۆ دروستکردنی باخچە لە ناوشارا. ئەو فەرمانگەیەش ژمارەیەکی زۆری باخچەی دروست کردوە سەرپەرشتیان ئەکات لە ژوور ھەموویانەوە پارکی ئازادی کە لەوەو پێش لەشکرگای حوکمەت بوو (حامییە) بوو. ئەکەوێتە بەشی ژوورووی شار. ژمارەیەکی زۆری تر باخچەی بچووک ھەن لە ناو شارەکە کە ھەموو ڕازاوە و جوان و ڕێک و پێکن ھەندێکیان بە ناوی ئەو کەسانەی بیانی و خۆیییەوە ناونراونکە خزمەتیان پێشکەش کردووە. وەک (باخچەی ئولڤ پالما) سەرەک وەزیرانی سوید کە بەدەستی نادیار کوژا و باخچەی جەواھری کە بە ناوی شاعیری گەورەی عەرەب محەممەد مەھدی ئەلجەواھیری دۆستی دێرینی کورد و باخچەی فەرەیدون علی ئەمین و گەلێکی تر.

بەردەکی سەرای سلێمانی..میرەکانی بابان لەگەڵ دروستکردنی شاری سلێمانی جیگەیەکیان تەرخانکردووە بۆ بارەگای بەڕێوبردنی دەسەلا...
20/02/2022

بەردەکی سەرای سلێمانی..
میرەکانی بابان لەگەڵ دروستکردنی شاری سلێمانی جیگەیەکیان تەرخانکردووە بۆ بارەگای بەڕێوبردنی دەسەلاتەکەیان ناسراوە بە سەرا. پێدەچێت بیرکردنەوە لە دروستکردنی ئەم سەرایە لە ئەنجامی ئەوەوە ھاتبێت دوای دامەزراندنی حکومەتی دەوڵەتی مەلیکنشینی بۆ پێگەی ئیدارەی فەرمانگەکانی لیوای سلێمانی ئەو کاتە ئامادەکرابێت.
بەردەرکی سەرا و دەوروبەری لە دروستبوونی سلێمانییەوە ناوەندی شاری سلێمانی بووە، بۆیە دوکان و بازاڕ زیاتر ئەو ناوەی گرتۆتەوە، مێجەرسۆن لە گەشتەکەیدا بۆ ناوچەی سلێمانی لە ساڵی ١٩٠٨ باسی (خانی عەجەم) و (خانی غەفوورئاغا) و قەیسەری وەسمان پاشا و قەیسەری نەقیب ئەکات، واتە لە پێش ھاتنی مێجەرسۆنەوە ئەم خان و قەیسەرییانە لە سلێمانی ھەبوون، ئێستا تەنیا قەیسەری نەقیب وەک خۆی ماوە بەڵام خان و قەیسەرییەکانی تر نەماون و شوێنەکانیان ئێستا دوکان و بازاڕە ، لە دوای ئەمانەوە کە سلێمانی فراوان بووە و شەقامی تیا دروستکراوە لە سەر شەقامە سەرەکییەکان و سەنتەری شار و گەڕەکەکاندا بە سەدەھا دوکان و بازاڕی تیادا دروستکراوە.
هەندێک لە ڕووداوە گرنگەکان کە لە بەردەکی سەرا ڕوداوە
١_سازکردنی مەراسیمی دانانی یەکەم مەلیکی کوردستان شێخ مەحموودی حەفید ساڵی ١٩١٨ لە بەردەرکی سەرا کە ئەم شارە یەکەم پایتەختی حکومەتی کوردییە.
٢_ڕۆژی ٦ ئەیلولی ساڵی ١٩٣٠ خۆپیشاندانی جەماوەری لەو ڕۆژ مەزەنەدا ئەنجامدراوە .
٣_لە ڕێکەوتی (٩-١٠-١٩٥٦) خۆپیشاندانی جەماوەری شاری سلێمانی لە بەردەم سەرای سلێمانی لەکاتی ھاتنەوەی تەرمی شێخ مەحموودی حەفید.

بەنداوی دووکان..بەنداوی دووکان لە ساڵانی ١٩٥٤ تا ١٩٥٩ لەسەر ڕووباری زێی بچووکدا و لە پارێزگای سلێمانیی کوردستاندا دروست ...
19/02/2022

بەنداوی دووکان..
بەنداوی دووکان لە ساڵانی ١٩٥٤ تا ١٩٥٩ لەسەر ڕووباری زێی بچووکدا و لە پارێزگای سلێمانیی کوردستاندا دروست کراوە، ئەم بەنداوە٦٠ کیلۆمەتر لە شاری سلێمانی و نزیکەی ١٠٠ کیلۆمەتر لەشاری کەرکووکەوە دوورە..
بەردی بناغەی ئەم بەنداوە لە ساڵی ١٩٥٤ لە لایەن مەلیکی عیراق مەلیک فەیسەڵەوە دانرا، لە بناغەی ئەم بەنداوەدا مەلیک فەیسەڵ فلسێکی عێراقی دانا وەک ھێمایەک بۆ ئەو سەردەمە کە بچووکترین دراوی ئەوسەردەمە بوو، ئەم بەنداوە لە ساڵی ١٩٥٤ دەستی پێ کرد و لە ساڵی ١٩٥٩ تەواو بوو کە لەلایەن کۆمپانیای دۆمیز بالوتی فەرەنسییەوە ئەنجام درا بە سەرپەرشتی ھەردوو کۆمپانیای بنی دیکن و کۆرلی. ئەم بەنداوە بڕی ١٤ میلیۆن دیناری ئەو سەردەمەی تێ چوو لە کاتێکا کە ڕۆژانەی کرێکارێکی ئەو سەردەمە ٢٥ فلس بوو.
بەرزی دیواری بەنداوەکە ١١٦٫٥ مەترە.
درێژی بەنداوەکە ٢٦٠ مەترە.
بەرزی بەنداوەکە لە ئاستی ڕووی زەریاوە ٥١٦ مەترە.
ڕووبەری ئەو زەوییەی کە بەنداوەکە ئاوی ئەدات ١١٦٩٠ کیلۆمەتر دووجایە.
توانای ھەڵگرتنی بڕی ٦٫٨ میلیارد مەتر سێ جا ئاوی ھەیە.
ئەستوورایی بەنداوەکە لە بنکەکەیدا ٥٤ مەترە و لە بەشی سەرەوەی ٦٫٢٠ مەترە.
وێستگەی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبای تێدا دروست کراوە لە لایەن کۆمپانیای H.P.S) Hydro Power Station) ڕووسیاوە لە ساڵی ١٩٧٠.

شاری سلێمانی...شاری سلێمانی لە ١٤ ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٧٨٤ لەلایەن ئیبراھیم پاشای بابان ەوە ئاوەدانکراوەتەوە. ئیبراھیم ...
17/02/2022

شاری سلێمانی...
شاری سلێمانی لە ١٤ ی تشرینی دووەمی ساڵی ١٧٨٤ لەلایەن ئیبراھیم پاشای بابان ەوە ئاوەدانکراوەتەوە. ئیبراھیم پاشا بابان شارەکەی بە ناوی باوکییەوە، سلێمان پاشا، ناوناوە. سلێمانی جگەلەوەی دەبێتە پایتەختی میرنشینی بابان، لەھەمان کاتدا دەبێتە مەڵبەندێکی بازرگانی و ڕۆشنبیری ناوچەکە. شێوەزاری سۆرانی لە ناوچەکەدا پەرە دەستێنێ و دەبێتە زمانی خوێندن و نووسین. پاش ڕووخانی میرنشینی بابان لە ساڵی ١٨٥١ و لەناوچوونی دەوڵەتی عوسمانی لە جەنگی جیھانیی یەکەم، شاری سلێمانی دەخرێتە سەر کۆماری عێراقی ئەمڕۆ. لە ساڵی ١٩٢٢ تا ١٩٢٤ شاری سلێمانی پایتەختی دەوڵەتەکەی مەلیک مەحموود بووە. شاری سلێمانی جگە لەوەی لانکەی ڕۆشنبیر و تێکۆشەران بووە، مەڵبەندی ھەڵگیرسانی چەندان شۆڕش و ڕاپەڕینیش بووە لە مێژووی کوردستاندا. بەپێی ڕۆژنامەی ژین لە ساڵی ١٩٥٥ پانی ڕووی شاری سلێمانی ٢٠ میلیۆن و ٢٥٠ ھەزار مەترە و ژمارەی دانیشتوانی دەگاتە ٦٠ ھەزار کەس و نزیکەی ٧ ھەزار خانووی تیادایە. لە شەش گەڕەکی سەرەکی پێکھاتووە ئەوانیش کانی ئاسکان، گۆیژە، مەڵکەندی، سەرشەقام، چوارباخ، دەرگەزێن گەڕەکی جوولەکانی جارانیش کە ئێستا خراوەتە سەر گەڕەکی سەرشەقام.
ئەم شارە لە ڕێڕەوی دامەزراندن و پەرەسەندن و پێداچەسپاندنی خۆیدا لە کۆڕی شارستانێتی و پێشڕەویدا کۆمەڵێکی زۆر لە نووسەر و شاعیری باشی بۆ مێژوو ھێشتۆتەوە. لەوانە (نالی، مەحوی، پیرەمێرد، گۆران، مەولانا خالیدی نەقشبەندی، سالم، کوردی، ئەمین زەکی بەگ، فایەق بێکەس، زێوەر، تۆفیق وەھبی، وەلی دێوانە، کاک ئەحمەدی شێخ.. ھتد) و سەدان نووسەر و شاعیری تریش.

13/02/2022

میرەکانی میرنشینی بابان :

فەقی ئەحمەد، 1649-1670
بابا سلێمان، 1670-1703
خانا موحەممەد پاشا، 1721-1731
خالد پاشا، 1732-1742
سالم پاشا، 1742-1754
سلێمان پاشا، 1754-1765
موحەممەد پاشا، 1765-1775
عەبدەڵا پاشا، 1775-1777
ئەحمەد پاشا، 1777-1780
مەحموود پاشا، 1780-1782
براهیم پاشا، 1782-1803
عەبدوڕەحمان پاشا، 1803-1813
مەحموود پاشا، 1813-1834
سلێمان پاشا، 1834-1838
ئەحمەد پاشا، 1838-1847
عەبدەڵا پاشا، 1847-1850

02/02/2022

بۆ ئەو بەڕێزانەی پرسیاری روخانی میرنشینی بابان یان میرنیشینەکانی تر دەکەن ;
هۆکاری سەرەکی لەناو چوونی هەموو میرنشینەکان.
١_ ھۆی ھەرە سەرەکی ڕووخانی میرنشینی بابان و میرنشینە کوردیەکانی تریش (ئەردەڵان، سۆران ،بادینان،شەمزینان) پەیمانی ئەرزڕۆم بوو کەساڵی (١٨٤٧ز) بەسترا. لەنێوان دەوڵەتی عوسمانی و سەفەوی دا.
لەگەڵ هۆکاری لاوەکی تردا وەک ناکۆکی ناوخۆی میرەکان بۆ گەیشتن بەدەسەڵات.

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when میرنشینی بابان posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share