Halabja Monument

Halabja Monument Halabja Monument is a symbol for 5000 Victims of Chemical Bombardment in 1988.

ئەمڕۆ ٢٠٢٥/١/١٣ مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە.
13/01/2025

ئەمڕۆ ٢٠٢٥/١/١٣ مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە.

پرسەنامەبەناوی بەرێوەبەرێتی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە و پرسەنامەی خۆمان رادەگەیەنین بە بۆنەی کۆچی ناوادەی ف...
12/01/2025

پرسەنامە
بەناوی بەرێوەبەرێتی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە و پرسەنامەی خۆمان رادەگەیەنین بە بۆنەی کۆچی ناوادەی فەرمانبەری دلسۆز و یەکێک لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە و خاوەنی چیرۆکێکی پڕلە مەئەساتی هەلەبجە (بەختیار عومەر) کە ئەمرۆ12/1/2025کۆچی دوایی کرد لە یەزدانی مەزن داوادەکەین بەهەشتی بەرین جێگای بێت انشاللە خودا گیان سەبوری دلی خانەوادە و کەس کاری و ئێمەش بداتەوە انشاللە

ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە

11/01/2025

لێدوان

بەشداری بەڕێز محەمەد محەمەد سەعید بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە تەلەفزیۆنی گەلی کوردستان تایبەت بە هەلدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکانی ئەنفالکراوانی ئازیز...

ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە
11/1/2025

ئەمڕۆ چوارشەممە8/1/2025سەردانی زۆر بەڕێز سەماحەتی عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە و شاندی یاوەری بۆ مۆنۆمێنتی شەهیدانی کی...
08/01/2025

ئەمڕۆ چوارشەممە
8/1/2025
سەردانی زۆر بەڕێز سەماحەتی عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە و شاندی یاوەری بۆ مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە و پێشوازی لێکردنی لە لایەن بەڕێز ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە و یەکە ئیداریەکانی هەلەبجەوە، سەرتا چەپکە گوڵی مۆنۆمێنت لە لایەن گەڵا سامان ئەحمەد پێشکەش بە بەڕێز عەمار حەکیم کراو دواتر بەڕێزیان چەپکە گولی ڕێزو وەفاداری خۆیان دانا لە سەر پەیکەری شەهید عومەری خاوەر وەک سیمبولی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە و پاشان سەرجەم هۆلەکانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە ی بەسەرکردوە.

ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە

07/01/2025

لای لایە و گریانی بە کوڵی کەس وکاری شەهیدان ئەنفالکراوان لە سەر گۆڕی بە کۆمەلی بەشێک لە ئەنفالکراوان لە بیابانی #سەماوە

درود بۆ گیانی پاکی شەھیدان وئەنفالکراوانی کوردستان.
ڕووڕەشی بۆ تاوانکارانی رژێمی بەعسی روخاوو.

ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی
7/1/2025

انا لله وانا الیه راجعون #ژیانئاوایی پرسەو سەرەخۆشی بەرێوەبەرێتی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی  هەڵەبجە بەبۆنەی کۆچی دو...
05/01/2025

انا لله وانا الیه راجعون
#ژیانئاوایی

پرسەو سەرەخۆشی بەرێوەبەرێتی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە بەبۆنەی کۆچی دوایی هاوشاریانمان
(بێستون احمد حمە صالح) (پەروین محمد قادر) (احمد محمد حسن) (عەلی عبدالله)
کەبەڕووداوێکی هاتووچۆ کۆچی دواییان کرد خەمباریان کردین، بەوبۆنەوەپرسە و سەرخۆشی
بەڕێوەبەراێەتی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە ئاڕاستەی بنەماڵەی بەڕێزی هەر چوار کۆچکردووان دەکەین:
لەخوای گەورە داواکارین ئارامی بەکەس و کارو هاوشاریانمان ببەخشێت وخوالێخۆشبوان بە بەهەشتی بەرین شاد بکات انشاللە.
داوای شیفا خێرا لە یەزدانی گەورە دەکەین بۆ بریندارەکان .

ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە
5/1/2025

بەشێک لە سەردان گەڕانی مۆنۆمێنت لە ساڵی 2024 مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە ساڵانە پێشوازی دەکات لە دەیان هەزار ...
30/12/2024

بەشێک لە سەردان گەڕانی مۆنۆمێنت لە ساڵی 2024

مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە ساڵانە پێشوازی دەکات لە دەیان هەزار میوان و گروپی گەشتیاری و دەیان قوتابخانە لە شارەکانی کوردستاندا کە بەگەشتی زانستی و تایبەت سەردانی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە دەکەن و لێرە ئاشنا دەکرێن بە کۆی تاوانکاریەکانی ڕژێمی سەدام حسێن کە لە کوردستان و شاری هەلەبجە دا ئەنجامی داوە.

ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە
👇👇 30/12/2024

ئەمڕۆ لە مێژوودا.30_12_2024سەدام حوسێن لە سێدارە درا🔻لە مێژووی حکوم ڕانی خۆێدا هەرچی ناوی لێبنرێت تاوان ئەنجامی داوە بەر...
30/12/2024

ئەمڕۆ لە مێژوودا.
30_12_2024

سەدام حوسێن لە سێدارە درا🔻
لە مێژووی حکوم ڕانی خۆێدا هەرچی ناوی لێبنرێت تاوان ئەنجامی داوە بەرانبەر بەگەلی عێراق بەگشتی و گەلی کورد بەتایبەتی بەلام بەداخەوە ئەوەندە کار نەکراوە لەسەر پیشاندانی تاوانکاریەکانی رژێمی بەعس،
جيلي ئەمڕۆ بە بێ ئاوڕدانەوە بۆ مێژووی پڕلە مەرگەساتی گەلی کورد وبئ سلەمینەوە لە زۆر جێگاوو ناوەنددا سەدام وەک پالەوان و سەرکردەی بوێر ناوی دەهێنن کە ئەمە پێشهاتێکی خراپ و مەترسی دارە...

ئەمڕۆ 30ی دیسەمبەر(18) ساڵ بەسەر لەسێدارەدانی سەدام حسێن، دیکتاتۆری عێراقدا تێدەپەڕێت، کە لە رۆژێکی وەک ئەمڕۆدا لە بەغدای پایتەخت لەسێدارە درا.

بەرەبەیانی رۆژی 30 -12-2006 کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دا، لە رووداوێکی مێژووییدا، پرۆسەی لە سێدارەدانی سەدام حسێن-ی دیکتاتۆری عێراق لە بەغدای پایتەخت لە بینای( ئەمنی) پێشوو لە کازمیە بەڕێوەچوو.

لەسێدارەدانی سەدام حسێن، دوای ئەوەهات کە لە پڕۆسەی ئازادی عێراقدا و لە 14ی کانونی یەکەمی ساڵی 2003 دا لەلایەن ھێزەکانی ھاوپەیمانانەوە بەسەرۆکایەتی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا دەستگیرکرا.

پاش بەڕێوەچوونی دانیشتنی دادگا، رۆژی 5ی تشرینی دووەمی ساڵی 2006 دادگای باڵای تاوانەکان لە عێراق، حوکمی لە سێدارەدانی سەدام حسێن و بەرزان تکریتی و عەواد بەندەر-ی راگەیاند و سەرەنجام لە کۆتایی کانوونی یەکەمی ساڵی 2006دا بڕیاری لە سێدارەدانی سەدام جێبەجێکرا.

نەفرەت لە هاوکاران و هاو ئاوازەکانت
ڕۆحی شەهیدانی کوردستان ئاسوودە بێت
سلاو لە خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان وئەنفالکراوانی کوردستان
30_12_2006
30_12_2024
18سالەی لەسێدارەدانی سەددام حوسێن

ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە

بەشداری کاروچالاکی لە سالی 2024 بەشێک لە کارو چالاکی و بەشداری مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە سالی 2024بەهیوا...
29/12/2024

بەشداری کاروچالاکی لە سالی
2024

بەشێک لە کارو چالاکی و بەشداری مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە سالی 2024
بەهیواین سالی 2025 سالی بەرەو پێش چون و ئاوەدان کردنەوەی کوردستان بەگشتی بێت و سالی خۆشگوزەرانی بێت بۆ تەواوی هاونیشتمانیانی خۆشەویست.. 👇

/ چاندنی 113 نەمامی توو لە نێوو باخچەی مۆنۆمێنت لە بەرواری 4/4/2024

/یادکردنەوەی شالاوەکانی بەدناوی ئەنفال لە 14/4/2024

/یاد کردنەوەی بۆمبارانی شاری قەڵادزێ و کۆ بونەوەی ئاسایی ئیداری مۆنۆمێنت لە بەرواری 24/4/2024
/یادکردنەوەی 50 سالەی بۆمبارانیانی شاری هەلەبجە ی 26/4/1974 لە بەرواری 26/4/2024

/چاندی چەندین نەمامی توو لە گۆرستانی سیمبولی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە بەرواری 30/5/2024

/ کێلان و ئاگر بڕی نێوو مۆنۆمێنت و چالاکیەکی ژینگەیی لە 11/5/2024

/وەرگرتنی پەرتوکێک بەدیاری لە لایەن بەڕێز سۆران عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی هەلەبجە بەنوێنەرایەتی وەزیری پەروەردە لە بواری جینۆساید لە وانەکانی خوێندندا لە بەرواری 10/6/2024

/سەردانی بەڕێز عومەر حاجی ئەحمەد بە مەبەستی پیرۆزبایی لێکردنی وەک لێپرسراوی مەلبەندی 9ی شارەزور لە بەرواری 17/7/2024

/نوژەنکردنەوەی پەیکەری شەهید عومەری خاوەر لە بەرواری 23/7/2024

/نۆژەنکردنەوەی پەیکەری ئەنفال لە نێوو باخچەی مۆنۆمێنت دا لە بەرواری 1/8/2024

/یادی بیناسوتاوەکەی سیروان لە بەرواری 6/8/2024

/وەرگرتنی کتێبی زارۆکانی زاکرۆس لە بەرواری 16/8/2024

/پێشکەش کردنی درعی مۆنۆمێنت بە بەڕێز عەتا ئەحمەد لە کۆمپانیای بیڤان لە بەرواری 28/8/2024

/بەشداری یادی 20 سالەی هێزەکانی زەیتونی کۆریای باشور لە هەرێمی کوردستان لە بەرواری 12/9/2024

/بەشداری لە کردنەوەی دیوار بەندی ماستی قەلاتێ لە گوندی هاوار لە بەرواری 14/9/2024

/بەشداری لە کردنەوەی پێشانگای ژینگەی حوسنا هەرامی لە 27/10/2024

/ڕاوەستان لە رۆژی ئالی کوردستان دا لە بەرواری 17/12/2024

/وەرگرتنی کتێبی فەرهەنگی پەندی پێشینانی کورد لە ئامادەکردنی نووسەری گەورە ع ع شەونم لە بەرواری 24/12/2024

ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە
29/12/2024

ئاماری سالی 👇 2024سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێز مەسرور بارزانی و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕ...
29/12/2024

ئاماری سالی
👇 2024

سەردانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرێز مەسرور بارزانی و جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەڕێز قوباد تاڵەبانی وچەندین سەفیرو کونسول و شاندی ولاتان بۆ مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە لە سالی 2024 دا بەپێ ڕێکەوتی سەردانی یان.
مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە پێگەیەکی کرنگی هەیە لای هەموان وە دەتوانین بلێن چاوی ناساندنی سەرجەم تاوانکاریەکانی رژێمی لەناوچووی بەعس و جێگایەکی گەشتیاری رامیاریە و ناوەندێکی ناسراوە لە جیهاندا. 👇

/سەردانی يان برێم کونسول گشتی ولاتی فەرەنسا لە بەرواری 24/1/2024

/ سەردانی بەڕێز مەسرور بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە بەرواری 22/2/2024

/بلێسە جەبار فەرمان لێپرسراوی مەکتەبی شەهیدانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە بەرواری 3/3/2024

/ دیڤید برکر جێگری بالیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە بەرواری 18/4/2024

/سەردانی عبدالجبار عەزیز حسن سەرۆكی ئەنجومەنی دادوەری هەرێمی کوردستان لە بەرواری 26/4/2024

/سەردانی بەڕێز وەزیری تەندروستی حکومەتی هەرێمی سامان بەرزنجی لە بەرواری 30/4/2024

/سەردانی سیراج بارزانی سەرۆکی هەرێمی سەرۆکی ئەنجومەنی ڕاژەی گشتی لە 6/5/2024

/سەردانی سەفیری شانشینی هۆلەندا هانس شاندی لە بەرواری 7/5/2024
هەمان رۆژ جەلیل زەنگەنە بە مەبستی دەرهێنانی فلیمی گەردەلوول سەردانی مۆنۆمێنتی کرد

/سەردانی بەڕێز قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی لە بەرواری 13/5/2024

/سەردانی کونسولی گشتی چین بەڕێز ليو جون لە بەرواری14/5/2024

/ سەردانی ئۆلیڤا کار یۆ پاراس نوێنەری ئۆفیسی هەرێمی مینا لە بەرواری 16/5/2024

/سەردانی رێبین زەنگەنە بەڕێوەبەری گشتی وەزارەتی سامانە سروشتیەکان لە بەرواری 23/5/2024

/سەردانی بالوێزی بەریتانیا لە عێراق و ستیڤ هیجین لە بەرواری 10/6/2024

/سەردانی کونسولی گشتی کۆریا سینجۆڵ لیم لە
بەرواری 13/6/2024

/سەردانی چاردگەی دیدەوانی وەزارەتی وەرزش و لاوانی عێراق لە بەرواری 29/6/2024

/ سەردانی شاندی کورتە باڵاکان لە بەرواری 30/6/2024

/سەردانی پیتەر شتیبانک بالوێزی ولاتی چیک لە عێراق لە بەرواری 1/7/2024

/سەردانی سامان خان پور و پرشنگ رەستگار لە بەرواری 10/7/2024

/سەردانی پاکۆ بڕێندس کونسولی هۆلەندا لە بەرواری 23/7/2024

/سەردانی دکتۆر ئەحمەد زارعیان و مەهدی فەراهانی لە ولاتی ئێران لە بەرواری 22/7/2024
/سەردانی خالید موسا وەزیری کشتوکاڵی ئەردەن و بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەرواری 27/8/2024

/سەردانی لیوای مافپەروەر یادگار ئەنوەر فەرج بەڕێوەبەری گشتی بەرگری شارستانی هەرێم لە بەرواری 28/8/2024

/سەرخانی شاندی یانەی ئەسپ سواری هەولێر لە بەرواری 2/9/2024

/سەردانی شاندی کۆنسیرڤاتۆریای چایکۆفسکی بە نوێنەرایەتی دکتۆرە مارگرێت ئیڤای نۆڤتە و دکتۆر دانەر نوێنەری کار بەرێکەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روسیا لە بەرواری 1/10/2024

/سەردانی تیمی سکای نیوز و نوێنەری یۆنامی لە بەرواری 8/10/2024

/سەردانی فەرماندەی هێزەکانی ئەلمانیا بەڕێز عەقید عوسمان تۆماس ریتەبەیاوەری بەڕێز فەیزوللا بەرپرسی پەیوەندییەکانی هێزەکانی 70 لە بەرواری 2/11/2024

/سەردانی ئەلینا رۆمانسکی سەفیری ئەمەریکا لە عێراق و ستیف پیتەر کونسولی گشتی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان لە بەرواری 3/11/2024

/سەردانی دیڤید هێلی جێگری بالوێزی یەکێتی ئەوروپا لە بەرواری 12/11/2024

/سەردانی جێگری کونسولی کۆریا لە بەرواری 13/11/2024

/سەردانی سارینا ئەبراهامیان ڕێکخەری گشتی لاوانی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال و سيف عقیل جێگری لاوانی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال لە بەرواری 14/12/2024.

ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە
29/12/2024

رۆژانە کارسێشەممە 24/12/2024 سەردانی گەشتیاران بۆ مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە.ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی ک...
24/12/2024

رۆژانە کار
سێشەممە 24/12/2024
سەردانی گەشتیاران بۆ مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە.

ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە

ئەمڕۆ سێشەممە 24/12/2024پێشکەش کردنی کتێبی (فەرهەنگی پەندی پێشینانی کورد) لە دانەری مامۆستای گەورە(ع ع شەونم) بە بەڕێز م...
24/12/2024

ئەمڕۆ سێشەممە 24/12/2024
پێشکەش کردنی کتێبی (فەرهەنگی پەندی پێشینانی کورد) لە دانەری مامۆستای گەورە(ع ع شەونم) بە بەڕێز محەممەد محەمەد سەعید بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی لە لایەن بەڕێزان (پاکۆ، پەیجور) ع ع شەونم.

ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە

ئەنفال برینێکی ساڕێژ نەبووگۆڕێکى نوێى بە کۆمەڵى ئەنفالکراوان لە سەماوە دۆزرایەوەئەمڕۆ 22/12/2024لەنێو جەرگەى بیابانى سەم...
22/12/2024

ئەنفال برینێکی ساڕێژ نەبوو

گۆڕێکى نوێى بە کۆمەڵى ئەنفالکراوان لە سەماوە دۆزرایەوە

ئەمڕۆ 22/12/2024لەنێو جەرگەى بیابانى سەماوە، گۆڕێکى نوێى بە کۆمەڵى ئەنفالکراوان دۆزرایەوە کە سەرجەمیان ئێسکوپروسکى ژن و منداڵن و جلوبەرگى کوردییان لەبەردایە.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، خانمى یەکەمى عێراق سەرپەرشتى پرۆسەى دۆزینەوە و هەڵدانەوەى گۆڕەکەى دەکات، ئەمڕۆ خۆى سەردانى بیابانى سەماوەى کرد و رایگەیاند، دواى تەواوبوونى رێکاکان رووفاتەکان دەهێنرێنەوە کوردستان و لە رێوڕەسمێکى شایستەدا لە چەمچەماڵ بەخاکدەسپێردرێن.

گۆڕەکە لە بیابانی (تەل شێخیەی) پارێزگای سەماوە لە باشوورى عێراق دۆزراوەتەوە، هەشت رۆژە تیمەکان دەستیان بە کارکردن لە هەڵدانەوەى کردووە و تائێستاش کارکردن تێیدا بەردەوامە.

بەڕێوەبەرى فەرمانگەى گۆڕە بە کۆمەڵەکانى عێراق رایگەیاند، چاڵى گۆڕە بە کۆمەڵەکە دوو مەتر پان و 16 مەتر درێژە، قوڵییەکەشى مەترێک و 25 سانتیمەترە، کە بەشێوەیەکى سەرەتایی دەرکەوتووە هەموویان ئێسکوپروسکى ژن و منداڵن و جلوبەرگى کوردییان لە بەردایە.

گوتیشى، تائێستا ژمارەى رووفاتەکانى نێو گۆڕەکە نەزانراون بەهۆى ئەوەى ئێسکەکان تێکەڵى یەکدى بوون و جیانەکراونەتەوە، دواى هەڵگرتنەوەیان رووفاتەکان رادەستى پزیشکى دادى بەغداد دەکرێن و دواتر سامپڵ لە ئێسکەکان وەردەگیرێن.

بیابانى سەماوە لە ساڵى 1988 بوو بە شوێنى گولـلەبارانکردن و زیندە بە چاڵکردنى هەزاران ژن و پیاو و منداڵى کورد کە لە پرۆسەکانى بەدناوی ئەنفالدا دەستگیرکرابوون، ساڵى 2019 لە هەمان شوێن گۆڕێکى دیکەى بە کۆمەڵ دۆزرایەوە کە رووفاتى 172 کەسى تێدابوو سەرجەمیان ژن و منداڵ بوون.

شوباتى ئەمساڵ دواى پێنج ساڵ مانەوەیان لە پزیشکى دادى بەغداد، بە هەوڵى خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، رووفاتى 172 ئەنفالکراوەکە هێنرانەوە کوردستان و لە رێوڕەسمێکى شایستەدا لە گۆڕستانى مۆنۆمێنتى ئەنفال لە چەمچەماڵ بەخاکسپێردران.

درودو سڵاو لە رۆحی پاکی شەهیدانی و ئەنفالکراوان
سەربەرزی بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان وئەنفالکراوانی کوردستان.

ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە

گەشتی زانستیگەشتی زانستی ئامادەیی کوڕانی  (هێما) ی کوڕان بۆ مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە و پێشکەش کردنی زانیار...
17/12/2024

گەشتی زانستی
گەشتی زانستی ئامادەیی کوڕانی (هێما) ی کوڕان بۆ مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە و پێشکەش کردنی زانیاری تەواو لە سەر کیمیابارانی هەڵەبجە لە لایەن فەرمانبەر ئومێد حەمە عەلی بە قوتابیانی خۆشەویست

ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە
17/12/2024

رۆژی ئاڵابەناوی بەرێوەبەرێتی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە پیرۆز بای رۆژی پیرۆزی ئاڵای کوردستان پیرۆز دەکەین لە...
17/12/2024

رۆژی ئاڵا

بەناوی بەرێوەبەرێتی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە پیرۆز بای رۆژی پیرۆزی ئاڵای کوردستان پیرۆز دەکەین لە سەرجەم فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتیمان و تەواوی هاونیشتمانیانی کوردستان و لەم رۆژەدا درود سلاو دەنێرین بۆ رۆحی سەرجەم شەهیدانی کوردستان کە خوێنی ئاڵیان تێکەل بە خاکی کوردستان کرد لە پێناو شەکانەوەی ئاڵای نەتەوەیمان وە درود سلاو دەنێرین بۆ خانەوادەی سەربەرزی شەهیدانی کوردستان.

17/12/2024
سێشەممە

ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە

ئەمرۆ شەممە 14 /12/2024 بەرێز کامەران مستەفا بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەلەبجە و بەڕێز محەممەد محەمەد سەعی...
14/12/2024

ئەمرۆ شەممە
14 /12/2024
بەرێز کامەران مستەفا بەڕێوەبەری گشتی شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەلەبجە و بەڕێز محەممەد محەمەد سەعید بەڕێوەبەری مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە پێشوازی یان کرد لە ( سارینا ئەبراهامیان)
ڕێکخەری گشتی لاوانی سۆسیال ئینتەرناسیۆنال (سیف عقیل) جێگری ڕێکخەری گشتی و ڕێکخەری هەرێمی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (کمال احمد محمود)
بەڕێوەبەری پڕۆژەکانی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان و بەشێک لە ئەندامانی سکرتاریەتی ڕێکخراوی ئازادی لاوانی کوردستان.
سەرتا چەپکە گوڵی مۆنۆمێنت لە لایەن (ئالێ ئومید حەمە عەلی) وە پێشکەش بە سارینا ئەبراهامیان و کراو دواتر وەڤدی میوان تاجە گوڵینەی خۆیان لەسەر پەیکەری شەهید عومەر ی خاوەر دانا وەک سیمبولی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە و پاشان هۆلەکانی مۆنۆمێنتی یان بەسەرکردەوە.

ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە

ئەمڕۆ ٢٠٢٤/١٢/٢ سەردانی قوتابخانەی سارای بنەڕەتی لە شاری سلێمانیەوە بۆ مۆنۆمێنتەکەمان .
02/12/2024

ئەمڕۆ ٢٠٢٤/١٢/٢ سەردانی قوتابخانەی سارای بنەڕەتی لە شاری سلێمانیەوە بۆ مۆنۆمێنتەکەمان .

ئەمرۆ30/11/2024(رۆژی جیهانی یادکردنەوەی قوربانییانی چەکی کیمیاوی) لەم یادەدا سەری ڕێز و نەوازش نەوی دەکەین بۆ قوربانیانی...
30/11/2024

ئەمرۆ30/11/2024
(رۆژی جیهانی یادکردنەوەی قوربانییانی چەکی کیمیاوی)

لەم یادەدا سەری ڕێز و نەوازش نەوی دەکەین بۆ قوربانیانی چەکی کۆکوژی کیمیاوی لە جیهان و کوردستان دا بەتایبەتی ٥٠٠٠ شەهیدی شاری هەلەبجە کەتەنها لەیەک رۆژدا بەهۆکاری بەکارهێنانی چەکی کۆ کوژی قەدەغە کراوی کیمیاوی شەهید بوون.
وەک مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەلەبجە کە سیمبولی قوربانی دان و ئاشتی خوازیە هیوا خواز و داواکارین کە کۆمپانیاکانی بەرهەم هێنانی چەکی کۆکوژی کیمیاوی لە تەواوی جیهاندا دابخرێن تا جیهانێکی ئارام و بێ چەکی کۆمەڵکوژ بێتە ئاراوە و هەوێنی ئاشتی خوازی بال بێکێشێت بە سەر جیهاندا بۆ ئەوەی هیچ نەوەیەکی دیکە نەبنە قوربانی بە چەکی کۆکوژی کیمیاوی..

ڕاگەیاندنی مۆنۆمێنتی شەهیدانی کیمیابارانی هەڵەبجە

تیبینی
~~~~~~~
دەوڵەتانی ئەندام لە پەیماننامەی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، ڕۆژی 30ی تشرینی دووەمی هەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیهانیی یادکردنەوەی قوربانییانی جەنگی کیمیایی دیاری کردووە

Address

Monument
Halabja
46018

Opening Hours

Monday 09:00 - 17:00
Tuesday 09:00 - 17:00
Wednesday 09:00 - 17:00
Thursday 09:00 - 17:00
Friday 09:00 - 17:00
Saturday 09:00 - 17:00
Sunday 09:00 - 17:00

Telephone

+9647511697831

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Halabja Monument posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share