ھونەر حسێن

  • Home
  • ھونەر حسێن

ھونەر حسێن بە پێوە بمری باشترە لەوەی لە كڕنووش بردنا بژی..

چی ئەزانی سەبارەت بە ئەلبێرت ئانشتاین بێجگە لە تیۆریە زانستیەکانی؟ بەڵگەنامەکانی کۆچبەری پەیوەست بە هەڵهاتنی دراماتیکیی ...
19/02/2024

چی ئەزانی سەبارەت بە ئەلبێرت ئانشتاین بێجگە لە تیۆریە زانستیەکانی؟

بەڵگەنامەکانی کۆچبەری پەیوەست بە هەڵهاتنی دراماتیکیی ئەلبێرت ئەنیشتاین لە ئەڵمانیای نازی دۆزرایەوە و بۆ یەکەمجارە لە مۆزەخانەی نیشتمانی دەزگای سنووری بەریتانیا نمایشکراون.

ئەو کارتە نیشتنەوەیەی لێرەدا نیشان دراوە بەڵگەیە لەسەر گەشتەکەی ئەنیشتاین لە بەلجیکاوە بۆ دۆڤەر لە ٢٦ی ئایاری ١٩٣٣. ئێستا دوای نزیکەی ٨٠ ساڵ، لە فڕۆکەخانەی هیسڕۆ هەڵگیراوە، ئەو کارتە نیشتنەوەیەی کە بە 'باوکی فیزیای مۆدێرن' دراوە لەلایەن کۆڕاتۆرەکانەوە دۆزرایەوە.

دەبوا کارتی نیشتنەوە لەلایەن هەموو سەرنشینەکانەوە لە کاتی گەیشتنیان بە بەریتانیا پڕبکرێتەوە. ئەم کارتە ئاماژەیە بۆ چوونی ئەلبێرت ئەنیشتاین بۆ دۆڤەر لە ٢٦ی ئایاری ١٩٣٣ لە ئۆستێندەی بەلجیکا. ئەو پیشەکەی وەک پرۆفیسۆر و ڕەگەزنامەی سویسری وەسف دەکات. لە لای پشتەوە بە ئەفسەرانی کۆچبەری دەڵێت کە بەرەو شاری ئۆکسفۆرد (زانکۆی ئۆکسفۆرد) دەڕوات.

لینکی زانیاریەکە لە ماڵپەڕی ویکیپیدیا:

https://en.wikipedia.org/wiki/File:Einstein's_landing_card_(5706142737).jpg

31/12/2023

💥پیرۆزبایی هاتنی ساڵێکی نوێ لە هەموان بێ جیاوازی.
بەوهیوایەی نەڵێین خۆزگەمان بە پارساڵ💥

06/12/2023

ـ یەك کیلۆوات کارەبای کوردایەتی: ١٧٥ دینار.
یەك کیلۆوات کارەبای عێراقی: تەنها ١٠ دینار.

ـ یەك لیتر بەنزینی بێ ئۆکتانی کوردایەتی بەشەرتی شرقەشرقی مەکینەو سووتانی فویل پەمپ، بە دوو سەعات سەرەگرتنەوە: ٧٥٠ دینار.
یەك لیتر بەنزینی فول ئۆکتان‌و موحەسەنی عێراقی بەبێ سرەگرتن: ٤٥٠ دینار.

ـ یەك موخالەفەی هاتوچۆ لەکامێرای پۆینت تو پۆینتی کوردایەتی: ٢٥٠ هەزار دیناری عێراقی.
گرانترین موخالەفە لەسیستەمی هاتوچۆی عێراقی: ٤٠ هەزار دینار.

ـ باجی بەناوکردنی خانویەکی ١٠٠ مەتری لەحکومەتی کوردایەتی: ٢ ملیۆن دیناری خشت.
لای حوکمەتە (موفلیس)ەکەی بەغداش: ٦٠٠ هەزار دینار.

ئینجا.. فەرمانبەری کوردایەتی، چاوی سێ دەرەجە دابەزیوە ئەوەندەی لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بەدوای هەواڵی مووچەدا بگەڕێ. لەترسی قەرزی مارکێت‌و مۆلیدەو مریشك‌و قوماش فرۆش، شەو بەئیختیفا دەچێتە ماڵەوە.
فەرمانبەری عێراقیش لەسەیرانگاکانی شنگلبانەو جوندیان‌و بێخاڵ، گوێی پەنجا هەزارییەکانی مووچەی گرتووە، لەگەڵ گۆرانی "خاڵە یا خاڵە" سێڵفی‌و سناپ‌و ستریك دەگرێ.

ئا ئەمە بوو کوردایەتی؟!

لە پەیجی aween24

گرنگی بە قسەی خەڵکی مەدە،  چونکە  خەڵکی تەنانەت قسە بە مردوی ناوگۆڕەکانیش ئەڵێن👈🏼
30/11/2023

گرنگی بە قسەی خەڵکی مەدە، چونکە خەڵکی تەنانەت قسە بە مردوی ناوگۆڕەکانیش ئەڵێن👈🏼

فەرمانڕەوای کوردی ئێستا نە ڕابردوی خۆی بیرماوە، نە خەمی داهاتووی نەوەکانێتی . ئەوەی گرنگە لای ئەمڕۆیە، ئەمڕۆش زۆرباش لەب...
23/11/2023

فەرمانڕەوای کوردی ئێستا نە ڕابردوی خۆی بیرماوە، نە خەمی داهاتووی نەوەکانێتی .
ئەوەی گرنگە لای ئەمڕۆیە، ئەمڕۆش زۆرباش لەبەرچاومانە و مێژوو بەزەیی نابێ..

19/11/2023
ئەو ژاوەژاوەی لەسەر فەلەستین ئەیکەن، نیوەی ئەوەتان دژ بە ئاردۆگان کردبا، شایانی هەموو پێگەو ڕێزێکی بەرز بوون.. بۆهیچ هەڵ...
13/10/2023

ئەو ژاوەژاوەی لەسەر فەلەستین ئەیکەن، نیوەی ئەوەتان دژ بە ئاردۆگان کردبا، شایانی
هەموو پێگەو ڕێزێکی بەرز بوون..
بۆهیچ هەڵوێستێکتان بێ دەنگ نابین. بە باشەکان ئەڵێین باش و لە خراپەکانیش چاوداناخەین..
دەی فەرموون ئەوە ئەرزو ئەوەش حەماسی هاودین و هاوبیرتان، بچن بە هانایان.

چاوەڕوانی لە کەسێ مەکە دڵسۆزت بێ، لەکاتێکا ڕاستگۆ نیە لەگەڵتا.
11/10/2023

چاوەڕوانی لە کەسێ مەکە دڵسۆزت بێ، لەکاتێکا ڕاستگۆ نیە لەگەڵتا.

دڵمان بە چیتان خۆشبێ؟
20/09/2023

دڵمان بە چیتان خۆشبێ؟

ئەم کتێبە  بخوێننەوە تکایا ئەگەر تا ئیستا نەتان خوێندۆتەوە، هەموو دێڕێکی ئەگەریش بابەتێکی تازە نەبێ لات، دڵنیابە گرنگیەک...
19/09/2023

ئەم کتێبە بخوێننەوە تکایا ئەگەر تا ئیستا نەتان خوێندۆتەوە، هەموو دێڕێکی ئەگەریش بابەتێکی تازە نەبێ لات، دڵنیابە گرنگیەکەی زۆر باڵایە.
لە لاپەڕە ٣٦دا نوسیویە:
دیموکراسی لە سەر بنچینەی بنەمایەکی (ئەبراهام لینکن) ڕاوەستاوە کە دەڵێ: دەتوانین هەندێ جار هەموو خەڵکی بگەوجێنیت و بڕێک لە خەڵکیش بۆ هەمیشە بگەوجێنیت، بەڵام ناتوانیت هەموو خەڵک بۆ هەمیشە بگەوجێنیت.
کەوایە: ئەگەر حکومەتێک گەندەڵ بێت و شکست لە باشکردنی ژیانی هاوڵاتیاندا بهێنێت، ئەوا هەندێ لە هاوڵاتیان پەی بەمە دەبەن و هەر ئەمانەش لە کۆتاییدا حکومەت دەگۆڕن. بەڵام کۆنترۆڵکردنی میدیاکان لە لایەن حکومەتەوە، لۆژیکەکەی ئەبراهام لینکن هەڵدەوەشێنێتەوە، چونکە ڕێگە دەگرێ لە هاوشاریەکان پەی بە ڕاستیەکان ببەن، دەسەڵات لە ڕێگەی پاوانکردنی میدیاکانەوە دەتوانێ بەردەوام هەڵەکانی خۆی بخاتە ئەستۆی ئەوانی دیکە و ڕێڕەوی سەرنجەکان بەرەو هەڕەشەی دەرەکی ڕاستەقینە! یان خەیاڵی بگۆڕێ..
(کەمێ کورتکاریم تیاکردوە بەینی خۆمان بێ!)

هەرگیز ئازاد نابی، تا ئەو کاتەی خۆت لە زیندانی بیرکردنەوە هەڵەکان ئازاد ئەکەی.
16/08/2023

هەرگیز ئازاد نابی،
تا ئەو کاتەی خۆت لە زیندانی بیرکردنەوە هەڵەکان ئازاد ئەکەی.

دوو هاوڕێ بە بیابانێکدا ئەڕۆشتن، لە سەربابەتێک لێک تووڕەبوون و یەکێکیان یەک زللەی کێشا بەوەی ترا،،لێدراوەکە بێ ئەوەی هیچ...
15/08/2023

دوو هاوڕێ بە بیابانێکدا ئەڕۆشتن، لە سەربابەتێک لێک تووڕەبوون و یەکێکیان یەک زللەی کێشا بەوەی ترا،،لێدراوەکە بێ ئەوەی هیچ بڵێ لە سەر لمەکە نووسی ئەمڕۆ خۆشەویستترین هاوڕێم زللەیەکی لێدام.
دواتر لە شوێنێکا ئاویان بینی ویستیان مەلە بکەن. زللە لێدراوەکە هێندەی نەما غەرقی لماوەکە بێت و بخنکێ. بەڵام هاوڕێکەی لە خنکان ڕزگاری کرد.
ئەمجارەیان کاکی زللە لێدراو لە شوێنێکا لەسەربەردێک نووسی ئەمڕۆ هاوڕێکەم لەمەرگ ڕزگاری کردم.
هاوڕێکەی لێی پرسی بۆ وات کرد.
لەوەڵامدا زللە لێدراو وتی: کاتێ نزیکترینەکان ئازارمان ئەدەن ئەبێ لە سەر لم بینوسین تا باوباران بیسڕێتەوە بیربچنەوە..
بەڵام کاتێ چاکەیان دەرهەق کردین ئەبێ لەسەر بەرد هەڵیکەنین تا هەرگیز بیرمان نەچێتەوە.

04/08/2023

موچەی مانگانە لە ئیفلاسی ئەتپارێزێ.
لە دەوڵەمەندیش بێبەش..
مەگەر دەستت لەگەندەڵیدا هەبێ..

30/07/2023

پۆپۆلیزم لە پەکەکەوە بۆ حزبی دیموکرات: کێبڕکێیەکی ناتەندروست بۆ ئیسلامیزەکردنی کوردستان
نوسینی :پێشڕەو محمد

یەک: پەکەکە لە چەپی ڕادیکاڵەوە بۆ پۆپۆلیزمی پۆستمۆدێرنیست

هەمیشە دەگوترێت کە پەکەکە دوو پارادایمی هەیە، پارادایمی کۆن و پارادایمی نوێ: کۆنەکە لەسەر بنەمایەکی چەپگەریی دەڕوات و باوەڕی بە کوردستانی یەکگرتوو و مەزن هەیە بناغە کۆمەڵایەتییەکانی لە سۆسیالیزمەوە بێن. لەم پارادایمەدا پەکەکە نەک تەنها هێز و بیری چەپ لە کوردستان بەهێز دەکات، هەروەها وشیاریی نەتەوەیی مرۆڤی کوردیش تا ئاستێکی باڵا بەرز دەکاتەوە، شتێک تا پێش پەکەکە هیچ حزب و هێز و فیکرێک لە کوردستان نەیتوانیبوو بەم پێگەیە بگات. گۆڕینی وشیاریی خۆبەعێڕاقییزان، بەئێرانییزان، بەسوورییزان و بەتورکییزان بۆ وشیاریی نەتەوەیی خۆبەکوردزان و شەرمنەکردن لە کوردبوون. ئەمە خاڵێکی باڵای ناو هێزێکە، شانازییەکە هیچ کەس جگە لە ئۆجەلان و پەکەکە ناتوانن خاوەنی بن. تا ئێرە پەکەکە خاوەن مێژوویەکی ڕادیکاڵ و پڕشنگداری پێشکەوتووخوازە بە شووناسی کوردبوون و نەتەوەبوونەوە. پارادایمی نوێ، لە دوای گرتنی ئۆجەلان لەلایەن تورکیای فاشیستەوە دەستپێدەکات. ئەم پارادایمە هەم واز لە چەپی ڕادیکاڵ و ئایدیالە سۆسیالیستییەکان دەهێنێت و هەم دژی دەوڵەت-نەتەوە دەوەستێتەوە. دیارە لێرەدا کۆتاییهێنان بە تیۆری دەوڵەت و دەوڵەت-نەتەوە و دژایەتییکردنی زیاتر کاریگەرییەکەی لەناو کورددا دەبێت نەک لەنێو نەتەوە سەردەستەکاندا. پەکەکە لە پارادایمی نوێدا، جگە لە کورد، نەیتوانیوە یەک نوێنەری نەتەوە سەردەستەکان بەو بڕوایە بگەیەنێت کە دەوڵەت-نەتەوە باوی نەماوە. لەم ڕووەوە، پەکەکە بەرەو ئایدیۆلۆژیایەکی پۆستمۆدێرنیستیی ڕۆیشتووە تەرکیز دەکاتە سەر دابەشکردنی زیاتری شووناسی گەورە (نەتەوە و دەوڵەت بۆ کورد) و داهێنان و بەهێزکردنی شووناسە بچووکترەکان (ئایین، گروپ، هۆز و هەروەها گروپە زمانیی و زاراوەییەکان و کردنیان بە شووناسی نەتەوەیی جۆراوجۆر). بۆیە بێ هۆ نییە لە لۆزاندا پەکەکە دروشمی «گەلانی کوردستان» بەرزبکاتەوە. بێگومان مەبەستی لە گەلان لێرەدا عەرەب و تورک و فارس و کورد نین لەسەر خاکی کوردستان بژین، بەڵکو مەبەستی هەورامیی، ئێزەدیی، کاکەیی، یارسانیی، سۆرانیی، کورمانجیی، کەلهوڕیی، و هتدە و بەخشینی شووناسی نەتەوەیی بەم گروپە مرۆییانە. لێرەدا چوارچێوە و شووناسی کورد دابەش دەبێت بۆ کۆمەڵێک شووناسی بچووک بچووک کە لە دەرفەتێکی نزیکدا هەموویان لەڕووی ئایدیۆلۆژیی و فیزیکییەوە پێکدادەدەن و جەنگێکی نوێی ناوخۆیی هەڵدەگیرسێنن.

دوو: حزبی دیموکرات لە سۆسیالیزمی دیموکراتییەوە بۆ زەقبوونەوەی زیاتری ئایدیالە کۆنزەرڤاتیڤییەکان:

حزبی دیموکرات بەتایبەت لەڕێگەی ئایدیاکانی ڕابەرەکەیەوە لە هەناوی حزبێکی ستالینیستیی (حزبی تودەی ئێرانیی) لەدایک دەبێت. بەڵام عەبدوڵڕەحمان قاسملوو نەریتی ئایدیۆلۆژیی ستالینیزم بەرەو ئایدیالی ئەوروپیی سۆسیالیزمی دیموکراتیی دەگۆڕێت. هەواداران و لایەنگرانی پاشان نەک لەڕووی تیۆریی بەڵکو لەڕووی ڕێکخراوەییەوە لە نەریتە سۆسیال دیموکراتییەکانی ئەوروپای ناوەندیی نزیکتری دەکەنەوە. هەڵبەت تیۆری سۆسیالیزمی دیموکراتیی هی قاسملوو نییە و هی چەپە ئەوروپییەکانی ناو حزبە سۆسیال دیموکراتییەکانە بۆ جیابوونەوەیان لە هێڵی لینینیی-ستالینیی پەرەیان بە سۆسیالیزمێکی دیموکراتیی دا و هەندێکجاریش بە کۆمۆنیزمی ئەوروپایی ناسراوە. ئایا قاسملوو چەندە سۆسیالیزمی بۆ کوردستان بە ئایدیالی دیموکراتییەوە ویستووە، هێشتا ڕوون نییە و لەناو مێژووی حزبی دیموکراتیشدا هیچ جەختکردنەوەیەک لەسەر سۆسیالیزم نییە، بگرە لە ئاستی ئایدیۆلۆژییەوە تا جەنگی ناوخۆیی دژ بەکۆمەڵە، حزبی دیموکرات سەلماندوویەتی کە باوەڕی بە هیچ ئایدیالێکی چەپ نییە. بەڵام لەناو لایەنگرانی حزبی دیموکراتدا بەتایبەت لە ئاستی خوارەوەدا باوەڕبوون بە دەوڵەتی نەتەوەیی کوردستان هەیە بێ ئەوەی ئاستی سەرەوە ئەم باوەڕەی هەبێت. حزبی دیموکرات بەپێچەوانەی پەکەکەوە، وەک حزبێکی لۆکاڵیی بۆ ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بەتایبەت ناوچەی موکریان ماوەتەوە و بەشی باشووری بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان بەجێهێشتووە و هیچ بۆچوونێکیشی لەسەر باکوور و ڕۆژاڤا نییە. بەڵام حزبی دیموکرات لە پرەنسیپی خۆیدا حزبێکی کۆنزەرڤاتیڤە چ لە هەیکەلە و پەیکەرەی ڕێکخراوەییدا (نادیموکراتیی، پیاوسالار، ڕابەری بەهێز و کاریزمایی، یەکەم و دوا قسەی ڕابەر) و چ لە چوارچێوەی ئایدیۆلۆژییدا بەوەدا سەرجەمی ئەندامان گوێڕایەڵن و بێ پرەنسیپی خۆ-ڕەخنەکردن هەموو شتێکی سەرەوە قبووڵ دەکەن، باوەڕیان بە هێزی پیاو بۆ بڕیاردان هەیە، تێیدا ژن تەنها دیکۆرە، باوەڕبوون بە بەها نەریتییەکان و هەبوونی هەڕەمییەتی کۆمەڵایەتیی تێیدا هەم ڕابەر دەبێت پیاو بێت و هەمیش بەتەمەن بێت: ژنان و لاوان ناگەنە ئاستەکانی سەرەوە و وەک هێزی یەدەگ دێنە ئەژمار. پرسیارەکە ئەوەیە: سۆسیالیزمی دیموکراتیی قاسملوو لەکوێی کۆنزەرڤاتیڤیزمدا جێی دەبێتەوە؟

سێ: پەکەکە و حزبی دیموکرات پۆپۆلیستییانە گرەو لەسەر ئیسلامیزەکردنی کوردستان دەکەن

وەک باسکرا پەکەکە هێزێکی پۆستمۆدێرنیستی شووناسخوازە و گرەو لەسەر زەقکردنەوەی ئایدیالە مردووە پێش مۆدێرنەکان دەکات (پارادایمی نوێ). کاتێک دەڵێت بزووتنەوەی کوردستان حوسێنییەکی موحەڕڕەمە، لەو ڕووەوە نایەت کە پەکەکە خۆی حوسێنیی و شیعەگەر بێت، بەڵکو لەوەوە دێت کە ئەم بزووتنەوەیە تێگەیشتووە تەنها بە پۆپۆلیزم و وروژاندنی هەست و سۆزی ئایینیی خەڵک دەتوانێت بەدیاریکراویی لەو ناوچانەدا پەل بهاوێت کە هەژموونی میلیتاریی ئەوی لێ نییە: باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان. کەواتە باشترین تاکتیک بۆ پەکەکە بۆ فراوانکردنی هەژموون پەنابردنە بەر جووڵاندنی هەست و سۆزی ئایینیی خەڵکە. پەکەکە دەزانێت سەردەمی بیرکردنەوەی فیکریی و فەلسەفیی لاواز بووە و سەردەمی بەهێزبوونەوەی ئایین دەستیپێکردووە، بۆیە بەم گوتارە هەنگاو دەنێت، بەڵام نازانێت ئەم کارە لە داهاتوودا بەدڵنیاییەوە سەری خۆشی دەخوات. لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەیامەکەی کەجەکە/پەکەکە، بەشی زۆری هاوڕێیان و ئەندامانی حزبی دیموکرات دەستیانکرد بەوەی پەکەکە وەک بەکرێگیراو و جاشی ئێران تۆمەتبار بکەن کە مامەحەمەیی بۆ شیعەی ئێرانیی دەکات، کەچی زۆری پێنەچوو سکرتێرەکەیان شتێکی هاوشێوە و نزیک لە پەکەکەی بڵاوکردەوە. ئێستا کەوتنە بەردەم پارادۆکسێک، ئەو قسانەی دوێنێ بە پەکەکەیان دەگوت، ئایا دەکرێت بە حزبەکەی خۆشیانی بڵێن؟ نەخێر، کەوتنە پاساوهێنانەوە و بەرگرییکردن بەوەدا نیوە زیاتری کورد شیعەیە و کەواتە ئاساییە مستەفا هیجریی پیرۆزبایی لە شیعەکان بکات. دوو خاڵی ناڕاست و ترسناک لەو بۆچوونەدا هەن: یەکەم نیوەی کورد شیعە نییە و بەشی سەرەکیی شیعەی کورد دەکەوێتە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵبەت نەک پانتایی موکریان و ئەردەڵان، بەڵکو کرماشان و خوراسان، دووەم بەدرێژایی مێژوو حزبی دیموکرات حزبێکی سوننەمەزهەبی ناوچەی موکریان بووە و هیچ هەژموون و پێگەیەکی لەنێو کەلهوڕییەکان و کرماشانییەکاندا نەبووە و بەدرێژایی مێژووی ئەم حزبەش هیچ گوتار و وتارێک نەبووە ئەم بەشەی کوردستان بە کورد بزانن، ئەی خێرە لە شەو و ڕۆژێکدا بوون بە بەشی سەرەکیی کوردیش؟ ئەم پێشبڕکێ پۆپۆلیستییە لەو کاتەوە دەستیپێکرد، کە دیموکرات دەزانێت پەکەکە نەک لەڕێگەی گوتاری کوردییەوە بەڵکو گوتاری شووناسخوازییەوە توانیویەتی لایەنگرانێکی باش لەو بەشەی شیعەنشینی کوردستان بباتەوە کە بزووتنەوەی کوردیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زیاتر لە حەفتا ساڵە پشتگوێی خستوون.

دوا خاڵ:
بەو پێیەی لەڕووی کەسییمەوە، لەڕووی خزمایەتییمەوە زۆرترین نزیکایەتییم لەگەڵ لایەنگرانی حزبی دیموکرات هەبووە، و لە هیچ دانیشتنێکدا نەبووە نەبیستم هاوڕێ و خزمە دیموکراتییەکانم هێرش نەکەنە سەر ئیسلام، ئێستا ئەم پیرۆزباییەی سکرتێرەکەیان لەگەڵ ئەوەی بووە بە مەتەڵ بۆیان، و بەهەموو شێوەیەک بەرگریی لێدەکەن، بەڵام لەناخەوە هەست بە ئازار و ئازاری ویژدان دەکەن بەرگریی لە شتێک بکەن کە تا دوێنێ هێرشیان دەکردە سەری. بەڵام ئێستا لە کەمتر لە بیستوچوار سەعاتدا پێچەوانە دەبنەوە و دەبنە بەرگریکاریی. کێشەکە لەوەدا نییە ئەو دیموکراتییانە باوەڕیان بەشیعەبوون هەبێت و پێیانوابێت کوردستان وڵاتێکی شیعەگەرە، بەڵکو لەوەدایە کە خاوەن هێزی بیرکردنەوەی ڕەخنەیی نین. ناتوانن بەچاوی ڕەخنەوە هیچ هەڵوێستێکی سەروو خۆیان ڕەتبکەنەوە، وەک چۆن پەکەکەش هێزێکە لەنێو کاتیگۆریی دۆست/دوژمندا بیردەکاتەوە، ئەوەی ڕەخنە بگرێت دوژمنە و ئەوەش ڕەخنە نەگرێت و هەموو شتێک قبووڵ بکات ئەوان دەیڵێن، دۆستە. ئەم کێبڕکێیە لەسەر ئیسلامیزەکردنی زیاتری کوردستان داهاتوویەکی مەترسییداری دەبێت. بزووتنەوەی کوردستان بزووتنەوەیەکی پێشکەوتووخوازی سیکۆلاریستە و ڕێز لە هەموو بیروباوەڕە ئایینییەکان دەگرێت بێ ئەوەی یەکێکیان بەسەر ئەویدیکەدا سەروەر بکات. ئەمەش شتێکە زۆربەی بیرمەندەکانی جیهان درکیان پێکردووە، لە چۆمسکییەوە بۆ سلاڤۆی ژیژەک. هیوادارم چاوە ڕەخنەییە ژیرەکانی ناو پەکەکە و ناو دیموکرات، چیتر نەهێڵن سەردەمی ناڕەخنەیی و ملکەچبوون بەردەوام بێت و دەرگای گفتوگۆی ڕەخنەیی بکەنەوە.

[هەڵبەت ئێستا کە پشووی هاوینەم لە دوورگەکانی کرواتیا بەسەر دەبەم و پاشان بەرەو ئیتاڵیا دەپەڕمەوە، بڕیار نەبوو نەک وشەیەک لەسەر کوردستان بنووسم، بگرە هیچیش نەخوێنمەوە، بەڵام ئەم بڕیارەمم بەم کورتە نووسینە شکاند. ئێوەش بەخۆشیی و شادیی بژین. تێبینییەکی دی: هیوادارم کە گفتوگۆتان لەسەر ئەم پۆستە کرد، هێمنانە و دوور لە ناوزڕاندن بێت. کوردستان لەهەموو کات زیاتر پێویستی بە گفتوگۆی لیبراڵانە و ڕەخنەییانە هەیە]

نامەیەکی ژنێکی بەساڵاچوو لە خانەی بەساڵاچووانەوە.تەمەنم ٨٢ ساڵە، خاوەنی ٤ منداڵ و ١١ نەوە و ٢ نەوەی نەوەکانم و ژوورێکی ١...
28/07/2023

نامەیەکی ژنێکی بەساڵاچوو لە خانەی بەساڵاچووانەوە.
تەمەنم ٨٢ ساڵە، خاوەنی ٤ منداڵ و ١١ نەوە و ٢ نەوەی نەوەکانم و ژوورێکی ١٢ مەتر چوارگۆشەم هەیە.
ئیتر ماڵم نەماوە و نە شتە گرانبەهاکانم هەیە، بەڵام کەسێکم هەیە ژوورەکەم پاک بکاتەوە و خواردن و جێگەی نوستن ئامادە دەکات و فشارەکانم دەپێوێت و کێشم بۆ دادەنێت.
ئیتر پێکەنینی نەوەکانم نەماوە، نابینم گەشە بکەن و لە باوەش بگرن و مشتومڕ بکەن. هەندێکیان ١٥ ڕۆژ جارێک دێنە لام، هەندێکیان سێ چوار مانگ جارێک و هەندێکیش هەرگیز.
ئیتر لە زستاندا کار ناکەم، کێک دروست ناکەم، کار لە باخچە ناکەم. هێشتا خولیاکانم هەیە و حەزم لە خوێندنەوەیە، بەڵام چاوەکانم زوو ئازارم دەدەن.
نازانم چەندی تر، بەڵام دەبێت لەگەڵ ئەم تەنیاییەدا ڕابێم. لێرە لە م جێیە سەرکردایەتی کاری گروپی دەکەم و تا دەتوانم یارمەتی ئەو کەسانە دەدەم کە لە من خراپترن. تا ئەم دواییانە بە دەنگی بەرز بۆ ژنێکی بێ جووڵە لە ژوورەکەی تەنیشتم دەخوێندەوە، پێکەوە گۆرانیمان دەگوت، بەڵام ڕۆژی پێشتر چاوی بۆ هەمیشە لێکنا.
دەڵێن ژیان درێژتر دەبێتەوە. بۆچی؟ کاتێک بە تەنیام، دەتوانم سەیری وێنەی خێزانەکەم بکەم و ئەو یادەوەریانەش کە لە ماڵەوە هێناومن. ئه‌وه‌ش هه‌موویه‌تی.
هیوادارم نەوەکانی داهاتوو لەوە تێبگەن کە خێزانەکان لەدایک دەبن بۆ ئەوەی ئایندەیەکیان هەبێت (بە منداڵەوە) و تەنانەت لە تەمەنی پیریشدا خێزان لەبیر ناکەن.
تکایە ئەمە پیشانی منداڵەکانم مەدەن.
داپیرە ماریا تۆی خۆشدەوێت. 👵🏻❤️
سەرچاوە؛ *نێت* بەکەمێ دەسکاریەوە

شەوی ڕابردووی بۆ خێزانەکەمان بوە یەکێک لە یادگاریەکی گرنگ بۆ هەردوو بنەماڵەی کاک شوان محمود زێوەر و بەندە، بە بۆنەی خواز...
18/07/2023

شەوی ڕابردووی بۆ خێزانەکەمان بوە یەکێک لە یادگاریەکی گرنگ بۆ هەردوو بنەماڵەی کاک شوان محمود زێوەر و بەندە، بە بۆنەی خوازبێنێ هاوسەرگیری ساز خانم و شەنگاری کوڕمان. پڕ بەدڵ سوپاس لەپێشوازی گەرم و پەرۆشیان بۆ ئەم بۆنە پیرۆزە. بەو هیوایەی ئەم دوو گەنجە داهاتویەکی بەختەوەر بۆ خۆیان و شادمانی ببەخشنە دایکان و باوکان و ببنە نموونەیەکی پرشنگدار بۆ ئێمەو و خزم و کەس کاری دوورو نزیک.سوپاس و پێزانینمان بۆ هەموو بەشدار بوانی ئازیز..

گەورەیی مرۆڤ بە سەروکەللە و ورگی زل و دەنگی زل، یان  لچ و لێوی پڕ  بۆتۆکس و  جەستەیەکی ئاڵۆشاوی نیە.. گەورەیی مرۆڤ بە کر...
18/07/2023

گەورەیی مرۆڤ بە سەروکەللە و ورگی زل و دەنگی زل، یان لچ و لێوی پڕ بۆتۆکس و جەستەیەکی ئاڵۆشاوی نیە..
گەورەیی مرۆڤ بە کردار و هەڵوێستەکانیا هەڵئەسەنگێنرێ.. ڕویداوە هەنێ جار قورسی ڕۆژگار و کێشەکانی ژیان جۆرێک گۆڕانکاری لە هەلوێست و کرداری مرۆڤەکان بکا.
بەڵام
دەگمەنن ئەوانەی سەروەت و سامانی دنیا کاریان تێ نەکا و بەسەربەرزیەوە شان ئەدەنە هەموو ئەستەمەکانی ژیان.
ئەم خانمە یەک لە هەرەدەگمەنەکان دەرچوو🌹

هەر ڕۆژێ ئیشت بکەوێتە فەرمانگە حکومیەکان !هەربەرنامەیەکی ترت هەبێ  بەهەڵوەشاوە حسابی بکە.
04/07/2023

هەر ڕۆژێ ئیشت بکەوێتە فەرمانگە حکومیەکان !هەربەرنامەیەکی ترت هەبێ بەهەڵوەشاوە حسابی بکە.

15/06/2023

چەندە ڕوناکی هەیە بۆ ئەوانەی ئەیانەوێ بیبینن، هێندەش تاریکی هەیە بۆ ئەوانەی نایانەوێ بیبینن.

“پاسکاڵ Pascal”

ڕەفتاری کوڕان و  زۆرێک لەشاگردەکانت وایان کردوە  خوێنەرێکی زۆر خۆ لادەن لەو هەموو  ماندووبون و بەرهەمە ناوازانەت.
19/05/2023

ڕەفتاری کوڕان و زۆرێک لەشاگردەکانت وایان کردوە خوێنەرێکی زۆر خۆ لادەن لەو هەموو ماندووبون و بەرهەمە ناوازانەت.

12/04/2023

بۆ ئەوەی کەسێ بناسی لە ئامادە نەبوونتا چۆن باست ئەکا.
گوێبیستی بە لە پاشەملە چۆن باس لە کەسانی تر ئەکا
⛔️

06/04/2023

سه‌ركردایه‌تی كورد چۆن ڕێفراندۆم و نه‌وتی دۆڕاند ئاواش یڕیاڕی 688

ئەوەلیاتی ئەو بڕیاڕە لە نامەی كەمال خەرازی 😞 S/22447 )لە 4/4/1991 (بۆ نەتەوە یەكگرتوەكان ) دەست پێدەكات، فرنسا وەك ئەندامی هەمیشەیی هاتە دەنگ ولە دانیشتنی ژ:2982 ئەنجومەنی ئاسایش لە 5/4/1991 بڕیاڕی ژ:688 دەركرد، تەنها (كۆباو زیمبابۆی ویەمەن)دژی وەستان .
ئەو بڕیاڕە زۆر گرنگ بوو لە ڕووی یاسای دەولی و سیاسەتی دەولی ، لەهەمویان گرنگ تر هیلی 36 بوو، ،بەلام سەركردایەتی كورد (جگە لەبەشێكی كەم) خویندنەوەیان بۆ سیاسەی دەولی یاسای دەولی زۆر لاوازبوو هه‌روه‌ك ئیستاش واده‌بینین ، لەگەل دەرچوونی ئەو بڕیاڕی (688) ئه‌و سه‌ركردایه‌تیه‌ دەستیان كرد بەمفاوەزات لەگەل رژێمی به‌عس هەتا سالی 2003ز هەرپەیوەندی و ئومیدیان بە بەعس و عیراق مابوو .
لەوەش خراتر سەركردایەتی كورد كاری بۆ ئه‌و عێراقه‌ی ئێستا دەكرد بۆ دەرچوونی لە بەندی(7) ، بەتایبەتی وەزیری دەرەوەی كە كورد بوو ،ئێمە لەگەل (ی پەرلەمانتاران )هەولێكی زۆرمان لەگەل سەرۆكایەتی هەرێم دا كە ئەوكارەنەكەن ،گوێیان پێ نەداین ، ئیتر كە عیراق دەرچوو لە بەندی حەوت 65 برێاڕی له‌ سەر عیراق هەلوەشایەوە بە بریاری 688 یشه‌وه‌، حزبی دەسەلات لە بەیانێكی فەرمی ده‌رچوونی عیراق و هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی بڕیاڕی 688 بە رۆژێكی میژووییان وەسف كرد ، ئیتر عیراق بۆوە خاوەن سیادەی تەواو كوردستانیش كەوتەوە ژێر سیادەی عیراق و ئومیدی بوون بەدەولەت لەناوچوو .
به‌و شێوه‌یه‌ سه‌ركردایه‌تی كورد چۆن پرسی ده‌وله‌تی كوردستانی سوتاند وئێستاش پرسی نه‌وت و ئابوری سه‌ربه‌خۆوزۆری تری دۆڕاندوه‌ ئاواش بڕیاڕی 688 ی دۆڕاندوه‌ .
مسعودعبدالخالق 5/ 4/ 2023ز

ڕۆژی دایکان..دایکم و دایکی خوشکەزاکانم..من بزانم بەر لە مەرگیان،،، هیچکات  لەم یادەوەریەدا گوڵێکمان پێشکەش  نەکردن . مرۆ...
19/03/2023

ڕۆژی دایکان..
دایکم و دایکی خوشکەزاکانم..
من بزانم بەر لە مەرگیان،،، هیچکات لەم یادەوەریەدا گوڵێکمان پێشکەش نەکردن .
مرۆڤەکان تا نەمرن قەدریان نازانرێ.

لە یادی هەڵەبجەی شەهید و ئەنفالدا..بۆمێژوو ئەیڵێم و بەڵگەم هەیە:کورد خۆی بیانوی دایە دەست  صدام و بەعس تاوانی ئەنفال و ه...
16/03/2023

لە یادی هەڵەبجەی شەهید و ئەنفالدا..
بۆمێژوو ئەیڵێم و بەڵگەم هەیە:
کورد خۆی بیانوی دایە دەست صدام و بەعس تاوانی ئەنفال و هەڵەبجە ئەنجام بدا.

06/02/2021

Address


Telephone

+447849320222

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ھونەر حسێن posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to ھونەر حسێن:

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Telephone
  • Alerts
  • Contact The Business
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Travel Agency?

Share