Sha Travel & Tourism

  • Home
  • Sha Travel & Tourism

Sha Travel & Tourism شا تراڤڵ - بۆ گه‌شت و گوزار
(2)

ئاڵوگۆڕی دراو لەفڕۆکەخانەی سلێمانی و بەغداد بەشێوەیەکی کاتی رادەگیرێت.ئاڕ تى بانک ڕایگەیاند؛ پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ گەش...
26/02/2023

ئاڵوگۆڕی دراو لەفڕۆکەخانەی سلێمانی و بەغداد بەشێوەیەکی کاتی رادەگیرێت.

ئاڕ تى بانک ڕایگەیاند؛ پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دراو بۆ گەشتیاران، لە نوسینگەكانیان، لە نێو فڕۆكەخانەی سلێمانی و بەغداد، بەشێوەیەكی كاتی رادەگیرێت.

هاوکات، فرۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی لەڕاگەیەندراوێکدا زانیارییەکەی ئاڕتی بانکی پشتڕاستکردەوەو ئاماژەی بەوەکرد:"ئەمشەو پڕۆسەی ئاڵوگۆڕی دراوی گەشتیاران، لە نوسینگەكانی بانكی بازرگانی، لە لقی بەغداد و لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی ‌سلێمانی بەشێوەیەكی كاتی ڕادەگیرێت".

بەپێی مەرجە یاساییەکان، لە لقەکانی ئارتی بانک، فرۆشتنی 100 دۆلار بە گەشتیاران بە نرخی 132 هەزار دینارە، لەمانگێکیشدا هەر گەشتیارێک دەتوانێت بۆ یەک جار سودمەند بێت لەو بڕیارە.

ڕاگەیاندراوێک لە فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ‌سلێمانی یەوه ...دوایى ئامادەكارییە پێویستەكان و ئاسانکارى کردن لەلایەن فڕۆکە...
15/02/2023

ڕاگەیاندراوێک لە فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ‌سلێمانی یەوه ...

دوایى ئامادەكارییە پێویستەكان و ئاسانکارى کردن لەلایەن فڕۆکەخانەمانەوە.
بانكی ئەقلیمی بازرگانی (RT Bank) كە لەلایەن بانكی ناوەندی عێراقی یەوە سەرپشكراوە بە گۆڕینەوەی (دیناری عێراقی بۆ دۆلار) بۆ گەشتیاران لە فڕۆكەخانەدا

لە ئێستادا بانکى ناوبراو لەناو فڕۆکەخانەدا لەکاردان بۆ ئەوەى بە زووترین کاتدا سیستمەکەیان بخەنە کار بۆ جێ بەجێ کردنى بڕیارەکە, وە لەكاتی دەستپێكرنی پرۆسەكە ڕاستەوخۆ بۆ گەشیارانى بەڕێزی ڕادەگەیەنین .

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی
‏‎بەشی پەیوەندییەگشتییەكان و ڕاگەیاندن
٢٠٢٣/٢/١٥ بهريزه وه وه ر گيراوه.

ئاگاداریەك بۆ گەشتیارانی هێڵی ئاسمانی كۆندۆربۆ ئەو گەشتیارە بەڕێزانەی (سلێمانی)کە بڕیار وابوو ئەمڕۆ 24/5 گەشت بکەن بۆ (د...
24/05/2022

ئاگاداریەك بۆ
گەشتیارانی هێڵی ئاسمانی كۆندۆر

بۆ ئەو گەشتیارە بەڕێزانەی (سلێمانی)کە بڕیار وابوو ئەمڕۆ 24/5 گەشت بکەن بۆ (دوسڵدۆرف) گەشتەكەیان هەڵوەشاوەتەوە .
سبەینێ 25/5 بە فڕۆکەی کۆندۆر گەشت دەکەن بۆ (میونخ) وە بە پاسێکی تایبەت دەیان نێرن بۆ (دوسڵدۆرف) .

تكایە سبەینێ كاتژمێر (4)پاش نیوەرۆ لە فڕۆكەخانەی سلێمانی ئامادەبن

تیبینی (گۆڕینی ڕۆژی تکتەکان لای ئێمەوە دەگۆردرێت)واتە 24
مانگ دەکەین بە 25 مانگ

✋🏻سڵاوی خوای گەورە لە هەموولایەک…📣ئازیزان و خۆشەیستان پێم خۆشە لێرەوە به هەموولایەکتانی ڕابگەیەنم کە ئەو بەڕێزانەی خوازی...
27/03/2022

✋🏻سڵاوی خوای گەورە لە هەموولایەک…

📣ئازیزان و خۆشەیستان پێم خۆشە لێرەوە به هەموولایەکتانی ڕابگەیەنم کە ئەو بەڕێزانەی خوازیاری گەشت و گوزارن بۆ دەرەوەی وڵات، لە ئێستادا پێشکەشکردنی مامەڵەی ڤیزەی گەشتیاری و سەرجەم ڤیزەکانی دیکە بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا🇺🇸 بەردەستە.

😉هەمووکات ڕاستەیەک هەبووە بۆ هەمووانم خستۆتە ڕوو:
ئەویش ئەوەیە کە کەس ناتوانێ لە وڵاتێکی وەکو عيراق گەرەنتی وەرگرتنی (ڤیزە) بکات. هەر کەسێکیش ئینکاری دەکات با بفەرموێت بێت بە گەرەنتی و بێ پێدانی فلسێک ڤیزەیەکمان بۆ وەربگرێت.

😇بۆیە من ڕاستگۆیانە وەڵامی ئەو بەڕێزانە ئەدەمەوە کە دەیانەێت مامەڵەکانیان بۆ پێشکەش بکەم و بە تەواوی بەرچاو ڕوونیان دەکەم و تەواوی زانیارەکانیان لێ وەردەگرم و شێوازی چاوپێکەوتن لە باڵێۆزخانە و کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە عيراق و هەولێر بۆ بەڕێزانیان دەخەمە ڕوو و تێچووی ماندوبوونی خۆم و تێچووی پێش چاوپێکەوتنیان دەخەمە بەردەست.

👏🏻پێم خۆشە هەر بەڕێزێک خۆی توانای هەبێت فۆڕمەکە بۆ خۆی پڕ بکاتەوە و بەرواری چاوپێکەتن دیاری بکات بارک اللە و پێمان خۆشە، بەڵام ئیشەکەی زۆر وردەکاریە و کات سنوردار کراوە و زمان زانی و کارامەیی دەوێت، بۆیە بەڕێزان هەر بەڕێزێک پێی خۆش بوو بفەرموون ژمارە تەلەفونەکانم لای خوارەوە دیاریکراوە و دەتوانن پەیوەندی بکەن📱📞

🧐كێن ئەو بەڕێزانەی کە دەتوانن مامەڵە جۆر بەجۆرەکانی (ڤیزەی ئەمریکا🇺🇸) پێشکەش بکات؟

١- هەموو هاوڵاتیەکی عيراقی کە هەڵگری پاسپۆرتی وڵاتی ناوبراو بن🇮🇶 دەتوانن داواکاری ڤیزە پێشکەش بکەن بە مەرجێک پاسپۆرتیان ماوەی بەسەرچوونی ماوەی ساڵێکی تێدا مابێت و سەرۆک خێزان و ئەندامانی دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن کە بەندە دەیکات بە شێوازی جودا جودا و بەڵام پێکەوە دەچنە چاو پێکەوتنەوە.

٢- هەڵگرانی پاسپۆرت و ئیقامەی هەمیشەیی وڵاتانی بیانی دەتوانن مامەڵە پێشکەش بکەن لە باڵیۆزخانە و کونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا لە عيراق و هەولێر بە مەرجێک پێشووتر هاوڵاتی عيراقی🇮🇶بوو بێتن.

🤔به چ شێوازێک مامەڵەکە پێشکەش دەکرێت؟

بەندە لە دوای وەرگرتنی زانیاری وردو دروست بەشێوەی ئۆنلاین فۆڕمەکەت بۆ پڕ دەکەمەوە و چاو پکەوتنت بۆ جێگیر دەکەم بە پشتی خوا و دەتخەمە ناو چاوپێکەتنەوە چ لە كونسوڵخانەی گشتی ئەمریکا🇺🇸 یاخود باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بغداد بێت.
بەخواستی بەڕێزتان.

☺️بۆ پرسیار و وەڵامی زیاتر دەتوانن پەیوەندی بکەن بەم ژمارە تەلەفونانەی لای خوارەوە:

07710133530-07503949728

👋ڕێز و خۆشەویستیمان قبوڵ بفەرموون.

سەریاس محمد سعيد
شارەزا لە بوارەکانی ڤیزەی وڵاتان
26 Mar 2022

پیرۆزبیت سەری سالی کوردینەورۆزتان پیرۆز .
20/03/2022

پیرۆزبیت سەری سالی کوردی
نەورۆزتان پیرۆز .

04/12/2021
ئاگاداری دەسپێکردنەوەی لێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێرانسەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئاگاداری ...
28/10/2021

ئاگاداری دەسپێکردنەوەی لێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران

سەرکونسوڵگەری کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی ئاگاداری هاوڵاتیانی خۆشەویستی هەرێمی کوردستانی عێراق دەکاتەوە کە لێدانی ڤیزای گەشتیاری کۆماری ئیسلامی ئێران بە رەچاوکردنی رێنمایی و پرۆتۆکۆلە تەندروستیەکانی وەزارەتی تەندروستی ئێران تایبەت بە هاتنەناوەوەی گەشتیارانی بیانی بۆ ناو ئێران دەستی پێکردوەتەوە.

شایانی باسە پێدانی هەموو جۆرەکانی ڤیزا بە تەواوەی بێ بەرامبەرە و کۆمپانیا گەشتیاریەکان جگە لە تێچووی تۆمارکردنی زانیاریەکانی تابیەت بە خوازیاران لە سایتی ڤیزای ئەلیکترۆنی وەزارەتی دەرەوەی کۆماری ئیسلامی ئێران (ئەوپەڕی ٥ پێنج هەزار دینار)، مافی وەرگرتنی هیچ بڕە پارەیەکی دیکەیان نییە.

وەرگێڕانی یاسایی...من (سەریاس محمد سعید) وەرگێڕی یاسایی. بە هەموولایەكی ڕادەگەیەنم كە بەندە ئامادەم بۆ وەرگێڕانی یاسایی ...
27/10/2021

وەرگێڕانی یاسایی...

من (سەریاس محمد سعید) وەرگێڕی یاسایی. بە هەموولایەكی ڕادەگەیەنم كە بەندە ئامادەم بۆ وەرگێڕانی یاسایی سەرجەم بەڵگەنامە فەرمیەكانتان بۆ سەر زمانەكانی (ئینگلیزی-كوردی-عەرەبی).

شێوازی كارە فەرمیەكان بەم شێوەیە:

1- وەرگێڕانی بەڵگەنامەكانتان بە مۆر و واژۆی وەرگێڕ.

2- وەرگێرانی یاسایی بە مۆر و واژۆی وەرگێڕ و پاشان پەسەندكردنیان لە فەرمانگەكانی دادنووس لە سنوری ئیدارەی سلێمانی.

3- ڕەوانەكردنی بەڵگەنامەكانتان بۆ شارەكانی هەولێر و بەغداد بە مەبەستی پەسەندكردنیان لە دام و دەزگا و وەزارەتەكان و ڕاییكردنی كارەكانتان بۆ هەر مەبەستێكی یاسایی بێت.

4- وەرگرتنی كۆپی پاسپۆرت لە پێشەنگی كارەكانی بەندەیە, چونكە دەبێت ناوی خاوەن بەڵگەنامەكان وەك پاسپۆرت بنوسرێن.

5- پێویستە بەڵگەنامەی داواكار فەری بێت و دەرچووی دام و دەزگا و وەزارەتەكانی سەر بە حكومەتی هەرێم و ناوەند بن یاخود بەڵگەنامەی فەرمی دەرەوەی وڵات بن لە هەر دام و دەزگایەكی وڵاتانی دەرەوە دەرچوو بێت.

6- پێدانی ڕوونكردنەوەی پێویست بە داواكارانی خۆشەویست بۆ ئەوەی دڵنیاببنەوە لە ڕاست و دروستی كارەكانیان و ڕاوێژكارێكی باش دەبین لە پێناو خزمەتكردنتان.

بۆ پەیوەندیكردن دەتوانن پەیوەندی بكەن بەم ژمارە مۆبایلانەی لای خوارەوە و سەرجەم تۆڕەكانی پەیوەندی لە سەر ئەم دوو هێلە كاران.

07710133530-07503949728

سەریاس محمد سعید
وەرگێڕی یاسایی
25/10/2021

بەرنامەی ڤیزەی جۆریتی ناسراو بە (ڤیزەی یانسیب)پوختەیەك لە سەر بەرنامەكە: حكومەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە سەر پ...
05/10/2021

بەرنامەی ڤیزەی جۆریتی ناسراو بە (ڤیزەی یانسیب)
پوختەیەك لە سەر بەرنامەكە:
حكومەتی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بە سەر پەرشتی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ساڵانە لە مانگی تشرینی یەكەمی هەموو ساڵێكدا بەرنامەی ڤیزەی جۆرێتی كۆچكردن بە ناوی (ڤیزەی یانسیب) كارا دەكات لە سەرانسەری جیهاندا هەموو تاكێكی پێگەیشتووی كۆمەڵگە دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن بۆ بە دەستهێنانی ڤیزەی ئەمریكا و گەیشتن بە ژیانێكی نوێ‌ لە وڵاتێكی پێشكەوتووی وەك ئەمریكا, بەڵام وەك ئاشكرایە بەرنامەكە ساڵانە لە ژێر چاودێری وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا (50000) كەس دیاری دەكات لە سەرانسەی جیهاندا و كاندیدیان دەكات تاكو بێن چاوپێكەوتنێك ئەنجام بدەن و كەیسی خۆیان پێشكەش بكەن لە ڕێگەی باڵیۆزخانە و كونسڵخانەكانی ئەمریكا و ڤیزەیان پێ‌ ببەخشێت تاكو بگەنە ئەمریكا و لەو ێشەوە دەستبكەن بە ژیانێكی نوێ‌....وردەكاری زیاتر لە خوارەوە ڕوون دەكرێتەوە...
بۆ ئەم ساَڵی 2021 وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا پاڵپشت بە بڕگەی یاسای ژمارە (203 c) لە یاسای كۆچكردن و ڕەگەزنامە پرۆگرامی "جۆرێتی كۆچبەران" لە بەرواری (6/10/2021) كاتژمێر 12:00 نیوەڕۆ بە كاتی بەغداد كارا دەكات و داواكار فۆڕمی (E-DV Entry Form) یاخود فۆڕمی (DS-5501) بە شێوەی ئۆنلاین پڕدەكاتەوە و ماوەی پێشكەشكردنەكەش ماوەی یەك مانگ و سێ‌ ڕۆژ دەخایەنێت كە دەكاتە بەرواری (9/11/2021) كاتژمێر 12:00 شەو بەرنامەكە نا چالاك دەكرێت و دەرفەتی بەشداریكردن و پێشكەش كردن نامێنێت تا مانگی تشرینی یەكەم لە ساڵی داهاتوودا واتە 2022. وەك ئاشكرایە ئاشكراكردنی ناوەكان و بەخت یاوەر بوونی داواكاران لە بەرواری (8/5/2022) ڕادەگەیەنرێت. وابڕیارە بەرنامەی ڤیزەی یانسیبی ئەمجارە (55 000) ڤیزە ببەخشێتە سەرجەم ئەوانەی كە لە پڕۆگرامەكەدا بەخت یاوەریان دەبێت. هەڵەبەت وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا سەرجەم ئەو وڵاتانەیان دیاریكردووە كە هاوڵاتیانیان دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن و هەروەها ئەو وڵاتانەشیان دیاریكردووە كە بۆ ساَڵی 2021 ناتوانن بەشداری پڕۆگرامەكە بكەن. خۆشبەختانە ئەمساَڵا وڵاتی عێراق لە ڕیزبەندی وڵاتانی كیشوەری ئاسیادا هاوڵاتیانیان دەتوانن بەشداری بكەن و داواكاری پێشكەش بكەن. وەك ئاشكراشە لە ساڵانی ڕابردوودا چەندین كەس لە عێراق بەخت یاوەریان بووە و ئێستا لە ئەمریكا خەریكی ژیانی خۆیانن.
تێبینی: ئێمە بۆ باسی ساڵی 2023 ئەكەین لە پۆستەكەدا, چونكە ئەو كەسەی ناوی هەڵدەبژێردرێت, ماوەی پێشكەشكردنی مامەڵەی ڤیزەكەی لە مانگی مایس ساڵی 2022 دەست پێ‌ دەكات بۆ كۆتایی مانگی ئەیلول ساڵی 2023 واتە ئەم كەسانە بەربژێر دەكرێن بۆ ساڵی 2023.
بەڕێزان ئەم پڕۆگرامە لە رێگەی سستەمی كۆمپیوتەری بە شێوەی هەڕەمەكی لە كۆی شەش كیشوەری جوگرافیای جیهان (55000) كەس دیاری دەكات و هەر وڵاتێك لەو شەش ناوچە جوگرافیەی جیهان ئەگەری وەرگرتنی هاوڵاتیەكانی ناگاتە ڕێژەی زیاتر لە (7%).
پێداویستیەكانی ژمارە 2:
پێویستە لە سەر هەموو داواكارێك بۆ ڤیزەی یانسیب دەبێت هەڵگری یەكێك لە بڕوانامەكانی خوێندن بێت كە نابێت لە بروانامەی قۆناغی ئامادەیی كەمتری هەبێت و لانی كەم بۆ ماوەی (12) ساڵا خوێندنی كردبێت و نابێت ئەزموونی كاركردنی لە دوو ساڵ كەمتر بێت و دەبێت خزمەتی كاركردنی پێنج ساَڵی تێپەڕاندبێت.
پێشكەشكار دەتوانێت یەكجار لەو ساڵەدا داواكاری پێشكەش بكات,چونكە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا تەكنەلۆجیای ژیری كارا دەكات و گەر بێت و ئاشكرا ببێت كەسێك لەو ساڵەدا دووجار داواكاری پێشكەش كردووە ئەوا پڕۆگرامەكە داواكاریەكەی پووچەڵ دەكاتەوە و بە كەسێكی ڕێگە پێنەدراو بۆ بەرنامەكە ئەژماری دەكات.
تێبینی: هەندێك نوسینگە و كەسانی چاوچنۆك هەیە خەڵك فریو ئەدەن بەوەی كە چەند جارێك دەتوانن داواكاری پێشكەش بكەن, تەنها بۆ ئەوەی كە بڕێك پارەی زیاتر دەست بخەن.
پڕۆگرامەكە بە شێوەیەك ئامادەكراوە كە هەموو كەس دەتوانێت بۆ خۆی داواكاری پێشكەش بكات, بەڵام دەبێت بە شێوەیەكی ورد و درشت دوور لە هەڵە ئەنجام بدرێت چونكە بەرنامەكە ماوەی (60) خولەك كاتت پێ‌ ئەدات و ئە بێت بە زووی زانیاریەكان تۆمار بكرێن. هەر بەڕێزێك پێی خۆش بوو داواكاری پێشكەش بكات دەتوانێت پەیوەندی بە ئێمەوە بكات و هاوكاری دەبین و بە تێچوویەكی كەم بە شێوەیەكی راست و دروست و ورد بۆی پێشكەش دەكەین بۆ ئەوەی بە پشتی خوا ئەنجامێكی دڵخۆشكەری هەبێت.
بەڕێزان هەر بەڕێزێك ناوی دەربچێت لە بەرنامەی (ڤیزەی یانسیب) ئەوە بزانن كە هەرگیز حكومەت و وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاگاداری ناكەتەوە لەوەی كە ناوی دەرچووە و ڤیزەكەی بە نسیب بووە.ئەبێت ئەو كەسە خۆی لە بەرواری (8/5/2022) بە دواوە بە دواداچوون بكات و لە بەشێكی سیستەمەكەدا بەشی بەشداربووان هەیە بۆ زانینی گەڕانەوەی ناوەكەت. هەر بەڕێزێك ئەو كات پێی خۆش بوو بەندە بە خۆشحاڵیەوە هاوكاری دەبم و دەگەڕێم بۆ ناوەكەی بە مەرجێك بەڕێزیان نوسراوی دڵنیاكردنەوەكەی ون نەكردبێت. كاتێك ئێمە داواكاری پێشكەش دەكەین لە كۆتاییدا نوسراوێكی دڵنیایات بۆ پرنت دەكەین و ڕادەستی داواكاری دەكەین و پێی دەڵێین كە بیپارێزێت.
پێداویستیەكانی ژمارە 3:
هەر داواكارێكی بەڕێز پێی خۆش بوو داواكاری پێشكەش بكات با ئەم پێداویستیانەم بۆ بنێرێت یاخود بیگەیەنەتە دەستم:
1- پاسپۆرت عێراقی بە سەر نەچوو بێت. (پاسپۆرتی هاوسەر و منداڵ ئەگەر بیەوێت هاوپێچیان بكات).
2- ئەو شارەی تێیدا لە دایكبووە.
3- ئەو وڵاتەی كە تێیدا لە دایكبووە.
4- وێنەی نوێ‌ كە لە (6مانگ) زیاتر پێش ئەو وادەیە نەگیرابێت.
ا- بە قەبارەی (22 mm x 35 mm).
ب- 6 مانگی بە سەردا نەچوو بێت.
ج- دەبێت وێنەی داواكار ڕوون بێت و تەواوی ڕووخساری دیار بێت و پشتی وێنەكە سپی بێت و چاوەكانی كراوە بن.
د- نابێت بە جل و بەرگی فەڕمیەوە بێت. (جل و بەرگی ئاسایی بێت واتە بەشی سەرەوەی جلەكانت).
ه- جل و بەرگی حیجاب و مامۆستایانی ئایینی ئاساییە.
و- بوونی ئامێرە ئەلكترۆنیەكان و هێدفۆن و چاویلكە بە هەموو جۆرەكانیەوە نا بێت لە ناو وێنەكەدا هەبێت.
ی- بوونی ئامێری بیستن و هاوشێوەكانی لە وێنەكەدا ڕێگە پێدراوە.
ح- وەرگرتنی وێنەی سەر بەڵگەنامەی دیكە قبوڵكراو نیە.
خ- وێنەكە دەبێت بە سستەمی (jpj) بێت لە (240 kb) زیاتر نەبێت و (600 x 600 pixles) بێت واتە قەبارەی چوار گۆشەیی.
گ- وێنە بە ئینج دەبێت (2 x 2 inches) واتە (51 mm x 51 mm) بێت.
ك- وێنەی منداڵی ساوا دەبێت تەماشای كامێرەكە بكات و چاوەكانی كراوە بن.
تێبینی: ئەگەر ئەم كارە قورس بوو ئەتوانیت منداڵەكەت لە سەر باكگراوندێكی سپی پاڵبخەیت و ڕووبەڕوو وێنەی بگریت و وێنەگرەكان خۆیان هاوكار دەبن.

تێبینی1: وێنەی داواكار. وە ئەگەر هاوسەرگیری كردبێت وێنەی خۆی و هاوسەر و منداڵەكانی.
تێبینی2: بە وێنەگرەكە بووترێت وێنەكە بخاتە سەر CD یاخود فلاش میمۆریەك بۆ ئەوەی لە كاتی Upload وێنەكە بۆ سەر فۆڕمەكە كوالیتی دانەبەزێت و بەرنامەكە قبوڵی بكات. ئەم پێشنیاری خۆمە و شارەزام لە سیستەمی پێشكەشكردنی جۆرەكانی ڤیزەی وڵاتی ئەمریكا, چونكە زۆر هەستیارە.
5- ناونیشان: ناوی گەرەك و كۆڵان بە ژمارەی (گەڕەك و كۆڵان و دەرگا) واتە كارتی زانیاری. كە پەیوەندتان كرد بەندە پێتان رادەگەیەنم.
- نزیكترین شوێن لە ماڵەكەتان.
- ئەگەر قەزا و ناحیەیە تكایە پێمان رابگەیەنن.
- ئەو وڵاتەی كە لە ئێستادا تێیدا ئەژی.
- ژمارە مۆبایلی كارا.
- هەژماری ئەلكترۆنی (ئیمەیڵ) كارا بێت.
- كۆتا پلەی خوێندن (نابێت لە بڕوانامەی شەشەمی ئامادەیی) كەمتر بێت, چونكە سستەمەكە قبوڵی نكات.
- باری كۆمەڵایەتی.
- تەمەنی مناڵ دەبێت لە خوار 21 ساڵەوە بێت یاخود هاوسەر گیری نەكردبێت لەو كاتەی كە داواكار ناویان زیاد دەكات بۆ سەر فۆڕمەكە. بە پێچەوانەوە ناتوانرێت ناویان زیاد بكرێت. دەبێت خۆیان سەر بەخۆ داواكاری پێشكەش بكەن بۆ (ڤیزەی یانسیب).

بەڕێزان هەموو تاكێكی كۆمەڵگە مافی خۆیەتی لە هەر شوێنێكی جیهاندا بیەوێت ژیان بكات و ئاسوودە بێت. ئەم ڕستەیەم یەكێكە لە بەندەكانی مافی مرۆڤ لە بڕگە و ماددەكانی مافی مرۆڤ لە ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا هاتووە.
بەڕێزان هەر كەسێك پێ‌ خۆش بوو بەشداری بكات و ئەم چانسە لە ژیانی خۆیدا تاقی بكاتەوە دەتوانێت پەیوەندی بەم ژمارە مۆبایلانەی لای خوارەوە بكات زانیاری زیاتر وەربگرێت و ئێمە هاوكاری دەبین و فۆڕمەكەی بە ڕاست و دروستی بۆ پڕ دەكەینەوە بە پشتی خوا.

ژمارەی مۆبایلەكان:
07710133530 – 07503949728
ئەم ژمارە مۆبایلانەی لای سەرەوە لە سەر تۆڕەكانی (Viber – Whatsapp – Telegram - ) بەردەستن.
سەرچاوەی زانیاریەكان بە پوختی:
- باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەی ئەمریكا لە بغدا و اربیل. قسەی گیرفانی خۆمان نیە. بشزانم هەر نوسینگە و بریكارێكی گەشتیاری خەڵك فریو ئەدات دەست بەجێ‌ ناوەكەی ئاشكرا ئەكەم بۆ هەمووان. تكایە بە ویژدانەوە ئیش بكەن.

سەریاس محمد سعید
وەرگێڕی یاسایی و شارەزا لە بواری پێشكەشكردنی داواكاری ڤیزە
05/10/2021

ئاگادارییەک لە فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی یەوە بۆ ھاوڵاتیان و کۆمپانیاكانى ھێڵی ئاسمانیلەبەر ڕۆشنایی بارودۆخی ئێستای ...
19/07/2021

ئاگادارییەک لە فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی یەوە بۆ ھاوڵاتیان و کۆمپانیاكانى ھێڵی ئاسمانی

لەبەر ڕۆشنایی بارودۆخی ئێستای کۆڤید ١٩ و بوونی ڕێنمایی جیاواز لە وڵاتانی دەرەوەی عیراق و پرسیار کردنی زۆری ھاوڵاتیان ھەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی پابەندی جێ بە جێ کردنی ڕێنمایەکانی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنایە لە حکومەتی ھەرێمی کوردستان، ھاوڵاتیان لەکاتی ڕۆشتن یاخود گەڕانەوە لە گەشتکردن، پێویستە لە ژێر چاودێری تیمەکانی تەندروستیدابن، لێرەدا جەخت دەکەینەوە کە ھێڵە ئاسمانی یەکان و کۆمپانیاکانی فڕۆکەوانی بەرپرسن لە ئاگادارکردنەوەی ھاوڵاتیان لە ناوەوە و دەرەوەی ھەرێم لە ھەر ڕێنمایەک کە لە وڵاتانی دەرەوە جێ بە جێ دەکرێت، و پێویستە پێشوەختە ھاوڵاتیانی لێ ئاگادار بکەنەوە، لەو ڕوانگەیەشەوە بە باشمان زانی ھاوڵاتیانی بەڕێز لە جێ بەجێ کردنی ئەم ڕێنماییانەی خوارەوە ئاگادار بکەینەوە :
١- بۆ ڕۆشتن : لە کاتی گەشتکردن، ھاوڵاتی پێویستە پێش کەمتر لە ٧٢ کاتژمێر، پشکنینی کۆڤید ١٩ ی کردبێت و بە «negative» دەرچووبێت، بۆیە لەکاتی ڕۆشتندا تەنھا بە وەرگرتنی ڤاکسین ڕێگەپێدانی گەشتی پێنادرێت، بەڵکو پێویستە پشکنینی (PCR)ی لە یەکێک لە نەخۆشخانە حکومی یە ڕێگەپێدراوەکان کردبێت، بە پێچەوانەوە بەپێ ی ڕێنماییەکان فڕۆکەخانە ھیچ پاساوێک قبوڵ ناکات بەوەی ھاوڵاتی پێشتر لە ووڵاتی دەرەوە ھاتبێتەوە ڕێگەی پێدراوە یا نا ئەوە بەرپرسیارێتی فڕۆکەخانە نی یە.
٢- بۆ ھاتنەوە: ئەو ھاوڵاتیانەی بەڵگەی پشکنینی «negative» یان بەڵگە (کارت)ی وەرگرتنی ھەردوو ژەمی ڤاکسینی ھەڵگرتبێت ڕێگە پێدراوە و بە ئاسایی داغڵی ھەرێمی کوردستان دەبێت، وە ئەو کەسانەی ھیچ بەڵگەیەکیان پێ نەبێت، لەکاتی ھاتندا وپێش داغڵ بوونی تیمەکانی تەندروستی لەناو فڕۆکەخانەدا، پشکنینی (PCR)یان بۆ ئەنجام ئەدەن.
تێبینی یەکان:
١- کۆمپانیاکان بەرپرسن لە پێدانی زانیاری پێویست بە ھاوڵاتیان کە لە سەر ھێڵەکانیان گەشت دەکەن و بەرپرسیاریتی ھەر کێشەیەک بەدەر لەو خاڵانەی سەرەوە دەکەوێتە ئەستۆیان.
٢- سەبارەت بە منداڵان تا تەمەنی (١٠) ساڵ پێویستە تیمەکانی تەندروستی لەگەڵ نوێنەری ھێڵە ئاسمانی یەکان ھەماھەنگ و ڕاوێژ بکەن لەبەر رۆشنایی ئەو ڕێنمایانە کە لە وڵاتانی دەرەوە دەرچووە سەبارەت بە ڕێگە پێدان یان ڕێگری کردن لە سەفەر کردنی ئەو منداڵانە بۆیە جەخت دەکەینەوە فڕۆکەخانە بەرپرس نی یە لە ڕێگرتنی منداڵان لە لایەن ھێڵە ئاسمانیەکانەوە .
لەگەڵ ڕێزدا

ھیوای سەفەری خۆش و تەندروستی باش بۆ ھەموو لایەک دەخوازین

بەرێزەوە وەرگیراوە لە فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی سلێمانی

Address


Opening Hours

Monday 09:00 - 18:00
Tuesday 09:00 - 18:00
Wednesday 09:00 - 18:00
Thursday 09:00 - 18:00
Saturday 09:00 - 18:00
Sunday 09:00 - 18:00

Telephone

+9647705011122

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Sha Travel & Tourism posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Sha Travel & Tourism:

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Telephone
  • Opening Hours
  • Alerts
  • Contact The Business
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Travel Agency?

Share