Gasht u Gwzarگەشت و گوزار

  • Home
  • Gasht u Gwzarگەشت و گوزار

Gasht u Gwzarگەشت و گوزار ئامانجمان ناساندن و ئاشناکردنی شوێنەگەشتیارییەکانی کوردستانە و بڵاوکردنەوەی ھۆشیاری گەشتیاری

١٠ بەھێزترین و باشترین ھێڵی فرۆکەوانی لەجیھاندادوای هەڵسەنگاندنی چەندین گۆڕانی بنچینەیی وەک ستانداردی سەلامەتی، کاردانەو...
13/08/2022

١٠ بەھێزترین و باشترین ھێڵی فرۆکەوانی لەجیھاندا

دوای هەڵسەنگاندنی چەندین گۆڕانی بنچینەیی وەک ستانداردی سەلامەتی، کاردانەوەکانی کڕیار، بەرهەم و ئۆفەری خزمەتگوزاری، وە ڕەچاوکردنی تر، دە هێڵی ئاسمانی بەرز لە جیهاندا بۆ ساڵی 2022 دیاری کراوە. ئەمە لیستێکە لە گەورەترین هێلە ئاسمانییەکانی جیهان لە ساڵی 2022دا، کە دەتوانرێت بۆ یارمەتیدانی خەڵک بەکار بهێنرێت بۆ هەڵبژاردنی کام هێڵی ئاسمانی بۆ ئەوەی لە پشووی داهاتوویاندا لەگەڵی بفڕن.

#لەگەڵ ئێمە زیاتر بزانە

06/08/2022

گەلا باڵندە-شیلادزێ

13/07/2022

تاڤگەی ڤین🏝ناوچەی شیلادزێ

#تاڤگەی ڤین #باڵەکایەتی 🏕 🏞 #فێڵاو #فێڵاوێ #سلێمانی #سلێمانیە # #كورد #كوردستان #كوردستان
#تاڤگەی فین ♥️_ئامیدی👑_ئاکری_👑زاخو

📍گەلەری زامواگەلەری زاموا ماڵی شێوەکارانی کورد گەلەری زاموا ساڵی 1995 دامەزراوە کاری شێوەکارانی کورد نمایش دەکات ئەم خان...
06/07/2022

📍گەلەری زاموا

گەلەری زاموا ماڵی شێوەکارانی کورد گەلەری زاموا ساڵی 1995 دامەزراوە کاری شێوەکارانی کورد نمایش دەکات ئەم خانوە مێژووی دروستکردنەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەرەتاکانی دروست بوونی شاری سلێمانی دەکەوێتە سەنتەری شاری سلێمانی لە ڕابردودا ئەم خانوە شوێنی بیری نوێخوازی و نیشتمان پەروەریی بووە ژیانی خانەوا دەیەکی تیدا گوزراوە ماڵی مامۆستای کوردایەتی و نوسەرو شاعیرو ڕۆمان نوسی گەورەی کورد خوالێخوش بوو (ئیبراهیم ئەحمەد) کەدەکاتە باوکی خاتوو (هێرۆ ئیبراهیم ئە حمەد) ئەرکی سەرپەرشتی کردنی گرتۆتە ئەستۆ وەک دیاریەک بۆ شێوەکاران پێشکەش کراوە لەو ساتەوە بۆتە کۆشکی شێوەکارانی کورد لەدوای ساڵی 1995 ئەم خانوە دەبێتە وەرچەرخانێکی مێژوی هونەری شێوەکاری بۆفەراهەم کردنی کەشێکی هونەری لەبارو پێشاندانی ئەزمونی هونەرمەندان بەدەر لە وەیش دەبێتە شوێنی دیداری هونەرمەندان و رَۆشنبیران وە دروستکردنی پەیوەندی هونەری دەرەوەو ناوەوەی کوردستان، بەوهۆیەوە دەبێتە هەوێنی چەند گەلەریەکی تری تایبەتی ەگشتی لەکوردستاندا. ناوی (زاموا) ووشەی (زاموا) واتە بەناوچەی پارێزگای سلێمانی ووتراوە زاموا لەسەردەمی سۆمەری ئەکەدییەکاندا لەهەزارەی سێهەمی پێش زاینیدا نزیکەی (4300)ساڵ بەرلەئیستا زاموا دەڵەتێکی بچووک بووە لەناوچەی دەشتی ڕانیەوە درێژ بۆتەوە بۆ بازیان و پاشان سلێمانی و شارباژێڕو دەشتی شارەزوور وپێنجوێن و ناوچەی سەرتەکی بەمۆ تانزیک زەهاو، وەپایتەختی ووڵاتی (زاموا) لەناوچەی شارەزووربووە وەناسراو ترین و بەهێزترین پاشای ووڵاتی زاموا (ئانوبانینی)بووە. کارکردنو بەردەوام بونمان : گەلەری زاموا زۆرترین بەرهەمی شێوەکارانی لە خۆگرتوە لە (تابلۆ –پەیکەر –سیرامیک –گرافیک) لە ساڵی 1995 تاوەکو ساڵی 2014 پانزە (15) نمایشی کردوە دەیان پێشانگەی تایبەتی.

چەند وتەیەک دەربارەی گەشت کردن ١.ئەوەی دەیەوێت گەشت بکات دەبێت گیرفانی بکاتەوە و دەمی دابخات . ٢. لەگەڵ دەوڵەمەند گەشت م...
03/07/2022

چەند وتەیەک دەربارەی گەشت کردن

١.ئەوەی دەیەوێت گەشت بکات دەبێت گیرفانی بکاتەوە و دەمی دابخات .
٢. لەگەڵ دەوڵەمەند گەشت مەکە ، چونکە گەر وەک ئەوت خەرج کرد ، زیانێکی زۆرت پێدەگات .
٣. گەشت بکە ، شوێنی دیکە ببینە ، جیھانەکەی خۆشت لە پێش چاو دەکەوێت ، ئەمەش پێ دەگوترێت نوێبوونەوە .
٤. کورت بینی مرۆڤ لە ئەنجامی گەشت نەکردنیەتی .
٥. ئەوەی تەنھا نیشتمانی خۆی بینیووە، ئەو یەک لاپەڕەی لە کتێبی گەردوون بینیووە .
٦. گەشت کردن ، زانستە بۆ گەنج و تاقیکردنەوەیە بۆ پیرەکان .

02/07/2022

بێخاڵی ڕەنگین✨

ئەم شوێنە سەرنجڕاکێشەی کوردستانت بینووە..؟!ئەم ناوچەدڵڕفێنە کوردستان خۆمانە سروشتی جوان وقەشەنگ
02/08/2021

ئەم شوێنە سەرنجڕاکێشەی کوردستانت بینووە..؟!

ئەم ناوچەدڵڕفێنە کوردستان خۆمانە سروشتی جوان وقەشەنگ

‎چۆن لەڕێگەی کەرتی گەشتیاریەوە ئەنفال بکەینە جینۆسایدێکی جیھانی..!؟‎ئەم جۆرەی گەشتە بۆ کوردستان شتێکی نامۆیە سەرەتا دەبێ...
14/04/2021

‎چۆن لەڕێگەی کەرتی گەشتیاریەوە ئەنفال بکەینە جینۆسایدێکی جیھانی..!؟

‎ئەم جۆرەی گەشتە بۆ کوردستان شتێکی نامۆیە سەرەتا دەبێت بزانین
‎گەشتی تراژیدیا(ڕەش)چیە(Dark Tourism)
‎بۆ یەکەمین جار ئەم چەمکە لەلایەن دوو ئەکادیمیست (جۆن لینۆن و کۆڵوم فۆلی) لە بەشی میوانداری گەشت و گوزاری کات بەسەربردن بەکارھێنرا.
‎گەشتی ڕەش واتە:گەشتێکە گەشتیار پێی ھەڵدەسێت بۆ ئەو شوێن و جێگایانەی کەپەیوەستە بەڕوودای کۆمەڵکوژی یان جینۆساید وکارەسات وکاولکاری.
‎ئەم جۆرە گەشتە لەئێستادا لەجیھاندا زۆر بەناوبانگە و بەجۆرێک ھەر وڵاتێک لەم جۆرە ڕووداوی کارەساتبار و کۆمەڵکوژیە بەسەر وڵاتەکەیدا ھاتبێت شوێنەواری ڕووداوەکە لەلایەن پسپۆڕانی مێژوو و گەشت و گوزار پلانێکی بۆ دادەنرێت بەگەشتیاری دەکرێت،
‎ ئەو شوێنە ھەرچەندە بۆ ھاوڵاتیانی وڵاتەکە خەمناک و بەئازارە بەڵام سوودی لێوەرگیراوە بۆ بەگەشتیاریکردنی شوێنە بۆتە ھۆکاری قازانج گەیاندن بەکەرتی گەشتوگوزاری ئەو وڵاتە؛
‎چ کارەساتەکە مرۆیی وەک (کۆمەڵکوژی،لەسێدارەدان،خاپوورکردن،ھێروشیما...ھتد) بێت یاخود کارەساتی سروشتی کە وەک ڕوودانی زەمین لەرزە یان ڕوودانی لافاو و تسۆنامی بێت یاخود بورکانێک کە ئەمانە سەرجەمیان ئەو ناوچەیە دوچاری کاولکاری دەکەن دواتر پاشماوەی وەک پاشماوەیەکی مێژووی دەمێنێتەوە دەکرێتە پارێزراوێکی سروشتی و مرۆیی کە بمێنێتەوە ببێتە مۆزەخانەیەک یاخود مۆنۆمێنتێک گەشتیاران سەردانی دەکەن بۆ ئاشنابوون و بینینی ئەو ڕووداو کارەساتەنە یاخود نووسەران و مێژوونووسان بۆ مەبەستی توێژینەوە و یەکەمین کەس بن مێژووە بنووسنەوە یان بۆ مەبەستی خوێندن خوێندکاران بۆ گەشتی زانستی سەردانی دەکەن،گرنگی و ناوەڕۆکی بابەتەکە لێرەدا بەدەردەکەوێت کە چۆن لەڕێگەی شوێنەوارە تراژیدیەکانەوە ڕێژەی گەشتیاران زیادبکەین نموونە وەک چۆن (ھۆڵۆکستی جولەکان) کەزۆر بە ژیرانە و ھۆشیارانە سوودی لێوەرگیراوە کەجولەکەکان لەسەر دەستی نازییەکان ڕەشەکوژی کراون،کەنزیکەی٦ملێۆن جولەکەلەناوبراوە،ئەوانیش بەمە کۆڵیان نەداوە و ھاتوون سوودیان لێوەرگرتووە کەمپیان بۆ دروستکردووە لەچەندین وڵاتی جیاواز لەوڵاتی پۆلەندا کەمپیان دروستکردووە بەناوی کارەساتی ھۆلۆکۆستەوە لە واشنتۆن دی سی و لەنیۆرک کە٤٠کەمپیان دروستکردووە بۆ پاراستنی ئەو کوشتارگەیەیی لەلایەن نازییەئەڵمانیەکانەوە بەسەریاندا ھاتووە؛ئەمانە بوونەتە ھۆی سوودی گەشتیاری و سەرنجڕاکێشانی زۆرترین گەشتیار بۆ ئەو شوێنانە،تەنانەت سوودی سیاسیشی دەبێت کەزانایان دەڵێن دروستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل لەساڵی ١٩٤٨بەرھەمی لەدایکبوونی ئەو ھەوڵانەیە کەجوولەکەکان ھەوڵیان داوە بۆ ناساندنی ئەوکارەساتەنە بەوڵاتە زلھێزەکان بۆ دروستبوونی دەوڵەتی ئیسرائیل؛ئێمەش دەتوانین بەسوود وەرگرتن لەئەزموونی جوولەکەکان ئەو ناوچەنەی لەکوردستاندا دوچاری کیماباران و کاولکاری ھاتوون بەکاریان بھێنین بۆ بوژانەوەی ئابوری و زیادکردنی ڕێژەی گەشتیاران باشترین نموونە کیمابارانکردنی شاری ھەڵەبجەو کە٣/١٦/ی مانگی ئازاردا ئەو مەرگەساتە ڕوویدا خاپوورکردنی ئەو شارەزۆر بەشێوازێکی بێ بەزەیانە کە ڕژێمی پێشووی بەعسی فاشیزم کیمابارانی ئەو شارەی کرد کە بەنزیکەی٥ھەزار شەھید و١٢ھەزار برینداری لێکەوتەوە جگە کاریگەری و زیانەکانی بەژینگەی ئەو ناوچەیە ھەندێک لەو کەسانەی بەھۆی ماددەی کیمابارانەکەوە تاوەکو ئێستا باری تەندروستی ناجێگیرە، و ئەنفالکردنی ناوچەکانی تر
شاڵاوی ئەنفالی سێ کە ناوچەی گەرمیانی گرتەوە، گەورەترین و بەرفراوانترین هێرش و پەلامار بوو لە ساڵی ١٩٨٨ بۆ سەر کوردستان، کە ناوچەکانی (دوز، قادرکەرەم، کەلار، کفری، چەمچەماڵ، تێلەکۆ، پێباز، سەنگاو، تەکیە و بەشێک لە ناوچەی ئاغجلەر)ی ڕاماڵی.
زیانێکی ئێجگار گەورەی گیانی و ماڵی بە دانیشتوانی نزیکەی (٥٠٠) پێنج سەد گوندی ئەم ناوچەیە گەیاند، کە پتر لە (٣٠) سی هەزار ژن و منداڵ و پیر و گەنجی بێسەروشوێن کرد و ماڵ و سامانیشیان بەتاڵان بردرا.
لە (١٤ی نیسانی ١٩٨٨)دا، چوار شارۆچکەی گەرمیان بە یەک ڕۆژ بە تەواوەتی وێرانکران و نزیکەی (٢٠) بیست هەزار ژن و منداڵ و پیاوی بۆ سەربازگەی قۆڕەتوو ڕەوانەکران، بۆیە ئەم ڕۆژە لە هەموو ساڵێک کراوەتە ڕۆژی یادکردنەوەی تاوانە گەورەکەی ئەنفال لە کوردستان.
‎وەک کەدەزانین ئەم مەرگەساتە چەند مایەیی خەم و
‎پەژارەیەکی گەورەیە بۆ ھەموو خەڵکی کوردستان
‎ دەبێت بەمەوە نەوەستین تەنھا ساڵانە لەتاکە ڕۆژێکدا یـادی بکەینەوە؛دەبێت لەڕێگەی گەشتی تراژیدیاوە ئەم ناوچەیە بەگەشتیاری بکەین،پەرەیپێبدەین تەنھا لەچوارچێوەی مۆنۆمێنتێکی بچووکدا نەھێڵرێتەوە بەڵکو بکرێتە مۆزەخانەیەکی "مێژووی کەلتووری نەتەوەیی کورد"بۆ ئەوەی ئەم لایەنە نەرینە بکەینە لایەنێکی ئەرێنی بۆ شاری ھەڵەبجە سەرنجڕاکێشانی گەشتیاران و بیکەینە ژێرخانێکی ئابوری بەھێز؛ بۆ ناوچەیە و ئەم شارە بەجیھان ئاشنابکەین و ماف و دۆزەکانی گەلی کورد بەھۆی ھەڵەبجەوە بناسێنین،پێویستە لەسەر حوکمەت وبەھەماھەنگی لەگەڵ کەرتی تایبەت شێواز و جۆرێکی نوێ لە گەشت وگوزار پیادەبکەن ھەلی کار بڕەخسێنن و دراوی بیانی بھێنینە وڵاتەوە و شارەکەی ببوژێنینەوە سەرچاوەی داھاتی تری بۆ پەیدابکەن کە بۆ خزمەتی شارەکە خەرجبکرێتەوە و ھۆتێل ئاست بەرز و ڕێستۆرانت و ھێڵی گواستنەوەی شوێنەگەشتیارییەکان و باشتر بکرێن
‎پێویستە وەزارەتی گەشت و گوزار و لایەنە پەیوەندی دارەکان ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیانچەندین کەمپ و مۆنۆمێنتی بۆ دروست بکەن مۆنۆمێنتەکەی بکرێتە سەر نەخشەی گەشتیاری کوردستان و ڕێبەرێکی گەشتیاری لێھاتوو بەئەزموون بۆ شاری ھەڵەبجەو ھەموو ئەو ناوچانەی تری کە تووشی ئەنفال و کاولکاریبوون و شوێنەگەشتیارییەکان و کلتووریەکان دابین بکات،کەھەر گروپێکی گەشتیاری یاخود وەفدێکی سیاسی و دبلۆماسـی سەردانی ئەم شوێنانەیان کرد پێشوازی لێبکات و شوێنەکانی پێ ئاشنا بکات، ئەمە دەبێتە باشترین خزمەت و وەفا و دڵسۆزی بەرامبەر بە ناوچەی گەرمیان و ناوچەکانی تر ئەنفالکراو بۆ ئەوەی ببێتە شانازی و ڕەمزی گەلی کورد لەسەر کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی.

باوان فەرەیدون

❇️ئایا دەزانیت؟ یەکەم گەشتیار کێ بوو؟ 🔻ناوی (سیریکوسی ئانکۆنا)بوو، کە لە سەدەی 15دا بە گەڕان بەدوای پاشماوەی شارستانییە ...
05/01/2021

❇️ئایا دەزانیت؟ یەکەم گەشتیار کێ بوو؟

🔻ناوی (سیریکوسی ئانکۆنا)بوو، کە لە سەدەی 15دا بە گەڕان بەدوای پاشماوەی شارستانییە یۆنانی و ڕۆمانییەکان بە دەوری دەریای سپی ناوەڕاستدا دەسووڕایەوە گەشتوگوزار دەرفەتی بێ کۆتایی دەڕەخساند بۆ فێربوون لە چۆنیەتی ژیان و ژیانی کەسانی تر و کۆمەڵگاکەیان و داب و نەریتیان ، لە هۆشیاری ڕۆشنبیریەوە بۆ تێگەیشتن لە چۆنیەتی کارکردنی پیشەسازی گەشتیاری.

لە شاری هەولێر لەناو (قەڵا)ەوروبەریدا كۆمەڵێك پیشەی دەستی بە شێوازی كوردەواری تاكو ئێستا ماونەتەوە و كاریان تێ دەكرێت، ...
11/12/2020

لە شاری هەولێر لەناو (قەڵا)ەوروبەریدا كۆمەڵێك پیشەی دەستی بە شێوازی كوردەواری تاكو ئێستا ماونەتەوە و كاریان تێ دەكرێت، هەندێك لە كەلوپەلەكان بۆ جوانكاری و هەندێك بۆ بەكارهێنان دروست دەكرێن، هەندێك بۆ فرۆشتنەوە و هەندێك بۆ گوزارشتكردن و مانەوەی كولتوری كوردی درێژەیان پێ دەدرێت، هەندێك لە وەزارەت و فەرمانگەكانی حكومەت و هەندێك لە لایەن كەرتی تایبەت دروست دەكرێن و لە بازار بە دەست دەكەون. مۆزەخانەی رستنوچنین لە سەر قەڵای هەولێر و بازاڕی ژێر قەڵای هەولێر بەرهەمی ئەم پیشانەی لی دەست دەكەوێت.پێویستە لەم جۆرە بازاڕە کلتوورییە لەسەرجەم شارەکاندا بکرێتەوە شوناس و بەرھەمی شارەکە تێدا بەخش بکرێت ڕێژەی گەشتیاران زیاد بکات.

پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب سلێمانی📚پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر کۆمەڵگا و بەکلتووردنی کتێب،ھەنگاوێ...
22/11/2020

پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب سلێمانی📚

پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب کاریگەری ئەرێنی دەبێت لەسەر کۆمەڵگا و بەکلتووردنی کتێب،ھەنگاوێکە لەبەیەکەوە بەستنی کوردستان بە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیەوە سلێمانی ببێتە وێستگەیەک بۆ کرانەوە وناساندنی کلتوور و فەرھەنگ و ڕۆشنبیری و بەرھەمی خۆماڵی ڕەسەنی کوردی؛ دەبێتە ھۆی بوژاندنەوە بازاڕ و جموجۆڵی گەشتیاری و ئاشنابوون بەکلتوور و ئەزموونی گەلان
بەرھەمە ئەدەبیە بیانییەکانی وڵاتانی دراوسێ و وڵاتانی
تر بەپێی ئامارە نیمچە فەرمییەکان ساڵانە بەھۆی کردنەوەی پێشانگای نێودەوڵەتی ھەزاران ھەلی کار دەڕەخسێنێت دەرفەتێکی گونجاو بۆ خۆێنەران ونووسەر و لێکۆڵەر و خۆێندکارانی زانکۆ و ئەکادیمیستەکان بۆ بەدەست خستنی و کڕینی کتێب و سەرچاوەکان،
تەنھا سەرچاوە بیانییەکان ٢,٥٠٠ تێپەڕاندووە لە پێشانگاکا نوێنەری ١٧وڵات لەوێ ئامادەبوون.

🔹بەپێی پێوەری ستانداری جیھانی ھەر پێشانگایەک ڕێژەی حیجزکردن و پێشپاڕێزی شوێنەکانی٨٠٪‏پڕکرابێتەوە ئەوا پێشانگایەکی سەرکەوتووە لەپێشانگایەدا بەخۆشحاڵیەوە لەکۆی ڕووبەری ھۆڵی سەرەکی١٠,٠٠٠مەتر و ھۆڵی دووەم٦,٠٠٠مەترە سەرجەمیان لە١٠٠ دا ١٠٠٪‏ پڕکراونەتەوە.
▪️سەرجەم بابەت و سەرچاوە جیاوازەکانی تێدا دەست دەکەوێت وەک:(مێژووی،ئابوری،کۆمەڵایەتی،کلتوور،کەلەپور،زمان؛پزیشکی،ئاینی،ئەدەبی،ئەندازیاری،یاسایی....ھتد)

🔺کەرتی گەشت و گوزار ھۆتێل و میوانخانەکان ھەزاران میوانی بیانی میوانی میوانخانەکانی کوردستانن لەسەر تێچووی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی بوژانەوەیەکی گرنگی بەخۆیەوە بینیووە.

🟡ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی لە بۆنەیەکی کلتووریدا بۆ یادی دامەزراندنی سلێمانی کۆمەڵێک ڕێکخراو و گروپ کاری دەستیەکانیان نمایش ک...
17/11/2020

🟡ئەمڕۆ لەشاری سلێمانی لە بۆنەیەکی کلتووریدا بۆ یادی دامەزراندنی سلێمانی کۆمەڵێک ڕێکخراو و گروپ کاری دەستیەکانیان نمایش کرد.

🔸ئەمڕۆ 40 خانمی سلێمانی له‌ پێشانگایه‌كدا كاری ده‌ستی و به‌رهه‌مه‌كانیان نمایش کرد.

🔻ئه‌مڕۆ دووشه‌م 17ی تشرینی دووه‌م، سروه‌ عوسمان سه‌رۆكی گرووپی خه‌یاڵی خانمان به‌ "گەشت وگوزار‌"ی ڕاگه‌یاند، گرووپی خه‌یاڵی خانمان بۆ كاری ده‌ستی و به‌هره‌ی ژنان، ھەڵستاوە به‌كردنه‌وه‌ی پێشه‌نگایه‌كی كاری ده‌ستی بۆ 40 ژن له‌ ئه‌ندامه‌كانی و چه‌ند ژنێكی تازه‌یش. پێشانگاكه‌ جۆری كاری ده‌ستی و هه‌مه‌چه‌شنه‌یی كاره‌ جیاوازه‌كان له‌خۆ ده‌گرێت له‌ بواره‌كانی ئێكسسواراتی ژنان و چنین و جوانكاریی ناوماڵ و مێخه‌ك و سووف و گوڵ و كاری ڕیسایكلین و به‌رد و شووشه‌ و چه‌ندان كاری ناوازه‌ی تر".
"له‌ پێشانگاكه‌دا هونه‌ری نه‌خشی خه‌نه‌ و وێنه‌ی ده‌موچاوی منداڵ و شیرینی و خواردن به‌شێك ده‌بن كه‌ نمایش ده‌كرێن و بوونیان ده‌بێت."

🔹کۆمەڵێک کاری سەرنجڕاکێشی ڕێکخراوەکان
نموونەیەک وێنەی کەسایەتی و شۆڕش گێڕانی سلێمانی بەشێوازێکی ئەلکترۆنی دەنگی کەسایەتیەکان وەک (حەپسە خانی نەقیب) (شێخ محمودی حەفید)
(پیرەمێرد)بەخش کرا...!!

🔸گروپی ڕادێوی گەڕیان بەشداری کرد بەکۆمەڵێک چالاکی و گۆرانی ڕەسەنیان پێشکەش کرد...

▪️کلتوور کەلەپوری ماڵی سۆفی کەریمی سەڕاج ھەڵستان بە پیشاندانی چەند جۆرێک بەرھەمی ڕەسەنی ساڵەکانی٥٠کان چێژێکی تایبەتی بەخشیبووە بۆنەکە.

🔺له‌ سلێمانی ماوه‌یه‌كه‌ چه‌ندان پێشانگای جیاجیا بۆ نمایشكردن و ناساندنی به‌رهه‌می ناوخۆیی كراونه‌ته‌وه‌، ئه‌مه‌یش وای كردووه‌ گه‌نجان پشت به‌خۆیان ببه‌ستن و سوودێكی داراییشی بۆیان هه‌بێت ببێتە ھۆی ناساندنی کلتوور و مێژوو سەرنجڕاکێشانی گەشتیاران.

🎪ڤیستیڤاڵی ھەنار و پایزی ھەڵەبجە🎪چالاکی و ڤیستیڤاڵی لەم جۆرە گرنگی تایبەتی ھەیە لەم دۆخەدا بۆ ناساندنی کلتوور و ساغکردنە...
31/10/2020

🎪ڤیستیڤاڵی ھەنار و پایزی ھەڵەبجە🎪

چالاکی و ڤیستیڤاڵی لەم جۆرە گرنگی تایبەتی ھەیە لەم دۆخەدا بۆ ناساندنی کلتوور و ساغکردنەوەی بەرھەمە خۆماڵییەکان و پێشکەشکردنی خواردنە کوردەواییەکان دەست ڕەنگینی خانمان وکەلوپەلی ھونەری بەرەودان بەو بوارە ئەم جۆرە چالاکیانە دەبێت ھاندانی گەشتیارانی ناوخۆیی و بووژانەوەی بازاڕ ھیوادارین ببێتە مایەیی خۆشگوزەرانی ھاوڵاتیان و چێژبینین لە وەرزی پایز🍂🍁

گەلی شێرانه چۆن گەیشتە لوتکە؟ساڵی ٢٠١٦ گەلی شێرانە ١٠٠ لە ١٠٠ سروشتی بوو و دەستکاری ناوچەکە نەکرابوو، وەک لەوێنەیەکی کۆن...
24/09/2020

گەلی شێرانه چۆن گەیشتە لوتکە؟

ساڵی ٢٠١٦ گەلی شێرانە ١٠٠ لە ١٠٠ سروشتی بوو و دەستکاری ناوچەکە نەکرابوو، وەک لەوێنەیەکی کۆن دیارە، بۆ ساڵی ٢٠١٧ و ٢٠١٨، زیاتر لە ٣٠٠ شوێنی پێشوازی گەشتیارانی لێ دروست کرا، لە هەمانکاتدا دەست کرا بە دوستکردنی مەلەوانگە لە ناو رووباری سروشتی🏊🤽‍♂️🤽‍♀️ ، دواتر دانانی بەلەم🚣🚣‍♀️🏄، لە دەستپێکی کار کردن دەنگی دایەوە و گەشتیارێکی زۆر رووی تێکرد، لە ساڵی ٢٠١٧ زیاتر لە ٧٥ هەزار گەشتیار سەردانی کردوە🚐🚛🚗🚕، ساڵی دواتر بۆ ١٥٠ هەزار بەرز بووەوە👨🏻‍🦱👩🏼‍🦱😍. ساڵی ٢٠١٩ چێشتخانە و دوکان و بازاڕ دروست کراو و ژمارەی گەشتیاران گەیشتە ٣٠٠ هەزار😍، پلان هەبوو ساڵی ٢٠٢٠ چالاکی زیاتر بکرێ و ژمارەی گەشتیار بۆ ٥٠٠ هەزار بەرز بێتەوە، بەڵام کۆڕۆنا رێگەی نەدان.😭
هەرێمی کوردوستان سورشتێکی نایابی هەیە، ئەگەر بەیاسا گەشتوگوزار رێکبخرێ جوانترین ناوچەی گەشتیاری لێ دروست دەکرێ.

"مۆزەخانەی ئه‌تڵانتیکۆ"   یەکەم مۆزەخانە لەژێر ئاو   🔻مۆزەخانەی ئه‌تڵانتیکۆ یەکەم مۆزەخانەیە لە دوورگەی "لانزارۆت"ى ئیسپ...
02/09/2020

"مۆزەخانەی ئه‌تڵانتیکۆ"
یەکەم مۆزەخانە لەژێر ئاو

🔻مۆزەخانەی ئه‌تڵانتیکۆ یەکەم مۆزەخانەیە لە دوورگەی "لانزارۆت"ى ئیسپانیا كه‌ لەژێر ئاو دروست كراوه‌.
کارکردن لەم مۆزەخانەيه‌ 3 ساڵی خایاندووه‌، ئەوەی ئەم کارە ناواوه‌ى ئه‌نجام دا، هونەرمەندێکی بریتانییە بەناوی جیسۆن تایلۆر، هونه‌رمه‌ند تایلۆر، هەموو ئەم پەیکەرانەی لە زاده‌ى خەیاڵی خۆیەوە دروست کردووە.

🔹ئەوەی زۆر ناوازەیە لەم مۆزەخانەيه‌، بوونی دەروازەیەکی گەورەیە، هەرکەسێک سەردانی ئەم مۆزەخانەيه بكات شێوازی دەروازەکەى زۆر ترسناک دێته‌ به‌رچاو، واهەست دەکات لە جیهانێکی دیکەیە، بیرۆکەی دروستكردنى مۆزەخانەکە و په‌يكه‌ره‌كانى له‌ ژیانی پەنابەران سه‌رچاوه‌ى گرتووه‌.

🔸دیزاينکردنی ئەم پەیکەرانە کە باس لە ژیانى په‌نابه‌ران دەکات، بەشێوازێکی تایبەت دروست کراوە، وەک ئەوەی ئەو پەیکەرانە راستى بن.
هه‌ركه‌سێك ئاره‌زووى بينينى ئه‌م مۆزه‌خانه‌ى‌ هه‌بێت، دوو رێگاى له‌به‌رده‌مه‌، یەکەميان، پرۆسەی چوونه‌ ژێرئاوه وه‌ك ژێرئاوگه‌ڕه‌كان‌، دووه‌ميشيان لەڕێگەی بەلەمێکی شووشەيی روونه كه‌ ده‌توانێ له‌سه‌ر ئاوه‌وه‌ ته‌ماشاى خواره‌وه‌ بكات‌.
🔻ئه‌م مۆزەخانە تەنها پەیکەری پەنابەرانی تێدا نییە، بەڵکو باس لە رووەک و شیلانه‌كانيش دەکات، پەیکەره‌كان لەو کەرەستە خاوانه‌ دروست کراوە کە دۆستی ژینگەیە و، بۆ ماوەی چەند ساڵێکی زۆر دەمێنێتەوە و دژە داخورانە.
ئەم مۆزەخانەيه‌، له‌ قۆڵايى 15 مەتردايه‌ له‌ژێر ئاوى ده‌ريا و 300 پارچەى هونه‌ريى لەخۆدەگرێت، په‌يكه‌ره‌كان بە قەبارەی سروشتی جه‌سته‌ى مرۆڤ دیزاین کراون، ئامانج لە بيرۆكه‌ى ئه‌م مۆزەخانەيه‌ ئاشناكردنى خەڵکە بە ژینگەی دەریایی.
#بەھەمووان گەشت و گوزار بناسین.

22/08/2020

پارێزگاری سلێمانی و گەشت و گوزار 💙

اڵ ئەبوبەکر" پارێزگاری سلێمانی کەسێکی بەکۆشش و زیرەک و دانشمەند خۆی لەوکاتەی بووە بە پارێزگار ھەموو ھەوڵ و توانایەکی خستۆتەگەڕ بۆ پێشخستنی کەرتی گەشت وگوزار و ڕێژەی گەشیارانی لەپارێزگای سلێمانی خۆشبەختانە زیادکردوە بەڕاستی ئەم کارانەی جێ دەسخۆشی و شانازییە دووبارە سوپاس دکتۆر ھەڤاڵ💙💙

03/08/2020

"سەرسوڕھێنەرترین مۆزەخانەی لەجیھاندا"

دەست ڕەنگین:کۆمەڵێک کەسن کاری جیاواز دەکەن،کە بەدانشمەندی و زیرەکی و بەتوانای خۆیان دەتوانن،لەھەندێک کەل وپەلو بەرگ و قو...
22/07/2020

دەست ڕەنگین:کۆمەڵێک کەسن کاری جیاواز دەکەن،کە بەدانشمەندی و زیرەکی و بەتوانای خۆیان دەتوانن،لەھەندێک کەل وپەلو بەرگ و قوماش و لباد و خشڵی ســادە شتگەلێکی جوان دروست بکەن.ئەم بەھرەدارانە پێویستە وەک سەرماییەکی نیشتیمانی سەیر بکرێن کەزۆرینەی خانمان سەرقاڵی ئەم کارەن لە ئێستادا خۆشبەختانە ھەندێک لە پیاوان ھەماھەنگن،پێویستە کەماندووبوونیان بەھەند وەربگیرن،لەلایەن حوکمەتەوە ھانبدرێن پاداشت و پشتگیری بکرێن ئێمەش وەک تاکێکی کۆمەڵگە گرنگیان پێبدات،حوکمەت دەبێت بازاڕێکی تایبەتی میلی بکاتەوە بۆ بەرھەمی خۆماڵی ئەو بازاڕە جگەلەخواردن و جل و بەرگ و تابلۆ و وێنە و کەل وپەلی دەستی پیشەوەرە ڕەسەنەکان؛کاربکەن بەمجۆرە بازاڕێکی گونجاویان بۆ بڕەخسێت کەبتوانن کاڵاکانیان ساغبکەنەوە،پێویستە دەستە و بەڕیوبەرایەتیەکانی گەشت و گوزار داوابکات ئەم بازاڕە لە سایت و ڕێبەڕە گەشتیار بناسێرێت و ئاماژەی پێ بدرێت ھەر بۆ ئەوەی ھەر گەشتیارێک سەردانی وڵاتەکەمانی کرد سەردانیان بکات کاڵاو بەرھەمە نەتەوەیەکان نمایشبکەین،ھاوشانی گەشتیاران كڕیارانی ناخۆیی واز لەکڕینی کەل و پەل و جل و بەرگی بیانی بێنن یارمەتیدەر و پاڵپشتی دەست ڕەنگین و پیشە دەستیەکان و ئەو بەرھەمە قەشەنگ و جوانە بن.💙🖼

🟢کولتوور🟢 کورد کولتووری خۆی هه‌یه‌، که‌ به‌ یه‌کێك له‌ هه‌ره‌ کولتووره کۆنه‌کانی‌ جیهان داده‌ندرێت. ئه‌م کولتووره‌ش سه‌ر...
12/07/2020

🟢کولتوور🟢
کورد کولتووری خۆی هه‌یه‌، که‌ به‌ یه‌کێك له‌ هه‌ره‌ کولتووره کۆنه‌کانی‌ جیهان داده‌ندرێت. ئه‌م کولتووره‌ش سه‌رچاوه‌ی گرتووه‌‌ و گه‌شه‌ی سه‌ندووه‌ له‌ لایه‌ن نه‌وه‌یه‌ك له‌ دوای یه‌که‌کانی که‌ له‌ کێو، دۆڵ و شاره‌ کوردییه‌کان ‌ده‌ژیان له‌ نێوان 6000- 5400 ساڵ پ.ز. ئه‌م کولتوور و شارستانییه‌ش تێکه‌ڵاو بوو له‌گه‌ڵ شارستانییه‌کانی تری ميسۆپۆتامیا (له‌ یۆنانی: ئه‌و ناوچانه‌ی که‌ ده‌که‌ونه‌ نێوان هه‌ردوو ڕووباری دیجله‌ و فورات).زۆرینه‌ی مێژوونووسان ره‌چه‌له‌ی كورد ده‌به‌نه‌وه‌ سه‌ر گه‌لانی هیندۆ-ئه‌وروپی، ئه‌وانه‌ی که‌ پاشان گه‌ڵانی کوتییه‌کان، کاشییه‌کان، میتانییه‌کان و کۆمه‌ڵگه‌ مرۆییه‌کانی تر پێکده‌هێنن،

▪️ناسینەوە و پێناسەی هەر میللەتێك بە كولتوورە دەوڵەمەندەكەیەتی. بە هۆی دەوڵەمەندی كولتووری كوردی بە دەیان ڕۆژنامەنووس و مێژوونووس، كەلەپوورناس، بە تایبەت لەوڵاتانی ئەوروپا و ڕۆژهەڵات ئەو ڕاستیەیان تۆماركردووە، ئەو راستیەش لە كتێبە چاپكراوەكانیان بەدەركەوتووە، چونكە ئەمان گرنگی شارەزابوونیان لەو بوارە بەپێویست زانیووە و تیایدا سوودمەند بوون بەتایبەت لە بواری ژیاری و ژیری كورد كە چۆن خۆی هەوڵی داوە پێویستیەكانی كاری ڕۆژانەی بە دەستی خۆی دابین بكات و ژیان بگوزەرێنێت.
كولتووری كوردی لە لایەنی که‌ره‌سته‌ییی و لە لایەنی واتاییه‌وه‌ زۆر دەوڵەمەندە.

🔹لە لایەنی که‌ره‌سته‌ییه‌وه‌، كە بە كەلەپوور ناسراوە، مێژووێكی كۆنی هەیە، بۆ نموونە یەكەم جار ژیانی كشتوكاڵ لە كوردستان لە گوندی 'چەرمۆ' كراوە، ئەمەش بۆتە هۆی پەرەپێدانی ئامێرەكانی كشتوكال. جگە لەمە كاری دەستی كوردەواری گرنگی زۆری پێدراوە، وەك ڕستن وچنین: جاجم، لباد، كەرك، بەڕە، چیخ، رەشماڵ هتد. دەرمانی كوردەواریش ئەو ڕاستیە دەردەخات كە كورد زیرەكە و هۆشیارە لەو بوارانە و چەندان بواری دیكە. ئەمانە سەرنجی گەشتیارانی لە وڵاتی بیانی بۆ كوردستان راكێشاوە. هەروەها زۆربەی ئەوانەی بۆ داگیركاری كوردستان هاتوون ئەو كەلوپه‌له‌یان بینیوە و پێی سەرسام بوونە و بەشێكیان بۆخۆیان بردووە. دواتر بە دەنگ و باسی و هەواڵی دەماودەم كەلتوری كوردی پەلی هاوێشتووە بۆ وڵاتان. بەم جۆرە زۆر گەشتیار روویان لە كوردوستان كردووە و عەشقی كەلەپووری كوردی بوون، زۆریان كڕیوەو بردوویانە بۆ وڵاتەكانیان و لێكۆڵینەوەی زۆر لەبارەی دەوڵەمەندییەكەی كراوە، بەشێكیان كردویانە بەنامەی ئەكادیمی. ئێستاش زۆربەی وڵاتانی ئەوروپی سەردانی كوردستان دەكەن و خۆیان به‌ كولتووری كوردی سەرقاڵ دەكەن.

🔸لە لایەنی كولتوری وواتایی (ئەدەبیات) وەك: داب و نەریت و رێورەسم و بەها كۆمەلایەتیەكان و مەراسیمە ئاینیەكان و بۆنە و چەژنەكان، شیعر و چیرۆك و هونەر کورد خاوەنی تایبەتمەندێتی خۆیەتی. بۆنموونە چیرۆك و ئەفسانە و گۆرانی و مۆسیقای كوردی تام وچێژی زۆر جیاوازە لە گەل ئه‌وانه‌ی سەرجەم نەتەوەكانی تر. بەشێك لە كولتووری كوردی تا ئه‌مڕۆ بەردەوامی هەیە و بەشێك لە مۆزەخانە و ئەنتیکخانە و ئەتنۆگرافیای كوردستان پارێزراوە، ساڵانەش بە چەندان جۆر كولتوری كوردی لە پێشانگاكانی ناوه‌ و دەرەوەی كوردستان نمایش دەكرێن.
به‌ڵام ئه‌م پاشماوه‌ ڕۆشنبیرییه‌ پشتگوێ خرا و به‌ره‌نگاری بوونه‌ته‌وه‌ وهێرشی کراوه‌ته‌سه‌ر له‌لایه‌ن ڕۆشنبیرییه‌کانی تر. ئه‌مه‌ش به‌ داخێکی ‌زۆره‌وه‌ بووه‌ هۆی نامان یان ووێرانکردنی که‌ره‌سته‌یه‌کی زۆر له‌ چاند و کولتووری کوردی ڕه‌سه‌ن. چه‌نده‌ها نموونه‌ هه‌ن که‌ نیشان ده‌ده‌ن که‌ چۆن هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کرێته‌ سه‌ر کولتوری کوردی، که‌ نرخێکی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ و ناکرێ ده‌ستبه‌رداری بن، چ له‌ ناوچه‌که‌ و چ له‌ ده‌وروبه‌ری. بۆ نموونه ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ی که‌ ده‌کرێن له‌ ڕێگه‌ی درووستکردنی به‌نداو و پرۆژه‌ ده‌ستکرده‌کان، له‌ لایه‌ن ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی که‌ کوردنشینن، له‌ ترکیا، عێراق، سوریا، ئیران و تاراوگه‌. باشترینی ئه‌م نمونانه ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌ راسته‌وخۆیه‌ یه‌ که‌ ده‌کرێته‌ سه‌ر شاری حسن کیف، که‌ کۆنترین شاری کوردانه‌، که‌ وا لەلایەنی حوکمەتی فاشیستی تورکیاوە،بەنداویان لەسەر بنیات ناوە ژێر ئاو ده‌که‌وێت.

🔹قه‌ڵاى ئامێدى🔹🔻هەڵكەوتی‮ ‬شارۆچكەی‮ ‬ئامێدی‮ ‬كەم وێنە و سەرنج راكێشە لە سەرئاستی‮ ‬ناوچەكە و بگرە جیهانیش،‮ ‬بۆیە ماڵپ...
11/07/2020

🔹قه‌ڵاى ئامێدى🔹

🔻هەڵكەوتی‮ ‬شارۆچكەی‮ ‬ئامێدی‮ ‬كەم وێنە و سەرنج راكێشە لە سەرئاستی‮ ‬ناوچەكە و بگرە جیهانیش،‮ ‬بۆیە ماڵپەری‮ ‬جیهانيی‮ ‬ (distractify) ‮ ‬لە نێوان‮ ‬30 لە جوانترین شاری‮ ‬جیهان بە رێزبەندی‮ ‬بیستوچوارەم شار داینابوو،‮ ‬100ساڵ پێش زاین،‮ ‬لە تابلۆكانی‮ ‬ئاشووری‮ ‬ناوی‮ ‬ئامێدی‮ ‬هاتووە و ئێستا لە مۆزەخانەیەكی‮ ‬بریتانی‮ ‬بە ژمارە‮ ‬110 تابلۆكە پارێزراوە‮.
‬وەك هەندێك سەرچاوەی‮ ‬مێژوویی‮ ‬دەڵێن، ناوی‮ ‬ئامێدی‮ ‬لە میدی‮ ‬واتە دەوڵەتی‮ ‬میدیا‮ ‬كە‮ ‬یەكەم دەوڵەتی‮ ‬كوردی‮ ‬بووە،‮ ‬وەرگیراوە،‮ ‬پاشماوەكانیش ئاماژە بەوە دەدەن كە شاری‮ ‬زەردەشتییەكان بووە و پەرستگایەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬زەردەشتی‮( ‬كورا سیریجی‮) ‬لەم شارە بووه‌‮.
‬لە ساڵی‮ ‬1329ى زاينى لەسەر دەستی‮ ‬میر شەمسەدین كراوەتە پایتەختی‮ ‬میرنشینی‮ ‬بادینان و تاكو ساڵی‮ ‬1843 بەردەوام بووە،‮ ‬سەردەمی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬سوڵتان حوسین بە سەردەمی‮ ‬بوژانەوە و زانستی‮ ‬میرنشینەكە ناوزەد دەكرێ و بەناوبانگترین مەدرەسەی‮ ‬ئایینی‮ ‬كە لەسەر ئاستی‮ ‬زانكۆ بووە‮ ( ‬قوبەهان‮) ‬بنیات نراوە و سەدان زانای‮ ‬پێگەیاندووە‮.

🔻ئامێدی‮ ‬شارۆچكەیەكی‮ ‬دێرین و كەڤنارە كە مێژووەكەی‮ ‬بۆ‮ ‬3هەزار ساڵ پێش زاین‮ ‬دەگەڕێتەوە،‮ ‬هەوڵدەدرێت بچێتە لیستی‮ ‬شوێنەوارە كولتووریەكانی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬جیهانيی‮ ‬یۆنسكۆ‮. ‬لەسەر چیاییەكی‮ ‬بەرزی‮ ‬بازنەیی‮ ‬كە لە قەڵایەكی‮ ‬دەستكرد دەچێت دروستكراوە،‮ ‬لەسەر بەرزایی‮ ‬و پانتايی‮ ‬چیاكە شارێك لە شێوەی‮ ‬قەڵا بونیاد نراوە‮. ‬قەڵاكە لەسه‌ر شێوەی‮ ‬لاكێشە‮ ‬دایە كە‮ ‬1000م درێژ و‮ ‬500م پانە،‮ ‬لە ئاستی‮ ‬دەریاوە‮ ‬1185م بەرزە،‮ ‬ژمارەی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬قەڵاكە پێكدێت لە‮ ‬6هەزار كەس،‮ ‬قەڵاكە تەنیا جێگای‮ ‬1200 ماڵ دەبێتەوە و ناتوانێ زیاتر لە خۆ بگرێ،‮ ‬3 دەرگەی‮ ‬هاتوچۆی‮ ‬هەبووە كە دەرگای‮ ‬رۆژئاوا وەك شوینەوار ماوەتەوە و دیمەنێكی‮ ‬جوانی‮ ‬بە قەڵاكە بەخشیوە،‮ ‬دەرگای‮ ‬رۆژهەڵات ئێستا رێگای‮ ‬سەرەكی‮ ‬هاتوچۆی‮ ‬شارۆچكەكەیە،‮ ‬ئامێدی‮ ‬بە دووری‮ ‬70كم دەكەوێتە باكووری‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬شاری‮ ‬دهۆك‮. ‬چەند شوێنێكی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬لەسەر قەڵای‮ ‬ئامێدی‮ ‬هەیە،‮ ‬وەك‮: ‬دەرگای‮ ‬كۆنی‮ ‬ئامێدی‮ ‬و منارەی‮ ‬گەورە و گومبەزی‮ ‬گۆڕی‮ ‬سوڵتان و دەروازەی‮ ‬پەرزگای‮ ‬زەردەشتی‮ ‬و چەند شوێنێكی‮ ‬دیكە‮. ‬شوێنەواری‮ ‬مەدرەسەی‮ ‬قوبەهان و هاوینگەی‮ ‬سۆلاڤ دەكەونە دامێنی‮ ‬بەشی‮ ‬باكووری‮ ‬رۆژئاوای‮ ‬ئامێدی،‮ ‬هەموو ئەمانە‮ ‬ئامێدییان كردۆتە شارۆچكەیەكی‮ ‬كەم وێنەی‮ ‬شوێنەواری‮ ‬گەشتیاری،‮ ‬بۆیە ساڵانە ژمارەیەكی‮ ‬زۆر گەشتیار بۆ بینینی‮ ‬شوێنەوارەكان و بەسەربردنی‮ ‬كاتێكی‮ ‬خۆش لە هاوینەهەواری‮ ‬سۆلاڤ سەردانی‮ ‬ناوچەكە دەكەن‮.‬

دەریاچەی دوکان بەردی بناغەی ئەم بەنداوە لە ساڵی ١٩٥٤ لە لایەن مەلیکی عیراق مەلیک فەیسەڵەوە دانرا، لە بناغەی ئەم بەنداو...
29/06/2020

دەریاچەی دوکان
بەردی بناغەی ئەم بەنداوە لە ساڵی ١٩٥٤ لە لایەن مەلیکی عیراق مەلیک فەیسەڵەوە دانرا، لە بناغەی ئەم بەنداوەدا مەلیک فەیسەڵ فلسێکی عێراقی دانا وەک ھێمایەک بۆ ئەو سەردەمە کە بچووکترین دراوی ئەوسەردەمە بوو، ئەم بەنداوە لە ساڵی ١٩٥٤ دەستی پێ کرد و لە ساڵی ١٩٥٩ تەواو بوو کە لەلایەن کۆمپانیای دۆمیز بالوتی فەرەنسییەوە ئەنجام درا بە سەرپەرشتی ھەردوو کۆمپانیای بنی دیکن و کۆرلی. ئەم بەنداوە بڕی ١٤ میلیۆن دیناری ئەو سەردەمەی تێ چوو لە کاتێکا کە ڕۆژانەی کرێکارێکی ئەو سەردەمە ٢٥ فلس بوو. 🔺 توانای ھەڵگرتنی بڕی ٦٫٨ میلیارد مەتر سێ جا ئاوی ھەیە. 🔺وێستگەی بەرھەمھێنانی وزەی کارەبای تێدا دروست کراوە لە لایەن کۆمپانیای H.P.S) Hydro Power Station) ڕووسیاوە لە ساڵی ١٩٧٠. 🔹سوودی ئەم بەنداوە چیە بۆ وڵات و بۆ کەرتی گەشتیاری؟
* ھەڵگرتنی ئاوی باراناو.
* بەرھەمھێنانی وزەی کارەبا بە بڕی ٤٠٠ مێگاوات بەھۆی ٥ تۆرباینەوە.
* ئاودانی ڕووبەرێکی زەوی بە بڕی ١،٥٠٠،٠٠٠ دۆنم لە دەشتەکانی ناوچەی ھەولێرو کەرکووک.
* بەخێوکردنی ماسی.
* کەم کردنەوەی مەترسی لافاو. ♦️گرنگترین سوود ئەم بەنداوە کەبۆتە ھۆی ناسینەوەی لەناوچەکەدا بە خواروی عێراقەوە،کەش و ھەوا لەبارەکەیەتی کەبۆتە جێ سەرنجی گەشتیاران و سەیرانکەرانی ناوخۆ ،دەبێت زیاتر گرنگی پێ بدرێت بۆ ئەوەی ببێتە شوێنیێکی جوان سەرنج ڕاکێش لای گەشتیارانی جیھان؛ئێمەش دەبێت بەھەموومان ڕۆڵمان ھەبێت لە ناساندنی ئەم شوێنە گرنگە گەشتیارییە.

ئاوه‌كه‌ی مۆره💜💧..🔻دەتوارێت ببێتە شوێنی گەشتیاری گرنگ،بەدیزاینی کردنێکی جوان چواردەورەکەی ســەوز بکەین چادرگەی گەشتیاری...
15/06/2020

ئاوه‌كه‌ی مۆره💜💧..
🔻دەتوارێت ببێتە شوێنی گەشتیاری گرنگ،بەدیزاینی کردنێکی جوان چواردەورەکەی ســەوز بکەین چادرگەی گەشتیارییان لێ دابنێین
ئه‌م ده‌ریاچه‌یه‌ له‌ رانیه‌یه‌ و پێی ده‌گوترێت (گه‌ناوی قۆڕه‌گۆ) یاخود ده‌ریاچه‌ی گه‌ناو. سه‌باره‌ت به‌ ره‌نگی ئاوه‌كه‌ی، مامۆستای به‌شی كیمیا له‌ زانكۆی راپه‌ڕین، دارا محه‌مه‌د به‌ گەشت و گوزاریان راگه‌یاند:
"ئه‌م دیارده‌یه‌ له‌و ده‌ریاچانه‌ ‌ روو ده‌دات كه‌ وه‌ستاون و پێكهاته‌ی كیمیایی جیاوازیان تێدایه‌ وه‌كوو توخمی گۆگرد. ئاوی گه‌ناویش وه‌ستاوه‌ و بڕێكی زۆر (گۆگرد) له‌ پێكهاته‌كه‌‌یدا هه‌یه‌، بۆیه‌ قه‌وزه‌ و به‌كتریای جیاوازی له‌ ناو ئاوه‌كه‌دا ده‌ژین. له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی گه‌رما و دابه‌زینی رێژه‌ی ئاو‌ی گه‌ناوه‌كه‌، ئۆكسجینی تواوه‌ و ماده‌ خۆراكیه‌كانیش كه‌م ده‌بنه‌وه.. ئه‌وه‌ش وا ده‌كات قه‌وزه‌ و به‌كتریاكان ره‌نگیان بگۆڕدرێت بۆ مه‌یله‌و مۆر یان سوور".
فۆتۆ: شێركۆ ئاڵه‌یی بۆ گەشت و گوزار

قەزای کۆیە یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێرە کە دەکەوێتە ٧٠ کیلۆمیتری ڕۆژھەڵاتی شاری ھەولێر. مێژووی دروستبوونی ئەم قەزا...
02/05/2020

قەزای کۆیە یەکێک لە قەزاکانی پارێزگای ھەولێرە کە دەکەوێتە ٧٠ کیلۆمیتری ڕۆژھەڵاتی شاری ھەولێر. مێژووی دروستبوونی ئەم قەزایە بە ڕووبەری ٢٠٥٠ کیلۆمیتری چوارگۆشە و بەرزایی ١٢٦٠ میتر لە ئاستی زەریاوە بۆ ٢٥٠٠ ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە. ژمارەی دانیشتووانی ئەم قەزایە ٩٥٢٤٦ کەسە کە لە دو نەتەوەی کورد و کلدان پێکھاتووە،
بەدووچیای خنجیلانە دەورەدراوە. ئەوانیش چیای باواجی کە بەرزیەکەی ١٢٦٠ کم و چیای ھەیبەت سوڵتان کە بەرزیەکەی ١٠٩٢ کم لە رووی ئاستی دەریاوە دەبێت. کۆیە زیاتر لە ٨٠ شوێنەواری ھەیە لەوانە: خرابە، کلێسە، قەڵای شیلە، ئەسکی کۆیە، گوبتەپە، سکتای قەیسەری، باواجی، سماقۆڵی میرسەید، چنارۆک و حەمامۆک. بۆیەکەمین جاریش بە فەرمی لە ساڵی ١٨٨٥ قوتابخانە لەو شارەدا دامەزراوە. لەساڵی ١٩١٨ کۆیە کراوە بە قەزا. لەساڵی ١٩٨٨لە ژێر وەک کاردانەوەیەک دژی بزاڤی بڵاوی پێشمەرگە، حکومەتی عیڕاق کۆیەی لە قەزا بچوککردووەتەوە و کردی بە ناحیە، بەڵام دوای ساڵی ١٩٩١ جارێکی تر حکوومەتی ھەرێمی کوردستان کۆیەی کردەوە بە قەزا."قشەڵەی کۆیە"ئەم قشلەیە دەکەوێتە ناو سەنتەری شارۆچکەی کۆیە بەلای رۆژئاوای دا، لەسەر بەرزایەک (گردێکی پان) کە رووبەری لە ٢٤٠٠ م چوار گۆشە زیاترە. رووی دەرەوەی لە شێوەی قەڵا دروستکراوە و لە ھەر چوار لادا قوڵەی شەڕ و بەرگری بۆ دانراوە. لە ھەندێک شوێن بینایەکە دوو نھۆمە. لە بەشێکی مۆزەخانەی کۆیە دانراوە. لە لایەکی تر گەلەری ھونەری ھەیە، لەسەردەمی عوسمانیەکان دروست کراوە.

"بیانی ســەرا"مۆزەخانەیەکی مێژوویی و سیاسی و نەتەوەیی شاری سلێمانی و شانازیەکانی ڕابردووی ئەم شارەی تێدا دەپارێزێتمیرەکا...
02/05/2020

"بیانی ســەرا"
مۆزەخانەیەکی مێژوویی و سیاسی و نەتەوەیی شاری سلێمانی و شانازیەکانی ڕابردووی ئەم شارەی تێدا دەپارێزێت
میرەکانی بابان لەگەڵ دروستکردنی شاری سلێمانی جێگەیەکیان تەرخان کردووە بۆ بارەگای بەڕێوەبردنی دەسەلاتەکەیان ناسراوە بە سەرا. پێدەچێت بیرکردنەوە لە دروستکردنی ئەم سەرایە لە ئەنجامی ئەوەوە ھاتبێت دوای دامەزراندنی حکومەتی دەوڵەتی مەلیکنشینی بۆ پێگەی ئیدارەی فەرمانگەکانی لیوای سلێمانی ئەو کاتە ئامادەکرابێت.ئەمەش ھۆکارێکە بۆ سەرنجی گەشتیاران بۆ شۆێنێکی شارستانی و مێژووی وا ھیوادارین زیاتر پەرەی پێبدرێت.
#بەھەمووان گەشت و گوزار بناسین

29/04/2020

Address


Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Gasht u Gwzarگەشت و گوزار posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Gasht u Gwzarگەشت و گوزار:

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Contact The Business
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Travel Agency?

Share