19/09/2023
هۆکارەکانی گەشت کردن چیە؟
۱ - جوانی سروشت : چیژ وەر گرتن له سروشتی جوان و پشودان و وەرزش و هەڵمژینی هەوای پاك و دوورکەوتنەوه لەژاوه ژاوی شارەکان و دڵکرانەوه و چارەسەری نەخۆشی، هەموو ئەمانە سەرنجی مرۆڤەکان رادەکێشێت بۆ گەشتکردن .
۲- رۆشنبیری :- پەیوەندی به ئارەزوو مەبەستی گەشتیارەوە هەیە بۆ ناسینی گەلان و زانینی که لتوور و کەلەپوور و هونەر و مۆسيقا و داب و نەریت و ۰۰۰۰ هتد بۆ ئه و ولاته یان ئه و شوێنه سەردانی دەکات.
٣- کەسایەتی :- وەک سەردانی خزم و کەس و هاوڕێ و کەسانی تایبەت.
٤- پله و پایەی کۆمەڵایەتی :- گەشت کردن بەمەبەستی فێربوون و خوێندن یان بەرژەوەنديەكی پیشەیی یان گەڕان به دوای ئارەزوویەکی دیاریکراودا.
لێرەوە گەشتوگوزار به پێی ئامانجی گەشتەکه بۆ چەند بەشێك پۆلين کراوه:
١- گه شتوگوزاری خۆش گوزەرانی.
۲- گه شتوگوزاری چارەسەر کردن.
۳ گه شتوگوزاری وەرزشی.
٤ ۔ گه شتوگوزاری رۆشنبیری و زانستی.
٥- گەشتو گوزاری ئاینی
٦- گه شتو گوزاری شوێنه واری.
۷- گه شتو گوزاری کۆنفرانس و کۆبوونەوەی نێودەوڵەتی.
۸- گەشتی پەیوەنديه كۆمەڵایەتیەکان.
هەروەها به پێی سنوری دیاریکراوی وڵاتەکەی دەکرێت به دووبه شەوه -
ا- گەشتوگوزاری ناوخۆی
۲- گەشتوگوزاری دەرەوە (نێو دەوڵه تی)
به پێی ژماردنی گەشتیاران دیسان دەکرێت به دوو به شه وه :-
۱- گەشتوگوزاری تاك .
۲- گەشتوگوزاری به کۆمەڵ.
بەگوێرەی مانەوەش دابەش دەکرێت بۆ دوو جۆر:
١- کاتی درێژ
٢- کاتی کورت
وەبه پێی ئامرازەکانی پەیوەندی کردن (گواستنه) وه دابەش دەکرێت :-
1- گەشتی وشکانی.
۲- گەشتی ئاوی (دەریایی ـ رووباری ). ۳- گەشتی ئاسمانی.