مێژووی شاری ڕواندز
په‌یدابونی وشه‌ی ڕواندز
(ڕواندز) وشه‌یه‌كی كوردییه پێكهاتووه له‌دوو بڕگه (ڕوان، دز) زانا‌و مێژوونوسان به‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی كه وشه‌ی ڕواندز به‌مشێوه‌یه په‌یدابووه، (ڕوئیندز، ڕه‌وه‌ندز، ڕواندز، ڕه‌وان، ئاوان، ڕه‌وه‌ندی، ڕواندی، ڕاودی) هه‌ندێ سه‌رچاوه ده‌ڵێن كه‌وا ئه‌و ڕه‌وه‌ندو كۆچه‌رانه‌ی كه له‌نێوان دوو زێ ژیاون له‌كاتی گه‌رمیان‌و كوێستاندا به‌ڕه‌واندزدا
تێپه‌ڕیون‌و له‌وێدا ژیاون، یان (ڕه‌وان) یانی نێوان (دز) واته دوو زێ، پاشان وشه‌ی (دوو زێ) كورتكراوه‌ته‌وه‌و بووه‌ته (دز)، ڕواندز واته نێوان دوو زێ به‌وشاره‌ی ئێستا ده‌ڵێن ڕواندز نێوان دوو زێی خه‌ره‌ندو خاره‌ره‌ش، ئه‌وه ڕای ماموَستا مه‌لا عه‌بدولكه‌ریمی بیاره‌یه، دووریش نییه وشه‌كه به‌و جۆره بێت (ڕه‌وه‌ند) یانی كۆچه یان (قه‌ڵات)، ڕه‌وه‌ندز یانی قه‌ڵاتی كۆچه‌ر، پاشان گۆڕاوه‌و بووه به‌ڕواندزو بووه‌ته ناو بۆ ئه‌مشاره، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له‌بۆچوونه‌كانی (سه‌ید حوزنی موكریانی).
قۆناغه مێژووییه‌كانی شاری ڕواندز
ڕواندز سه‌ره‌تا له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی عوسمانیه‌كان له‌ساڵی (1868) كراوه‌ته قه‌زا، دوای دامه‌زرانی یه‌كه‌م حكومه‌تی عێراق، ساڵی (1923) به‌فه‌رمی كراوه‌ته قه‌زا. له‌سه‌رده‌می فه‌رمانڕه‌وایی به‌عس‌و له‌ساڵی 1981 كراوه‌ته‌وه ناحیه، پاشان دووباره له 26/2/2008 كراوه‌ته‌وه قه‌زا.
قۆناغی یه‌كه‌م
ئه‌و قۆناغه هه‌زار ساڵ پێش زاین ده‌ستپێده‌كات كه ئاشووری‌و ئورنی تیا نیشته‌جێبوون، كه شوێنه‌واری دیاریان تائێستا به‌جێماوه... به‌گوێره‌ی نوسینه‌كانی (مه‌لا عومه‌ره‌فه‌ندی)، ڕواندز له‌شوێنی ئێستایدا نه‌بووه، به‌ڵكو له‌گوندی (كه‌ره‌ك)و (بانه‌زێوك) بوو ڕواندز له‌كۆنه‌وه له‌ناو وڵاتی (مه‌ساسیر) بووه، مه‌ساسیری له‌كاتێكدا له‌ژێر ده‌ستی ئه‌رمه‌ن بووه، له‌سه‌رده‌مێكیش ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ بووه.
مه‌ساسیر: له‌كۆنا ناوی ئه‌و وڵاته بووه كه ده‌كه‌وێته نێوان ڕۆژئاوای كێله‌شین‌و ڕواندزی ئه‌مڕۆو (مه‌ركه‌ز ـ سه‌نته‌ر) ئه‌و وڵاته‌ش ڕه‌نگه هه‌ر ڕواندزی ئێستا بوبێت.
قۆناغی دووه‌م
له‌م قوناغه‌دا مێژووی ڕواندز به‌شێوه‌یه‌كی دیار‌و به‌رچاو هاتووه‌ته ناو لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی كورد، ئه‌ویش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌می پاشای گه‌وره، كه ئه‌وكات ڕواندز پایته‌ختی میرنشینی سۆران بووه كه ناسراوه به‌میری كۆره، (میر محه‌مه‌د مسته‌فا به‌گ)، ئه‌و له‌ساڵی (1813) ده‌سه‌ڵاتی میرنشینه‌كه‌ی گرته‌ده‌ست، پاشان نازناوی پاشایه‌تی له‌لایه‌ن والی به‌غدا (عه‌لی ڕه‌زا پاشا) پێبه‌خشرا، میر محه‌مه‌د دوای ده‌سه‌ڵات گرتنه‌ده‌ست، ده‌ستیدایه به‌هێزكردنی میرنشینه‌كه‌ی كه ڕواندز پایته‌ختی بوو، ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری خسته‌پاڵ میرنشینه‌كه، له‌و سه‌رده‌مه‌دا زۆر كاری گرنگی ئه‌نجامدا به‌تایبه‌تی لایه‌نی ئیداریی، له‌ساڵی (1830) سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاگه‌یاندو زۆر ناوچه‌ی تریشی خسته ژێر ده‌ستی خۆی تا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی فراوان بوو گه‌یشته هه‌ولێری ئێستای پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان (باشوری كوردستان ـ یان پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان له‌باكوری عێراق).
دواتر ئه‌و میرنشینه به‌پلانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی ڕوخێندرا، به‌ڵام به‌پێی سه‌رچاوه‌ی حوزنی موكریانی، ئه‌و میرنشینه به‌فه‌تواكه‌ی مه‌لای خه‌تێ كه ناسراوه به(مه‌لا محه‌مه‌د ئه‌فه‌ندی) ڕوخاوه، به‌ڵام زۆر له‌سه‌رچاوه‌كان ئه‌وه ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌و نووسیویانه؛ كه میرنشینی سۆران له‌ساڵی (1836) له‌لایه‌ن عوسمانیه‌كانه‌وه ڕوخاوه.
قۆناغی سێیه‌م
ئه‌م قۆناغه‌ش له‌سه‌رده‌می شه‌ڕی جیهانی یه‌كه‌م ده‌ستپێده‌كات كه ئه‌وكات (كاولۆكان) ڕواندزی كۆن بووه، له‌لایه‌ن ڕوسه‌كان سوتاوه‌و تاڵانكراوه، له‌ساڵی (1914)دا ده‌ستپێده‌كات تا ساڵی (1923) پاش شۆڕشی ڕوسیا (1917)و كشانه‌وه‌ی ڕوسه‌كان له‌ڕواندز، شاری ڕواندز كه‌وتووه‌ته ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئینگلیزه‌كان، ئیتر لێره‌وه ڕواندز وه‌كو شارۆچكه‌یه‌ك كه‌وتووه‌ته ناو بازنه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته ( نه‌قیب كیرك) بووه‌ته یاریده‌ده‌ری حاكمی سیاسی ئینگلیز له‌وێدا.
به‌ڵام له‌ساڵی (1920) شۆڕشێك له‌ڕواندز به‌رپابوو له‌دژی ئینگلیزه‌كان هه‌ر به‌هاوكاری خه‌ڵكی رواندز، ئه‌وه‌بوو ده‌سه‌ڵاتی توركه‌كان بۆ جارێكی تر گه‌ڕایه‌وه ڕواندز به‌سه‌ركردایه‌تی (ئۆزده‌میر) كه‌یه‌كێك بووه له‌سه‌ركرده باوه‌ڕپێكراوه‌كانی كه‌مال ئه‌تاتورك، تاوه‌كو ساڵی (1923) ده‌سه‌ڵاتی ئۆزده‌میر له‌ڕواندز مایه‌وه، له‌و ساڵه‌دا ئینگلیزه‌كان توانییان ده‌سه‌ڵاتی خۆیان بگێڕنه‌وه بۆ شاری ڕواندز، ئه‌وه‌بوو له‌دوای گه‌ڕانه‌وه‌شیان (سه‌ید ته‌های شه‌مزینی)یان به‌حوكمدار له‌ڕواندز دانا.
قۆناغی چواره‌م
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ی پشتیوانی كوردان كه له‌سه‌ر ده‌ستی كۆمه‌ڵێك نیشتیمانپه‌روه‌ر دامه‌زرابوو له‌ساڵی (1927)، لێره‌دا ڕۆڵ‌و چالاكی ڕواندزییه‌كان له‌كۆمه‌ڵه‌و ڕێكخراوه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌م سه‌ربه‌خۆیی عێراقدا به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو دیاره كه ئه‌ندامی زۆر به‌توانابوون، هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵه‌ی ئازادی كوردستان له‌ساڵی (1966) دامه‌زرا، ئیسماعیل به‌گی ڕواندزی‌و حوسێن حوزنی موكریانی ئه‌ندامبوون له‌و كۆمه‌ڵه‌یه، هه‌روه‌ها یانه‌ی هۆشیاری له‌سه‌ر پێشنیاری ئیسماعیل به‌گی ڕواندزی‌و سه‌ید ته‌های نه‌هری‌و ئه‌مین ئه‌فه‌ندی دامه‌زرا.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا دوای ساڵی (1923) ڕواندز بۆ یه‌كه‌مجار وه‌كو قه‌زا له‌ناوچه‌كه ده‌ستنیشانكرا، له‌وكاته‌دا ڕواندز ڕۆلێكی به‌رچاوی هه‌بوو له‌به‌شداریكردنی ئه‌و كۆمه‌ڵ‌و ڕێكخراوه نهێنیانه‌ی كه له‌ڕواندزو كوردستان دامه‌زران... زۆرێكیش له‌و ڕێكخراوانه بنكه‌یان له‌ڕواندز هه‌بووه، له‌وانه‌ش؛ كۆمه‌ڵه‌ی نهێنی كوردی كه له‌ساڵی (1925) دامه‌زراوه له‌دژی هه‌وڵه‌كانی به‌ریتانیا وه‌ستاو بنكه‌ی چالاكیه‌كانیان له‌ڕواندزو سلێمانی بووه، ئه‌حمه‌د ته‌قێ‌و باویل ئاغا له‌و ڕێكخراوه‌دا ئه‌ندامبوون.
قۆناغی پێنجه‌م
شاری ڕواندز له‌و سه‌رده‌مه‌دا تووشی ئازار‌و ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆربوو له‌لایه‌ن ڕژێمی به‌عسی ڕوخاوه‌وه هه‌روه‌ك زۆربه‌ی ناوچه‌كانی تری كوردستان، كاتێك شه‌ڕ ده‌ستیپێكرد له‌ساڵی (1974) به‌درێژایی ئه‌و ساڵه ڕواندز تۆپباران كرا، به‌هۆیه‌وه خه‌ڵكه‌كه‌ی تووشی نه‌هامه‌تی‌و ماڵوێرانی بوون، چونكه پێشمه‌رگه‌ی تیا‌بوو، پاشان به‌هۆی تێكچوونی بارودۆخ، زۆربه‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی ئاواره‌ی ئێران بوون، له‌نێوان ساڵانی (1976 -1981) حكومه‌تی به‌عس گونده‌كانی خاپور كرد‌و خه‌ڵكه‌كه‌ی له‌گونده‌كانه‌وه بۆ كۆمه‌ڵگه زۆره‌ملێكان ڕاگواست... ته‌نها به‌هیوای ئه‌وه‌ی بتوانێت به‌یه‌كجاری كۆتایی به‌بزاڤی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد بهێنێت، له‌كۆتایی ساڵی (1977) حكومه‌ت هۆزی باڵه‌كانی سه‌ر به‌ڕواندزی ڕاگواست‌و له‌پیرزین كۆمه‌ڵگه‌ی بۆ كردنه‌وه، له‌هاوینی 1981 به‌فه‌رمانی میری ڕواندز كه مه‌ركه‌زی قه‌زا بوو، گواستراوه بۆ ده‌شتی دیانه ناویان نا قه‌زای سدیق‌و ڕواندز كرایه‌وه به‌ناحیه، ئه‌وكاره بۆ خه‌ڵكی ڕواندز زۆر ناخۆش بوو، چونكه ڕواندز له‌كۆندا مه‌ركه‌زی قایمقام بوو، هه‌روه‌ها له‌ساڵی (1987) له‌ڕواندز ڕاپه‌ڕینێكی گه‌وره له‌دژی ڕژێمی به‌عس ده‌ستی پێكرد، له‌به‌رامبه‌ریشدا بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له‌خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری ئه‌و ده‌ڤه‌ره، (13) ڕۆڵه‌ی شاره‌كه‌ی گرت‌و دواتر ئه‌نفالیكردن كه تائێستاش بێسه‌روشوێنن.
------------------------
The name of the city derives from Rawend diz which means castle of Rawends. The name Rawend was spelled as Orontes in Hellenic sources.
--------------------------------------------
History of Rwandz
In the time of the Neo Assyrian Empire, from the 10th to the 7th centuries BC, the area laid on the trading route to Nineveh. The Assyrians relate that, in the 1830s, the governor of Rawandiz, nicknamed "Merkor", was known for his hatred of the Christian Assyrians. In 1833, he attempted to attack them but did not have enough manpower in his army. Merkor needed the soldiers in order to protect the Soran Emirate, thus he requested the Reshagha that he (Merkor) will make the Reshagha his prime minister if he killed Ali Beg, head of Yezidi's, because Ali Beg was powerful though not as much as Reshagha. Reshagha accepted Merkor's offer and killed Ali Beg in front of the Ali Beg waterfall. Amir Muhammad the killed the Reshagha because Amir Muhammad feared that the Reshagha would usurp his position. Amir Muhammad then used his enlarged army and attacked the unarmed Assyrian towns of Tel Keppe and Alqosh and killed thousands of their inhabitants, kidnapping the women and children, and setting fire to the towns. Merkor is usually attributed as Amir Muhammad, the then ruler of the Soran Emirate. In 1915, during the First World War, the town was occupied by the Russians and Assyrians. The Muslim population was massacred by the Russians and Assyrians, after Nikolai Baratov's Cossacks recaptured the town only 20 percent of the Kurdish population managed to survive. In 1922 the town was occupied by the Turks, until they were driven out at the end of the year. The British decided to stay in place to await the arrival of a special commission to fix the border between Turkey and Iraq, believing that if they left the Turkish troops would return. Between 1928 and 1932 the British built a strategic road from Erbil, through Rawandiz, to the Iranian border near modern-day Piranshahr. The construction of the road was directed by the New Zealand engineer A. In the past Rawanduz was known as a centre of Kurdish resistance against the Iraqi Government. As of July 2007, Rawandiz was undergoing major reconstruction. The bazaar was being relocated to make room for a new road.