مصيف صلاح الدين . پيرمام

  • Home
  • مصيف صلاح الدين . پيرمام

مصيف صلاح الدين . پيرمام په‌یجێکی تایبه‌ت به قەزای مصيف صلاح الدين . پيرمام تایبەتە بە پیرمامی دڵان �

هاووڵاتییانی بەڕێز، لەگەڵ هاتنی یەکەم ڕۆژی وەرزی هاویندا، بۆ خۆپاراستنتان، ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن:۱- خواردنەوە گازیی...
20/06/2024

هاووڵاتییانی بەڕێز، لەگەڵ هاتنی یەکەم ڕۆژی وەرزی هاویندا، بۆ خۆپاراستنتان، ئەم ڕێنماییانە جێبەجێ بکەن:

۱- خواردنەوە گازییەکان بەهەموو جۆرەکانییەوە، لە ناو ئۆتۆمبێلدا بەکار مەهێنن، هەمـوو جۆرە چەرخێک، بتڵی ئاو، بۆن و پاوەربانک و ئامێرە ئەلکترۆنییەکان لە ناو ئۆتۆمبێل دووربخەنەوە.
٢- پێویستە لە کاتی وەستاندا، پەنجەرەی ئۆتۆمبێل کەمێک بکرێتەوە.
٣- پڕنەکردنی تانکیی سووتەمەنیی ئۆتۆمبێل بە تەواوی.
٤- تایەی ئۆتۆمبێل زیاتر لە پێویست پڕ مەکەنەوە، بەتایبەتی بۆ ڕێگە دوورەکان.
٥- خواردنەوەی بڕێکی زۆر ئاو و شلەی جۆراوجۆر بەتایبەت لە کاتی بەرکەوتنی تیشکی خۆر.
٦- لەبەر تیشکی خۆر بوتڵی غازی چێشتلێنان دامەنێن.
٧- دڵنیا بن لەوەی سویچی کارەبا لۆدی زۆریان لەسەر نەبێت، ئەیرکۆندیشن با کار نەکات، تەنها لەو شوێنانە نەبێت کە خێزانەکە یان کەسێک لەوێ بێت.
٨- وایەرەکانی کارەبا لۆدی زیاد لە توانای دیاریکراوی خۆیان نەخرێتە سەر و بەکارنەهێنانی تەقسیمی کارەبایی بۆ چەند ئامێرێک.
٩- دوورکەوتنەوە لە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر بەتایبەتی لە ماوەی کاتژمێر ١١ ی بەیانی تا ٣ ی پاش نیوەڕۆ.
١٠- کوژاندنەوەی ئامێرە کارەباییە زیادەکان بۆ کەمکردنەوەی بارقورسیی تۆڕەکانی کارەبا.
١١- پێویستە خاوەنمۆلیدەکان گەیەنەری کوالیتیی بەرز دابنێن و وایەری جاڵجاڵۆکەی هەڕەمەکی بەکار نەهێنن.
١٢- پاشماوەی دروێنەی بەروبوومی گەنم و جۆ نەسوتێنرێت بە مەبەستی ئامادەکردنی زەوی بۆ چاندنی دووبارە؛ بکەری ئەو کارە ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکرێتەوە.
١٣- بە هەموو جۆرێک مەلەکردن لە ڕووبار و چەمەکان قەدەغەیە، جگە مەلەوانگە ڕێگەپێدراوەکان.
١٤- دابینکردنی هەموو پێداویستییەکانی سەلامەتی لە مەلەوانگەکان و ڕێنماییکردنی مەلەوانان بە ڕێنماییی مەلەوانگەکان.
١٥- بەکارهێنانی چەتری پارێزەر لە تیشکی بەتینی خۆر، ڕێکارێکی گرنگە بۆ سەلامەتیی پێست.
١٦- لە کاتی هەر ڕووداوێکی نەخوازراو پەیوەندی بە تەلەفۆنی بەرگریی شارستانی، ژمارە ١١٥ ـەوە بکەن.

بەرگریی شارستانیی هەرێم

‏ ‎‫كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ‏‎‫پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‬‏‎‫بەداخەوە حاجی ( شوکریە ملا محمد ...
17/06/2024

‏ ‎‫كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ

‏‎‫پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‬
‏‎‫بەداخەوە حاجی ( شوکریە ملا محمد قلاسنجی ) لە کاتی بەجێ هێنانی فەریزەی حەج ماڵئاوی لێکردین
دەکاتە خێزانی(مام حاجی هەینی)وە
دایکی (وەستا هەڵمەت بۆریچی و وەستا هیوا)
‏‎له‌ خوای گەورە ده‌پارێینه‌وه‌ به‌ به‌هه‌شت شادی بكات

‏‎إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ‏‎

10/06/2024

پیرمامی جوان 🩵

‏ ‎‫كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ‏‎‫پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‬‏‎‫بەداخەوە ( علی قادر گەلیاوەی ) م...
08/06/2024

‏ ‎‫كُلُّ نَفْسٍ ذَائِقَةُ الْمَوْتِ ثُمَّ إِلَيْنَا تُرْجَعُونَ

‏‎‫پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی‬
‏‎‫بەداخەوە ( علی قادر گەلیاوەی ) ماڵئاوی لێکردین
‏‎له‌ خوای گەورە ده‌پارێینه‌وه‌ به‌ به‌هه‌شت شادی بكات

‏‎إِنَّا لِلَّهِ وَإِنَّا إِلَيْهِ رَاجِعُونَ‏‎

پیرمامی دڵان
04/06/2024

پیرمامی دڵان

ڕێنمایی دابەشکردنی زەوی بەسەز فەرمانبەران دەرچوو
31/05/2024

ڕێنمایی دابەشکردنی زەوی بەسەز فەرمانبەران دەرچوو

بە فەرمی خاتوو ( خاتون محمد عیسی ) وەک تێبینەری تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی پیرمام دەست بەکاربوو . پیرۆزبای ئاراس...
26/05/2024

بە فەرمی خاتوو ( خاتون محمد عیسی ) وەک تێبینەری تێبینەرایەتی تۆمارکردنی خانووبەرەی پیرمام دەست بەکاربوو . پیرۆزبای ئاراستەی بەڕێزیان دەکەین و هیوای سەرکەوتنی لە کارەکەی بۆ دەخوازین .

Address

Masif Pirmam

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مصيف صلاح الدين . پيرمام posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Shortcuts

  • Address
  • Alerts
  • Videos
  • Claim ownership or report listing
  • Want your business to be the top-listed Travel Agency?

Share