05/05/2020
فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل پێشوازی لە یەکەمین گەشتی راستەوخۆ لە ئەمریكاوە دەكات.!
ئەمڕۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل پێشوازیی كرد لە گەشتێكی هێڵی ئاسمانی مسڕییە کە راستەوخۆ لە ویلایەتی واشتنتۆنی پایتەختی ئەمریکاوە هاتبوو. فڕۆكەی گەشتەکە لە جۆری بۆینگ ٩-٧٨٧ بوو و وەكو فڕۆكەیەكی دیپلۆماتی بە کۆدی فڕینی MS3052, کاتژمێر ١٠:٥٢ی بەیانی بە کاتی هەولێر گەیشت، ئەمەش دوای فڕینی ٩٦٥٦ کیلۆمەتر.
ماوەی ئەم گەشتە ١٠ کاتژمێر و ٣٣ خولەکی خایاند و بە درێژترین گەشت دادەنرێت كە تاکو ئێستا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل نیشتبێتەوە، لە وەتەی کرانەوەی تێرمیناڵە نوێیەكەی فڕۆكەخانە لە ساڵی ٢٠١١دا. گەشتەكە لە باکووری ویلایەتی واشنتۆنەوە فڕی و دواتر بە ئاسمانی باشووری ئایسلەندا تێپەڕی و دوای ئەویش بەرەو باشووری قاڕەی ئەوروپاوە هات و لە کۆتاییشدا لە هەولێر نیشتەوە.
ئه مه لە کاتيكدايه كه فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی ئەربیل بە رووی گەشتە بازرگانییەکانەوە داخراوە تاکو رێکەوتی ٢٢/٥/٢٠٢٠، بەپێ بڕیارێكی دەسەڵاتی فڕۆكەوانی شارستانی عێڕاقی.