شەیدایانی حەڕەمەین

شەیدایانی حەڕەمەین 🕋گەشێک بەناو مەکە و مەدینە
🕌 زانیاری دەربارەی شوێنە پیرۆزەکان
✈کۆمپانیای حاجی ایحسان بۆ حەج و عەمره

🥹کە چویتە مەدینەی نازدار و لەم سیواکە فرێشە نەکڕیت و بەکاری نەهێنیت بزانە کە چێژی تەواوی عیبادەتت نەکردووە🥲🤗لەدەوروبەری ...
18/12/2024

🥹کە چویتە مەدینەی نازدار و لەم سیواکە فرێشە نەکڕیت و بەکاری نەهێنیت بزانە کە چێژی تەواوی عیبادەتت نەکردووە🥲
🤗لەدەوروبەری مزگەوتەکەی پێغەمبەر ﷺ ئەم کابینانە هەن کە ئەم پیاوە بەتەمەنە جوانانە سیواکی فرێش دەفرۆشن😇
👈توڵی بە ١٠ ڕیاڵە☺️
👈ئەشتوانی بۆ دۆستە نزیکەکانتی بە هەدییە بهێنیتەوە ئەوانەی شەیدای سیواکن😍

😋تەمەننا دەکەم هەموو تەمەنم ئەم ئاوە بخۆمەوە😇
17/12/2024

😋تەمەننا دەکەم هەموو تەمەنم ئەم ئاوە بخۆمەوە😇

🎁هەمیشە کەمترین نرخ و زۆرترین خزمەتگوزاری🎁🫡گەشتێکی پڕ دڵنیایی لەگەڵ ئێمە ئەنجامبدە👍🤗پێویست بە دودڵی ناکات، تۆ لەگەڵ   و ...
16/12/2024

🎁هەمیشە کەمترین نرخ و زۆرترین خزمەتگوزاری🎁
🫡گەشتێکی پڕ دڵنیایی لەگەڵ ئێمە ئەنجامبدە👍
🤗پێویست بە دودڵی ناکات، تۆ لەگەڵ و گەشت دەکەیت.
🕋گەشتێکی ئیمانی و ڕۆحی لەگەڵ ئێمە ئەنجام بدە لەسەر سوننەت🤲🏻
👈گەشتی عومرە بە پاس 🚌 و بە فڕۆکە ✈️:
2025/1/7-3

✔️بەشێک لە خزمەتگوزاریەکانمان:
✔️ دابینکردنی ئوتێلی پاک و خاوێن و نزیک کە بەپیادە هاتوچۆدەکەیت، ١٠-١٥ دەقە دور دەبێت لە حەڕەم ئوتێل (بلد طيب) لە جادەی (أجياد السد).
✔️ 🍗🥗
✔️ 🎒
✔️ 📚
✔️ 🇸🇦
✔️ 👳🏼‍♂️
✔️ 🚌
✔️ ، 🧔🏻🧕🏻
👈لە مەککەی پیرۆز/ سەردانیکردنی:
(ئەشکەوتی ثەور، کيوی عەرەفە، خێمەکانی مینا، ناوچەی موزدەلیفە، ڕەجمی شەیتان، مزگەوتی مەشعەرولحەڕام).
🕌لەمەدینەی درەوشاوە/ سەردانیکردنی:
(کێوی ئوحود، مزگەوتی قوباء، … ).‬
……………..
✔️بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە: ☎️
07701707107
07723223233
07510661007
ناونیشان: گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد/بەرامبەر مزگەوتی حاجی قادری بێسەری.

☝️لەم لینکەوە دەتوانیت داخڵی لۆکەیشن و فەیسبوک و ئینستاگرام و تیکتۆکی کۆمپانیاکەمان ببیت:
https://linktr.ee/hajiihsan.company
………….
🤲خوای گەورە سەفەرمان بۆ ئاسان بکات و نیەتمان خاڵص بکات.
🤗کۆمپانیای فەرمی (حاجی ئیحسان) بۆ حەج و عومرە لەخزمەتتاندایە.
💐خزمەتکردنی میوانانی ماڵی خوا شانازیمانە و بە عیبادەتی دەزانین.
👈… بەکەمترین نرخ …. وەرگرتنی ڤیزەی تەیارە و سەیارە و حیجزکردنی ئوتێل لە هەردوو شاری مەککەی پیرۆز و مەدینەی منەوەرە بۆ ئەوانەی بەسەیارەی خۆیان سەفەری عومرە ئەنجام دەدەن.
👈دابینکردنی جوانترین پێداویستیەکانی حەج و عومرە.

 👈ئەمە دیمەنی شوێنەواری مزگەوتی (المُعرَّس)ە.🤗ئەم شوێنە پێغەمبەرﷺ نوێژ و پاڕانەوەی تێدا ئەنجامداوە🥰🤲خوای گەورە بەدیداری ...
15/12/2024


👈ئەمە دیمەنی شوێنەواری مزگەوتی (المُعرَّس)ە.
🤗ئەم شوێنە پێغەمبەرﷺ نوێژ و پاڕانەوەی تێدا ئەنجامداوە🥰
🤲خوای گەورە بەدیداری ڕەسولی نازدارﷺ و مەدینەی موننەوەرەمان شادبکات.

⬅️⬅️ داشکاندن ⬅️⬅️ تەنها 395$🎁بۆ یەکەم جار گەشتێکی زۆر جیاواز … 👍🚌سەردانی کردنی زیاتر لە ١٠ شوێنی مێژوویی ئیسلامی لەگەڵ ...
08/12/2024

⬅️⬅️ داشکاندن ⬅️⬅️ تەنها 395$
🎁بۆ یەکەم جار گەشتێکی زۆر جیاواز … 👍
🚌سەردانی کردنی زیاتر لە ١٠ شوێنی مێژوویی ئیسلامی لەگەڵ ئێمەدا لەسەفەری پیرۆزی عومرەدا😇
🤗پێویست بە دودڵی ناکات، تۆ لەگەڵ و گەشت دەکەیت.
🕋گەشتێکی ئیمانی و ڕۆحی لەگەڵ ئێمە ئەنجام بدە لەسەر سوننەت🤲🏻
👈گەشتی ووشکانی (پاس) 🚌 2024 /12/20
بێ خزمەتگوزاری:
395$
کامل خزمەتگوزاری:
495$
🕋🕋🕋🕋🕋🕋🕋
✔️کامل خزمەتگوزاری:
✔️ دابینکردنی ئوتێل (سرايا الضيافة) کە ١٠-١٥ دەقە دور دەبێت لە حەڕەم.
✔️ 🍗🥗
✔️ 🎒
✔️ 📚
✔️ 🇸🇦
✔️ 👳🏼‍♂️
✔️ 🚌
✔️ ، 🧔🏻🧕🏻 ……………..
✔️بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکەن بە: ☎️
07701707107
07723223233
07510661007
ناونیشان: گەڕەکی ئیبراهیم ئەحمەد/بەرامبەر مزگەوتی حاجی قادری بێسەری.

☝️لەم لینکەوە دەتوانیت داخڵی لۆکەیشن و فەیسبوک و ئینستاگرام و تیکتۆکی کۆمپانیاکەمان ببیت:
https://linktr.ee/hajiihsan.company
………….
🤲خوای گەورە سەفەرمان بۆ ئاسان بکات و نیەتمان خاڵص بکات.

🥲دەست دان لە دیوارەکانی کەعبە خێرێکی وای نییە …☺️🥹بەڵام دڵ ئاسودە دەکات و هەست بە ئارامی دەکەیت🥰🤗بۆ ئێوە چ هەستێکی پێ بە...
05/12/2024

🥲دەست دان لە دیوارەکانی کەعبە خێرێکی وای نییە …☺️
🥹بەڵام دڵ ئاسودە دەکات و هەست بە ئارامی دەکەیت🥰
🤗بۆ ئێوە چ هەستێکی پێ بەخشیون؟

🤗لەگەشتی ٢٣ ی مانگدا لە شاری مەککە ان شاءالله لەنزیکەوە ئاشناتان دەکەین بە پاشماوەی ئەم پڕۆژە سەرسوڕهێنەرە!؟ 👈(دوو مەشرو...
04/12/2024

🤗لەگەشتی ٢٣ ی مانگدا لە شاری مەککە ان شاءالله لەنزیکەوە ئاشناتان دەکەین بە پاشماوەی ئەم پڕۆژە سەرسوڕهێنەرە!؟

👈(دوو مەشروعی ئافرەتێک توانی زیاتر لە ١٢٠٠ ساڵ خزمەت بە حاجیان عومرەکاران و زیارەتکارانی حەڕەمەین بکات).
👈ئەو ئافرەتە شاژنە زوبەیدەخانی خێزانی خەلیفەی عەباسی هارونە ڕەشیدە.
👈شاژنە زوبەیدە کاتێک کە لە ساڵی (١٨٦هـ-802م) حەجی کردووە و زانیویەتی حاجیان و عومرەکاران ناڕەحەت دەبن لە سەفەری حەج و عومرەدا و لەو دەشت و بیابانە کاکی بەکاکیەدا ئاویان دەست ناکەوێت و بارگرانیەکی زۆریان بۆ دروست دەبێت و ڕێگا ون دەکەن، بۆیە فەرمانی کردووە دوو مەشروع دروست بکرێت کە خزمەتی تەواو بە حاجیان و عومرەکاران و زیارەتکاران بکات.
☝️مەشروعی یەکەم: (درب زبيدة).
فەرمانی دا ڕێگایەکی تایبەت بە حاجیان و عومرەکاران و زیارەتکارانی حەڕەمەین دروست بکات لەنێوان هەردوو شاری (کوفە لە عێراق) و (شاری مەککە لەسعودیە) کەدوری نێوانیان زیاتر لە (1400) کیلۆمەترە.
👈بۆ ئەم مەبەستەش ڕێگای نێوانیانی پاک کردەوە و هەستا بە بیر هەڵکەندن بەدرێژایی هەمان ڕێگا و خەزانەی ئاو -گۆم و حەوز- دروست کرد تا ئاوی باران و باراناوی تێدا گل بدرێتەوە ئەمە سەرەڕای ئەوەی فەرمانی کرد بەدرێژایی ڕێگاکە مزگەوت دروست بکرێت و ئەو ڕێگەیە ئاوەدان بکرێتەوە.
👈ئەم ڕێگەیە بە (درب زبيدة) ناسراوە چونکە دراوەتە پاڵ ئەو خاتونە بەخزمەتە.
👈ژمارەی وێستگە سەرەکییەکانی ئەم ڕێگایە بیست و حەوت وێستگەیە و نێوانی وێستگەیەک بۆ وێستگەیەکی تر نزیکەی (50) کیلۆمەترە، وە لەنێوان هەر جوت وێستگەیەکدا وێستگەیەکی لاوەکی هەیە کە بە (متعشي) ناودەبرێت و کە بۆ پشودان و حەسانەوەی حاجیان و عومرەکاران دروست کراوە.
☝️مەشروعی دووەم: (عين زبيدة).
👈ئەم خاتونە شاژنە بۆخوا سوڵحاوە بە دروستکردنی ڕێگا بۆ حاجیان و ئاوەدان کردنەوەی ڕێگەیان نەوەستاوە لە ساڵی (١٩٤هـ) فەرمانی کردووە بە دروستکردنی مەشروعێک کە بریتی بووە لە ڕاکێشانی ئاو لە دۆڵ و شیوی (نوعمان)وە کە دەکەوێتە سەر ڕێگای تائیف بەرەو مەککە و عەرەفات و میناو موزدەلیفە.
👈بەم مەشروعە وتراوە (عين زبيدة) کانی زوبەیدە چون لەسەر ئەمری ئەو ئەم مەشروعە دروست کراوە.
☝️لە کتێبی (الرحلة الحجازية؛ لأمير البيان الأمير شكيب أرسلان) هاتووە کە:
👈شاژنە زوبەیده‌خان ئه‌و ئافره‌ته‌ بوو كه‌وا فه‌رمانی ده‌ركرد له‌ دۆڵی (نه‌عمان)ـه‌وه‌ كانی و كارێز هه‌ڵبكه‌ندرێت و ئاوه‌كه‌ی به‌ناو ئه‌و هه‌موو شاخ و داخ و دۆڵ و شیو و تاوێر و به‌رده‌دا بگوازرێته‌وه‌ بۆ كێوی عه‌ڕه‌فه‌ و مینا -كه‌ چل كیلۆ مه‌تر مه‌وداكه‌ی دوره‌- تاكو حاجیانی ماڵی خوای گه‌وره‌ سودی لێببینن و تێر ئاو ببن.
چونكه‌ له‌ مه‌وسمی حه‌جدا حاجیه‌كان هێنده‌ زۆر بوون و ئاویش كه‌م بووه‌؛ ته‌نانه‌ت تێرئاوخواردنه‌وه‌یه‌ك به‌ دینارێكی ئاڵتونی بووه‌!
ده‌گوترێت: ملیۆنێك دیناری-ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی- تێدا سه‌رفكردووه‌، بۆیه‌ كاتێك ده‌فته‌ری حساباتی بۆ دێنن؛ ده‌فه‌رموێت:(لایبه‌ن و بیچێچنه‌وه‌، ئه‌وه‌ی ئێمه‌ ئه‌نجاممان داوه‌ له‌ پێناو خوای گه‌وره‌دا بووه‌، كه‌وایه‌ جیاوازی نییه‌ كه‌می تێچووبێ یاخود زۆر).
سه‌ره‌تا به‌ خاتو زو‌بەیده‌یان وتووه‌: ئه‌وه‌ی تۆ ده‌ته‌وێت زۆری تێده‌چێت، ئه‌ویش له‌ وه‌ڵامدا فه‌رمویه‌تی:(ئه‌گه‌ر هه‌ر پیك وه‌شاندنێكیش دینارێكی تێ بچێت ئه‌وه‌ ئه‌نجامی بده‌ن)! بنواڕه‌:(لاپه‌ڕه‌: 80- 83).
👈درێژی ئەم مەشروعە (26) کیلۆمەتر بووە و تەواوکردنی (10) ساڵی خایاندووە.
👈بەشێوازێکی هەندەسەیی زۆر ورد دروستکراوە
لەلای ڕاست و چەپی ئەم جۆگەلە ئاوەوە سەدان جۆگەو ئاوی کانیاوی خراوەتە سەر تا ئاوی ئەم مەشروعە بەهێزبێت و بەرەو مەککە و عەرەفە و میناو موزدەلیفە بڕوات.
👈ژمارەی ئەو خەزانانەی دروستکراون لەسەر ئەم مەشروعە گەیشتووەتە (132) خەزانەی ئاو.
👈تاوەک و ئێستاش شوێنەواری ئەم مەشروعە گەورەیە بەسەر شاخ و کێوەکانی مەککەدا ماوەتەوە.
👈بۆ ئەوەی ئەم ئاوە ڕەنەوەستێت بەشێوەیەکی هەندەسی ئاڕاستەی ئاوەکە کراوە و ڕەچاوی بەرز و نزمی دۆڵ و دەشت و بیابانەکان کراوە بەجۆرێک لەهەندێ شوێندا (40) مەتر بەرزتر لەئاستی عەرزەوە جۆگەلە دروست کراوە تا ئەوەکە ڕێرەوی خۆی وەربگرێت و نەوەستێت.
👈دوای ئەوەش کە ئەم مەشروعە تەواو بووە شاژنە زوبەیدە بەردەوام دەستی بەم مەشروعەوە بووە و ساڵانە ئەمری کردووە نۆژەن بکرێتەوە.
👈شاژنە زوبەیدە بۆخواسوڵحاوانە بەدەم ئەم مەشروعەوە بووە بەجۆرێک کە چەندین موڵک و ئەرزی لەمەککەدا کریوە کە داهاتیان هەبووە و وەقفی کردون تا داهاتی ئەم وەقفانە لە نۆژەن کردنەوە و گەورەکردنی ئەم مەشروعەدا بەردەوام سەرف بکرێت، تا ئێستاش ئەو وەقفانە ماون لەمەککەدا.
👈ئەو وقفانەش دەکەونە هەردوو شاری مەککە و تائیف.
👈موڵکەکانی (مەککە) لە ٣٥ موڵک و ئەرز پێکهاتون کە ٣٢یانی داوە بەکرێ ٣ دانەیانی هەروا هێشتوەتەوە.
👈موڵکەکانی (طائيف) یش ٢٠ موڵکن کە سیانیان بەکرێ دراون، باقیان هەروا هێڵراونەتەوە.
👈بەرهەمی ساڵانەی ئەم وەقفانە لە ساڵی ٢٠١٦ دا زیاتر بووە لە ١٣ ملیۆن ڕیاڵی سعودیە کە تەقربی دەکاتە ٣٥ دەفتەر دۆلار.
👈لەسەردەمی پاشای عەبدولعەزیز ئالسعود فەرمانگەیەکی تایبەت بەم مەشروعە دامەزراوەو سەرپەرشتی ئەم مەشروعەی خراوەتە ئەستۆ
و پاشان ئەم فەرمانگەیە خراوەتە سەر وەزارەتی ئەوقافی سعودیە.
👈ئەم مەشروعە زیاتر لە ١٢٠٠ ساڵ توانیویەتی خزمەت بە حاجیان عومرەکاران و زیارەتکارانی حەڕەمەین بکات.
☝️شایه‌نی باسه‌ خاتو زوبەیده‌ له‌ ساڵی(٢١٦هـ_831م) له‌ به‌غداد وه‌فاتیكردووه.
🤲خوای گەورە لە خاتوو زوبەیدەخان خۆش بێت و ئەم خزمەتە گەورەیەی بەحەڕەم بکاتە توێشوی قیامەت.
نووسینی: حاجی ئیحسان هەورامی.

☝️سوێند بەخوا … 👈ئەگەر تەمەنێک بە وێنە و ڤیدیۆ سەیری بکەیت…🥹ناگات بە یەک سانییە لە نزیکەوە پێی شاد ببیت🕋🤲الله گیان بۆمان...
30/11/2024

☝️سوێند بەخوا …
👈ئەگەر تەمەنێک بە وێنە و ڤیدیۆ سەیری بکەیت…
🥹ناگات بە یەک سانییە لە نزیکەوە پێی شاد ببیت🕋
🤲الله گیان بۆمانی ئاسان بکاتەوە.

🤗خۆشمان دەوێن مادام پێغەمبەرﷺ خۆشی دەویستن.
29/11/2024

🤗خۆشمان دەوێن مادام پێغەمبەرﷺ خۆشی دەویستن.

🕋👈کەعبە: شوێنەوارێکی پیرۆزە و ڕوگە(قیبلە)ی موسوڵمانانە، بینایەکی چوارگۆشەیە، ھیچ لە ناویدا نییە.👈پەروەردگار بە: (البيت، ...
22/11/2024

🕋👈کەعبە: شوێنەوارێکی پیرۆزە و ڕوگە(قیبلە)ی موسوڵمانانە، بینایەکی چوارگۆشەیە، ھیچ لە ناویدا نییە.
👈پەروەردگار بە: (البيت، بيت الحرام، البيت العتيق) ناوی ھێناوە.
👈کێ کەعبەی دروستکردووە؟
🌺 ئیبراھیم پێغەمبەر -د.خ- لێ بێت لەگەڵ ئیسماعیلی کوڕی بە ئەمری خوای گەورە کەعبەی پیرۆزیان بنیات ناوە بە بۆچونی زۆرێک لە زانایان.
🌹بەشێک لە زانایانیش دەڵێن سەرەتا لەلایەن مەلائیکەتەکانەوە بنیاتنراوە و چەندین جار بەھۆکاری سروشتی و مرۆییەوە ڕوخاوە و دروستکراوەتەوە بەم شێوەیە:
👈سەرەتا لەلایەن مەلائیکەتەوە دروست کراوە پێش دابەزاندنی ئادەم بۆ سەر زەوی.
👈دواتر ئادەم پێغەمبەر نۆژەنی کردووەتەوە.
👈پاشان کوڕی ئادەم پێغەمبەر کە ناوی (شيث) بووە نۆژەنی کردووەتەوە.
👈پاشان بەھۆی تۆفانی نوح پێغەمبەرەوە دوبارە ڕوخاوە و پاشان لەلایەن ئیبراھیم پێغەمبەر و ئیسماعیلی کوڕیەوە دروستکراوەتەوە.
👈پاشان لەلایەن (العمالقة) و پاشان (جريهم) و پاشان لەلایەن (قصي بن كلاب).
👈دواتر لەلایەن قوڕەیشەوە لە پێش ئیسلام و لەسەردەمی جاھلیدا نۆژەنکراوەتەوە و پێغەمبەر ﷺ بەشداربووە لە دانانەوەی بەردە ڕەشەکە بۆ شوێنی خۆی لە دیواری کەعبەدا.
👈پاشان لەساڵی ٦٥ھ لەلایەن عەبدوڵڵای کوڕی زوبەیرەوە نۆژەنکراوەتەوە.
👈پاشان لەساڵی ٧٤ھ لەسەردەمی ئەمەویەکاندا لەلایەن حەجاجی کوڕی یوسفەوە نۆژەنکراوەتەوە.
👈پاشان لەلایەن سوڵتان موڕادی چوارەمەوە لەساڵی ١٦٣٠ زاینی لەسەردەمی عوسمانییەکاندا نۆژەن کراوەتەوە.
👈پاشان دەرگای کەعبەو چەند نۆژەنکردنەوەیەکی کەمی تێدا کراوە لەلایەن پاشای سعودییە خالیدی کوڕی عەبدولعەزیز لەساڵی ١٩٧٧ زاینی.
👈پاشان لەسەردەمی مەلیک فەھدی کوڕی عبدالعزيز ئالی سعود ساڵی ١٩٩٦ بە گشتی نۆژەن کراوەتەوە.

👈ئەم وێنەیە…👈گۆڕی صەحابەی بەڕێز: (سەعدی کوڕی معاذ)ە.👈بە مردنی عەڕشی خودای گەورە لەرزی و ۷۰ هەزار مەلائیکەت بەشداری ناشتن...
21/11/2024

👈ئەم وێنەیە…
👈گۆڕی صەحابەی بەڕێز: (سەعدی کوڕی معاذ)ە.
👈بە مردنی عەڕشی خودای گەورە لەرزی و ۷۰ هەزار مەلائیکەت بەشداری ناشتنەکەیان کرد.
👈 لە تەمەنی ۳۱ ساڵی موسڵمانبوو و لە تەمەنی ۳۷ ساڵی وەفاتیکرد.
👈تەنیا ٦ ساڵ ئاینی ئیسلامی ناسی و لەپێناوی خوا ژیا بەڵام بەو ماوە کورتە ئەو هەموو ڕێز و فەزڵەی بەدەستهێنا.
👈دەربارەی ئەو پیاوە بەڕێزە صەحابەی بەڕێز (ئەبو سەعیدی الخودری) ڕەزای خوای لێ بێت دەڵێت: کاتێک گۆڕی (سەعدی کوڕی مەعاذ) مان هەڵدەکەند هەر بەشێکمان لە خۆڵەکە هەڵدەکەند بۆنی میسکمان دەکرد تاکو گەیشتینە ئەلحەد هەر بەم شێوەیە بوو.
☝️گۆڕەکەی دواتریش گۆڕی هاوەڵی بەڕێز (ئەبو سەعیدی الخودری)یە رەزا و ڕەحمەتی خوای گەورە لە هەموویان بێت.
👈وێنەکەش گۆڕستانی بەقیعە لە شاری مەدینەی پیرۆز.

🥰پێغەمبەری نازدار ﷺ دەیفەرموو🤗:(اللّهمّ حبّب إلَينا المدينةَ، كحبّنَا مكّةَ أو أشدّ)☺️واتە: (پەروەردگارا مەدینەمان لا خۆ...
19/11/2024

🥰پێغەمبەری نازدار ﷺ دەیفەرموو🤗:
(اللّهمّ حبّب إلَينا المدينةَ، كحبّنَا مكّةَ أو أشدّ)
☺️واتە: (پەروەردگارا مەدینەمان لا خۆشەویست بکە وەک چۆن مەککەمان خۆش دەوێت یان زیاتر).
😊لە خۆشەویستی ئەودایە ﷺ کە ئێمەش تامەزرۆیانین🥲
🤲پەروەردگارا بمانکەرە میوانی ئەو دوو ماڵە خۆشەویست و قەدر گرانە.

🥰یەکێک لە ناوەکانی مەککەی پیرۆز (بکه)یە کەلەقورئاندا خوای گەورە ئاماژەی پێدەدات و دەڵێت:إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلن...
18/11/2024

🥰یەکێک لە ناوەکانی مەککەی پیرۆز (بکه)یە کەلەقورئاندا خوای گەورە ئاماژەی پێدەدات و دەڵێت:
إِنَّ أَوَّلَ بَيْتٍ وُضِعَ لِلنَّاسِ لَلَّذِى بِبَكَّةَ مُبَارَكًا وَهُدًى لِّلْعَٰلَمِينَ (آل عمران (٣): ٩٦)
به‌ ڕاستی یه‌که‌م ماڵێک دانراوه‌ بۆ (خواپه‌رستی) خه‌ڵکی ئه‌و ماڵه‌یه‌ که‌ له‌به‌ککه‌(مه‌ککه‌) دایه‌ پیرۆز کراوه‌، وه‌ ڕێنموونی یه‌ بۆ جیهانیان.
🤲خوای گەورە بەککە هەر ئاوەدان کات😇

دڵم دوا دەکا …🥹هەر ئەمشەو لە بەقیع بنێژرێم و ببمە هاوسێی ١٠٠ هەزار هاوەڵی خۆشەویست🥲
08/11/2024

دڵم دوا دەکا …🥹
هەر ئەمشەو لە بەقیع بنێژرێم و ببمە هاوسێی ١٠٠ هەزار هاوەڵی خۆشەویست🥲

😇ئێرە کوێیە و کەیە؟❤️ئەگەر لێرەدا ماویتەتەوە چ هەستێکت هەبوو؟
05/11/2024

😇ئێرە کوێیە و کەیە؟
❤️ئەگەر لێرەدا ماویتەتەوە چ هەستێکت هەبوو؟

😇شوێنی ئیمامەتی پێغەمبەر ﷺ لە حەڕەمدا:‏‎🤗تا ئێستە زانیوتە ئەم شوێنە لەبن دەرگەی کەعبە چیە؟👈ئێرە پێی ئەوترێ ( #المعجن) یا...
04/11/2024

😇شوێنی ئیمامەتی پێغەمبەر ﷺ لە حەڕەمدا:
‏‎🤗تا ئێستە زانیوتە ئەم شوێنە لەبن دەرگەی کەعبە چیە؟
👈ئێرە پێی ئەوترێ ( #المعجن) یاخود (مصلى جبرئيل).
👈ئا لەم شوێنەدا بوو حەزرەتی جبریل دووجار نوێژی بەپێغمبەری خوا کرد ﷺ وفێری نوێژی کرد.
👈وە ئەم شوێنە جێگای ئیمامەتی پێغەمبەر ﷺ بووە لە مەسجیدولحەڕامدا😇
👈بەم شوێنە دەوترێت (المعجن) چونکە لەم شوێنەدا بووە پێغەمبەر ئیبراهیم و ئیسماععيلی کوڕی -درودی خوایان لەسەر بێت- قوڕیان شێلاوە بۆ دروستکردنی کەعبە.
👈سەرەتا شوێنێکی تایبەت بەم شوێنە پیرۆزە دروستکرابوو بۆ نوێژکردن تێیدا، بەڵام بەهۆی دروست بونی ئیزدیحامەوە ئەو شوێنە لابرا.
👈وەک نیشانەیەک ٨ پارچە مەڕمەڕی گران بەهای لەسەر جێگیرکراوە کە هەدیەی (أبو جعفر المنصور)ە کاتێک سەحنی تەوافی نۆژەنکردەوە، کە بیستەم خەلیفەی موسوڵمانان و دامەزرێنەری دەوڵەتی عەباسی بووە.
🤲یارەبی نوێژکردن لەو شوێنەدا بەقسمەتی ئەوکەسانەی بکەی کە پێیان خۆشە بچن.

😇خۆشترین هەست، کاتێک بەم جانتایەوە دەگەڕێیتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت🕋
31/10/2024

😇خۆشترین هەست، کاتێک بەم جانتایەوە دەگەڕێیتەوە بۆ وڵاتەکەی خۆت🕋

🤗خشتەی هەفتانەی ئیمامەکانی مزگەوتی گەورە لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕەبیع الاخیر ١٧ تا شەممە، ڕابیع الاخیر ٢٣، ١٤٤٦ کۆچی.
19/10/2024

🤗خشتەی هەفتانەی ئیمامەکانی مزگەوتی گەورە لە ڕۆژی یەکشەممە، ڕەبیع الاخیر ١٧ تا شەممە، ڕابیع الاخیر ٢٣، ١٤٤٦ کۆچی.




Address

As Sulaymaniyah

Telephone

+9647701707107

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when شەیدایانی حەڕەمەین posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share

Category