بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی

بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی Official Page of General Directorate of Tourism-Slemani, & Spokesman Page
پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی گشتی

ياسا
مەرجە گشتیەكانی نوێ كردنەوەی مۆڵەت

1- پێشكەش كردنی داواكاری بۆ نوێ كردنەوەی مۆڵەت .
2- گەڕانەوەی مۆَلەتە كۆنەكە .
3- هێنانی پشتگیری ئەستۆ پاكی باجی دەرامەت.
4- هێنانی پشتگیری بەرگری شارستانی .
5- هێنانی دوو وێنەی ڕەنگاو ڕەنگی خاوەن مۆڵەت .
6- هێنانی پشتگیری كۆمەڵەی میوانخانە و چێشتخانەكانی هەرێم .
7- دانانی باجی ساڵانەی دیاری كراو بە پێ ی پلەكەی كە دیاری كراوە لە لایەن ل

ێژنەی پۆلین.
8- ڕاپۆرتی لێژنەی پۆلین.

پێداویستی پێدانی مۆڵەت بۆ هەموو شوێنە گەشتیارییەكان

1- پێشكەش كردنی داواكارییەك بۆ لایەنی پەیوەندار لە گەشت و گوزار.
2- هێنانی گرێبەستی شوێنەكە یا بەڵگەنامەی موڵكداریەتی .
3- ئەندام بوون لە كۆمەڵەی چێشتخانەو میوانخانەكانی كوردستان سەبارەت بە ( هۆتێل ، مۆتێل ، هەوارگە ، كۆمەڵگای گەشتیاری ، رێستۆرانت ، شاری گەشتیاری) .
4- هێنانی پشتگیری ئیداری شوێنەكە (پارێزگا و قائیمقامیەت ، ناحیە ) سەبارەت بە شوێنی فرۆشتنی خواردنەوە .
5- هێنانی پشتگیری ئاسایش سەبارەت بە شوێنی حەوانەوە .
6- هێنانی ئەستۆپاكی باجی دەرامەت.
7- كۆپی رەگەزنامە و باری شارستانی .
8- دوو وێنەی رەنگاو رەنگی خاوەن مۆڵەت.
9- پێشكەش كردنی كارتی زانیاری بۆ هاوڵاتی ناو هەرێم و بەڵگەی نشینگە بۆ خه‌ڵكي بياني .
10- كۆنووسی لێژنەی پۆلین .
11- پێدانی پارەی باجی ساڵانەی دیاری كراو بە پێی پلەكەی كە لەلایەن لێژنەی پۆلین بۆی دیاری دەكرێت.
12- هێنانی پشتگیری بەرگری شارستانی

کوردی ، عربيهاوینە هەواری سەرچنار پڕە لە گەشتیار و سەردانیکەران  ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٦/١٧ دووهەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز ، بەمەب...
17/06/2024

کوردی ، عربي

هاوینە هەواری سەرچنار پڕە لە گەشتیار و سەردانیکەران

ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٦/١٧ دووهەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز ، بەمەبەستی لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی بەڕێوەچوونی پلانی جەژن و قەرەباڵغی میوانان ئەندازیار (شاناز عامر بدران) بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی هاوینە هەواری سەرچناری بەسەرکردوە .

بەڕێوەبەری گشتی لەو بەسەرکردنەوەیەدا بە یاوەری بەڕێوەبەری پشکنین لە نزیکەوە لەگەڵ ستافی کارگێڕی هاوینە هەواری سەرچنار و بەشێک لە گەشتیاران و خاوەنکاران و سەردانیکەران گفتوگۆی کرد ، دەرکەوت لە سایەی کەشێکی ئارام و بێ گرفت میوانانی هاوینە هەواری سەرچنار کاتێکی خۆش بەسەردەبەن .........................................
مصيف سرجنار يكتظ بالسائحين والزائرين

اليوم الثاني من عيد الأضحى المبارك المصادف ٢٠٢٤/٦/١٧
قامت المهندسة (شاناز عامر بدران) المديرة العامة لسياحة السليمانية بزيارة مصيف سرجنار للاطلاع على سير المخطط السياحي للسيطرة على اكتظاظ السائحين و أحوالهم.

وفي اثناء هذه الزيارة تحدثت المديرة العامة مع مدير قسم التفتيش و كادر إدارة مصيف سرجنار وقسم من السائحين والزائرين و أصحاب العمل عن الاحتياجات والوازم المطلوبه من اجل خدمة وترفيه وسلامة السائح وقد تبين ان الأجواء تسودها الطمأنينة و الجميع يستمتعون بالاجواء الطيبه والخدمات الجيدة .

یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز لیژنەی بەدواداچوونی بنکە گەشتیارییەکان لە  بەڕێوەبەرایەتیمان لەکاتی ئەرکدا بەهاوبەشی لەگە...
16/06/2024

یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز
لیژنەی بەدواداچوونی بنکە گەشتیارییەکان لە بەڕێوەبەرایەتیمان لەکاتی ئەرکدا بەهاوبەشی لەگەڵ لیژنەکانی قائمقامیەتی سلێمانی

کوردی ، عربيهاتنی گەشتیاران بۆ شاری سلێمانی بەردەوامی هەیە ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٦/١٥ لیژنەکانی گەشتوگوزاری سلێمانی پێشوازیان لە ژم...
15/06/2024

کوردی ، عربي
هاتنی گەشتیاران بۆ شاری سلێمانی بەردەوامی هەیە

ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٦/١٥ لیژنەکانی گەشتوگوزاری سلێمانی پێشوازیان لە ژمارەیەکی بەرچاو لە گەشتیاران کرد، بە بۆنەی جەژنی قوربان و پشووەکانەوە سەردانی (شاری سلێمانیان) کرد.

بە پێی زانیاری لیژنەکانی گەشتوگوزاری سلێمانی، هاوشێوەی بۆنەو کاتە جیاوازەکانی ڕابردوو هێزەکانی سەربەدەزگای ئاسایشی هەرێم و لیژنە گەشتیاریەکان و تەواوی فەرمانگەکانی دیکە بە شێوازێکی بەرپرسیارانە توانیان پێشوازی لە گەشتیارانی هاتووی شاری سلێمانی و دەوروبەری بکەن.........................................

استمرار توافد السائحين الى مدينة السليمانية

اليوم ٢٠٢٤/٦/١٥ لجان سياحة السليمانية استقبلوا عدداًكبيراً من السائحين بمناسبة عيد الأضحى المبارك و بدأ العطل

و حسب معلومات لجان سياحة السليمانية، مثل الأعياد والمناسبات السابقة قوات أمن الأقليم واللجان السياحية وجميع الجهات المعنية استقبلوا السائحين والزائرين إلى مدينة السليمانية و وضواحيها.

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هاو...
15/06/2024

بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی هاونیشتیمانیان و گەشتیارانی هاتوو بۆ پارێزگای سلێمانی دەکات و هیوای بەسەربردنی کاتێکی خۆش بۆ هەمووان دەخوازین.

کوردی ، عربيگەشتیارێکی بەرچاو سەردانی شاری سلێمانی دەکەن بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز و پشووەکان، ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٦/١٤ ...
14/06/2024

کوردی ، عربي

گەشتیارێکی بەرچاو سەردانی شاری سلێمانی دەکەن

بە بۆنەی هاتنی جەژنی قوربانی پیرۆز و پشووەکان، ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٦/١٤ ژمارەیەکی بەرچاو لە گەشتیاران لە بازگەکانی تاسڵوجە، عەربەت، فڕۆکەخانە، سەردانی شاری سلێمانی و دەوروبەریان کرد.

لەو چوارچێوەیەدا لیژنەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی، پێشوازیەکی شایستەیان لە میوانانی شارەکە کرد، هەروەک پلانی پێویست بۆ ڕۆژانی داهاتوو داڕێژراوە بەو پێیەی چاوەڕێی هاتنی ڕێژەیەکی دیکەی زیادتر لە گەشتیاران و سەردانیکەران دەکرێت بۆ شاری سلێمانی..........................................
عدد هائل من السائحين يزورون مدينة السليمانية

بمناسبة حلول عيد الأضحى المبارك بدأ السواح الزائرين يتوافدون إلى مدينة السليمانية و وضواحيها بأعداد كبيرة عبر مدخلي ( طاسلوجة و عربت ) اضافة الى مطار السليمانية ،، حيث بدأت العطلة من يوم الجمعة المصادف ٢٠٢٤/٦/١٤

وفي إطار عمل اللجان التابعة للمديرية العامة للسياحة في السليمانية رحبوا بجميع الزائرين وتم وضع الخطط اللازمة للايام القادمة لأستقبال أكبر عدد من السائحين الزائرين إلى مدينتنا الحبيبة (مدينة السليمانية)

گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی گرنگی زیاتری پێدەدرێت   بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری کەرتی گەشتی...
03/06/2024

گەشتوگوزاری پارێزگای سلێمانی گرنگی زیاتری پێدەدرێت

بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانی بۆ پەرەپێدانی زیاتری کەرتی گەشتیاری پلانی کارکردنی گەشوگوزاری (ecotourism ) گەشتوگوزاری ژینگەی دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە ، کارەکانی بەهەماهەنگی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم و ڕێکخراوی (UNDP) ڕێکخراوە ، بۆ ئەو مەبەستە لیژنەیەکی هاوبەش پێکهێنراو لەو چوارچێوەیەدا تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان سەردانی هەریەک لە (قەزای قەرەداغ ، قەزای چوارتا ، سەیرانگای چەمی ڕێزان ، ئەشکەوتی قسقاپانیان ) کرد کە سروشتی شوێنەکە گونجابوو بۆ ئەنجامدان و دیاریکردنی شوێنی گەشتوگوزاری (Eco tourism ) .

قوباد تاڵەبانی: کردنەوەی براندە جیهانییەکان هۆکارێکن بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوریقوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بە ...
23/05/2024

قوباد تاڵەبانی: کردنەوەی براندە جیهانییەکان هۆکارێکن بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیران بە یاوەری مارک سترۆ، کونسوڵی گشتیی ئەمریکا لە هەرێم و ژمارەیەک لە بەڕێوەبەرەکانی پارێزگای سلێمانی، ئەمڕۆ ٢٣ی ئایار، براندی جیهانی بەرگەرکینگی بەسەرکردەوە.

جێگری سەرۆک وەزیران، خۆشحاڵی خۆی بە کردنەوەی ئەم براندە جیهانییە لە سلێمانی دەربڕی و رایگەیاند: جگە لەوەی براندە جیهانیەکان ژمارەیەکی بەرچاو هەلی کاریان رەخساندووە و هۆکارێکن بۆ بەهێزکردنی ژێرخانی ئابوری و کەرتی تایبەت، رێگەخۆشکەریش دەبن بۆ ئەوەی لە داهاتوودا کۆمپانیا و براندە جیهانییەکانی دیکەش روو بکەنە سلێمانی و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر باشتربوونی دۆخی ئابوری شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان بە گشتی.

سروشتی جوانی ماوەت فۆتۆ:  پێشڕەو عەزیز
16/05/2024

سروشتی جوانی ماوەت
فۆتۆ: پێشڕەو عەزیز

مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سوورەکەچەندین جۆری گەشتیاری بوونی هەیە، لەوانە "گەشتیاری تاریک Dark Tourism"، کە مەبەست لێی سە...
15/05/2024

مۆزەخانەی نیشتیمانی ئەمنە سوورەکە

چەندین جۆری گەشتیاری بوونی هەیە، لەوانە "گەشتیاری تاریک Dark Tourism"، کە مەبەست لێی سەردانیکردنی ئەو شوێنانەی کە شایەتحاڵی کارەساتی سروشتی، جینۆساید، یان شوێنی ئەشکەنجەدان و هاوشێوەکانی. وەبیرهێنانەوەی ئەو شەرمەزاریە یاخود ئازارەی کە بەدوای خۆیدا هێنابوو، تادێت لەنێو گەشتیاران ئەم جۆرە گەشتیاریە بەناوبانگتر وخواستی سەردانکردنی پەرە دەسێنێت.

مۆزەخانەی ئەمنەسوورەکە، نموونەی گەشتیاری تاریکە

لە چەندین بەشی جیاواز پێکدێت، كە گوزارشت لە تاوانەكانی رژێمی ڕوخاوی سەدام لە دژی میلەتی كورد دەكەن. هەروەها بەشێکی تایبەتە بە شەهیدانی جەنگی دژی داعش لەخۆ دەگرێت. لەگەڵ بەشێک تایبەت بە کلتووری گەلەکەمان. گەلەریەکیش لە خۆ دەگرێت، بۆ پێشانگای هونەری.

رۆژانە هاوڵاتیان و گەشتیاران سەردانی دەكەن و بەچاوی خۆیان زوڵم و ستمەكانی رژێمی روخاوی بەعس دەبینن كە بەرامبەر هاووڵاتیانی كوردستان كرابوو.

مۆزەخانەکە لە كاتژمیر 8ی بەیانی تاكو 4 ی ئێوارە پێشوازی لە گەشتیاران دەكات.

بە مەبەستی ڕێکخستنەوەو دروستکردنی نەخشە و جیاکردنەوەی زەویە گەشتیاریەکان ، تیمێکی ڕووپێوی بەرێوبەرایەتی گشتیمان بە هاوکا...
13/05/2024

بە مەبەستی ڕێکخستنەوەو دروستکردنی نەخشە و جیاکردنەوەی زەویە گەشتیاریەکان ، تیمێکی ڕووپێوی بەرێوبەرایەتی گشتیمان بە هاوکاری شارەوانی ناوچەکە ، سەردانی قەزای دەربەندیخانیان کرد .

05/05/2024

ئاگاداری

لە پێناو ئاسانکاری بۆ خاوەن مۆڵەتە گەشتیارییەکان و بەکرێ گرتەی(کرێچی)پرۆژە گەشتیاری یەکان و پەرەپێدانی سێکتەری گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان وە ئاماژە بە گشتاندنی دەستەی گەشت وگوزار/بەرێوەبەرایەتی کارگێری وسەرچاوەمرۆیی یەکان ژمارە ٧٦٢/٦٠٠ لە ڕێکەوتی٢٠٢٤/٤/٢٤,وە پاڵپشت بە بڕیاڕی ژمارە (٢٤٧)ی ئەنجومەنی وەزیران بە نوسراویان ژمارە(٤٦٥١)لە ٢٠٢٤/٤/٧ ،وە نوسراوی وەزارەتی شارەوانی وگەشت وگوزار ژمارە (٤٢٢٨)لە ٢٠٢٤/٤/٨ ،بڕیاردرا بە داشکاندنی ڕێژەی ٢٠٪ لە سەدا بیست لە :-
١-(ڕسوماتی پیشەیی گەشتوگوزار)
٢-لێخۆش بوون لە قەرزەکەڵەکەبووەکانی سەر هاووڵاتیان بە سوودی دواکەوتنەوە
٣-کرێی ساڵانەی کرێچیەکانی وەزارەتی شارەوانی وگەشتوگوزار.
(تاکاتی ئاسایی بوونەوەی بارودۆخی ناهەمواری دارایی ئێستا لە هەرێمی کوردستان ،وە ئەم گشتاندنە جێ بە جێ دەکرێت لە ڕێکەوتی (٢٠٢٤/٤/٨)ەوە
بۆ زانیاریتان …لەگەڵ رێزدا)
ئەندازیار
شاناز عامر بدران
بەرێوەبەری گشتی گەشت وگوزاری سلێمانی

دیمەنی ڕازاوەی تاڤگەی چەپەچنارە لە گوندی دێلێژەChapachnara Waterfall, in Delezha village شلال جَبَجنارة في قرية ديليزة، ...
03/05/2024

دیمەنی ڕازاوەی تاڤگەی چەپەچنارە لە گوندی دێلێژە

Chapachnara Waterfall, in Delezha village

شلال جَبَجنارة في قرية ديليزة، محافظة السليمانية

بڕوانامە بەخشرایە ژمارەیەک خوێندکاری  دەرچووی گەشتوگوزار  ئەمڕۆ پێنجشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٥/٢ خ*لی ڕاهێنانی ڕێبەرانی گەشتیار...
02/05/2024

بڕوانامە بەخشرایە ژمارەیەک خوێندکاری دەرچووی گەشتوگوزار

ئەمڕۆ پێنجشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٥/٢ خ*لی ڕاهێنانی ڕێبەرانی گەشتیاری کوتایی بە کارەکانی هات.

لە ڕێوڕەسمێکدا و دووای بەردەوامی کارەکانیان لە ماوەی ٣ ڕۆژی ڕابردوو ئەمڕۆ بڕوانامەی بەشداریکردنی خ*ل لە لایەن (شاناز عامر بدران) بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی بەخشرایە بەشداربووانی خ*ل.

هەروەک وانەبێژ و ڕێکخەرانی خ*ل بەشداری ڕێورەسمەکە بوون بەشێک لە بڕوانامەکانیان پێشکەش کرد کە خۆیان لە(پ.د.کازم فەرەج ) لە کۆلێجی کارگێڕی زانکۆی پۆلەتەکنیکی سلێمانی، ڕاهێنەری گەشتوگوزاری سلێمانی (لەیلان ئاراز )، لێپرسراوی بەشی ڕاگەیاندن و بەبازارکردن (کیژان عبدالله) بینیەوە.

جێگەی وەبیرهێنانەوەیە جگە لە ناوبراوان مامۆستا (فەرهاد نەسرەدین) سەرۆکی بەشی گەشتوگوزار لە کۆلیجی بازرگانی زانکۆی سلێمانی لە وتنەوەی وانەی خ*لەکە بەشداربووە.

لەلایەکی دیکەوە لە داهاتوو هەریەک لەم بەشداربووانە ناسنامەی ڕێبەری گەشتیاریان لە لایەن دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمەوە بۆ دروستدەکرێت، تا لە بنکە گەشتیاریەکان هەلی کاری گونجاویان بۆ دابین بکرێت.

پیرۆزبێت ڕۆژی جیهانی کرێکارانبە هیوای ژیانی ئاسوودە و بەختەوەری بۆ کرێکارانگەشتوگوزاری سلێمانی
01/05/2024

پیرۆزبێت ڕۆژی جیهانی کرێکاران
بە هیوای ژیانی ئاسوودە و بەختەوەری بۆ کرێکاران

گەشتوگوزاری سلێمانی

تاڤگەی باداوانلە لای هەندێک بە گەلی خدرانیش ناسراوە، یەکێکە لە تاڤگە سەرنج ڕاکێشەکانی کوردستان.تاڤگەی باداوان دەکەوێتە گ...
30/04/2024

تاڤگەی باداوان

لە لای هەندێک بە گەلی خدرانیش ناسراوە، یەکێکە لە تاڤگە سەرنج ڕاکێشەکانی کوردستان.

تاڤگەی باداوان دەکەوێتە گوندی باداوانی سەر بەناحیەیی خدران، تەمەنی ئەم تاڤگەیە بە گشتی تا مانگی پێنجە.

ئەمڕۆ شەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٤/٢٠ بەشێك لەکارمەندانی باخچەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ، هەڵمەتێکی پاکردنەوەو ئاگر بڕیان لەباخ...
20/04/2024

ئەمڕۆ شەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٤/٢٠ بەشێك لەکارمەندانی باخچەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان ، هەڵمەتێکی پاکردنەوەو ئاگر بڕیان لەباخچەو مۆنۆمێنتی بەردە قارەمان ئەنجامدا بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری باخچەکان .

تابین سەوزتردەکرێت ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٤/١٩ /٢٠٢٤ ، بە مەبەستی سەوزترکردنی سروشتی ناوچەکە  هەڵمەتێکی ناشتنی نەمام لە ناو...
19/04/2024

تابین سەوزتردەکرێت

ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ٤/١٩ /٢٠٢٤ ، بە مەبەستی سەوزترکردنی سروشتی ناوچەکە هەڵمەتێکی ناشتنی نەمام لە ناوچەی گەشتیاری تابین ئەنجامدرا .

هەڵمەتەکە بە ئامادەبوونی ئەندازیار (شاناز عامر بدران ) بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ، (ڕێژین رەئوف) بەڕێوەبەری گەشتوگوزاری دوکان و بە هاوکاری ئەنجوومەنی (گوندی کانی شۆک ) ، ڕێکخەرانی گروپی گەشتیاری ( با بڕۆین ) ، بە سپۆنسەری کۆمپانیایی (honor ) کارەکانی ڕێکخرابوو .

گۆمی ناور، قەزای ماوەتگۆمێکی وەرزیە، ئێستا گونجاوترین کاتە بۆ سەردانکردن وچێژ وەرگرتن لە سرووشتە ناوازەکەی ناوچەکە.تکایە...
16/04/2024

گۆمی ناور، قەزای ماوەت

گۆمێکی وەرزیە، ئێستا گونجاوترین کاتە بۆ سەردانکردن وچێژ وەرگرتن لە سرووشتە ناوازەکەی ناوچەکە.

تکایە ئاگاداربن، لە ڕێگای سەرەکی لانەدەن، بەهۆی بوون و مەترسیەکانی مین لە ناوچەکە ⛔️⛔️⛔️

ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٤/١٥ بەڕێز (ئەمەل جەلال ) سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ، بە یاوەری ئەندازیار (شاناز عامر بدران) بەڕێوەبەری...
15/04/2024

ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٤/١٥ بەڕێز (ئەمەل جەلال ) سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێم ، بە یاوەری ئەندازیار (شاناز عامر بدران) بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی کۆبوونەوەیەکی هاوبەشیان لە دیوانی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەنجامدا .

تیایدا بەڕێوەبەرانی گەشتوگوزاری دوکان ، دەربەندیخان ، بەشە جیاوازەکانی سەر بە گەشتوگوزاری سلێمانی ئامادەیی بوون .

ئەمڕۆ دووشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٤/١٥ بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە ، ئەندازیار (شاناز عامر بدران ) بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێما...
15/04/2024

ئەمڕۆ دووشەمە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٤/١٥ بەمەبەستی جەژنە پیرۆزە ، ئەندازیار (شاناز عامر بدران ) بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی فەرمانبەرانی دیوانی گەشتوگوزاری سلێمانی بەسەرکردەوە .

بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی لە لیژنەو ستافە جیاوازەکانی گەشتوگوزار کرد ، کە توانیان پێشوازیەکی شایستە لەو ژمارە زۆرەی گەشتیاران بکەن کە بە بۆنەی چەژنی ڕەمەزانەوە ڕوویان کردە شاری سلێمانی و دەوروبەری .

کوردی ، عربيزیادتر لە ٥٠ هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی کردووەبەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە پشووی جەژنی ڕ...
11/04/2024

کوردی ، عربي
زیادتر لە ٥٠ هەزار گەشتیار ڕوویان لە پارێزگای سلێمانی کردووە

بەمەبەستی بەسەربردنی کاتێکی خۆش لە پشووی جەژنی ڕەمەزان، زیادتر لە( ٥٠،٠٠٠) پەنجا هەزار گەشتیار سەردانی سنووری پارێزگای سلێمانیان کردووە.

لەو چوارچێوەیەو بەمەبەستی هەڵسەنگاندنی چۆنیەتی پێشوازی گەشتیاران بە شێوەیەکی مەیدانی بەڕێز (شاهۆ عوسمان) جێگری پارێزگاری سلێمانی و ئەندازیار (شاناز عامر بدران) بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٤/١١ سەردانی بازگەی تاسڵوجەیان کرد و دەستخۆشیان لە ئەفسەر و کارمەندانی هێزە ئەمنیەکان کرد لە بەرامبەر پێشوازی شایستەی گەشتیاران.

لە بەشێکی دیکەی سەردانەکە جێگری پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی بەشێک لە مۆڵەکانیان بەسەرکردەوە، لە نزیکەوە لەگەڵ بەشێک لە خاوەن مۆڵەتە گەشتیاریەکان و خاوەنکاران و گەشتیاران گفتوگۆیان کرد، دەرکەوت بەشێوەیەکی گونجاو پێشوازی لە گەشتیاران کراوە.........................
اکثر من (٥٠،٠٠٠ ) خمسون ألف زائر تواجه إلى المدينة السليمانية.

لقضاء وقت ممتع في أعياد رمضان،
وفي صياغ هذه الموضع قاموا بزيارة الميدانية السيد(شاهو عثمان) نائب محافظ السليمانية و المهندسة (شاناز عامر بدران) مديرة العام لسياحة في السليمانية اليوم بتاريخ ٢٠٢٤/٤/١١ بزيارة سيطرة تاسلوجه و قاموا بتقدير وشكر إلى قوات الامن و الضباط لحسن تعاملهم مع الزائرين.

من ظمن جولات تمت زيارة قسم من مولات التجارية ، تمت اجراء مقابلة قسم من اصحاب مولات التجارية و سياح متواجدين في مولات، و تبين رضاهم كامل حول زيارة.

کوردی ، عربيلە شاری سلێمانی گرفتی شوێنی حەوانەوە بۆ میوان و گەشتیاران دروست نەبووە هەروەک ڕێستۆرانتەکان و خواردنگەکان سە...
10/04/2024

کوردی ، عربي
لە شاری سلێمانی گرفتی شوێنی حەوانەوە بۆ میوان و گەشتیاران دروست نەبووە هەروەک ڕێستۆرانتەکان و خواردنگەکان سەرەڕایی قەرەباڵغیان پێشوازیەکی گەرم لە سەردانیکەران دەکەن .

ئەم زانیاریانە دوابەدوای سەردانێکی مەیدانی ئەندازیار (شاناز عامر بەدران ) بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی بۆ ژمارەیەک خاوەن مۆڵەتی گەشتیاری ڕوونبوەوە کە ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٤/١٠ ئەنجامدرا .

بەڕێوەبەری گشتی و یاوەرانی هەریەک لە بەڕێوەبەرانی پشکنین ، ڕاگەیاندن بە ئامانجی لە نزیکەوە لە ئاگاداربوون لە چۆنیەتی پێشوازی میوانانی شاری سلێمانی ژمارەیەک هۆتێل و ڕێستۆرانتی شارەکەیان بەسەرکردەوە ، دەرکەوت سەرەڕای زۆری ڕێژەی گەشتیاران بە شێوەیەکی باش و بێ گرفت پێشوازی لە سەردانیکەران کراوە ............................

فى مدینة السلیمانیة لايوجد اى عواقب لاستراحة ضيوف و السواحين وايضآ في المطاعم و ريستورانت برغم من الازدحام و استقبال حار لزوار الأعزاء.

هذه المعلومات تجمعت بعد زيارة الميدانية للمهندسة (شاناز عامر بدران) مديرة العامة لسياحة في السليمانية لمجموعة أماكن سياحية المصادف بتاريخ ٢٠٢٤/٤/١٠ صباحاً.

سيدة المديرة بمرافقة مدير التفتيش و الإعلام الهدف من زيارتها اطلاعها علي كيفية التعامل مع الزوار في داخل أماكن سياحية ، ظهر بصورة جيدة لا وجود لأي مشاكل علي رغم من وجود عدد كبير من الزوار.

10/04/2024
کوردی ، عربيسەنتەری زانیاری گەشتیاری پێشوازی لە میوانانی پارێزگای سلێمانی دەکات بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان و سەردانیکرد...
09/04/2024

کوردی ، عربي

سەنتەری زانیاری گەشتیاری پێشوازی لە میوانانی پارێزگای سلێمانی دەکات

بەبۆنەی هاتنی جەژنی ڕەمەزان و سەردانیکردنی ڕێژەیەکی بەرچاوی گەشتیاران بۆ شاری سلێمانی و دەوروبەری سەنتەری زانیاری گەشتیاری لەبەردەم بینایی کارگەی جگەرەی شاری سلێمانی کرایەوە .

ئەمڕۆ ڕێکەوتی ٢٠٢٤/٤/٩ ئەندازیار (شاناز عامر بدران) بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی سەنتەرەکەی بەسەرکردوە کە لە ڕێگەی فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری سلێمانیەوە بە ژمارە تەلەفونی (٠٧٧٢٥١٢٠٢٣٥) وەڵامی پەیوەندی ئەو گەشتیار و هاوڵاتیانە دەداتەوە کە زانیاریان دەربارەی بنکە گەشتیاریەکان پێویستە .

هەروەک چاپکراوی جیاواز و بێبەرامبەر بەسەر ئەو میوانانە دابەشدەکرێت کە پێویستیان بە زانیاری گەشتیاری هەیە ........................................
مركز المعلومات السياحية تستقبل السائحين في محافظة السليمانية .

بمناسبة قدوم عيد الفطر المبارك و زيارة عدد كبير من السائحين الى مدينة السليمانية و ضواحيها تم افتتاح مركز المعلومات امام بناء معمل السجائر في مدينة السليمانية..

اليوم المصادف ٢٠٢٤/٤/٩ قامت المهندسة (شاناز عامر بدران) المديرة العامة للسياحة في السليمانية بزيارة المركز والاطلاع على كيفيه العمل من قبل موظفي السياحة العامة و يكون من خلال الرقم (٠٧٧٠٢٥١٢٠٢٣٥) و وإجابتهم على جميع المكالمات الواردة من قبل السائحين ألذين بحاجة لمعلومات عن المناطق والأماكن السياحية .

وتوزيع المطبوعات الخاصة بالسياحة ومناطقها على جميع الزائرين بدون مقابل و نتمنى للجميع عطلة جميله و عيد مبارك .

کوردی ، عربيڕێژەیەکی زۆری گەشتیاران سەردانی شاری سلێمانی دەکەن  ئەمڕۆ ڕێکەوتی سێشەممە ٢٠٢٤/٤/٩ ئەندازیار (شاناز عامر بدر...
09/04/2024

کوردی ، عربي
ڕێژەیەکی زۆری گەشتیاران سەردانی شاری سلێمانی دەکەن

ئەمڕۆ ڕێکەوتی سێشەممە ٢٠٢٤/٤/٩ ئەندازیار (شاناز عامر بدران ) بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی سەردانی بازگەکانی تاسلوجە ، عەربەتی شاری سلێمانی کرد ، لە نزیکەوە لە چۆنیەتی پێشوازی هاتنی گەشتیاران ئاگاداربوو .

وەک لە سەردانەکەی بەڕێوەبەری گشتی دەرکەوت لە ماوەی ٢ ڕۆژی بەر لە هاتنی جەژنی ڕەمەزان نزیکەی ٢٥٠٠٠ بیست و پێنج هەزار گەشتیار بەمەبەستی بەسەربردنی پشوەکانی جەژن سەردانی سلێمانی و دەوروبەریان کردوە .

لە لایەکی دیکەوە بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی دەستخۆشی لە هێزە ئەمنیەکان و بەڕێوەبەری بازگەو ستافیان و لیژنەکانی گەشتوگوزار کرد کە سەرەڕایی زۆری هاتنی گەشتیاران بە شێوەیەکی شایستە پێشوازیان لە میوان و گەشتیارانی هاتووی شاری سلێمانی کردوە ....................................

عدد كبير من السائحين يزورون مدينة السليمانية.

اليوم الثلاثاء المصادف ٢٠٢٤/٤/٩ قامت المهندسة(شاناز عامر بدران) المديرة العامة للسياحة في السليمانية بزيارة لسيطرات طاسلوجه و عربت في مدينة السليمانية ، للتأكد والاطلاع على كيفيه سير العمل و استقبال السائحين.

المديرة العامة في زيارتها للسيطرات تبينت قدوم (٢٥٠٠٠) من السائحين الى مدينة السليمانية قبل العيد بيومان لقضاء أوقات ممتعة في عطله عيد الفطر المبارك .

وقامت المديرة العامة للسياحة في السليمانية بتوجيه الشكر والثناء للقوات الأمنية والسيطرات ولجان السياحة على عملهم الدؤوب و استقبال السائحين والزائرين لمدينتنا الجميلة..

بیست و چوارەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لەشاری سلێمانی و بەئامادەبوونی خانەوادەی مامۆستا ئیبراهیم ئەح...
09/04/2024

بیست و چوارەمین ساڵڕۆژی کۆچی دوایی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد لەشاری سلێمانی و بەئامادەبوونی خانەوادەی مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد و لێپرسراوانی حکومی و حزبی و کەسایەتیە ئەدەبی و رووناکبیرییەکان و نوێنەری دەزگا و دامەزراوە جۆراوجۆرەکان بەڕێوەچوو

23/03/2024

تا ئێستا ئەم زانیاری و نهێنیانەت زانیوە لەسەر پاسپۆرتە عێراقیەکەت؟ بینەری ئەم ڤیدیۆیە بە و نهێنیەکان بزانە لەژێر تیشکی UV

بەیانیتان باش ، هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک دەخوازین وێنەکان : بەشێک لە دیمەنی سەرەنجڕاکێشی شاری سلێمانی
23/03/2024

بەیانیتان باش ، هیوای تەندروستیەکی باش بۆ هەموو لایەک دەخوازین

وێنەکان : بەشێک لە دیمەنی سەرەنجڕاکێشی شاری سلێمانی

گەشتوگوزاری سلێمانی پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی کوردی و وەرزی بەهارتان لێدەکات.
20/03/2024

گەشتوگوزاری سلێمانی پیرۆزبایی هاتنی ساڵی نوێی کوردی و وەرزی بەهارتان لێدەکات.

ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٣/٢٠ بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ڕۆژانی پشوەکان ، ژمارەیەک گەشتیار لە بازگەکانی تاسلوجەو عەرەبەتەوە سەردانی شاری ...
20/03/2024

ئەمڕۆ ٢٠٢٤/٣/٢٠ بە بۆنەی جەژنی نەورۆز و ڕۆژانی پشوەکان ، ژمارەیەک گەشتیار لە بازگەکانی تاسلوجەو عەرەبەتەوە سەردانی شاری سلێمانی دەوروبەریان کرد .

لە چوارچێوەی ڕێنوێنی باشتر بۆ گەشتیاران و بەخێرهاتنیان ، لیژنەی پێشوازی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان لەو بازگانە لە ئامادەباشی و ئەنجامدانی ئەرکی پێویستدا بوون .

Address

Sarchnar
As Sulaymaniyah

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سلێمانی:

Videos

Share