02/04/2024
له‌باره‌ی هۆكاری پێداكردنی ئاو به فڕۆكه‌واندا، ده‌ڵێ: كه‌سێك كاتێك ده‌ست به خوێندن و فێربوونی فڕۆكه‌وانی ده‌كا، سه‌ره‌تا تیۆری و دواتر به كرداری فێر ده‌كرێی، له به‌شی كرداریدا، سه‌ره‌تا فێری به‌رزكردنه‌وه و فڕاندنی فڕۆكه ده‌بی، دوای ئه‌و قۆناغانه، ده‌گه‌یت به قۆناغی سۆڵۆ، كه تێیدا كه فڕۆكه‌وان، یان قوتابیی فڕۆكه‌وان، ده‌بێ به ته‌نیا فڕۆكه‌كه بفڕێنێ، بێ ئه‌وه‌ی كاپتن و هاوكاری له‌گه‌ڵ بێ و سووڕێك بخوا و بگه‌ڕێته‌وه، لێره‌وه كه بۆ یه‌كه‌مجار به ته‌نیا فڕۆكه لێ ده‌خوڕێ و ده‌نیشێته‌وه، بابه‌تی ئاوپێداكردنهكه دروست ده‌بێ، وه‌كوو نه‌ریتێكی لێ هاتووه و هیچ بابه‌تێكی زانستیی له‌پشته‌وه نییه. هه‌روه‌ها له‌و چیرۆكه‌وه وه‌رگیراوه، كه پێشتر فڕۆكه‌وانێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكی، له قۆناغی سۆڵۆ و دوای نیشتنه‌وه‌ی، دیاره له ترساندا خۆی ته‌ڕ كردووه، جله‌كانی ته‌ڕ بووه، كه دابه‌زیوه له فڕۆكه‌كه، ئاویان پێیدا كردووه بۆ ئه‌وه‌ی بیشارنه‌وه و دیار نه‌بێ كه خۆی ته‌ڕ كردووه. له‌و كاته‌وه بووه‌ته نه‌ریتێك.
سپارتان تراڤڵ | گەورەترین ستافی ئاژانسی فڕۆکەوانیە لە عێراق و هەرێمی کوردستان.