15/10/2019
مژدە ... مژدە... مژدە... داشکاندن لە نرخی پڕکردنەوە
کۆمپانیای گەشت بۆ ئەمریکا :: USA Travel Agency هەلدەستێت بە پڕکردنەوەی فۆرمی لۆتەری ڤیزای هەمەجۆربۆ بەدەستهێنانی گرین کارد واتە کۆچ بۆ ئەمریکا، لەڕێی کەسانی شارەزا و سەرکەوتوو لەم بەرنامەیە. ئەم بەرنامەیە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا جێبەجێ دەکرێت و ساڵانە ٥٠ هەزار کەس لە سەرتاسەری جیهان دەستنیشان دەکرێن بەمەبەستی ژیان و کار و خوێندن لە ئەمریکا. بە بێ گوێدانە ئاستی تەمەن و بڕوانامە وبژێوی و ئاین و نەتەوە کەسەکان دەستنیشان دەکرێن. بە دەرچوونی ناوی تەنها دایک یان باوک هەموو خێزانەکە مافی چوونە ناو ئەمریکایان ئەبێت. پاش ناو دەرچوون و ڤیزا وەرگرتن بەشیوەیەکی فەرمی مافی چوونە ناو خاکی ئەمریکات ئەبێ بەمەبەستی مانەوە. ساڵانە لە کوردستان بە دەیان کەس و لە عێراق بە سەدان کەس لە ڕێی ئەم بەرنامەیەوە گەشت ئەکەن بۆ ئەمریکا. بەختی خۆت تاقی بکەوە تا تۆش یەکێک بیت لەوانەی ناویان دەردەچێ بۆ ئەمریکا. دڵنیا بن لەوەی بە ڕاستی فۆرمەکانتان بۆ پڕ ئەکەینەوە و ژمارەی دڵنیایی و جەختکردنەوە (Confirmation Number) ی پێشکەشکردنی فۆرمەکانتان ئەدەینێ، کە لە کاتی ناو هاتنەوە لە مانگی ٥ ی ساڵی ٢٠٢٠ پێویستتان پێی ئەبێ بۆ زانینی هاتنەوەی ناوەکانتان. هەمیشە وریا بن و باوەڕ بە هیچ ئیمەیڵ و تەلەفۆنێک مەکەن کە لەخۆوە دڵنیایی چوونە ئەمریکاتان پێ ئەدەن. ئێمەش دڵنیایی چوونە ئەمریکاتان پێنادەین. چونکە، ئێمە تەنها فۆرمەکانتان بۆ پێشکەش ئەکەین و بەڵگەی پێشکەش کردنەکەشتان پێ ئەدەین. بەڵام، بڕیار لای بەرپرسانی بەرنامەکەیە لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا و بڕیاردەران لە ویلایەتی کنتاکیState Kentucky.
هەر نەفەرێک پێویستە ئەم پێداویستی یانەی لای خوارەوە بهێنێ:
1. وێنەیەک لە پاسپۆرت
2. وێنەیەکی معامەلات لە سەر فلاش میمۆری. وێنەکە ئەبێ لای وێنەگر گیرابێ و پشتەکەی سپی بێ لە ٥ مانگ کۆنتر نەبێ.
3. ژمارەی تەلەفۆن
4. ئەدرەسی ماڵ: ژمارە و ناوی شەقام، ناوی شار و ولاتی نیشتەجێبوون.
5. گەر خاوەنی بڕوانامەی، بەرزترین بڕوانامە پێشکەش بکە و پێویستە لەسەر ١٨ ساڵ و بەرەو ژوور لانی کەم بڕوانامەی پۆلی ١٢ ی هەبێ یان لانی کەم لە هەر بوارێک ٢ ساڵ شارەزایی هەبێ
6. باری خێزانداری: سەڵت یا خێزاندار
7. ژمارەی مناڵ، گەر خێزانداریت.
- مناڵی خوار ١٨ ساڵ، تەنها پێداویستی یەکانی خاڵەکانی ١ و ٢ پێشکەش بکەن.
لە بەرواری ٢/١٠/٢٠١٩ دەست پێ دەکات و لە ٥/١١/٢٠١٩ کۆتایی دێت. و ئەنجامەکان لەسەرەتای مانگی ٥ ی ساڵی ٢٠٢٠ دەردەچن. ئێمە دڵنیاییتان ئەدەینێ کە لە مانگی ٥ ساڵی ٢٠٢٠ لە کاتی دەرچوونی ناوەکان بەدواداچونتان بۆ ئەکەین.
- لای ئێمە، هەر نەفەرێکی ١٨ ساڵ و بەرەو سەرووتر ئیمەیڵێکی بۆ دروست ئەکرێ و لەکاتی ناو هاتنەوە ئیمەیڵەکە و پاسۆردەکەی دەدرێتێ بۆ سوود لێوەرگرتن بۆ قۆناغەکانی دواتر.
- نرخی پڕ کردنەوە بۆ هەر ١ نەفەر لە ١٨ ساڵ و بەرەوژوور تەنها ٢٠ هەزار دینارە.
- بۆ خوار هەر ١٨ ساڵێ تەنها ١٥ هەزار دینارە.
- بۆ ئەو کەسانەش کە ڤیزا وەرەگرن و ئامادەی ڕۆشتنن بۆ ئەمریکا، ئەتوانین هاوکاری و بەرچاوڕوونی و ئاسانکاریتان بۆ بکەین لەگەشتن بە خاکی ئەمریکا لەڕێی کەسانێک کە دانیشتووی ئەمریکان.
بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەش کردن پەیوەندی بکەن بەم شوێنانەی خوارەوە:
سلێمانی – تەنیشت مزگەوتی حاجی عوسمان – بەرامبەر گوندی ئەڵمانی ............. 07701230101
چەمچەماڵ – بەرامبەر مزگەوتی برایەتی- نزیک نەخۆشخانەی شەهید پێشڕەو ........ 07701566253