Halgurd mountaineering team تیمی شاخەوانی هەڵگۆرد

  • Home
  • Iraq
  • Choman
  • Halgurd mountaineering team تیمی شاخەوانی هەڵگۆرد

Halgurd mountaineering team تیمی شاخەوانی هەڵگۆرد Kurdistan Highlands will help you to enjoy a wonderful weekend in Sakran-Halgurd national Park, with

پیرۆزبێت رۆژی جیهانی چیاکان Happy international mountain 🏔️ day
11/12/2024

پیرۆزبێت رۆژی جیهانی چیاکان
Happy international mountain 🏔️ day

تیمی شاخەوانی هەڵگۆرد بۆ دوەم جار لەم مانگە گەشتێکی گشتی بۆ چیای هەڵگۆرد ڕادەگەیەنێت سەرەتایی گەشتەکە لە 2024/8.22 ڕۆژی ...
20/08/2024

تیمی شاخەوانی هەڵگۆرد
بۆ دوەم جار لەم مانگە گەشتێکی گشتی بۆ چیای هەڵگۆرد ڕادەگەیەنێت
سەرەتایی گەشتەکە لە 2024/8.22 ڕۆژی پێنج شەمە لە قەزای چۆمانەوە بەڕێدەکەوین
لەڕێگای شیویزارێوە سەردەکەوین و تیمێک هەمان ڕۆژ دەگەڕێینەوە و تیمێک ڕۆژی دواتر دەگەڕێینەوە

هەرکەسێک ئارەزوی بەشداریکردنی هەیە پەیوەندی بکات
(07824690425 -07504281957)

بەرنامەی گەشتی هەڵگۆرد 2️⃣0️⃣2️⃣4️⃣/8️⃣/1️⃣7️⃣.1️⃣6️⃣وەک ئەندامێکی تیمی شاخەونی هڵگۆرد  بەیانی ڕۆژی هەینی لەڕێگای شیویزا...
18/08/2024

بەرنامەی گەشتی هەڵگۆرد 2️⃣0️⃣2️⃣4️⃣/8️⃣/1️⃣7️⃣.1️⃣6️⃣
وەک ئەندامێکی تیمی شاخەونی هڵگۆرد بەیانی ڕۆژی هەینی لەڕێگای شیویزارێ و سەرچاڵەوە چوینە شوێنی کەمپ و شەومانەوەی لوتکەی هەڵگۆرد و بەیانی چونە لوتکەی تابلۆ و چاومان کەوت بە کۆمەڵەی هەردەوانیی گەرمیان و خۆشحاڵ بوین بە دیداریان ، دوای مانەوەی چەند کاتژمێرێک لە پاکردنەوەی پاشماوەی گەشتیار و شاخەوانان گەڕاینەوە .

داوای هاوکاری دەکەم بۆ حەوزی ئاوی  هەڵگۆردبیرۆکەی تیمی شاخەوانی هەڵگۆرد بۆ کۆکردنەوەی ئاوی بەفر لەسەر لوتکەی هەڵگۆرد لە ...
12/08/2024

داوای هاوکاری دەکەم بۆ
حەوزی ئاوی هەڵگۆرد
بیرۆکەی تیمی شاخەوانی هەڵگۆرد بۆ کۆکردنەوەی ئاوی بەفر لەسەر لوتکەی هەڵگۆرد لە کۆتایی هاوین و پایز بەتایبەت لە وەرزی وشکەساڵیدا
سەرەتا چاڵێکی ١ مەتری هەڵدەکەنین لە نزیک کەوی بەفرێکی شوێنی کەمپی شەو مانەوەی هاوینە و دواتر بە بەرد و چیمەنتۆ ناوەوەی لەبغ دەکەین تاکوو ئاوی بەفری تواوە کۆبکاتەوە
پڕۆژەکە بۆ خزمەتی گشتیە ، هەر ( شاخەوان و سروشت دۆستێک یان ژینگە دۆست یان گروپێکی شاخەوانی ) ئامادەیی هاوکاری هەیە پەیوەندیمان پێوە بکان
قۆناغەکانی دروستکردنی
١ - هەڵکەندنی چاڵێکی یەک مەتر چوارگۆشە .
٢ - سەرخستنی لم و چەمەنتۆ بە ماتۆڕ و ئەسپ و جانتای شاخەوانی .
٣ - ڕوپۆشکردنی ناوەوەی چاڵەکە بە بەرد و دواتر چیمەنتۆ کردنی .

سودەکانی
١- شاخەوانەکان لە کۆتایی هاویندا دەتوانن لەکاتی
شەومانەوە لە لوتکە سود لەو ئاوە وەربگرن
٢- ١ - ئاژەڵە کێویەکان لەوەرزی بێئاوی و شکەساڵیدا ئاوی لێدەخۆنەوە
٣ - شوانە کۆچەریەکان لە ناوڕاستی هاوین دەتوانن سود لە ئاوەکە وەرگرن .
کاتی دەست پێکردن ڕۆژی هەینی 2024/8/17.16
کارکردن بەردەوام دەبێت هەموو ڕۆژێکی هەفتە تاکوو تەواو دەبێت .

گەشتی خێزانی بێکۆدیانڕۆژی سێشەمە 2024/7/16 وەڕێدەکەوین بۆ گۆمی بێکۆدیان و ڕۆژی چوارشەمە 2024/7/17 دەگەڕێینەوە  هەرکەسێک ...
13/07/2024

گەشتی خێزانی بێکۆدیان
ڕۆژی سێشەمە 2024/7/16 وەڕێدەکەوین بۆ گۆمی بێکۆدیان و ڕۆژی چوارشەمە 2024/7/17 دەگەڕێینەوە هەرکەسێک ئارەزوی بەشداریکردنی هەیە پەیوەندی بکات
ئەسپ ئامادەکراوە بۆ گواستنەوەی کەل و پەل
بەشداریکردن سنوردارە

دوای ٦ ساڵ لە دروستکردنی تابلۆی هەڵگۆرددوێنێ نۆژەنمانکردەوە ئێمە وەک تیمی شاخەوانی هەڵگۆرد ساڵی ٢٠١٧ ئەم تابلۆیەمان دروس...
30/06/2024

دوای ٦ ساڵ لە دروستکردنی تابلۆی هەڵگۆرد
دوێنێ نۆژەنمانکردەوە
ئێمە وەک تیمی شاخەوانی هەڵگۆرد ساڵی ٢٠١٧ ئەم تابلۆیەمان دروستکرد بە هەرسێ زمانی (کوردی و عربی و ئینگلیزی ) بەداخەوە هەر زوو بەشی عربی لێکرایە و ئەوانیتریش نوسینەکەیان هەڵەی تێدابوو ، بەڵام ئەوجارە ئەو گۆڕانکاریەمان تێدا ئەنجامدا .

دیمەنی ئەمڕۆی چیای هەڵگۆرد2024/5/6
06/05/2024

دیمەنی ئەمڕۆی چیای هەڵگۆرد
2024/5/6

وەرزی سروشت و جوانی وەرزی گوڵ و گوڵزار و بەهارەپیرۆزبێت جەژنی نەتەوەی کوردیمانبەرز و پیرۆزبێت سەری ساڵی 2724 کوردیئەم جە...
22/03/2024

وەرزی سروشت و جوانی
وەرزی گوڵ و گوڵزار و بەهارە
پیرۆزبێت جەژنی نەتەوەی کوردیمان
بەرز و پیرۆزبێت سەری ساڵی 2724 کوردی
ئەم جەژنە لە هەموو شاخەوانانی کوردستان بێرۆزبێت
بەهیواین ساڵێکی پڕ جوانی و خۆشی و ئاسودەی و سەلامەتی و ئەشتەوای و سەرکەوتن بێت بۆ نەتەوەکەمان و شاخەوانان .

لە بەرنامەیەکی سەرکەوتودانەگەیشتینە لوتکەی هەڵگۆردتیمی شاخەوانی هەڵگۆرد لەگەڵ چەند شاخەوانێکگەشتێکی دوو ڕۆژەمان ئەنجامدا...
23/02/2024

لە بەرنامەیەکی سەرکەوتودا
نەگەیشتینە لوتکەی هەڵگۆرد
تیمی شاخەوانی هەڵگۆرد لەگەڵ چەند شاخەوانێک
گەشتێکی دوو ڕۆژەمان ئەنجامدا
بەرنامەکە بەیانی ڕۆژی پێنج شەمە 2024/2/22 لە چۆمانەوە بۆ میوبان بەڕێکەوتین و دواتر بۆ بنلێڕان و لەوێوە بۆ خواری میران و لەوێوە سەرکەوتین بۆ باسکە پیوازە شەو لەوێ ماینەوە و دوای بارینی بەفرێکی زۆر بەیانی دوای خۆ ئامادەکردن بەهیوای گەیشتنە لوتکە وەڕێ کەوتین ، بەڵام بەهۆی بەردوامی و بارینی بەفری نوێ لەبەرزی 3300 م لە ناوەڕاستی هەڵگۆرد وەستاین و بەتێکڕای بەشداربوان لەبەر سەلامەتی بڕیارماندا بگەڕێینەوە .

شاخەوانانی بەشدابوو
سالار چۆمانی
کاک سەلام سۆرانی
کاک قاسم مستەفا
کاک گۆران

بەرنامەی زستانی حەساری سەکراندوای چەند شکست و گەڕانەوەیەکئەمجارە بەهێزێکیتری پڕ جۆش وخرۆش سەرکەوتینتیمێکی بەتوانا و تەکن...
21/01/2024

بەرنامەی زستانی حەساری سەکران
دوای چەند شکست و گەڕانەوەیەک
ئەمجارە بەهێزێکیتری پڕ جۆش وخرۆش سەرکەوتین
تیمێکی بەتوانا و تەکنیکی و شارەزا لەگەڵ ئەندامێکی تیمی شاخەوانی هەڵگورد بۆ یەکەمجار لە وەرزی زستان چونە لوتکەیەکی زنجیرە چیای حەساری سەکران
لە ساڵی 2008 وە دەچینە چواردەوری چیای حەساری سەکران و چەند جارێک چوینە لوتکەی قیبلە (کۆخە ) لە زنجیرە چیای حەساری سەکران
لەم چەند ساڵەی دوایی چەند هەوڵێکماندا لەزستاندا بگەینە لوتکەکانی ترلە حەساری سەکران بەڵام هەرجارە و بەهۆکارێکی سەلامەتی گەڕاینەوە

لە کۆتا جاری ئەمساڵ 2023/12/20 ئەندامێکی تیمی شاخاونی هەڵگۆرد و کاک Babashekh ڕێژەیەکی باش سەرکەوتین بەڵام لەبەر گۆڕانی کەش و هەوا نەمانتوانی بگەینە لوتکە
ئەمجارە دوای کۆکردنەوەی هەموو هەوڵ و ئەزمونی شکستەکان توانیمان ڕێگاچارەی سەرکەوتن دیاری بکەین و بەخۆشحاڵییەوە لە 2024/1/19 بەتیمێکی بەتوانا و کەل و پەلی تەکنیکی و زستانە توانیمان بڕیاری ئەو بەرنامەیە جێبەجێ بکەین
سەرەتای بەرنامەکەمان ڕۆژی هەینی 2024/1/19 لە گۆندی سەکرانەوە کات 7 بەیانی پیادەڕۆی سەرکەوتین بۆ ڕێگای بەرد قەڵشت و دواتر سەرگەڕێ و لەوێوە بۆ بەڕێگایەکی تەکنیکی و سەخت و نوێدا سەرکەوتین و
لەوێوە بۆ ساج و شەو لەوێ ماینەوە بەیانی زوو بەرەوە لوتکە سەرکەوتین و کات 10:30 گەیشتینە ئامانج دوای تەماشاکردن و سەرنج و وردبونەوە لە هەرچواردەوری و دیاریکردنی ڕێگای لوتکە کانی تر و دیکۆمێنتکردنی گەشتەکە گەڕاینەوە شوێنی کەمپ و دواتر گەڕاینەوە گوندی سەکران

لێرەوە پیرۆزبای لە هاوڕێیانی بەشداربوو دەکەم و زۆر سوپاسی هەوڵ و ماندوونیام دەکەم .
هاوڕێ شاخەوانەکان
Salarchomany
Omar Ali
Hardy Adventur
Babashekh ahmad

سێ شاخەوانی کوردی نەغەدەدوای 6 ڕۆژ تەرمەکانیان لەژێر بەفر دۆزرایەوەڕۆژی هەینی 5 ئەندامی گروپی شاخەوانی کاویانی نەغەدە گە...
17/01/2024

سێ شاخەوانی کوردی نەغەدە
دوای 6 ڕۆژ تەرمەکانیان لەژێر بەفر دۆزرایەوە
ڕۆژی هەینی 5 ئەندامی گروپی شاخەوانی کاویانی نەغەدە گەشتێکی شاخەوانیان ئەنجامدا بۆ چیای ڕەندۆڵە لەناوچەی شنۆ
بەرەبەیانی ڕەنوێک لێیان دەدات و دوو شاخەوان ڕزگار دەبن و بەداخەوە سێیان بزربون تا ئەمڕۆ دوای نیوەڕۆ لەلایەن شاخەوانانی شارە جیاوازەکانی مهاباد و پیرانشار و شنۆ و ڕەزایە و نەغەدە و شارەکانی تر دۆزرانەوە لەژێر بەفرێکی قوڵی نزیک 10مەتر بەهاوکاری خەڵکی خۆبەخشی ناوچەکە و گوندی زمێ و ئاڵکاوێ ڕادەستی کەس و کاریان کرانەوە
ئێمە وەک تیمی شاخەوانی هەڵگۆرد وێڕای هاوخامی دەربڕین پسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی کۆچکردوان و گروپی شاخەوانی کاویانی نەغەدە و هەموو شاخەوانەکان دەکەین .

05/01/2024

گەشتی زستانەی تیمی شاخەوانی هەڵگۆرد و هەڵبژاردەیەک لە شاخەوانەکانی کوردستان 2016 لە ڕاپۆرتێکی کەناڵی جەزیرە .

بەرنامەی زستانەی چیای بوزی سینا m 3480وەك ئەندامی تیمی شاخەوانی هەڵگۆرد بەشداریمانکرد لە گەشتی زستانەکە سەرەتای بەنامەکە...
30/12/2023

بەرنامەی زستانەی چیای بوزی سینا m 3480
وەك ئەندامی تیمی شاخەوانی هەڵگۆرد بەشداریمانکرد لە گەشتی زستانەکە سەرەتای بەنامەکەمان کات 4 بەیانی لە شاری شنۆوە دەستی پێکرد بۆ ناوچەی مەرگەوەڕ و گوندی کۆڵەبی و داتر پیادەڕۆی چوینە سەرملۆک و دواتر بەرەو لوتکەی بوزی سینا چوین و دوای خوانی نیوەڕۆ هەمان ڕۆژ گەڕاینەوە گوندی کۆڵەبی کات 6 گەیشتینەوە لای ئۆتۆمۆبیلەکان ، بەرواری 2023/12/29
لێرەوە زۆر سوپاسی میوانداری و ماندووبون سەرپەرشتی دەکردنی بەرنامەی کاک جەوهەر هەرکی دەکەین .

🇹🇯

30/12/2023

بەرنامەی چیای بوزی سینا 3480م
تیمی شاخەوانی هەڵگۆرد بە ئەندامێکی(سالار چۆمانی) بەشداربوو لە گەشتی زستانەی چیای بوزی سینا 3480 مەتر لە ناوچەی کوێستانی شنۆی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ، 2023/12/29.

چیای بەردەبووکشوێنی گەشتێکی یەک ڕۆژەمان بووسەرەتای گەشتەکەمان لە بەیانی 2023/12/26 لە بەرگرد دەستی پێکرد و دواتر بۆ ملەک...
26/12/2023

چیای بەردەبووک
شوێنی گەشتێکی یەک ڕۆژەمان بوو
سەرەتای گەشتەکەمان لە بەیانی 2023/12/26 لە بەرگرد دەستی پێکرد و دواتر بۆ ملەکەرە و لەوێوە بۆ بەردەبوک
دوای بەسەر بردنی کاتێکی خۆش و دیکۆمێنتکردنی دیمەنە سەرنج ڕاکێشەکان ئێوارە لە هەمان ڕێگاوە گەڕاینەوە .

تیمێک بە ٢ شاخەوانی بەتوانا گەشتێکی ئەزمونی چیای سەکرانیان ئەنجامدا دووجار ئەو بەرنامەیە دواخرا بەهۆی خراپی کەش و هەوا ،...
22/12/2023

تیمێک بە ٢ شاخەوانی بەتوانا
گەشتێکی ئەزمونی چیای سەکرانیان ئەنجامدا
دووجار ئەو بەرنامەیە دواخرا بەهۆی خراپی کەش و هەوا ، کۆتا جار لەگەڵ Babashekh Ahmad بڕیارماندا 2023/12/20 بچینە چیای حەساری سەکران
سەرەتا کات 8 لە گوندی سەکران بەڕێکەوتین و لەڕێی بەردقەڵشتەوە چوینە سەر سوی سەکران و دواتر چوینەوە پشتی کانی کەرێ و لەوێوە بۆ وارشێخان تا گەیشتینە نزیک بناوانێ و لە بەرزی 3100 متری کەمپان دانا ، دیمەنەکان بە ئەندازەیەک جوان بون بە خەیاڵ پێشبینیمان نەدەکرد بەجۆرێک بەشی زۆری چیا سەربەرزەکانی سنوری باڵەکایەتی لە یەک شوێن دیاربوون و تەمێکی سپی ئەو دۆڵانەی داپۆشیبوو هاوشێوەی تابلۆیەک ، هەرچەند لە جوانی باس بکەم هێشتا کەمە
شەو بەهیوای چونە لوتکە خەوتین کەچی لەدوای نیوەشەو کەش و هەوا گۆڕا و بایەکی بەهێز بەخێرای سەروو 80کم لە کاتژمێرێک دەستی پێکرد و پارچەی دەرەوەی خێمەی دڕاند و ناچار بە یەک بەرگی خێمە لەژێر -15 پلەی ژێر سفر ماینەوە تا بەیانی ، سەلامەتی و گەڕانەوەمان بوە هیواو ئامانجی گەشتەکە
ئینجا لە کاتی کۆکردنەوەی کەل و پەل و خێمە بەفرێکی توند دەستی پێکرد و مەودای بینین زۆر کەم بوو تا ئاستی 10مەتر هەرچواردەوری خۆمان نەدەدیت ئەوەش بوە هۆی سەرلێشواوی و ونبونی ڕێگای گەڕانەوە بەهەرچۆنێک بوو توانیمان ئاراستەی گەڕانەوە بدۆزینەوە.

دیمەنی گەشتی هەڵگۆردگەشتی 2023/12/15 بۆ چیای هەڵگۆرد لە خواری میران پیادەڕۆی ڕۆیشتین  بەهیوای گەیشتنە لوتکە بەڵام بەهۆی ...
16/12/2023

دیمەنی گەشتی هەڵگۆرد
گەشتی 2023/12/15 بۆ چیای هەڵگۆرد لە خواری میران پیادەڕۆی ڕۆیشتین بەهیوای گەیشتنە لوتکە بەڵام بەهۆی نەرمی بەفر و هاتنی ڕەنوو ڕەچاوکردنی سەلامەتی نەمانتوانی بگەینە لوتکە لەبەرزی 3300م گەڕاینەوە .

گەڵی زۆرگڤان دەبێتە شوێنی ئەم هەفتەی گەشتی تیمی شاخەوانی هەڵگۆرددیمەنەکانی پایزی گەڵی زۆرگڤان هاوشێوەی نیە هەرساڵ جوانتر...
13/12/2023

گەڵی زۆرگڤان
دەبێتە شوێنی ئەم هەفتەی گەشتی تیمی شاخەوانی هەڵگۆرد
دیمەنەکانی پایزی گەڵی زۆرگڤان هاوشێوەی نیە هەرساڵ جوانتر خۆی دەنوێنێ
گەر دەرفەتی گەشتێکی دەرەوەت بۆ نەڕەخساوە هەوڵدە ئەو دەرفەتە بقۆزەوە و گەڵی زۆرگڤان ببینە
ڕۆژی هەینی 2023/12/15 کات ٤:٣٠ لە چۆمانەوە بەڕێدەکەوین و ئێوارەی هەمان ڕۆژ دەگەڕێینەوە
هەرکەسێک ئارەزوو بەشداریکردنی هەیە پەیوەندی بکات بە
07824690425 - 07504281957

Address

Choman, Erbil
Choman
44010

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Halgurd mountaineering team تیمی شاخەوانی هەڵگۆرد posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share

Category