Mandano Travel

Mandano Travel A local Travel Agency that is located in the capital of Kurdistan, Irbil.

26/07/2023
‎ئاگاداری بۆ گەشتیارانی فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر‎دوای زیادبوونی دیاردەی بردنە دەرەوەی ((Credit Card, Debt Card بە ڕێ...
19/05/2023

‎ئاگاداری بۆ گەشتیارانی فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێر

‎دوای زیادبوونی دیاردەی بردنە دەرەوەی ((Credit Card, Debt Card بە ڕێژەیەکی بەرچاو لە فڕۆکەخانەدا، کە تاوەکو ئێستا بە نزیکەیی ( ٢١٥٠ ) کارت دەستی بەسەردا گیراوە،. لەلایەن گەشتیارانەوە بە مەبەستی بردنە دەرەوەی وڵات بۆ ساغکردنەوەی پارە بەکار هاتووە.

‎ئاگاداری گەشتیاران فڕۆکەخانەی نیودەوڵەتی هەولێرە دەکەینەوە، ئەم بابەتە ڕێگەپێدراو نییە، بەپێی یاسا و ڕێنماییە داراییەکان ڕێکخراوە. هەر گەشتیارێک دەتوانێت تەنیا ( ٢ ) کارت بباتە دەرەوەی وڵات، بە مەرجێک ئەم دوو کارتە بە ناوی خودی گەشتیارەکەوە تۆمارکرابێت لە هەر بانکێک دا.

‎تێبینی/ بەدەر لەم ڕێکارە یاسایی و داراییە، گەشتیار تووشی سزای یاسای دەبێت.

‎تنبيه إلى المسافرين عن طريق مطار اربيل الدولي

‎وبأنه بعد زيادة ظاهرة حمل المسافرين معهم إلى الخارج (Debt Card & Credit Card) وبعد العثور إلى الأن على مسافرين بحوزتهم (٢١٥٠) كارت لغرض تحويلها إلى مبالغ مالية خارج البلد.

‎نود إعلامكم بأنه يتم السماح لكل مسافر بحمل (٢) اثنان كارت معة إلى الخارج لاغير وكل مسافر يحمل أكثر من ذلك سوف يتعرض للمسألة القانونية.

Attention to the travelers at Erbil international airport

Credit card and debit card have increased significantly at the airport, with about 2,150 cards seized so far. It has been used by travelers to take money abroad to recover money.

We inform travelers at Erbil International Airport, which is not permitted, in accordance with financial laws and regulations. Each traveler can take only (2) cards abroad, provided the two cards are registered in the name of the traveler himself in each bank.

Note/ Other than this legal and financial procedure, travelers will face legal penalties.

فڕۆکەوانیی عێراق: هەڵگرتنی پاوەربانک لەلایەن گەشتیارانەوە قەدەغەیەدەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق هەڵگرتنی پاوەر بانکی لەلایەن...
18/05/2023

فڕۆکەوانیی عێراق: هەڵگرتنی پاوەربانک لەلایەن گەشتیارانەوە قەدەغەیە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی عێراق هەڵگرتنی پاوەر بانکی لەلایەن گەشتیارانەوە قەدەغەکرد.

لە راگەیەندراوێکی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراقدا هاتووە، "هەڵگرتنی پاوەر بانک لە جانتای گەورەی گەشتیاران و جانتای دەستی گەشتیاران قەدەغەیە".

ئاشکراشیکردووە، "بڕیارەکە لەپێناو سەلامەتی گەشتیاران بڕیارەکە دراوە".

بەپێی بڕیارەکەی دەسەڵاتی فڕۆکەوانی عێراق لەکاتی هەڵگرتنی پاوەربانک لەلایەن گەشتیارانەوە لەلایەن کارمەندانی فڕۆکەخانەکەوە لەکاتی پشکنینی جانتادا دەستی بەسەدادەگیرێت

بو چارەسەری کێشەکانی ھاتن و چوون زنجیرە کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ لایەنەکانی تورکیا ئەنجامدرانلەم ماوەیەدا لەسەر ئاستی با...
22/06/2022

بو چارەسەری کێشەکانی ھاتن و چوون زنجیرە کۆبوونەوەیەکی گرنگ لەگەڵ لایەنەکانی تورکیا ئەنجامدران

لەم ماوەیەدا لەسەر ئاستی باڵای حکومەتی ھەرێمی کوردستان و ھەروەھا "حمید عەلی" سەرپەرشتی کومەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی ئیبراھیم خەلیل و بەرێوەبەری گومرکی ئیبراھیم خەلیل لەگەڵ لایەنەکانی وڵاتی تورکیا لەسەر ئاستی باڵاو ئیداری چەندین کۆبوونەوە ئەنجام دران بەمەبەستی ئاسانکاری کردنی پێویست بو ھاتن و چوونی گەشتیاران و چارەسەری ئەو نوبەو ترافیکە کە لە سنور بو گەشتیارەکان دروست دەبوون، ھەروەھا بەھێزتر کردنی جموجوڵی بازرگانی لە تەوەرە سەرەکییەکانی کۆبونەوەکان بووە.
بۆ ئەم مەبەستانەی کە ئاماژەمان پێداوە کۆبونەوە لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری بازرگانی تورکیاو چەندین بەرپرسی پەیوەندیدار و والی شەرناخ و قایممقامی سلوپی و بەرپرسانی کومەڵگای خابووری تورکیا ئەنجامدران، لایەنەکانی تورکیاش بە گرنگییەوە خواستی بەھێزکردنی جموجوڵی بازرگانی و چارەسەری کێشەکانی گەشتیاران وەرگرتووە، ئەمروش رێککەوتی ٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢ شاندێکی تەکنیکی وەزارەتی بازرگانی تورکیا لە ئەنکەرە و بەرپرسانی کومەڵگای خابوور سەردانی کومەڵگای ئیبراھیم خەلیلیان کرد بەمەبەستی چارەسەری ئەو ترافیکەی کە ئاماژەمان پێداوە.
دوابەدوای ئەم ھەوڵ و کۆبونەوانە کێشەکانی دروست بوونی ترافیک بو گەشتیاران بەرەو چارەسەر بون دەروات و ئەنجامی باش و ئەرێنی دەبێت.
ھەروەھا بو خزمەتکردنی گەشتیاران و زیاتر پێش خستنی جموجوڵی بازرگانی ھەوڵ و کۆبوونەوەکان لەگەڵ لایەنەکانی تورکیا بەردەوام دەبن.

کامی کەمال
گوتەبێژی کومەڵگای ده‌روازه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ئیبراهیم خه‌لیل
٢١ی حوزەیران ٢٠٢٢

فڕۆکەخانەی قەتەر نازناوی باشترین فڕۆکەخانە جیهانی پێبەخشرافڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی (حەمەد) لە قەتەر بە باشترین فڕۆکەخانەی ...
21/06/2022

فڕۆکەخانەی قەتەر نازناوی باشترین فڕۆکەخانە جیهانی پێبەخشرا

فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی (حەمەد) لە قەتەر بە باشترین فڕۆکەخانەی جیهان هەڵبژێردرا.

ئەم هەڵبژاردنەش لە ڕێگەی دەنگدانی هاوڵاتیانەوە بووە، بە باشترین و جوانترین فڕۆکەخانە باسیان لێوەکردووە.

ڕیزبەندی فڕۆکەخانە کاندیدکراوەکان لەسەر بنەمای دەنگی گەشتیاران لە سەرانسەری جیهان هەڵبژێردراوە، ئەمەش لە ڕێگەی پێوەرە سەرەکییەکانی وەک خزمەتگوزاریەکانی ناو فڕۆکەخانەکان و مامەڵەکرد و سیستەمی فڕۆکەخانە، بازاڕکردن و ئاسایش پێوانە کراوە.

ئاگاداریبەگوێرەی دوایین راگەیەندراوی لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتیی نیشتیمانیی عێراق، بۆ سەرجەم ئەو گەشتیارانەی دێن...
15/03/2022

ئاگاداری

بەگوێرەی دوایین راگەیەندراوی لیژنەی باڵای تەندروستیی و سەلامەتیی نیشتیمانیی عێراق، بۆ سەرجەم ئەو گەشتیارانەی دێنە ناو عێراق یاخود لە عێراقەوە گەشتدەكەن ئەگەر هاونیشتیمانی بن یاخود بیانی، چیدی تەنها بەڵگەنامەی وەرگرتنی ڤاكسین پێویستە و پشكنینی PCR پێویست نییە
لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە؛ بۆ سەرجەم ئەو گەشتیارانەی تەمەنیان 12 ساڵ و زیاترە پێویستە بەڵگەنامەی وەرگرتنی یەك ژەمە ڤاكسین لە جۆری (جۆنسن ئاند جۆنسن) هەبێت یاخود دوو ژەمە ڤاكسین لە جۆرەكانی دیكە
هاوكات لە رێكەوتی 1ی نیسانی 2022 چیدی بەڵگەنامەی پشكنینی (PCR) پێویست نییە بۆ هاتنەناو عێراق یاخود بەجێهێشتنی و پشكنینی (PCR) تەنها بۆ ئەو گەشتیارانە پێویستە كە دۆخی تەندروستییان تایبەتە و ناتوانن ڤاكسین وەربگرن بەو مەرجەی بە راپۆرتی پزیشكیی لەلایەن لیژنە تایبەتەكانی تەندروستییەوە بیسەلمێنن.

تنويه

استنادا إلى مقررات اللجنة العليا للصحة والسلامة الوطنية يتم الاكتفاء بإبراز شهادة التلقيح الدولية (COVID-19)، للوافدين إلى العراق أو المغادرين منه، سواء من المواطنين العراقيين أو الأجانب والذي يكون أعمارهم 12 سنة فما فوق تبيّن تلقيهم جرعة واحدة من لقاح (جونسون آند جونسون)، أو جرعتين لبقيّة الأنواع، وعدم المطالبة بنتيجة فحص (PCR) عند مغادرة العراق أو الدخول إليه بدءاً من الأول من نيسان 2022، ويستثنى من ذلك من لديه حالات خاصة تمنع تلقيحه معززة بالتقارير الطبية الصادرة من اللجان المختصة والزامه بجلب فحص PCR سالب أجري خلال 72 ساعة قبل موعد الرحلة يثبت عدم اصابته ب COVID – 19

Announcement

According to final decisions by the supreme committee for health and national safety, which is for all of those tourists who visit or leave Iraq whether they are Iraqis or foreigners, from now on they don’t need PCR examination and only need to be vaccinated.
In the decision, it's mentioned that those who are 12 years or above 12 are needed to have the certification of being vaccinated one dose if it's (johnson and johnson) and two dose if it’s the other vaccines.
And from 1-April-2022 the PCR examination won’t be needed for coming to Iraq for the tourists except those who have a special case and can't be vaccinated if they have a medical report from a health committee to approve the vaccination prevention for them.

27/09/2021
🎊 گروپی گەشتیاری جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز🏖 بۆ دوورگەی کیش لە وڵاتی ئێران 🇮🇷💵 تەنها $189 دۆلار !!🌗 بۆ ماوەی 5 ڕۆژ و 4 شەو🏨 ما...
24/04/2021

🎊 گروپی گەشتیاری جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز
🏖 بۆ دوورگەی کیش لە وڵاتی ئێران 🇮🇷
💵 تەنها $189 دۆلار !!
🌗 بۆ ماوەی 5 ڕۆژ و 4 شەو
🏨 مانەوە لە هۆتێلی 4 ئەستێرە
🎯 كورتەیەك لەسەر دوورگەی كیش , ئەم دوورگەیە لە ناو خلیجی فارس یان خلیجی عەرەبی دایە لە نزیك وڵاتی ئیمارات و سەربە ئێرانە , كە نزیك گەروی هورمزە , كە تەنگەبەرەو ڕێرەوێكی دەریایی ئابوری جیهانیە, سەربە پارێزگای هرمزگانە و ساڵانە نزیكەی یەك ملیۆن و حەوت سەد هەزار كەس وەك گەشتیار سەردانی دەكەن و تەواوی پێداویستیە گەشتیاری و دەریاییەكانی تێدایە و بە هۆتێلی گەورەو پرۆگرامی هەمەجۆی گەشتیاری و شەوە ئاهەنگەكان و كەشتی گەشتیاری گەورەو یاری هەمەجۆری دەریایی و لایڤ موزیك و كەناراوی جوان بەناوبانگە, سروشتی ئاوهەواكەی لە ئێستادا زۆرگونجاوە , هاوكات بۆنی مۆل و بازارو هەرزانی شتو مەك بە بەراورد بە كوردستان خاڵێكی بەهێزە بۆ گەشتی گەشتیاران
⛱ پاکێجەکە ئەمانە لە خۆ دەگرێت :-
١- ڤیزەی ئێران
٢- گواستنەوەی سەرمەرز بۆ فڕۆکەخانەی کرماشان بۆ هەردوو سەر بە پاسی تایبەت .
٣-تکتی فڕۆکەی کرماشان بۆ کیش بۆ هەردوو سەر .
٤-هۆتێلی چوار ئەستێرەی گامبرون کیش بۆ ماوەی چوار شەو و پێنج ڕۆژ و نانی بەیانی.
٥- ڕێبەری گەشتیاری کورد .
٦- گەڕانی گەشتیاری ڕۆژانە.
.
💵 نرخەکان :-
بۆ ژوری دوو نەفەری / 189 دۆلارە
بۆ ژوری سنگڵ / 229 دۆلارە
بۆ منداڵی خوار 5 ساڵ تا 2 ساڵ / 159 دۆلارە
بۆ منداڵی خوار دوساڵ / 59 دۆلارە
🏨 ناوی هۆتێل :

http://gambronhotel.com/
‌.
⏰- له‌ رێگادا به‌هێمنى و له‌سه‌رخۆ ده‌رۆين و له‌ چه‌ندين شوێن ده‌وه‌ستين بۆ ئه‌وه‌ى گه‌شتيار زياتر ببينێت...
💯- ئەوەی نوسیومانە بەرپرس دەبین لە جێبەجێكردنی , هیوادارین بەیەكەوە گەشتێكی پڕ یادگاری ئەنجام بدەین...
🙋- لە گەشتەكەدا ڕچاوی تایبەتمەندی خێزانە بەڕێزەكان دەكرێت.
✔ گەشتیاران ئازادن ، لەوەی بەشداری هەر بڕگەیەکی گەشتەکە نەکەن ، و پابەندبن بە تایبەتمەندیەکانی خۆیانەوە.
✔ - هه‌ركه‌س به‌شداری كرد له‌ گه‌شته‌كه‌دا , دوای 24 كاتژمێر ئه‌گه‌ر به‌شیمان بوه‌وه‌ ئه‌وه‌ نیوه‌ی پاره‌كه‌ی یان ته‌واوی پاره‌كه‌ی بۆ ناگه‌رێته‌وه‌. , تكایه‌ ئاگاداری ئه‌وه‌ بن.
✔ *** ئه‌گه‌ر به‌ هه‌ر هۆكارێك سنور داخرا , و گه‌شتیار گه‌شته‌كه‌ی ئه‌نجام نه‌دا , ئه‌وه‌ تەنها پارەی ڤیزەی لێ وەردەگیرێت باقی پارەکەی بۆ ده‌گه‌ریت

☎️ 07501163003

Address

BARZANI Street
Erbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Mandano Travel posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share

Category

Nearby travel agencies



You may also like