17/09/2020
ئەو زانیاریانەی کە دەبێت دەربارەی پاتریەکەت و سوڕی تەواوی بارکردن و چۆنیەتی پاراستنی بزانن:
🔵 یەکەم شت کە دەبێت بیزانیت ئەوەیە کاتێک پاتری لیثيۆمى ئایۆن لە 0 % بۆ 100 % بارگاوی دەکەیت پێی دەگوترێت سوڕی تەواو لە شەحنکردنەوە ، وە شەحنکردنەوەی لە 80 % بۆ 100 % پێنج جار هاوتای سوڕی تەواو ( واتە ئەگەر لە 80 % یان بەرزتر بۆ 100 % زیاتر لە 20 جار بارگاوی بکەیت ، واتە 4 ئەوەندەی شەحنی سوڕی تەواو ) .
🔴 تێبینی!!️: زۆربەی پاتری بەردەست سوڕی تەواوی 300:500 ی هەیە.
_________________________________________
⚫ باشترین ڕێگا بۆ شەحنکردنەوەی پاتری مۆبایل چییە؟
بەپێی وتەی techadvisor هەوڵ بدە بە وپەری گونجاوەوە مۆبایلەکەت لە 20% بۆ 80% یان 90% بە زۆرترین باردا ڕابگیرێت، بۆیە لە هەندێک تەلەفۆندا ئاگاداریت بۆ دێت کە تەلەفۆنەکە بخە شەحن کاتێک دەگاتە 20% (نەهێڵیت مۆبایلەکە بگاتە 0% و لە هەمان کاتدا نەهێڵیت هەموو جارێك شەحن مۆبایل بگاتە 100%)
_______________________________________
⚫ ئەگەر ڕێگە بە مۆبایلەکەت بدەی 100% شەحن ببیتەوە و بخەویت چی دەبێت؟
زۆربەی تەلەفۆنەکان ئێستا بازنەی کارەبایان هەیە کە بەندەری بارگاویکردن جیادەکاتەوە و پاتری بە زیرەکی مامەڵە لەگەڵ ئەو خاڵەدا دەکات ، کاتێک پاتریەکە دەگاتە 100 % ئەوە سەیرکە جیادەکرێتەوە لەکاتی بارگاویکردن کاتێك تەواو دەبێت ؛بە مەرجێك شەحنی خراپ بەکارنەهێنیت
_
🟠 گرنگی پاراستنی پاتری بۆ تەمەنی درێژتر
1- بەکارهێنانی شەحنی ئەسڵی. (ئەگەر شەحنەکە تێکچو، شەحنێکی یان کێبڵێکی usbهەرزان مەکڕن.
2 باشترە هەر ماوەیە باتریەکە بەجێبهێڵێت تا بەتەواوی بگاتە سفر بەتاڵ ببێتەوە و مۆبایلەکە پڵشان بە تەواوی شەحنی بکەوە مانگی جارێک بێت باشترە ( p دووبارە خانە مردووەکان لە پاتری چالاک دەکاتەوە و نوێی ئەکاتەوە ) ( سوڕێکی بارگاویکردنی تەواوە ) .
3- هەمیشە باشترە مۆبایلەکە شەحن بکەیت ەوە لەکاتێکدا داخراوە، یان لە دۆخی ، ئەگەر بەنیازی بەکارهێنانیشی، کەمبکەوە
⚫ ئەگەر یاری سوکم دەکرد یان سەیری ڤیدیۆیەکم دەکرد ئەمە هەڵەیە؟
ئەوە هەڵەی گەورە نییە بەڵام باشتر وایە کارێک لەسەر مۆبایلەکە ئەنجام نەدەیت مەبەستم ئەوەیە پاتریەکە سوودی بۆ هەموو بارگاویکردنێک بێت و بەخێرایی بارگاوی بکرێت
🔴 تێبینی1!!️: یاریکردنی یاریەکانی قورسەکان وەک pubg و کۆد و ئەوانەی تر ئەبێتە،هۆی گەرمی مۆبایلەکە.