مامۆستا طلعت مەنتک بۆ گەشتی عمرە

  • Home
  • Iraq
  • Irbil
  • مامۆستا طلعت مەنتک بۆ گەشتی عمرە

مامۆستا طلعت مەنتک بۆ گەشتی عمرە Contact information, map and directions, contact form, opening hours, services, ratings, photos, videos and announcements from مامۆستا طلعت مەنتک بۆ گەشتی عمرە, Travel Service, Irbil.
(1)

سونەتی عومڕەئەنجام بدە لەگەڵ کۆمپانیای                  {الميعاد}✩ ستافی بەئەزمون و گەنج وشارەزا .✩ ئەنجامدانی عومڕە لەس...
08/09/2024

سونەتی عومڕەئەنجام بدە لەگەڵ کۆمپانیای
{الميعاد}
✩ ستافی بەئەزمون و گەنج وشارەزا .
✩ ئەنجامدانی عومڕە لەسەرسوننەت .
✩ گەشتێکی تایبەت و ڕۆحی وئــیمانی .
✩ باشترین خزمەت گوزاریتان پێشدەکەین .
✩ بۆئەوەی ئێوە چاکترین عیــبادەت بـکەن .


بۆ پەیوەندی کردن ، ڤایبەر و واتس ئەپ و تیلیگرام
☎️ 07504050725
07824050726
07708647121
07507695254

نرخ (375)$

⏳️ئەو پێداویستیانەی کە لەسەر ئێمەیە دابینیان بکەین بريتين لەمانەی خوارەوە

1/سەرپەرشتی کردنی عمرەکاران لەچون تاگەرانەوە بێ دابڕان
2/ دابين كردنى ڤیزە
3/ دابين كردنى پاسی مۆدێل بەرز
4/پارەی هە یئە لە حدوود له سه رئيمه يه
5/سەردانی کردنی ئەومەزاراتانەی کەبەلێنتان پێدراوە
6/دابین كردنى هۆتێل
ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ ـ
بەخزمەت گوزاریەوە (475)$
✩ دوجانتای قەبارەجیاواز💼💼
✩ نانی بەیانی🍞🍽🍵🥛🍯🥚🍳🥗
✩ نانی نیوەڕۆ🍊🍌🍗🧆🥘🍲🍵🍽
✩ احرام بۆپیاوان
✩ سەرپۆش بۆئافرەتان
___________________________
🛑 شركة أصحاب الجنة للعمرة 🛑

تعلن بإستلام الجوازات عمرة البر

1/ تأريخ الإنطلاق[ 2024/9/15 ]

2/فنادقنا من مدينة مركزية
3/ فنادقنا من مككة برج الخیر
4/ بدون خدمات/ [ 375] $
5/ مع الخدمات[ 475 ] $
__________________________
خدمات شركة
🏞 وجبتين طعام فطور وغدا
🏞 جنط 2 عدد
🏞 إحرام لرجال شال لنساء.

12/08/2024
11/12/2023

بيرت ئه كه ين ئه ى پيغه مبه رى خودا
صلى الله وعليه وسلم و سلم 🌹🌹🌹🌹

05/12/2023

⭐السلام عليكم ورحمة الله وبركاته ⭐🇸🇦

موژده موژده لەگەڵ(شركةالمدينة)گه شتيكى خيزانى ئه نجام بده
له پشوى سه رى سال بؤ (بيت الله الحرام)

🕌عمره يه ك ئه نجام بده له سه ر سوننه ت .

نرخ (375)$ بئ خزمه ت گوزارى
نرخ (475)$ كامل خزمه ت گوزارى
------------------------------------------------------------
(وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلَّهِ)
سەفەری لەبیرنەکراو🥰
خزمەتگوزاری نایاب🚃🚍🚌
---------------------------------------------------------------
خزمەتگوزاریەکان:

⭐دابینکردنی پاسى مؤديل به رز بؤ ريگا🚌🚌

⭐دابينكردنى ڤيزاى ولاتى سعوديه🇸🇦

⭐ دابينكردنى هؤتيل له مككه و مه دينه

⭐ دابینکردنی 2 ژەم خواردن بۆ تۆی عەمرەکار

⭐ إحرام بو برايان و سه رپوش بو خوشكان

⭐ ناميلكه ى تايبه ت به گه شته كه.

⭐ سه ردانى پيكردنى عه مره كاران بو شوينه پيروزه كان وپيشكه ش كردنى چه ندين وتارو رينماى له لايه ن ماموستايانه وه 🚎🚋

⭐/دابين كردنى دوو جانتاى قه باره جياواز

✅بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە ن به م ژمارانه
خواره وه

☎️ 07507695254☎️🌹

☎️ 07504050725☎️🌹

☎️ 07824050726☎️🌹
----------------------------------------------------------

وينه ى كؤمه ليك براى خؤشه ويست
03/12/2023

وينه ى كؤمه ليك براى خؤشه ويست

02/12/2023

🕌 يارسول الله فجزاك الله عن إسلام والمسلمين خيرا 🌹🌹🌹🌹🌹🌹♥️♥️♥️♥️♥️
أشهدُ أنك قد بلغت الرسالة، وأديت الأمانة، ونصحت الأمة، وجاهدت في الله حق جهاده حتى أتاك اليقين،

قال سمعت أبا هريرة يقول سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول ألا إن الدنيا ملعونة ملعون ما فيها إلا ذكر الله وما والاه...
02/12/2023

قال سمعت أبا هريرة يقول سمعت رسول الله صلى الله عليه وسلم يقول ألا إن الدنيا ملعونة ملعون ما فيها إلا ذكر الله وما والاه وعالم أو متعلم.🕋🕋🕋🕋🕋🕋🕋🕋

⭐السلام عليكم ورحمة الله وبركاته ⭐🇸🇦🌹موژده موژده گه شتيكى خيزانى ئه نجام بدهله پشوى سه رى سال بؤ (بيت الله الحرام)🕌عمره ...
01/12/2023

⭐السلام عليكم ورحمة الله وبركاته ⭐🇸🇦🌹

موژده موژده گه شتيكى خيزانى ئه نجام بده
له پشوى سه رى سال بؤ (بيت الله الحرام)

🕌عمره يه ك ئه نجام بده له سه ر سوننه ت .

پەلە بکە ئە م گەشتە تایبەتە لە دەست خۆت مەدە.

(وَأَتِمُّوا الْحَجَّ وَالْعُمْرَةَ لِلَّهِ)
سەفەری لەبیرنەکراو🥰
خزمەتگوزاری نایاب🚃🚍🚌💥
خزمەتگوزاریەکان:
دابینکردنی پاسى مؤديل به رز بؤ ريگا🚌🚌🚌
ڤیزای وڵاتی سعودیە🇸🇦🪩
دابين كردنى هؤتيل له شارى مككه و مه دينه🥰
دابینکردنی 2 ژەم خواردن بۆ تۆی عەمرەکار🍚🥗🥣🍣🍛

🌹 دياريه كانى كومبانيا كه مان بو ميوانانى مالى خواى گه وره
1/احرام بو برايان و سه رپوش بو خوشكان💌
2/ناميلكه ى تايبه ت به رينماى عه مره كاران بو گه شته كه 📖
3/ سه ردانى پيكردنى عه مره كاران بو شوينه پيروزه كان وپيشكه ش كردنى چه ندين وتارو رينماى له لايه ن ماموستايانه وه 🚎🚋

4/دابين كردنى دوو جانتاى قه باره جياواز

✅بۆ زانیاری زیاتر پەیوەندی بکە ن به م ژمارانه
خواره وه

☎️ 07507695254☎️🌹

☎️ 07504050725☎️🌹

☎️ 07824050726☎️🌹
----------------------------------------------------------

29/11/2023

اللهم اغفر لنا ورحمنا 🕋🕋🕋🕋🕋🕋

29/11/2023

په روه ردگاره له تاوانه كانمان خؤش به
ره حمه تى خؤت برژينه به سه ر هه رچى
موسلمانه له جيهان 🕋🕋🕋🕋🌹🌹🌹🕋

29/11/2023

ئیلاهی یااللە، وتەکانت ماڵەکەت ئەوەندەشیرین وچێژبەخشن دەبێ دیدارت چەندەخۆشبێت.

29/11/2023

له گه ل عمره كاران له بنارى كيوى ثور🕋🕋🕋🕋🕋🕋🕋🕋🕋🕋🕋

ڤيزه ى يه ك سالى سعودى راگيرا.
29/11/2023

ڤيزه ى يه ك سالى سعودى راگيرا.

جه ند ديمه نيكى جوان له سه ر (جبل رحمة)🕋🕋🕋🕋🕋🕋🕋🕋🕋🕋🕋
28/11/2023

جه ند ديمه نيكى جوان له سه ر (جبل رحمة)
🕋🕋🕋🕋🕋🕋🕋🕋🕋🕋🕋

كؤمه ليك وينه ى عمره كاران له شارى مككه ىپيرؤز🕋🕋🕋🕋🕋🕋🕋🕋🌹🌹🌹
28/11/2023

كؤمه ليك وينه ى عمره كاران له شارى مككه ى
پيرؤز🕋🕋🕋🕋🕋🕋🕋🕋🌹🌹🌹

27/11/2023

ده نگيكى تايبه ت له ناو حه ره مه وه

26/11/2023

چؤنيه تى عمره كردن.

به ره و شارى مككه ى پيرؤز🕋🕋🕋🕋🕋لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لاَ شَرِيكَ لَكَ لَبَّيْكَ، إِنَّ الْحَمْدَ، وَا...
25/11/2023

به ره و شارى مككه ى پيرؤز🕋🕋🕋🕋🕋
لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لاَ شَرِيكَ لَكَ لَبَّيْكَ، إِنَّ الْحَمْدَ، وَالنِّعْمَةَ، لَكَ وَالْمُلْكَ، لاَ شَرِيكَ لَكَ.

25/11/2023

🕋چۆنیه‌تی حه‌ج وعومره‌ كردن🕋:-
ئه‌وه‌ى مه‌به‌ستی حه‌ج یان عومره‌ (مَنَاسك)ه‌، كه‌ گه‌یشته‌ میقات سوننه‌ته‌ خۆی بشوات، وئه‌و موانه‌ لا بدات كه‌ پێویستی به‌ لابردنه‌، له‌وانه‌ى دروسته‌ لا ببرێن، وه‌ك موی بن باڵ وبه‌ر وسمێڵ، ونینۆكیشی ده‌گرێت، وپۆشاكی مه‌خیتیش داده‌كه‌نێت ئه‌گه‌ر پیاو بو، پێش نیه‌ت هێنانی چونه‌ ئیحرامه‌وه‌ بۆن له‌ خۆی ده‌دات، وپیاو ده‌ستماڵ وسه‌رشانێكی خاوێنی سپی ده‌پۆشێت. به‌ڵام ئافره‌ت له‌ هه‌ر پۆشاكێك بیه‌وێت ئیحرام ده‌كات. وپیاو شانه‌كانی به‌ سه‌ر شان (رِدَاء)ه‌كه‌ی دا ده‌پۆشێت، ئیتر ئیحرام ده‌كات به‌و نوسوكه‌ى ده‌یه‌وێت. باشتریشه‌ ئیحرامكردنه‌كه‌ى ئه‌و كاته‌ بێت كه‌ ده‌چێته‌ سه‌ر ئاژه‌ڵه‌كه‌ى. وشه‌رعیشه‌ له‌ كاتی له‌ببه‌یك كردندا بڵێ: «لَبَّيْكَ اللَّهُمَّ لَبَّيْكَ، لَبَّيْكَ لَا شَرِيكَ لَكَ لَبَّيْكَ، إِنَّ الْحَمْدَ وَالنِّعْمَةَ لَكَ وَالْمُلْكَ، لَا شَرِيكَ لَكَ» «وه‌ڵامتم دایه‌وه‌ دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ خوایه‌، وه‌ڵامتم دایه‌وه‌ وبه‌ ده‌م بانگه‌وازه‌كه‌وه‌ هاتم، وه‌ڵامم دایه‌وه‌ وبه‌رده‌وامم له‌ وه‌ڵامدانه‌وه‌ ئه‌ى بێ شه‌ریك وهاوبه‌ش، گوێڕایه‌ڵی فه‌رمانتم، ستایش ونیعمه‌ت وبه‌خش وموڵك وده‌سه‌ڵات هه‌موی هی تۆیه‌ وبۆ تۆیه‌، هیچ شه‌ریك وهاوبه‌شێكت نیه‌». هاوه‌ڵانیش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا ئه‌مه‌شیان ده‌وت: «لَبَّيْكَ ذَا الْمَعَارِجِ وَلَبَّيْكَ ذَا الْفَوَاضِلِ» «وه‌ڵامی به‌رده‌وامتم دایه‌وه‌ ئه‌ى خاوه‌نی به‌رزی ومه‌زنی وشكۆمه‌ندی، وه‌ڵامتم دایه‌وه‌ دوای وه‌ڵامدانه‌وه‌ ئه‌ى خاوه‌ن نیعمه‌ت وبه‌خششه‌ زۆره‌كان».
سوننه‌تیشه‌ له‌ له‌ببه‌یه‌ك كردندا ده‌نگی به‌رز بكاته‌وه‌. كه‌ گه‌یشته‌ مه‌ككه‌ سوننه‌ته‌ خۆی بشوات، كه‌ ویستیشی ته‌واف بكات ئه‌گه‌ر پیاو بو «اضطباع» ده‌كات به‌وه‌ى شانی ڕاستی بخاته‌ ده‌ر، وشانی چه‌پی به‌ سه‌ر شانه‌كه‌ى دا بپۆشێت. مه‌رجیشه‌ له‌ كاتی ته‌واف كردندا به‌ ده‌ست نوێژ بێت. سوننه‌تیشه‌ ده‌ست بدات به‌ به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌وه‌ وماچی بكات، ئه‌گه‌ریش پێی نه‌كرا ده‌ستی پێوه‌ ده‌دات وده‌ستى ماچ ده‌كات، ئه‌وه‌شی پێ نه‌كرا به‌ ده‌ست ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات وماچی ناكات، ئه‌مه‌ له‌ هه‌مو سوڕاوه‌نه‌وه‌یه‌كدا دوباره‌ ده‌كاته‌وه‌، هه‌مو سوڕانه‌وه‌یه‌كیش به‌ ته‌كبیر ده‌ست پێده‌كات، ئه‌گه‌ر به‌ «بسم الله» و«الله أكبر»یش ده‌ستی پێ كرد چاكه‌. كه‌ گه‌یشته‌ سوچه‌ یه‌مه‌نیه‌كه‌ «الركن اليماني» ده‌ستی پێوه‌ ده‌دات وماچی ناكات، ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ى پێ نه‌كرا نه‌ ئاماژه‌ى بۆ ده‌كات نه‌ ته‌كبیر، وله‌ نێوان هه‌ر دو سوچه‌كه‌دا -كه‌ سوچی به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌ وسوچه‌ یه‌مه‌نیه‌كه‌یه‌- ئه‌ڵێت: ﴿رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ﴾ [البقرة: 201]، «په‌روه‌ردگارا بێوه‌یی وڕۆزی وزانستی به‌ سود وكرده‌وه‌ی چاك وجگه‌ له‌مانه‌شمان پێ ببه‌خشه‌ له‌ شته‌ دینی وژینیه‌كان، له‌ دواڕۆژیشدا به‌هه‌شتمان پێ كه‌ره‌م بكه‌، وسزای ئاگرمان لێ دور بخه‌ره‌وه‌». له‌ باقیه‌كه‌ی دا ده‌پاڕێته‌وه‌ به‌وه‌ى حه‌ز ده‌كات، وسوننه‌تیشه‌ به‌ ورده‌ ڕا (الرَّمَل) -سه‌روی ڕێ كردن وخوار ڕا كردن- سێ سوڕانه‌وه‌ى یه‌كه‌م ئه‌نجام بدات، وچواره‌كه‌ى تریش به‌ ڕێكردن بیكات، كه‌ حه‌وته‌كه‌ى ته‌واو كرد به‌ سه‌ر شانه‌كه‌ى شانی دا ده‌پۆشێته‌وه‌، پاشان ده‌ڕوات بۆ لای مه‌قامی ئیبراهیم وئه‌مه‌ ده‌خوێنێت: ﴿وَاتَّخِذُوا مِنْ مَقَامِ إِبْرَاهِيمَ مُصَلًّى﴾ [البقرة:125] «وتمان: له‌ مه‌قامی ئیبراهیم دا شوێنێك ته‌رخان بكه‌ن بۆ نوێژ كردن تێیدا، كه‌ بریتیه‌ له‌و به‌رده‌ى ئیبراهیم له‌ سه‌ری ڕاوه‌ستاوه‌ له‌ كاتی بونیاد نانی كه‌عبه‌ دا». ودو ڕكات نوێژ له‌ پشت مه‌قامه‌وه‌ ده‌كات، له‌ ڕكاتی یه‌كه‌م دا سوره‌تی «الكافرون» ده‌خوێنێت وله‌ دوه‌میشدا «الإخلاص»، ئه‌گه‌ریش نه‌یتوانی له‌وێ نوێژ بكات -له‌به‌ر قه‌ره‌باڵغی وهاوشێوه‌كانی- ئه‌وا له‌ هه‌ر شوێنێكی تری مزگه‌وته‌كه‌ بۆی كرا نوێژ ده‌كات، ئه‌م ته‌وافه‌ش بریتیه‌ له‌: ته‌وافی هاتن (القُدوم) بۆ موفرید وقارین، وته‌وافی عومره‌ بۆ موته‌مه‌تیع. دوای ئه‌وه‌ شه‌رعیه‌ بۆی له‌ ئاوی زه‌مزه‌م بخواته‌وه‌ ولێی بكات به‌ سه‌ریدا، پاشان ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆ به‌رده‌ ڕه‌شه‌كه‌ ئه‌گه‌ر كرا ده‌ستی پێوه‌ ده‌دات. ئینجا ده‌چێت بۆ سه‌فا ومه‌ڕوه‌ وئه‌م ئایه‌ته‌ ده‌خوێنێت: ﴿إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ﴾ [البقرة: 158] «سه‌فا ومه‌ڕوه‌ -كه‌ دو كێوی بچوكن له‌ نزیك كه‌عبه‌ له‌ دیوی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه‌- له‌ دروشمه‌ دیار وئاشكراكانی دینی خوایه‌ كه‌ داوا له‌ خه‌ڵك كراوه‌ سه‌عی بكات له‌ نێوانیاندا»، ئینجا ده‌ڕواته‌ سه‌ر كێوی سه‌فا تا به‌یت ده‌بینێت وڕو ده‌كاته‌ قیبله‌ وده‌سته‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه‌، وسێ جار ته‌كبیر ده‌كات وئه‌ڵێ: «لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ، لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ، أَنْجَزَ وَعْدَهُ، وَنَصَرَ عَبْدَهُ، وَهَزَمَ الْأَحْزَابَ وَحْدَهُ» «هیچ په‌رستراوێكی هه‌ق نیه‌ مه‌گه‌ر خوا، تاك وبێ شه‌ریكه‌، خاوه‌نی موڵك وستایشه‌، وهه‌ر خۆی توانای هه‌یه‌ به‌ سه‌ر هه‌مو شتێكدا، هیچ په‌رستراوێكی هه‌ق نیه‌ مه‌گه‌ر خوا، تاك وته‌نهایه‌، به‌ڵێنی خۆی به‌ جێهێنا، وبه‌نده‌كه‌ى خۆی سه‌ر خست، گروپه‌كانی هه‌مو به‌ ته‌نها له‌ ناوبرد» ئه‌مه‌ سێ جار ده‌كات وله‌ نێوان هه‌ر دو جارێكدا دوعای زۆر ده‌كات، پاشان داده‌به‌زێت به‌ پیاده‌ ده‌ڕوات بۆ مه‌ڕوه‌، وله‌ نێوان هه‌ر دو نیشانه‌ سه‌وزه‌كه‌دا به‌ خێرا ڕا ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆ پیاوانه‌ نه‌ك ئافره‌تان، پاشان ڕێ ده‌كات تا ده‌چێته‌ سه‌ر مه‌ڕوه‌، ئه‌وه‌ى له‌ سه‌ر سه‌فا كردی لێره‌ش ده‌یكات، ئه‌مه‌ش ئه‌بێته‌ یه‌ك ده‌ست «شوط»، ئینجا له‌ مه‌ڕوه‌وه‌ بۆ سه‌فا شه‌وتێكی تره‌ تا هه‌ر حه‌وت سه‌عیه‌كه‌ كۆتایی پێ دێت، ئه‌مه‌ش بۆ حه‌جی موفرید وقارین سه‌عی حه‌جه‌ وبۆی نیه‌ دوای ئه‌مه‌ خۆی له‌ ئیحرام بكاته‌وه‌، به‌ڵكو هه‌ر له‌ ئیحرام ده‌مێنێته‌وه‌، وبۆ حه‌جی ته‌مه‌تتوعیش سه‌عی عومره‌یه‌.
وحاجی موته‌مه‌تتیع دوای عومره‌كه‌ى، خۆی له‌ ئیحرام ده‌كاته‌وه‌ به‌ كورت كردنه‌وه‌ى قژی، وئیتر جل وبه‌رگه‌كانی خۆی له‌به‌ر ده‌كاته‌وه‌ تا ڕۆژی «التَّرْوِية» -كه‌ ئه‌كاته‌ هه‌شتی زو ئه‌لحیججه‌-، سه‌باره‌ت به‌ حاجی موته‌مه‌تتیع ئه‌و هه‌ر له‌ شوێنه‌كه‌ی خۆیه‌وه‌ ئیحرام ده‌كات، به‌ هه‌مان شێوه‌ نیشته‌جێیانی مه‌ككه‌ وده‌وربه‌ری. وسوننه‌ته‌ دیسانه‌وه‌ ئه‌وه‌ بكات كه‌ له‌ كاتی میقاتدا كردی له‌ خۆشۆردن وبۆن له‌ خۆدان وخۆپاككردنه‌وه‌. وسه‌رجه‌م حاجیان به‌ ده‌م له‌ببه‌یك كردنه‌وه‌ به‌ره‌و مینا ده‌كه‌ونه‌ ڕێ، وله‌ مینادا نوێژی نیوه‌ڕۆ وعه‌سر وئێواره‌ وعیشا وبه‌یانی ده‌كه‌ن به‌ كورتكردنه‌وه‌ى چواریه‌كان به‌ بێ كۆكردنه‌وه‌، پاشان له‌ به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی نۆیه‌مدا حاجی ده‌كه‌وێته‌ ڕێ به‌ره‌ وعه‌ره‌فه‌، ئه‌گه‌ر توانی له‌ «نه‌میره‌» لا بدات تا لادانی خۆر له‌ جه‌رگه‌ى ئاسمان ئه‌وا چاكه‌. كه‌ خۆر لایدا پێشه‌وا یا جێگره‌كه‌ى وتارێكی كورت پێشكه‌ش ده‌كات، ئینجا نوێژی نیوه‌ڕۆ وعه‌سر به‌ كۆكردنه‌وه‌ وكورتكردنه‌وه‌ ده‌كات له‌ كاتی نیوه‌ڕۆ، پاشان ده‌ڕواته‌ عه‌ره‌فه‌وه‌. واجبه‌ له‌ سه‌ر حاجی دڵنیا بێته‌وه‌ له‌وه‌ى له‌ ناو سنوری عه‌ره‌فه‌یه‌، ڕو ده‌كاته‌ قیبله‌، وده‌ستی به‌رز ده‌كاته‌وه‌ ده‌پاڕێته‌وه‌ وله‌ببه‌یه‌ك ده‌كات وستایشی خوا ده‌كات، وتێده‌كۆشێت له‌ كڕوزانه‌وه‌ ویاد وپاڕانه‌وه‌ له‌و ڕۆژه‌ مه‌زنه‌دا. وباشترین شتێك له‌و ڕۆژه‌دا بوترێت بریتیه‌ له‌: «لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ، وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ» «هیچ په‌رستراوێكی هه‌ق نیه‌ مه‌گه‌ر خوا، تاك وبێ شه‌ریكه‌، خاوه‌نی موڵك وستایشه‌، وهه‌ر خۆی به‌ سه‌ر هه‌مو شتێكدا به‌ توانایه‌». له‌و ڕۆژه‌شدا به‌ ڕۆژو نابێت، چونكه‌ توانادارتری ده‌كات بۆ په‌رستن، هه‌روا به‌ به‌رده‌وام به‌ پێوه‌ به‌ كڕوزانه‌وه‌ وملكه‌چی وزه‌لیلیه‌وه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ تا خۆر ئاوابون، كه‌ ئاوابو به‌ هێوری وسه‌نگینیه‌وه‌ به‌ ده‌م له‌ببیه‌یك كردنه‌وه‌ له‌ عه‌ره‌فه‌وه‌ ده‌ڕژێت وده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ره‌و موزده‌لیفه‌، له‌وێ نوێژی ئێواره‌ وعیشا ده‌كات به‌ كۆكردنه‌وه‌، وكورتكردنه‌وه‌ی عیشا. ڕێگه‌ش دراوه‌ به‌ لاوازه‌كان هه‌ر شه‌وه‌كه‌ى له‌ موزده‌لیفه‌ ده‌ر بچن، به‌ڵام به‌ هێز له‌ موزده‌لیفه‌ ده‌مێنێته‌وه‌ تا نوێژ به‌یانی. دوای نوێژ ڕو ده‌كاته‌ قیبله‌ وحه‌مدی خوا ده‌كات وته‌كبیر ده‌كات ولا إله‌ إلا الله ده‌كات تا دونیا زۆر ڕۆشن ده‌بێته‌وه‌، پێش خۆر ده‌رچون به‌ هێوری وسه‌نگینی وبه‌ ده‌م له‌ببه‌یك كردنه‌وه‌ له‌ موزده‌لیفه‌وه‌ ده‌كه‌وێته‌ ڕێ، وحه‌وت به‌ردی بچوك له‌ ڕێگادا هه‌ڵده‌گرێت، تا ده‌گاته‌ شه‌یتان ڕه‌جمی عه‌قه‌به‌ له‌وێ حه‌وت به‌ردی بچوكی لێ ده‌هاوێژێت وله‌ببه‌یك كردنیش ده‌بڕێت، ئینجا قوربانیه‌كه‌ى سه‌ر ده‌بڕێت، وسوننه‌تیشه‌ لێی بخوات، ئینجا سه‌ری ده‌تاشێت، دوای ئه‌وه‌ ته‌وافی «الإفاضة»، وسه‌عی ده‌كات -سه‌عی سه‌فا ومه‌ڕوه‌ى حه‌ج-ئه‌گه‌ر موته‌مه‌تتیع بو، یا موفرید یا قارین بو وله‌گه‌ڵ ته‌وافی هاتن سه‌عی نه‌كردبو. سوننه‌تیشه‌ ئه‌م كارانه‌ به‌ ڕیز بێت: شه‌یتان ڕه‌جم، ئینجا سه‌ر بڕین، پاشان سه‌ر تاشین یا كورت كردنه‌وه‌، [دوای ئه‌وه‌ ته‌وافی «الإفاضة»]، جا ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌مانه‌ى پاش وپێش خست هیچی تێدا نیه‌، ئه‌گه‌ریش دوانی له‌م سێ كاره‌ كرد: شه‌یتان ڕه‌جمی عه‌قه‌به‌، وسه‌ر تاشین یا كورتكردنه‌وه‌، وته‌وافكردن له‌گه‌ڵ سه‌عیدا -ئه‌گه‌ر سه‌عی له‌ سه‌ر بو-، ئه‌وا له‌ ئیحرام ده‌رچوه‌ ده‌رچونی یه‌كه‌م، وهه‌مو شتێكی بۆ حه‌ڵاڵ ئه‌بێت كه‌ به‌ ئیحرام لێی حه‌رام بوه‌ جگه‌ له‌ ئافره‌ت، ئه‌گه‌ر هه‌ر سێكیانی كرد ئه‌وه‌ له‌ ئیحرام ده‌رچوه‌ ده‌رچونی گه‌وره‌، وهه‌مو شتێكیشی بۆ حه‌ڵاڵ ده‌بێت به‌ ئافره‌تیشه‌وه‌، وله‌ شه‌وی یانزه‌ ودوانزه‌هه‌م واجبه‌ له‌ مینا بمێنێته‌وه‌، وهه‌ر سێ شه‌یتانه‌كه‌ ڕه‌جم ده‌كات له‌ ڕۆژی یانزه‌هه‌م به‌ بچوكه‌كه‌ ده‌ست پێده‌كات ئینجا مامناوه‌ند وپاشان گه‌وره‌كه‌، به‌ هه‌مان شێوه‌ ڕۆژی دوانزه‌هه‌میش. كاتی هاویشتنیش له‌ لادانی خۆره‌وه‌ له‌ جه‌رگه‌ى ئاسمان ده‌ست پێده‌كات تا ده‌رچونی سپێده‌. كه‌ بچوكه‌كه‌ی هاویشت سوننه‌ته‌ تۆزێك بڕواته‌ پێشه‌وه‌ به‌ لای ڕاستدا، به‌ پێوه‌ ڕوه‌و قیبله‌ ده‌وه‌ستێت وده‌سته‌كانی به‌رز ده‌كاته‌وه‌ وده‌پاڕێته‌وه‌، كه‌ مامناوه‌ندیه‌كه‌شی هاویشت سوننه‌ته‌ بڕواته‌ پێشه‌وه‌ به‌ لای چه‌پدا وڕو ده‌كاته‌ قیبله‌ وزۆر ڕا ده‌وه‌ستێت وده‌پاڕێته‌وه‌ به‌ ده‌ستی به‌رزكراوه‌وه‌، به‌ڵام دوای گه‌وره‌ «عه‌قه‌به‌»كه‌ ڕاناوه‌ستێت، ئه‌گه‌ریش ویستی په‌له‌ بكات «أن يتعجل» ئه‌وا واجبه‌ له‌ سه‌ری له‌ ڕۆژی دوانزه‌هه‌مدا پێش ئاوابونی خۆر له‌ مینا ده‌ر بچێت، ئه‌گه‌ر به‌ ویستی خۆی له‌ مینا مایه‌وه‌ تا خۆری له‌ سه‌ر ئاوا بو ئه‌وا واجبه‌ له‌ سه‌ری شه‌وی سیانزه‌ش بمێنێته‌وه‌. پاشان ئه‌گه‌ر ویستی له‌ مه‌ككه‌ ده‌ر بچێت پێویسته‌ له‌ سه‌ری ته‌وافی ماڵئاوایی بكات، وكۆتا دیداری له‌گه‌ڵ به‌یتدا بێت، ئه‌م ته‌وافه‌ش له‌ سه‌ر ئافره‌ت ده‌كه‌وێت ئه‌گه‌ر له‌ عاده‌ یا زه‌یستانی بێت.

به نيازى پاك بوونه وه به ره و مككه ى پيرؤز
25/11/2023

به نيازى پاك بوونه وه به ره و مككه ى پيرؤز

Address

Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when مامۆستا طلعت مەنتک بۆ گەشتی عمرە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share

Category



You may also like