28/11/2014
ماوێکی کورته ئێمه له سەر پرۆژەی (بی بی شۆفیر) کار دەکەین ، بەڵام دەست خوشی لێ کردن و پالپشتی کردنمان لەلایەن خەلک و کەسانی شارەزا و تەنانەت پیاوانی سیاسی و ئیداری هەرێم وای لێکردوین زۆر به جدی کاری لەسەر کەین چۆنکە لەوە دەلنیابوینه که ئەم کاره زۆر پیویسته بو کۆمەلگای ئێمه، تەنانەت خودی جەنابی جیگری سەرۆک وەزیران بەرێز قوباد تالەبانی ئاماده بوو لە قوناغی ئامادەکاری و دارشتنی سیستەمی کارکردنی و زۆر بەم کارەمان دلخۆش بوو و پشتیوانی خۆشی دووپاتکردووه بۆ
(بی بی شۆفیر) که کورتکراوەی به شەو و بەرۆژ شوفیره...
گرفتێک که له نێو کۆمەلگای ئێمه باوە بریتیه له زیاده رووی شوفیر له هەلسوکەوتی لە کاتیک که سەرنشینەکانی رەگەزی مێ بێ که ئەمەش وای کردووه هەم خانەواده و هەم خۆدی کچەکه حەز بە دووباره بوونه وه ی ئەو کاره نەکەن بۆیه ناچار یا خویان ئەرکی گواستنەوەیان له ئەستۆ دەگرن یان رێ به دەرچوونی کچەکیان نادەن زۆرجار خودی ئەو کەسەش ترسی وای لا دروست دەبی که رێگر دەبی لە ئەمجام دانی کاری رۆژانه ، ئێمه بیرمان لە چارەسەری ئەم کێشەیه کردووه و ئەمەش به دەلنیاکردنەوه ی سەرنشینی ئۆتۆمبیلەکان له ئارام و پارێزراو بوونی گواستنەوەیان بۆشۆێنی مەبەست..
ئامانجی سەرەکی ئێمه دەلنیایی دانه به هاولاتیه شوفیرەکانی ئێمه هەموو خاوەن پرۆفایل که لەنێو ئۆتوموبیلەکی دادەنرێ . ئەم پرۆفایله ناو و زانیاری شوفیر و تاکسی تیدایه که وا له هاولاتی دەکەین دەلنیابن که شوفیر و کومپانیای ئێمه تەنها مەبەستی ئارامیه بو سەرنشینەکانی. و 24 کاتژمێر له هەر شوێنێک ئێمه دەتوانین که ئەرکی گواستنەوه لە ئەستوو بگرین.
جا بۆ بەشداری کردنمان له پێشبرکێ جیهانی پێويستمان به دەنگ که لە رێ ئینترنێتەوه کۆ دەکرێتەوە .
لینکی دەنگدان : www.besewberoj.net
Vote and Share it guys