Travel info with pishtiwan

Travel info with pishtiwan ئەگەر ئارەزووی گەشت دەکەیت، فۆلۆی ئەم پەیجە بکە
اذا تح? Travel service
009647508200082
(243)

پۆستی کاتی ـ خوای گەورە لەسەر زاری پێغەمبەرمان درودی خوای لەسەربێ دەفەرموێ. "ببەخشن ، پێتان دەبەخشم"ئەوە بەڵێنی خوایە و ...
04/04/2023

پۆستی کاتی ـ خوای گەورە لەسەر زاری پێغەمبەرمان درودی خوای لەسەربێ دەفەرموێ. "ببەخشن ، پێتان دەبەخشم"ئەوە بەڵێنی خوایە و تاقیکەنەوە، ئەگەر حەزدەکەن دەوڵەمەندبن ببەخشن.

20/01/2023

Baghdad visit 20th Jan 2023
بەغدادی پایتەختی عیراق بە دووەم گەورەترین شاری عەرەبی دادەنرێت لە دوای قاهیرە ی پایتەختی میسر، ژمارەی دانیشتوانی زیاتر لە ٨ ملیۆن کەسە.
سەرەرای ئەوەی ژمارەی دانیشتوانی عیراق زیاتر لە ٤٠ ملیۆن کەسە، بەڵام بۆ زۆربەی کۆمپانیا جیهانیەکان زیاتر لە نیوەی ئاڵۆگۆری بازرگانیان تەنها لە بەغدادە، واتا ٥٠٪ ی فرۆشتن و ئاڵۆگۆری هەر کۆمپانیایەک تەنها لە بەغدادەو ٥٠٪ کەی تر دابەشبوە بۆ کوردستان و باشوری عیراق و فوراتی ناوەراست.
هەرچەندە بەهۆی شەڕو دوبەرەکی طائیفی و گەندەڵی شەقام و باڵەخانەکانی پێشکەوتنیان بەخۆیەوە نە بینیوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی کەوا لە ساڵی ٧٠ و ٨٠ کاندا بەغداد یەکێک بوە لە یەکێک لە جوانترین و پێشکەوتوترین پایتەختەکانی وڵاتانی عەرەبی، ئێستاش کاریگەری پێشکەوتنیەکانی ئەوکاتی پێوەدیارە. گرنگترین شەقامەکانی ، شەقامی موتەنەبی و سەعدون و ڕەشید و ئەبو نەواسە.

قەڵای بێڵغرادی پایتەختی سربیاهەر لەمەر یاری بەرازیل و سڕبیا، سربەکان بە دڕی و ڕۆحیەتی بەرگری ناسراون ، جا نازانم ئەوە ڕە...
24/11/2022

قەڵای بێڵغرادی پایتەختی سربیا

هەر لەمەر یاری بەرازیل و سڕبیا،
سربەکان بە دڕی و ڕۆحیەتی بەرگری ناسراون ، جا نازانم ئەوە ڕەنگ دەداتەوە لەسەر تۆپی پێ یاخود نا؟
دەوڵەتی عوسمانی زۆرترین زەحمەتیان بەدەستی سڕبەکانەوە بینیوە لەکاتی هەڵکشانی سنوری دەوڵەتی عوسمانی بەرەو ئەوروپا.

07/11/2022
بۆ ئەو کەسانەی گەشت دەکەن و ترانزێتیان هەیە و دەیانەوێ ماوەیەک پشووبدەن، زۆرێک لە  فرۆکەخانەکانی جیهان شوێنی حەوانەوەیان...
16/10/2022

بۆ ئەو کەسانەی گەشت دەکەن و ترانزێتیان هەیە و دەیانەوێ ماوەیەک پشووبدەن، زۆرێک لە فرۆکەخانەکانی جیهان شوێنی حەوانەوەیان هەیە کە بە کەپسولی نوستن (Sleeping Pod) ناسراوە، شوێنێکی زۆر گونجاوە بۆ ئیسراحەت و نوستن، وە تێچوی کەمە و پێویستناکات بچیتە دەرەوەی فرۆکەخانە. لەهەمانکاتدا لەم شوێنانە گەرماو کافتریای بچوکی هەیە، نرخی یەک کاتژمێر نزیکەی ٨ دۆلارە بەگشتی لە زۆربەی وڵاتان.

ئەوەش نمونەیەک لە ئەقلی بازرگانی سەرکەوتووهەرچەندە حکومەتی ئیماراتی و قەتەری  بە خوێنی سەری یەکتر تینون، بەڵام کە باس دە...
12/10/2022

ئەوەش نمونەیەک لە ئەقلی بازرگانی سەرکەوتوو

هەرچەندە حکومەتی ئیماراتی و قەتەری بە خوێنی سەری یەکتر تینون، بەڵام کە باس دەکەوێتە سەر بەرژەوەندی و قازانج ، رق و کینە وەلا دەنرێ.

قەتەر ٢٠٠ ملیار دۆلاری سەرف کرد وەک ئامادەکاریەک بۆ جامی جیهانی ٢٠٢٢ بۆ ئەوەی زۆرترین گەشتیار ڕوو لە وڵاتەکەیان بکات، بۆ ئەم مەبەستە کارتی هایە ( Hayya) بە ئۆنلاین دەفرۆشێ و ئەو کارتە لەجێگای ڤیزەیە.

ئیمارات زۆر زیرەکانە ئەو هەلەی قۆستەوەو بریاریدا هەرکەسێک کارتی هایەی قەتەری هەبێ دەتوانی بە خۆرایی سەردانی ئیماراتیش بکات 😂😄😁. هەروەک دەزانن قەتەر زۆر بچوکە بەیەک دوو ڕۆژ هەموو قەتەر سەردان دەکەیت، خەڵک بێزار دەبێ و دەچێتە ئیمارات بۆ بینینی ئەو پێشکەوتنەی لە ئیمارات و دوبەی هەیە، بەتایبەتی ئەو خەڵکەی لە وڵاتانی دوورەوە دێن بە دڵنیایی دەچنە ئیمارات.

کەوایە بێ ئەوەی یەک دینار لە مۆندیال سەرف بکەن سەرنجی خەڵکێکی زۆر بۆ وڵاتەکەیان ڕادەکێشن تەنانەت خەڵک پێویست ناکات لە قەتەر بمێنێتەوە لەبەر ئەوەی دووری نێوان دۆحەو دوبەی تەنها نیو کاتژمێرە بە فرۆکە.

08/10/2022

🇬🇪
جۆرجیا دەکەوێتە خۆرهەڵاتی ئەوروپا و دراوسێی تورکیاو ئەرمینیا و ئازربێجان و روسیایەو سنوری ئاوی لەگەڵ ئۆکرانیا هەیە.
ژمارەی دانیشتوانی ٣ ملیۆن و ٧٠٠ هەزار کەسە و بەشی زۆریان لە تبلیسی پایتەخت نیشتەجێن. بەشێوەیەکی گشتی خەڵکی جۆرجیا ڕێز لە گەشتیار دەگرن . بەراورد بە وڵاتانی تری ئەوروپی کەلوپەل و خواردن زۆر هەرزانترە، دراوی جۆرجی ناوی لاریە و یەک دۆلار بەرامبەر ٢.٨ لاریە. هەرچەندە نزیکەی ٩٠٪ خەڵکەکەی لەسەر ئاینی کریسچیانی ئارثەدۆکسین هاوشێوەی روسیا، بەڵام دژی روسیان چونکە لە دوای جیابونەوەو سەربەخۆیان لە ساڵی ١٩٩١ لە یەکێتی سۆڤیەت، روسیا تاکو ئێستا ٢٠٪ ی خاکەکەیانی داگیرکردۆتەوە. جۆرجیا ڤیزە بەئاسانی نادات بە هاوڵاتیانی عیراقی بەڵام ئەگەر ڤیزای ئەمریکا یاخود شنگنت هەبێ دەتوانی بێ ڤیزە سەردانی ئەم وڵاتە بکەی.

22/09/2022

Belgrade-Serbia بێڵغراد-سڕبیا
سربیا یەکێکە لە وڵاتانی بەڵقان و ژمارەی دانیشتوانی نزیکەی ٧ ملیۆن کەسە، زۆربەی دانیشتوانەکەی کریسچیانی ئۆرثۆدۆکسن.
‎بەگشتی وڵاتێکە سروشتێکی جوانی هەیە بەڵام لە رووی گەشتیاریەوە زۆر پێشکەوتوو نیە. هەرچەندە زۆر ئەتراکشنی جوانی هەیە بەڵام بەهۆی ئەو مێژوە شەڕەنگێزیەی کە هەیەتی خەڵک زۆر رووی تێناکەن. لەمێژوودا لە چەندان شەڕ تێوەگلاوە بەتایبەتی لە ساڵانی نەوەدەکان دەستیان سوربوو بە خوێنی هەزاران موسڵمانی بۆسنیا و کۆسۆڤا. دیارترین سەرکردە خوێنڕێژەکانی میلۆسۆڤیچ بوو کە لەلایەن دادگای لاهایەوە دادگایی کراو هەر لە بەندینخانە کۆچی دواییکرد.
نایشارمەو سربیا یەکێک بوە لەو وڵاتانیە کە دڵم تیایدا توند بوە و نەمتوانیوە زۆر تیایدا بمێنمەوە، هەستم کرد بەهۆی مێژوەکەیانەوە بێ بەڵام پاش گەران بەدوای چەند زانیاریەک لەسەر ئەو وڵاتە ، سربیا لەلایەن ئەوروپیەکانەوەش خوۆشەویست نیە.

تێبینی: سربیا لەچوارچێوەی وڵاتانی پەیماننامەی شنگن نیە بەڵام ئەگەر ڤیزای شنگنت هەبێ و ماوەکەی بەسەر نەچوبێ دەتوانی سەردانی بکەی بێ ڤیزە. لە چونەژورەوەم بۆ سربیا تۆزێک لێکۆلینەوەم لەگەڵکرا و لە دەرچونم لە فرۆکەخانەی بێڵغراد تۆزێک ڕاگیرام بەهۆی پاسەپۆرتی عیراقیم و وەلەهەمانکاتدا لە بێڵغرادەوە دەچومە بۆسنیا بۆیە هەستم کرد ئەوە هۆکاری ڕاگیرانەکەم بێت، بەڵام لەکۆتایدا بەڕێزەوە بەڕێکرام.

مەرجەکانی ڤیزەی شنگنی گەشتیاری  بۆ هاوڵاتیانی عیراقی.بە ڤیزەی شنگن دەتوانی سەردانی  ٢٦ وڵاتی ئەوروپی بکەیت ، چەند مەرجێک...
04/06/2022

مەرجەکانی ڤیزەی شنگنی گەشتیاری بۆ هاوڵاتیانی عیراقی.

بە ڤیزەی شنگن دەتوانی سەردانی ٢٦ وڵاتی ئەوروپی بکەیت ،

چەند مەرجێکی سەرەکی هەیە بۆ وەرگرتنی ڤیزەی شنگن گرنگترینیان:

١ - پشتگیری کار ( تا شوێن و پۆستی کارەکەت بەرزتربێت و موچەکەت زیاتر بێت ئەگەری وەرگرتنی ڤیزەت زیاترە)
٢- هەژماری بانکی، وا چاکە موچەی مانگانەکەت بێتە سەر هەمان هەژمار و وا باشترە لە ٢٠،٠٠٠$ (دوو دەفتەر)کەمتری تیانەبێ.
٣- پێشینەی گەشتکردن؛ لەکاتێکدا تۆ داوای ڤیزەی گەشتیاری دەکەی پێویستە چەند وڵاتێک گەرابیت، ئەگەر ڤیزەی شنگنی کۆن لە سەر پاسەپۆرتت هەبێ چاکترە.

٤- نیشاندانی تاپۆی خانوو و سەنەوی ئۆتۆمبێک ، تا موڵک و مالت زیاتر بێت ئەگەری وەرگرتنی ڤیزەت زیاترە.

* بە کورتی و بە کوردی ، بە شێوەیەکی گشتی کونسوڵیەی هیچ وڵاتێکی ئەوروپی ڤیزە بەهاوڵاتیانی عیراقی نادات ئەگەر دڵنیا نەبی کە کەسەکە بۆ گەشت دەچێ و دەگەرێتەوە، بە دەگمەن هەڵەی وایان بەسەردا تێپەر دەبێ کە ڤیزە بەکەسێک بدەن نەگەڕێتەوە.

ئەمە باسی وەرگرتنی ڤیزەیە بە شێوەیەکی فەرمی نەک ڕێگاکانی تر.

20/05/2022

waking up at Felaw pond

شاری پێترا، پایتەختی هۆزی عەرەبە نەبەتیەکان، یەکێکە لە بەناوبانگترین شوێنەوارە دێرینەکان لە جیهاندا. بە دووری ٢٤٠ کم دەک...
17/05/2022

شاری پێترا، پایتەختی هۆزی عەرەبە نەبەتیەکان، یەکێکە لە بەناوبانگترین شوێنەوارە دێرینەکان لە جیهاندا. بە دووری ٢٤٠ کم دەکەوێتە باشوری عەمانی پایتەختی ئەردەن.
پێترا، کە یەکێکە لە سەرسوڕھێنەرە نوێیەکانی جیهان لەساڵی ٢٠٠٧ەوە، بێ دودڵی بەبایەخترین گەنجینەی ئەردەن و گەورەترین شوێنی گەشتیاریە، و لە لایەن گەشتیاری هەموو وڵاتانی جیهانەوە سەردان دەکرێت.

بەتەواوی نەزانراوە کە پێترا کەی بنیادنراوە، هەندێك باوەڕیان وایە لە سەدەی چوارەمی پێش زاینی دامەزراوە، بەڵام شارەکە دەستی بە بوژانەوە کردووە وەکو پایتەختی ئیمپڕاتۆڕیەتی نەبەتیەکان لە سەدەی یەکی پێش زاینەوە، کە لەڕێگەی بازرگانی لوبان، بنێشت و بەهارات دەوڵەمەند بوو.

پاشان پێترا چوەژێردەستی ئیمپڕاتۆڕیەتی ڕۆمانەکان و بەردەوام بوو لە ژیانەوە تاوەکو لە ساڵی ٣٦٣ زاینی بومەلەرزەیەکی گەورە لە شارەکەی دا و زۆربەی زۆری شارەکەی ڕوخاند لە سەدەی چوارەمی زاینیدا.

بومەلەرزەکە و گۆڕینی ڕێگاکانی بازرگانی بوە هۆی تێکشکاندن و بەزاندنی شارەکە و لە کۆتایشدا بەتەواوەتی بەجێهێڵرا.پێترا لە ناوەڕاستی سەدەی حەوتەمی زاینیەوە چۆڵبووە تا ڕادەیەکی گەورە و بۆ هەموو کەسەکانیش شاراوە و ونبووە جگەلە هۆزی بەدووی ناوچەکە هەربۆیەش پێیدەوترێ شاری ونبووی پێترا.

لە سەدەی نۆزدە و لە ساڵی١٨١٢ گەڕیدەیەکی سویسری بەناوی یوھان لۆدفیگ بێرکھارت دەستی بە گەشتی دوبارە دۆزینەوەی پێترا کرد. وەك عەرەب خۆی گۆڕیبوو وە ڕێبەرە بەدەویەکەی قایلکرد کە بیبات بۆ ناو شارە ونبوەکە. لە دوای ئەمە پێترا زیاتر و زیاتر ئاشنابوو وەك شارێکی جوان و دڵبەری دێرین بەلای ڕۆژئاواوە. وە گەشتیار و سەردانیکەرانی بەلای خۆیدا ڕاکێشا و تاوەکو ئەمڕۆش بەردەوامە.

پێترا بە شاری گوڵەباغی سوریش دەناسرێت، ئەمەش ناوێکە لە ئەنجامی ئەو ڕەنگە نایابەی بەردەکان کە بینا و ڕوەکانی شارەکەی تێداھەڵکۆڵراوە وەرگیراوە.نەبەتیەکان کەسەمردوەکانیان لەو گۆڕە نەخش ئاڵۆزانە دەناشت کە لە ڕووی شاخەکان ھەڵیاندەکۆڵین و شارەکەش چەند پەرستگا و شانۆیەکی هەبووە، ھەروەھا دوای خستنەسەری ئەم شارە لە لایەن ڕۆمانیەکان و دواتریش کاریگەری بێزەنتینەکان شەقامی ستوندارەکان و کڵێسا تیادا دروستکراوە.

لەپاڵ ئەو پاشماوە مەزنەی شاری نەبەتیەکان، شوێنەواری شوێن ژیانی مرۆڤ و بەکارھێنانی زەوی بۆ ماوەی ١٠ ھەزار ساڵ تیبینیدەکرێت لە پێترادا ئەو شوێنەی کە فیچەری سروشت و نەریت و شوێنەوارزانی و جیۆلۆجی یەکدەگرن.

لە ٦ی کانونی یەکەمی ساڵی ١٩٨٥ پێترا وەكو
شوێنێكی کەلەپوری جیھانی ناسێنرا.

وە لەلایەن گۆڤاری سمثسۆنیان وەکو یەکێک لەو ٢٨ شوێنە ھەڵبژێردرا کە پێویستە پێش مردنت سەردانی بکەیت.

زانیاریەکان لە سیڤان تراڤل فۆتۆگرافی وەرگیراوە
https://youtu.be/V59PSJt9MXc

06/05/2022

Iceland

04/05/2022

Iceland
2nd of May -2022
یەکێک لە کانیە گەرمەکان کە بەهێز هەڵدەقوڵێت ، ئایسلەندا وڵاتی وێنە نەبینراوەکان

Address

Irbil

Telephone

+9647508200082

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when Travel info with pishtiwan posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to Travel info with pishtiwan:

Videos

Share


Other Irbil travel agencies

Show All

You may also like