کۆمپانیای زوار مکە

کۆمپانیای زوار مکە بەخێربێیت بۆ کۆمپانیای زوار مکە بۆ حەج و عومرە
(2)

بەناوی خوای بەخشندە و مێهرەبانلەدوای سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە و درودوو صەلات و سەلام لەسەر گیانی پاکی پێغەمبەری نازدا...
22/06/2024

بەناوی خوای بەخشندە و مێهرەبان

لەدوای سوپاس و ستایش بۆ خوای گەورە و درودوو صەلات و سەلام لەسەر گیانی پاکی پێغەمبەری نازدارمان صلى الله عليه وسلم ، کۆمپانیای زوار مکە بۆ وەرزی نوێی عومرە دێتەوە خزمەت میوانانی ماڵی خوای گەورە بەباشترین شێوە ، سوپاس بۆخوا تاوەکو ئێستا کاری کۆمپانیاکەمان لە چەند ساڵی رابردوو لەسەر (راستگۆی و خزمەت ونەرمونیان) بووە لەگەڵ میوانانی ماڵی خوای گەورە ، ئەوانەی هاوسەفەری ئێمە بوون و شاهێدی ئەم راستیانەن کەوا ئێمە لێرە جە بە میوانانی ماڵی خوای گەورە بڵێن لەوێ هەمان شتیان بۆ دەکەین بگرە زیاترمان کردبێ کەمترمان نەکردووە ئەمەش فەزلی خوای گەورەیە کەوا لەسەر ئێمەیدا باراندووە داواکارین لەخوای گەورە دەوامی خێرمان بداتن لەسەر ئەم خزمەتەی کەوا پێشکەش بە میوانانی ماڵی خوای گەورە دەکەین :ـ

گەشتی فرۆکەمان:ـ▪️
بەرواری گەشتەکەمان
2024/7/1
واتە سەرەتای مانگی حەوت

🔹شوێنی هوتێل و خزمەتگوزاریەکانی کۆمپانیا:

🔸هوتێل زوار البیت
تێبینی لەسەر هوتێل: هوتێلەکە دەکەوێتە ناوچەی اجیاد المصافی نزیکەی ٦٥٠مەتر لە حەرەمەوە دوورە واتە ٦ خولەک بە پیادە دوورە لەحەرەم و دەقەیەك ونیو هەورازیەکی هەیە هوتێلەکە پاك و خاوێنە بە تایبەت ئێمە دەچین بۆ بورجی A چونکە ئەم بورجەی زۆر خاوێنە

▪️نرخی کامل خزمەتگوزاری تەنها 850$

خزمەتگوزاریەکانمان بریتین لەمانەی خوارەوە:ـ
دووژەم نانخواردن🧑🏻‍🍳
ئەنجامدانی عومرەی دووەم🕋
ئیحرام بۆ پیاوان
سەرپۆش بۆ ئافرەتان 🧕🏻
مەندوب و رێنیشاندەری کۆمپانیا👳🏻‍♂️
جانتا بەقەبارەی جیاواز💼
دەبەیەک ئاوی زەم زەم 💦

▪️بەبێ خزمەتگوزاری 750$ (هیچ شتێکی لەگەڵ نییە تەنها ڤیزە و هوتێل و بلیتی فرۆکە )

تێبینی : بۆ لایەنی عیبادەتی ئێمە جیاوازی نەکەین لە نێوان ئەوانەی بە خزمەتگوزارین و ئەوانەی بێ خزمەتگوزارین.

🔸هەرکەسێک هاوسەفەری ئێمە بێت ناوی دەچێتە تیروپشکەوە دەرچووی تیروپشک عومرەیەک بە خۆرایی دەبێت و کاتی تیروپشکەکە لە پاش مەراسیمی حەج دەکرێتن پشتیوان بەخوای گەورە.

چەند زانیاریەک لەسەر گەشتەکەمان:-

🔸تکایە ئەم ئۆفەرە کاتیە و جێگامان سنوردارە.
🔸 بۆ پێداویستی تەنها پاسەپۆرتمان پێویستە.
🔸گەشتەکەمان ١٠رۆژە بەرۆژی چوون و هاتنەوە
🔸عومرەکاری ئازیز تاخیر بوونی فرۆکە لە ژێر دەسەڵاتی هیچ کۆمپانیایەکی حەج و عومرەنییە .
🔸گەشتەکەمان بەشێوەی راستەوخۆیە (هەولێر مەدینە - مەدینە هەولێر)
🔸بەرێزان کێشی جانتای گەورە ٢٨ کیلۆیە
🔸عومرەکاری ئازیز مۆڵەتی رەوضە لە ژێر دەسەڵاتی هیچ کۆمپانیایەکی حەج و عومرەنییە بەڵکو وەزارەتی حەج و عومرەی سعودی مۆڵەت دەداتن بۆ رەوضەی شەریفە .
🔸ئێمە بۆ هەر گەشتێک رێنیشاندەری بە ئەزموونمان هەیە و بەباشترین شێوە کار ئاسانیتان بۆ دەکەن و بەباشترین شێوە خزمەتان دەکەن .
🔸کاری ئێمە لەسەر ئەوەیە بەرامبەر عومرەکاری خۆمان (راستگۆ - دەستپاک - بەخزمەت )ین و ئەوەی لەتوانامان بێت درێخی ناکەین پشتیوان بەخوای گەورە .
🔸عومرەکاری ئازیز ئێمە لێرە چیمان نووسیوە و لەوێش بەهەمان شێوە جێبەجێی دەکەین و بگرە هەندێک جار بەزیادەوەش لە خزمەت عومرەکاری خۆمان بووینە .

بۆ زیاتر زانیاری پەیوەندیمان پێوە بکەن یاخود سەردانمان بکەن :-
07505181414
07505171414

ناونیشانی کۆمپانیای زوار مکە:-
هەولێر ١٠٠مەتری پێش جووت سایدی باداوە بەرامبەر گوممەتی مەلا فەندی

ئەمەش لینکی کۆمپانیایە لەرێگای گۆگل ماپەوە👇
https://maps.app.goo.gl/AtDRJWBV7yoNe1na6?g_st=ic

ئاگاداریئەمساڵیش کۆمپانیاکەمان هەروەك بڵێنی دابوو وەکو ساڵانی رابردوو کەوا هەر کەسێک هاوسەفەرمان بێت جە لە رێگای فرۆکەوە...
20/06/2024

ئاگاداری

ئەمساڵیش کۆمپانیاکەمان هەروەك بڵێنی دابوو وەکو ساڵانی رابردوو کەوا هەر کەسێک هاوسەفەرمان بێت جە لە رێگای فرۆکەوە وجە لەرێگای وشکانیەوە ناوی دەچێتە تیروپشکەوە و دەرچووی تیروپشك عومرەیەك بەخۆرایی دەبێت پشتیوان بەخوای گەورە جا ئەمساڵ جیاوازتر لە ساڵانی رابردوو زۆرێك لەوانەی کەوا شەیدای ماڵی خوای گەورەن و بەڵام باری داراییان باش نییە ئەوە کۆمپانیاکەمان عومرەیەکی تر دەکاتە دیاری بۆ ئەوانەی 10کۆمێنتی (الحمدلله)لە ژێر ئەم پۆستە دەکەن ناوی دەچێتە تیروپشکەوە دەرچووی تیروپشك عومرەیەك بەخۆرایی دەبێت

تێبینی: واتە دوو عومرە دەکەین بەخۆرایی لەرێگای تیروپشکەوە عومرەیەك بۆ ئەوانەی هاوسەفەرمان بوون و عومرەیەک بۆ ئەوانەی 10کۆمێنتی الحمدللە لە ژێر ئەم پۆستە دەکەن تیروپشکەکە رۆژی پێنچ شەمی داهاتوو ئەنجامی دەدەین پشتیوان بەخوای گەورە کە دەکاتە 2024/6/27 دوای نوێژی عصر کاتژمێر 5:30عصر

خوای گەورە کەسێکی شایستە هەڵبژێرێت و ئەم دووعومرەیە ببێتە مایەی خێر و خۆشی بۆ هەموو لایەك خزمەت کردنی ئێوە ئامانجی ئێمەیە رابردوومان شاهێدە بۆ داهاتوومان😍

‎بە ناوی کۆمپانیای زوار مەککە ، پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە هەموو موسڵمانانی جیهان دەکەین ، بە تایبەتی موسڵمانانی کوردستان...
15/06/2024

‎بە ناوی کۆمپانیای زوار مەککە ، پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە هەموو موسڵمانانی جیهان دەکەین ، بە تایبەتی موسڵمانانی کوردستان، هیوادارین خوای گەورە حەجی حاجیان و دوعای هەموو لایەکی قبوڵ کردبێت

چەند دیمەنێکی ئیمڕۆی کێوی عەرەفە ، بە هیوای ئەوەی خوای گەورە حەج و دووعای هەموو حاجیان قبوڵ بکات
15/06/2024

چەند دیمەنێکی ئیمڕۆی کێوی عەرەفە ، بە هیوای ئەوەی خوای گەورە حەج و دووعای هەموو حاجیان قبوڵ بکات

قال رسول الله ﷺ :خَيْرُ الدُّعَاءِ دُعَاءُ يَوْمِ عَرَفَةَ، وَخَيْرُ مَا قُلْتُ أَنَا وَالنَّبِيُّونَ مِنْ قَبْلِي : لَا...
15/06/2024

قال رسول الله ﷺ :
خَيْرُ الدُّعَاءِ دُعَاءُ يَوْمِ عَرَفَةَ، وَخَيْرُ مَا قُلْتُ أَنَا وَالنَّبِيُّونَ مِنْ قَبْلِي : لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ "

باشترین دوعا ، دوعای ڕۆژی عەرەفەیە ، وە باشترینی ئەوەی من و پێغەمبەرانی پێش من : لَا إِلَهَ إِلَّا اللَّهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، لَهُ الْمُلْكُ وَلَهُ الْحَمْدُ وَهُوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ

| سنن الترمذي ( 3585 ) |

الحمدلله لەگەڵ حاجیانی خۆشەویست گەیشتین بەخاکی عرفة خوای گەورە قبولی بکاتن ان شاءالله ١٥/٦/٢٠٢٤
14/06/2024

الحمدلله لەگەڵ حاجیانی خۆشەویست گەیشتین بەخاکی عرفة
خوای گەورە قبولی بکاتن ان شاءالله
١٥/٦/٢٠٢٤

پاداشتی ڕۆژی عەرەفە ‏‎پێغەمبەرمان درودی خوای لەسەربێ دەفەرموێت‏‎(( صيام يوم عرفة أحتسب على الله أن يكفر السنة التي قبله ...
12/06/2024

پاداشتی ڕۆژی عەرەفە

‏‎پێغەمبەرمان درودی خوای لەسەربێ دەفەرموێت

‏‎(( صيام يوم عرفة أحتسب على الله أن يكفر السنة التي قبله والسنة التي بعده))

‏‎واتا ڕۆژووی عەرەفە دەبێتە هۆی لێخۆشبونی گوناهی ساڵی ڕابردوو و ساڵی داهاتوو

الحمدلله لەگەڵ حاجیانی کۆمپانیاکەمان سونەتی عومرەمان ئەنجامدا خوای گەورە قبولی بکاتن لێیان 🤲🏻
11/06/2024

الحمدلله لەگەڵ حاجیانی کۆمپانیاکەمان سونەتی عومرەمان ئەنجامدا خوای گەورە قبولی بکاتن لێیان 🤲🏻

تەوافی ئیفاضە ( الافاضة ) چییە ؟ تەوافی ئیفاضە ( الافاضة ) یەکێکە لە چوار ئەرکەکانی حەجکردن ، ئەنجام دەدرێت لە لایەن حاج...
10/06/2024

تەوافی ئیفاضە ( الافاضة ) چییە ؟

تەوافی ئیفاضە ( الافاضة ) یەکێکە لە چوار ئەرکەکانی حەجکردن ، ئەنجام دەدرێت لە لایەن حاجیانەوە دوای گەڕانەوەیان لە میناوە بۆ کەعبە و پێک دێت لە حەوت جار تەواف کردن بە دەوری کەعبەی پیرۆز.

هەزاران جار سوپاس ستایش بۆخوای گەورە ئەمجارە ش ماڵەکەی خۆی بقسمەت کردینەوە کەخزمەتی حاجیان بکەین وەکو کۆمپانیای زوارمکة ...
09/06/2024

هەزاران جار سوپاس ستایش بۆخوای گەورە
ئەمجارە ش ماڵەکەی خۆی بقسمەت کردینەوە کەخزمەتی حاجیان بکەین وەکو کۆمپانیای زوارمکة خوای گەورە حەجی حاجیان قبوڵ بکاتن بیکاتە قسمەتی هەموولایەك
9/6/2024
هەردەم پیشەنگ لەکارەکانمان

قال تعالى : ( إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ ) واتا : ڕۆیشتن و گەڕانەوە لە سەفاو مەروادا لە دروشمە ...
08/06/2024

قال تعالى : ( إِنَّ الصَّفَا وَالْمَرْوَةَ مِنْ شَعَائِرِ اللَّهِ )

واتا : ڕۆیشتن و گەڕانەوە لە سەفاو مەروادا لە دروشمە گەورەکانی شەریعەت و دینی خوای گەورەن

ئەرکانەکانی حەج 🕋 ( أركان الحج ) 1- ئیحرام2- وەستان لە عەرەفە.3- تەوافی ئیفاضە.4- ھاتوچۆی نێوان صەفا ومەروە.ھەرکەسێک یەک...
05/06/2024

ئەرکانەکانی حەج 🕋 ( أركان الحج )

1- ئیحرام
2- وەستان لە عەرەفە.
3- تەوافی ئیفاضە.
4- ھاتوچۆی نێوان صەفا ومەروە.

ھەرکەسێک یەکێک لەم ڕوکنانە واز لێ بھێنێت ، ئەوا حەجەکەی دروست نییە.

الحمدلله علی کل حال سوپاس بۆ خوای گە ورە  كه فيزه كانی حجی تیجاری ئە م ساڵ تايبه ت  به كۆمپانياي ( زوار مكه )ده ر جوو بە...
04/06/2024

الحمدلله علی کل حال

سوپاس بۆ خوای گە ورە كه فيزه كانی حجی تیجاری ئە م ساڵ تايبه ت به كۆمپانياي ( زوار مكه )
ده ر جوو بەم زوانە گەشتەکانمان ئەنجام دەدەین
لەرێگای فرۆکەخانەی هەولێر بەشێوەی راستەو خۆ
اربیل - جدە

‎شێخ د.ماهر معیقلی بە وتاربێژی ڕۆژی عەرەفە دیاریکرا لەمزگەوتی النمرة
02/06/2024

‎شێخ د.ماهر معیقلی بە وتاربێژی ڕۆژی عەرەفە دیاریکرا لەمزگەوتی النمرة

هەینیتان پیرۆزبێت ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ(( اللهم انصر إخواننا المستضعفين في فلسطين وفي كل مكان يا...
31/05/2024

هەینیتان پیرۆزبێت
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
(( اللهم انصر إخواننا المستضعفين في فلسطين وفي كل مكان يا رب العالمين ))

کورتە باسێک دەربارەی مەقامی ئیبراهیم ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــبەردێکە نزیک کەعبەی پیرو...
30/05/2024

کورتە باسێک دەربارەی مەقامی ئیبراهیم
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
بەردێکە نزیک کەعبەی پیروزە

کاتێك پێغەمبەر ابراهیم ( عليه السلام) گەیشتە چینە کۆتاییەکانی دیواری کەعبە شوێنەکە بەرز بوو دەستی نەیدەگەیشتێ بۆیە چوو بەردێکی دانا و پێی خستە سەری وە ئەو بەردە مەقامی ابراهیمە کە ئاسەواری هەردوو پێی ابراهیمی پێوە دیارە وە بە پێی فەرمودەیەکی پێغەمبەر صلي الله عليه وسلم حەوشەی کەعبە هەمووی مەقامی ابراهیمە

حاجیان لەکاتی حەج کردن لە روکنی تەواف دو ڕكات سوننەت لەدوای مەقامی ئیبراهیم ەوە دەكات
ئەگەر بوار هەبو‌و قەڵەباڵغ نەبو , وەئەگەر بوار نەبو لە هەر شوێنێكی تری مزگەوت بێت نوێژەكەی دەكات‌و در‌وستە،

سوننەتە لەڕكاتی یەكەمدا(قل یاأیها الكافرون)بخوێندرێت‌و لە ڕكاتی دوەمدا(قل هو الله أحد)بخوێندرێت هەر ئایەتێكی تریش بێت هەر در‌وستە. وەلەدوای سەلامدانەوە ئەگەر بوار هەبو ڕوە‌و بەردە ڕەشەكە دەچێت‌و بەدەستی ڕاستی دەستی لێدەدات‌و ماچی دەكات.

باسێکی کورت دەربارەی بەردە ڕەشەکەی کەعبە :بەردە ڕەشەکە ئەکەوێتە سووچی باشووری ڕۆژھەڵاتی کەعبە .تاکە بەردە کە پێغەمبەری خ...
27/05/2024

باسێکی کورت دەربارەی بەردە ڕەشەکەی کەعبە :

بەردە ڕەشەکە ئەکەوێتە سووچی باشووری ڕۆژھەڵاتی کەعبە .

تاکە بەردە کە پێغەمبەری خودا (درودی خوای لەسەر بێت ) ماچی کردووە .

وە هەر مووسڵمانێک بچێت بۆ حەج یان عەمرە ئەوە دەبێت ماچی بکات یاخود دەستی بۆ بەرز بکاتەوە وەک چۆن سەلام دەکات .

پێغەمبەری خوا (صلى الله عليه وسلم) دەفەرموێت :

( والله ليبعثنه الله يوم القيامة له عينان يبصر بهما ولسان ينطق به يشهد على من استلمه بحق )

رواه الترمذي وابن خزيمة وابن حبان

واتە: سوێند بەخوا لە ڕۆژی دواییدا خوای گەورە زیندووی دەکاتەوە دوو چاووی هەیە پێی دەبینێت و زووبانی هەیە قسەی پێدەکات و شایەتی دەدات بۆ ئەو کەسانەی کە بەڕاستی دەستیان لێداوە یان ماچیان کردووە .

لە کۆتایدا دووعا و نزامان ئەوەیە کە خودا بە قسمەتی هەموومانی بکات ، اللهم آمين یا رب العالمين .

هەینیتان پیرۆزبێت هەندێک لە سونەتەکانی ڕۆژی هەینە ………
24/05/2024

هەینیتان پیرۆزبێت

هەندێک لە سونەتەکانی ڕۆژی هەینە ………

ئاگاداریبەرێزان و شەیدایان و خەمخۆرانی مردووانی کەسوکارتان ئاگادارتان دەکەینەوە بەهۆی نزیکبوونەوەی مەراسیمی حەج و لەگەڵ ...
21/05/2024

ئاگاداری

بەرێزان و شەیدایان و خەمخۆرانی مردووانی کەسوکارتان ئاگادارتان دەکەینەوە بەهۆی نزیکبوونەوەی مەراسیمی حەج و لەگەڵ زۆری پرسیارلێکردنمان لەسەر ئەنجامدانی (بدل حج)یاخود(حەجی نیابە)بۆمردوو.

ئێمەش میوانانی ماڵی خوای گەورە ئاگاداردەکەینەوە لەڕووی شەرعییەوە ئەگەر کەسێکی ئەمین و باوڕپێکراو دۆزیەوە دروستە ،بەڵام بەداخەوە لە ئێستادا زۆرێک لەخەڵکی هەن هەڵخەلەتێدراون و کەچی لەدەرەنجامدا هیچ شتێک بۆ مردووەکە ئەنجامنەدراوە تەنها وەرگرتنی چەند وەرقەیەک یاخود چەندگڵایەک ئامانجە ،یاخود لە ئێستادا سعودیە بە بێ مۆڵەت رێگە نادات کەس داخیلی مەراسیمەکە بێت بەشێوەیەکی رسمی تێچوی زۆرە نزیکی 3000$دەبێتەوە بۆیە ئازیزانمان ئاگاداردەکەینەوە هەر کەسێک بڵێ من حەج ئەنجام دەدەم بەنرخێکی کەمتر لەو نرخە دڵنیابە بەس پارە کێشانەوەیە و حەجەکە ئەنجام نادرێت بۆیە ئێمە وەک کۆمپانیا زوار مکە بەهیچ شێوەیەک بەدەل حەج یاخود حەجی نیابە ئەنجام نادەین و هەرکەسێکیش بەناوی ئێمەوە ئەو کارە بکاتن ئەوە دوورە لەراستیەوە .

لەگەڵ رێزمان بۆ هەموو لایەک

ستافی بەرێوەبەری کۆمپانیای زوارمکە

پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێێت (( من قرأ سورة الكهف يوم الجمعة أضاء له من النور ما بين الجمعتين )) واتا : (( هەرکەسێڪ لە ڕۆژ...
17/05/2024

پێغەمبەری خوا ﷺ دەفەرموێێت

(( من قرأ سورة الكهف يوم الجمعة أضاء له من النور ما بين الجمعتين ))

واتا : (( هەرکەسێڪ لە ڕۆژی هەینی سورەتی کەهف بخوێنێت ، دەبێتە رووناکیەڪ بۆی لە نێوان دوو هەینیدا ))

📚حسنه الألباني

پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرموێت: باشترینتان ئەو کەسەیە کە خۆی فێری قورئان بکات و خەڵکیش فێر بکات .(( خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ ال...
14/05/2024

پێغەمبەر (ﷺ) دەفەرموێت: باشترینتان ئەو کەسەیە کە خۆی فێری قورئان بکات و خەڵکیش فێر بکات .

(( خَيْرُكُمْ مَنْ تَعَلَّمَ الْقُرْآنَ وَعَلَّمَهُ ))

(( لا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا ))دڵتەنگ مەبە خودامان لەگەڵەوتەی پەیامبەری نازدار محمد (د.خ) بۆ هاوڕێ وجێنشینی ئەبو...
12/05/2024

(( لا تَحْزَنْ إِنَّ اللَّهَ مَعَنَا ))

دڵتەنگ مەبە خودامان لەگەڵە

وتەی پەیامبەری نازدار محمد (د.خ) بۆ هاوڕێ وجێنشینی ئەبوبەکری صدیق

له قورئانی پیرۆز

سوپاس بۆخوای گەورە ئەمڕۆ کۆمپانیا زوار مکە بەشداربوو لە فیستیڤاڵی شکۆی خێزان و دوو عومرەمان کردە دیاری بۆ بەشداربوانی ئە...
11/05/2024

سوپاس بۆخوای گەورە ئەمڕۆ کۆمپانیا زوار مکە بەشداربوو لە فیستیڤاڵی شکۆی خێزان و دوو عومرەمان کردە دیاری بۆ بەشداربوانی ئەم ڤیستیڤالەیە😍

کەتیایدا زیاتر ‌‌‌٣١٠٠ باڵاپۆش
زیاتر ۱٠٠ لەبەرکردنی قورئانی پیرۆز
‎زیاتر لە ۳٠٠ هاوسەری تازە
‎ئێمە هەردەم لەخزمەت خۆشەویستانی سەروەری نازدارمانین صلى الله عليه وسلم و زۆر سوپاسی مامۆستا حاجی محمد حاجی عبدالواحید دەکەین لەدەڤەری ڕاپەرین خوای گەورە پایاداری بکاتن وەکو نوێنەری کۆمپانیاکەمان بەشداربوو

خوای گەورە ئەم گەشتە روحانیە بەقسمەت هەموو شەیدایانی حەرەمین بکاتن 🤲

خێرو بەرەکەت ئەوەیە هەمیشە سوپاسگوزاری خوا بیت،خوای پەروەردگار فەرموویەتی: (( لَئِنْ شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ )) واتا...
09/05/2024

خێرو بەرەکەت ئەوەیە هەمیشە سوپاسگوزاری خوا بیت،

خوای پەروەردگار فەرموویەتی: (( لَئِنْ شَكَرْتُمْ لَأَزِيدَنَّكُمْ ))

واتا: گه‌ر سوپاسی خوادا بكه‌ن له‌سه‌ر نیعمه‌ته‌كانی ئه‌وا بۆتان زیاد دەکات

🕋 لبيك اللهمّ لبيك 🕋گەیشتنی یەکەم کاروانی حاجیانی ماڵی خوا بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ساڵی 1445کۆچیوصول أول رحلة لحجّا...
09/05/2024

🕋 لبيك اللهمّ لبيك 🕋
گەیشتنی یەکەم کاروانی حاجیانی ماڵی خوا بۆ بەجێگەیاندنی فەریزەی حەجی ساڵی 1445کۆچی

وصول أول رحلة لحجّاج بيت الله الحرام لأداء فريضة الحج لهذا العام 1445هـ.

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سیواک پاککەرەوەیە بۆ دەم وهۆکاری ڕازی بوونی ...
07/05/2024

لە عائیشەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت: «سیواک پاککەرەوەیە بۆ دەم وهۆکاری ڕازی بوونی خوای گەورەیە».
صەحیحە - نەسائی گێڕاویەتیەوە

سوودەکانی بزانە

۱ـ سیواک کردن هۆکارێکە بۆ پاککردنەوەی دەم.

۲ـ خوای گەورە پاکی خۆشدەوێت وکەسانی پاکی خۆشدەوێت، بۆیە سیواک کردن ڕێگەپێدراوە لە شەریعەتەکەیدا بۆ ئەوەى ببێتە یارمەتیدەریان بۆ بەدەستهێنانى ڕەزامەندی خودا.

۳ـ هاندانی پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم- بۆ ئومەتەکەی بەوەی کە زۆر سیواک بکەن.

٤ـ ڕێگەپێدراوی ومەشروعیەتی بەکارهێنانی سیواک بۆ کەسی ڕۆژووگر ئەگەر لە سەرەتای ڕۆژدا یان لە کۆتایی ڕۆژدا بێت، بە هۆی گشتگیری فەرموودەکە.

پێغەمبەرمان درودی خوای لەسەربێت ، دەربا رەی پاداشتی ڕۆژوو گرتن لە پێناو خودا دەفەرموێت (( مَنْ صَامَ يَوْماً فِي سَبِيلِ...
04/05/2024

پێغەمبەرمان درودی خوای لەسەربێت ، دەربا رەی پاداشتی ڕۆژوو گرتن لە پێناو خودا دەفەرموێت

(( مَنْ صَامَ يَوْماً فِي سَبِيلِ الله بَعَّدَ الله وَجْهَهُ عَنْ النَّارِ سَبْعِينَ خَرِيفًا ))

واتا ( هەر کەسێک یەک ڕۆژ بەڕۆژوو بێت لە پێناو خودا ، خوای گەورە ۷٠ ساڵ دووری دەخاتەوە لە ئاگری دۆزەخ )

لە وتەکانی ئیمامی ئەبو بەکر ( رضي الله عنه) : ‏‎تەرکی هیچ شتێک ناکەم کە رسول اللەﷺکردبێتی ئیلا کاری پێدەکەم، چونکە بەڕاس...
01/05/2024

لە وتەکانی ئیمامی ئەبو بەکر ( رضي الله عنه) :

‏‎تەرکی هیچ شتێک ناکەم کە رسول اللەﷺکردبێتی ئیلا کاری پێدەکەم، چونکە بەڕاستی من دەترسم لەوەی واز لە فەرمانێکی بێنم و بەوەش گومڕا بم!

28/04/2024

‏‎لە ئێستادا مەقعەدی فرۆکە بەردەستە ( هەولێر ـ مەدینە ) بۆ سبەی شەو کە دەکاتە بەرواری ۲٠۲٤/٤/۲۹ ، کاتی هەستانی فرۆکە ( ۱۱:۳٠ ی شەو ) ، بە هێڵی فرۆکەی عێراقی تەنها بە ( $200) . هەر کەسێک ویستی دەتوانن پەیوەندیمان پێوە بکەن لە رێگەی ئەم ژمارانەی خوارەوە

٠۷٥٠٥۱۸۱٤۱٤
٠۷٥٠٥۱۷۱٤۱٤

بەخێربێیت بۆ کۆمپانیای زوار مکە بۆ حەج و عومرە

هەینیتان پیرۆزبێت جمعة مباركة
26/04/2024

هەینیتان پیرۆزبێت

جمعة مباركة

Address

هه ولير ١٠٠مه ترى نزيك جوت سايدى باداوه
Irbil
07504440673

Telephone

+9647504440673

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کۆمپانیای زوار مکە posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share

Category



You may also like