کۆمپانیای المشعرالحرامAl mashar Al haram Company

  • Home
  • Iraq
  • Penjwin
  • کۆمپانیای المشعرالحرامAl mashar Al haram Company

کۆمپانیای المشعرالحرامAl mashar Al haram Company کۆمپانیای المشعرالحرام بۆ حەج و عەمرە
حاجی شاخەوان پێنجوێنی کۆمپانیای المشعرالحرام، بۆ حەج و عەمرە

07/06/2024

اللە اکبر اللە اکبر
لا الە الا اللە
اللە اکبر اللە اکبر
وللە الحمد

ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێز دەکەینەوە ڕۆژی یەک شەم 15/10 لە  بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی پارێزگای سلێمانی فۆڕم وەردەگیرێت ...
10/10/2023

ئاگاداری هاوڵاتیانی بەڕێز دەکەینەوە
ڕۆژی یەک شەم 15/10 لە بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی پارێزگای سلێمانی فۆڕم وەردەگیرێت بۆ حەج،
هەروەها بۆ هاوڵاتیانی شارەکانی پێنجوێن و شارەزور و سیدسادەق لە
بەڕێوەبەرایەتی اوقافی شارەزور لە سیدسادەق فۆرم دابەش دەکرێت،
دابەش کردنی فۆرم دوو حەفتە دەخایەنێت و دەبێت ئەوەی فۆرمەکە دەبات لە ماوەی سێ ڕۆژدا بیگێڕێتەوە بە پێچەوانەوە لێی وەرناگیرێتەوە و مافی بەشداری نامێنێت، فۆرمەکە:

١ً- فۆرم مۆری بەڕێوەبەرایەتیمانی پێوە دەبێت و جگە لەو فۆڕمە هیچ فۆڕمێکی تر اعتباری نابێت.
٢- ئەوەی ساڵی 2017 ناوی نوسیوە و فۆڕمی پەنجا هەزاری پڕ کردۆتەوە نابێت دووبارە فۆڕم پڕبکاتەوە بەپێچەوانەوە هەرکەس ئەوە بکات ناوی دووبارە ببێتەوە محروم دەبێت لە حەج با گەر ناویشی دەربچێت..
٣- هەوێکان: پاساپۆرت گەر هەبوو کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری و فۆرمی بایەع، گەر کارتی نیشتمانی نەبوو ئەوە تەسکەرە و جنسیە.
٤- هەرکەس فۆڕمی بایەعی و کارتی زانیاری پارێزگای سلێمانی نیە باسەردانمان نەکات.
٥- ڕۆژانی شەمە تا پێنج شەم دەوام هەیە و لەو دوو هەفتەیەدا لە خزمەتتاندا دەبین.
پەیجی فەرمی نوسینگەی حەج و عومرەی پارێزگای سلێمانی٩/١٠/٢٠٢٣

بەناوی خوای گەورە بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مانگی ئەیلوول ناونووسین بۆ حەج دەستپێدەکات و لیژن...
21/08/2023

بەناوی خوای گەورە

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، مانگی ئەیلوول ناونووسین بۆ حەج دەستپێدەکات و لیژنەیەکی تایبەت پێکدەهێنن بۆئەوەی هەموو ئەو کەسانە ببینن کە ناویان بۆ حەج دێتەوە، هەر کەسێک توانای حەجکردنی نەبوو رێگەی پێ نادرێت حەج بکات.

شێخ نیاز راغب نەقشبەندی، بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "مانگی ئەیلوول ناونووسین بۆ حەج دەستپێدەکات و نزیکەی دوو هەفتە بە هاونیشتمانیان دەدرێت بۆئەوەی سەردانی نووسینگەکانمان بکەن و خۆیان ناونووس بکەن، دواتر لە رێگەی تیروپشک لە تشرینی یەکەمی ئەمساڵ ناوی ئەو کەسانە ئاشکرا دەکرێن، کە دەتوانن لە 2024دا حەج بکەن."

بڕیاربوو ناونووسینەکە بۆ حەج بە شێوەی ئۆنلاین بێت، بەڵام شێخ نیاز راغب نەقشبەندی دەڵێت، "ئۆنلاینەکە هەندێک کاری ماوە و تەواو نەبووە، ئێمەش پەلەمانە، بۆیە هەر لە رێگەی نووسینگەکانەوە خەڵک دەتوانن ناوی خۆیان تۆمار بکەن."

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی حەج و عەمرەی هەرێمی کوردستان نایەوێت هەر کەسێک خواستی حەجکردنی هەبێت، ناوی خۆی تۆمار بکات. شێخ نیاز نەقشبەندی لەو بارەیەوە دەڵێت، "هەموو کەسێک توانای حەجی نییە. ئەمساڵ خەڵكمان لەگەڵ بوو تەمەنی 80 و 100 ساڵ بوو کە ئەوانە بۆ خۆشیان بوونە ئەرک، بۆیە لە بەرنامەدایە کە لیژنەیەک پێکبهێنین، ئەو لیژنەیە لە بەغداش هەیە بەناوی لیژنەی توانایی، ئەو کەسانەی کە ناویان بۆ حەج دێتەوە لیژنە دەیانبینێت، هەر کەسێک توانای حەجی نەبوو، رێگەی پێ نادرێت."

لە ساڵانی رابردوودا وەزارەتی ئەوقاف ناونووسینی بۆ حەج بۆ چەند ساڵێک رادەگەیاند، واتا خەڵک دەیتوانی لە 2017 بۆ 2020 ناوی خۆی بنووسێت، بەڵام ئەمساڵ ئەوە نەماوە، شێخ نیاز نەقشبەندی دەڵێت، "ئەوانەی ئەمساڵ ناو دەنووسن، ئەگەر ناویان هاتەوە ئەوە دەتوانن لە 2024 حەج بکەن، ئەگەر ناویان نەهاتەوە ئەوە سفر دەبێتەوە و پێویستە بۆ وەرزی داهاتووی حەج ناو بنووسن."

بەڕێوەبەری گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان گوتیشی، "ئەوانەی لە 2017 ناویان تۆمار کراوە کە ئەو کات بۆ پێنج ساڵ بوو تیروپشک و 50 هەزار دیناریان داوە وەکو رسومات، بەڵام ناویان نەهاتووەتەوە، بۆ ئەمساڵ بەبێ بەرامبەر ناویان دووبارە دەکرێتەوە تیروپشک، تەنیا بە مەرجێک سەردانی نووسینگەکانمان بکەن و فۆرم پڕبکەنەوە، ئەگەر بێت و ناویان لە سیستم هەبوو، پێویست ناکات ئەو کەسانە 50 هەزار دینار بدەن."

ئەمساڵ 4685 حاجیی هەرێمی کوردستان فەریزەی حەجیان بەجێهێنا، کە 720ـیان بە رێگەی وشکانی و ئەوانی دیکە بە رێگەی ئاسمانی سەردانی سعودیەیان کرد.

سوپاس بۆ خوای گەورەومهرەبانئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوبەرایەتی حەج و عمرەی سلێمانیەوە خەڵاتی  ڕێزلێنانمان  پێ بەخشرا  لە ئەنجامی...
03/08/2023

سوپاس بۆ خوای گەورەومهرەبان
ئەمڕۆ لەلایەن بەڕێوبەرایەتی حەج و عمرەی سلێمانیەوە خەڵاتی ڕێزلێنانمان پێ بەخشرا لە ئەنجامی سەر کەوتنمان لە کاروباری حەج و عمرە داواکارم لە خوای گەورە زیاتر یارمەتیدەرمان بێت بۆ خزمەتی میوانانی ماڵە پیرۆزەکەی
براتان حاجی شاخەوان پێنجوێنی 2023/8/2

15/01/2023

مامۆستا علی پێنجوێنی
مطاری مدینە بەرەو سلێمانی
ان شاءاللە

آيبون تائبون عابدون لربنا حامدونمطاری مدینە منورە بەرەو سلێمانی ان شاءاللە
12/01/2023

آيبون تائبون عابدون لربنا حامدون
مطاری مدینە منورە بەرەو سلێمانی
ان شاءاللە

12/01/2023

مامۆستا عطاء پێنجوێنی
مطاری مدینە بەرەو سلێمانی
ان شاءاللە

11/01/2023
10/01/2023

وتاری مامۆستا عطاء پێنجوێنی
لەمککەی پیرۆز 10/1/2023

Address

Slemany
Penjwin
46007

Telephone

009647501131303

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when کۆمپانیای المشعرالحرامAl mashar Al haram Company posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share

Category


Other Travel Companys in Penjwin

Show All