14/10/2021
ئەمرۆ بەرواری ١٤/١٠/٢٠٢١ یەکەمین کۆبونەوەی کۆمەڵەی گەشت و گوزارناسانی کوردستان-لقی سلێمانی-ڕاپەڕین لە ناوەندی رێکخراوە دیموکراتەکانی راپەرین بەرێوەچوو،
ئامانجی کۆمەڵەی گەشت و گوزارناسان بریتیە لە خزمەت کردنی گەشتیاری سەرجەم ناوچە گەشتیاریەکان و ئاوادان کردنەوەی کەرتی گەشتیاری لە هەرێمی کوردستان، وە ئەنجامدانی چالاکیە گەشتیاریە جۆراوجۆرەکان خولەکانی بەهێزکردنی بواری گەشتیاری و زمانەوانی لە دەڤەری ڕاپەڕین و ناوچە گەشتیاریەکاندا، لێرەوە بەناوی خۆمان و ( بەرێز محمد ) لێپرسراوی کۆمەلەی گەشت و گوزارناسانی کوردستان-لقی سلێمانی- ڕاپەڕین زۆر سوپاسی بێ پایەنی بەڕێز هەڤاڵ فەهمی ئەندامی سەرکردایەتی ی.ن.ک دەکەین و بۆ پشتگیری و ماندووبونەکانیان سەبارەت بە دامەزراندنی کۆمەلەکەمان لە دەڤەری ڕاپەڕین و هەڤاڵ ئازاد حمە خورشید ئەندامی مەکتەبی سیاسی ی.ن.ک و کاک هەردی حسێن لێپرسراوی کۆمەڵەی گەشت و گوزارناسان ـ لقی سلێمانی دەکەین بۆ سەرجەم هەنگاوەکانی کە بێ ماندووبون و بە بەردەوامی لە هەوڵ و ماندووبون دابوە لێرەوە هیوای سەرکەوتن و تەندروستیەکی باشی بۆ دەخوازین، لە کۆتاییدا زۆر سوپاسی هەڤال هاورێ شێخە لێپرسراوی ناوەندی دیموکراتەکانی راپەرین و مامۆستا شوان شێخە کارگێری ناوەند دەکەین بۆ هەواڵ و ماندووبونەکانیان لە جێگیر کردنی شوێن بۆ کۆمەلەکەمان، هیوامان وایە هەمیشە تەندروست باش و سەرکەووتوبن و بەردەوام بن لەم کار و چالاکیانەی کە خزمەت بە شار و گەنجەکانمان دەکەن .
دووبارە سوپاسی کۆمەڵەی گەشت و گوزارناسان -لقی سلێمانی دەکەین بۆ پێدانی ئەم ئەرک و بەرپرسیاریەتیە بە دلنیایەوە بەیەکەوە خزمەتیێکی جوانی گەشتیاری هەرێمی کوردستان دەکەین.