ماڵی خوا

ماڵی خوا وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَ?

صورة رائعة وجميلة.
26/08/2022

صورة رائعة وجميلة.

وێنەیەکی کۆنی کەعبەی پیرۆز.صورة قديمة الكعبة المشرفة.
26/08/2022

وێنەیەکی کۆنی کەعبەی پیرۆز.
صورة قديمة الكعبة المشرفة.

19/08/2021

حەج جگە لەوەی فەڕزە لەسەر مسوڵمانان
هۆکارێکە بۆ پاکبوونەوەی ڕۆحی مسوڵمانان

13/08/2021
كەشتیوانێكی ئاسمانی ژاپۆنی، لە بۆشایی ئاسمانه‌وه‌، چه‌ند وێنه‌یه‌كی جوان و سه‌رنجڕاكێشی زه‌وی بڵاوكردۆته‌وه‌و، یه‌كێك له...
13/08/2021

كەشتیوانێكی ئاسمانی ژاپۆنی، لە بۆشایی ئاسمانه‌وه‌، چه‌ند وێنه‌یه‌كی جوان و سه‌رنجڕاكێشی زه‌وی بڵاوكردۆته‌وه‌و، یه‌كێك له‌ وێنه‌ ده‌گمه‌نه‌كان وێنه‌یه‌كی حەرەمی مەككەی پیرۆزه.
ڕۆژی 30/4/2021، نوگوشی سوییشی، كەشتیوانی ئاسمانیی ژاپۆنی، لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان، چەند وێنەیەكی دەگمەن و نایابی زەوی لە بۆشایی ئاسمانەوە بڵاوكرده‌وه‌.

یەكێك لە وێنەكان وێنەیه‌كی ده‌گمه‌نی حەرەمی مەككەی پیرۆزەو، لەسەر وێنەكە بە هاشتاگ نوسیویەتی "مەككەی پیرۆز - عەرەبستانی سعودییە".

حەج و عومرە كردن چیە؟بسم الله الرحمن الرحیم،، سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لە...
13/08/2021

حەج و عومرە كردن چیە؟

بسم الله الرحمن الرحیم،،
سوپاس و ستایش بۆ خواى گەورە وە درودو سڵاو لە سەر گیانى پێغەمبەرى خوا وە لەسەر خێزان و كەس وكارى ئیماندارو هاوەڵان و شوێن كەوتوانى تا رۆژى دوایى
حەج و عومرە هەردووكیان واجبن یەك جار لە ژیاندا لەسەر هەموو موسڵمانێكی باڵغ بووی عاقڵی ئازادی بەتوانا لە لاشەو ماڵ، كە ڕێگەشی پێ بدرێت و ئەمین بێت، خوای گەورە فەرموویەتی:

[ وَلِلّهِ عَلَى النَّاسِ حِجُّ الْبَيْتِ مَنِ اسْتَطَاعَ إِلَيْهِ سَبِيلاً] (سورة آل عمران: 102).

واتە: حەجی ماڵی خوا واجبەو حەقێكی خوایی یە لەسەر هەموو موسڵمانێک و بەتایبەت ئەو كەسانەی توانایان هەبێت.

وە پێغەمبەر ﷺ فەرموویەتی: (( إِنَّ الْعُمْرَةَ قَدْ دَخَلَتْ فِي الْحَجِّ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ)) صحيح مسلم.
واتە: عومرەش هاتۆتە ناو حەج كردنەوە تا رَۆژی قیامەت، كەواتە عومرەش واجب بووەو پێویستە هەردوكیان بكرێن.
وە عائیشە (ڕەزای خوای لێ بێت) پرسیاری كرد لە پێغەمبەری خوا ﷺ : (هَلْ عَلَى النِّسَاءِ جِهَادٌ ؟).
واتە: ئایا ئافرەتان جیهاد كردنیان لە سەرە؟ فەرمووی : (نَعَمْ ، عَلَيْهِنَّ جِهَادٌ لا قِتَالَ فِيهِ ، الْحَجُّ وَالْعُمْرَةُ) رواه أحمد والنسائي صحيح على شرط مسلم.
واتە: بەڵێ جیهادێكیان لەسەر واجبە جەنگی تێدا نیە كە ئەو جیهادەش حەج و عومرەیە.
كەواتە ئافرەتیش وەكو پیاو حەجی لەسەرە.

Address

Makka
Riyadh

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when ماڵی خوا posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Contact The Business

Send a message to ماڵی خوا:

Videos

Share

Category

Nearby travel agencies


Other Travel Companies in Riyadh

Show All