نوسینگەی هیوا بۆ پاسپۆرت

نوسینگەی هیوا بۆ پاسپۆرت بۆ پرکردنەوەی فۆرمی پاسپۆرت و حجزکردنی پاسەپۆرتی ئەلیکترۆنی

ژ.م:- ٠٧٥٠٣٦٥٦٥٠٨

٠٧٥٠٤٨٩٨٧٩٤

پێداویستیەکانی  دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی.1-کارتی نیشتیمانی یان سورەقەیدی ئەلکترۆنی.2-کارتی زانیاری.3-ئەگەر تازەکرنەو...
11/12/2023

پێداویستیەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی.

1-کارتی نیشتیمانی یان سورەقەیدی ئەلکترۆنی.
2-کارتی زانیاری.
3-ئەگەر تازەکرنەوە بێت پاسپۆرتە کۆنەکە.
بۆ حجزکردنی ڕۆژی معاملەی پاسپۆرتی ئەلکترۆنی پەیوەندیمان پێوە بکەن:

📞07503656508

04/12/2023

ئاگاداری بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست...
لە نووسینگەی چواری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر / کۆیە

چارەسەربوونی کێشەی چاپی پاسپۆرتی جۆری A (سیستەمی کۆن)
وە دەستپێکردنەوەی وەرگرتنی مامەلەی هاولاتیان

• ئاگاداری ئەو هاولاتیانە دەکەینەوە کە لە ماوەی پێشوودا سەردانی نووسینگەی چواری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر/ کۆیە یان کردوە وە رێکەوتی پەنجە مۆریان تاوەکوو رێکەوتی ٣٠\١١\٢٠٢٣ بووە پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە لە بەیانیەوە دەتوانن سەردانی نووسینگەی چواری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر / کۆیە بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.

• کاتەکانی دانەوەی پاسپۆرت لە رۆژانی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر ٨ بەیانی تاوەکوو کاتژمێر ٢ی دوای نیوەرۆیە.

• بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرت پێویستە بەڵگەنامەیەکی فەرمیت پێبێت
( کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی )

• وە هەروەها دوای ئەوەی لە دوو رۆژی رابردوو دا وەرگرتنی مامەلەی هاولاتیان وەستابوو بە مەبەستی کارکردن لەسەر سیستەم لە بەیانییەوە نووسینگەی چواری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر / کۆیە کراوەیە و هاولاتیان دەتوانن سەردانیان بکەن بۆ ڕایی کردنی مامەلەکانیان.

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر - راگەیاندن و پەیوەندییەکان

ئاگاداری بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست...لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێرچارەسەربوونی کێشەی چاپی پاسپۆرتی جۆری A (سیس...
27/11/2023

ئاگاداری بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست...
لە بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر

چارەسەربوونی کێشەی چاپی پاسپۆرتی جۆری A (سیستەمی کۆن)

لە ماوەیی پێشوودا بەهۆکاری کەمی ناردنی دەفتەری خامی پاسپۆرت لەلایەن بەغداوە چاپکردنی پاسپۆرتی جۆری A بەپێی رێکەوت دواکەوتبوو لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا ئەو بڕە کەمەی کە مابوو تەنها بۆ بارودۆخی زۆر بەپەلە و نەخۆشی چاپدەکرا.

• دوای چارەسەرکردنی کێشەی دەفتەری خامی پاسپۆرت بە فەرمانی بەرێز (رێبەر احمد ) وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بەرێوەبەری پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر ئەفسەر و کارمەندانی بەشی چاپی نووسینگەی دووی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێری راسپارد کە لە کورترین ماوەدا بتوانن بەپێی رێکەوت پاسپۆرتەکان چاپ بکەن بۆیە دوای دانانی ٣ شەفتی چاپکردن رۆژانە ٢٤ کاتژمێر و ٧ رۆژ لە هەفتەدا توانرا هەموو پاسپۆرتە کەڵەکە بووەکان چاپ بکەین کە زیاتر لە ٣٦٠٠٠ هەزار پاسپۆرت بوون لە کەمترین ماوەدا وە پارێزگای هەولێر وەک هەمیشە لە پێشەنگی پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستانە بۆ پێشکەش کردنی خزمەتی زیاتر بە هاولاتیانمان .

• وە بۆ ئەم مەبەستە هەموو ئەو هاولاتیانە ئاگاداردەکەینەوە کە لە ماوەی پێشوودا سەردانی نووسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێریان کردوە وە رێکەوتی پەنجە مۆریان تاوەکوو دوێنێ رێکەوتی ٢٦\١١\٢٠٢٣ بووە پاسپۆرتەکانیان تەواو بووە لە بەیانیەوە دەتوانن سەردانی نووسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر بکەن بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکانیان.

• کاتەکانی دانەوەی پاسپۆرت لە رۆژانی دەوامی فەرمی لە کاتژمێر ٨ بەیانی تاوەکوو کاتژمێر ٦ ئێوارەیە.

• بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرت پێویستە بەڵگەنامەیەکی فەرمیت پێبێت
( کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی )

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر - راگەیاندن و پەیوەندییەکان

19/11/2023

ئاگاداری بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست...
لە نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی هەولێر

سەبارەت بەو هاولاتیانەی کە لە سیستەم نۆرەیان داناوە بۆ رۆژی دووشەمە.

• ئاگاداری ئەو هاولاتیانە دەکەینەوە کە بۆ مەبەستی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی لە سیستەم نۆرەیان داناوە بۆ بەیانی رۆژی دووشەمە بەهۆکاری پشووی فەرمی نۆرەکەیان دەگوازرێتەوە بۆ رۆژی یەکشەمەی هەفتەی داهاتوو ڕێکەوتی (٢٦\١١\٢٠٢٣)، لەو رۆژەدا سەردانمان بکەن بۆ ڕایی کردنی مامەلەکانتان.

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر - راگەیاندن و پەیوەندییەکان

ئاگاداری بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست...لە نووسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێرسەبارەت بە پاسپۆرتی جۆری A (سیستەمی کۆن)• ئاگاداری ئە...
19/11/2023

ئاگاداری بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست...
لە نووسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر

سەبارەت بە پاسپۆرتی جۆری A (سیستەمی کۆن)

• ئاگاداری ئەو هاولاتیانە دەکەینەوە کە ڕێکەوتی پەنجە مۆریان تاوەکوو (٢٢\١٠\٢٠٢٣ ) بووە پاسپۆرتەکانیان تەواوبووە داواکارین لە زووترین کاتدا سەردانی نووسینگەی پاسپۆرتی دووی هەولێر بکەن.

• بۆ زانینی کۆدی تەواوبوونی پاسپۆرتەکەت لەم لینکەی خوارەوە ناوی سیانی و ساڵی لەدایک بوونت بنووسە:
https://search.hawler-passport-services.com/pages/

• بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرت پێویستە بەڵگەنامەیەکی فەرمیت پێبێت
( کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی )

• لە ئێستادا کاتی وەرگرتنەوەی پاسپۆرت لە رۆژانی دەوامی فەرمی لە ( کاتژمێر ٨ بەیانی تاوەکوو ٦ ئێوارەیە )

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر - راگەیاندن و پەیوەندییەکان

پێویستە هاووڵاتی ( ناوی سیانی خۆی/ الاسم الثلاثي ) لەگەڵ ( ساڵی له‌دایكبوون / سنة الولادة بۆ نموونه‌ 2001 یان 1991 ) بنوسێت.

ئاگاداری بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست…ئەمرۆ  رۆژی پێنجشەمە رێکەوتی ١٦\١١\٢٠٢٣ دوای کاتژمێر ٩ی شەو سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتن...
19/11/2023

ئاگاداری بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست…

ئەمرۆ رۆژی پێنجشەمە رێکەوتی ١٦\١١\٢٠٢٣ دوای کاتژمێر ٩ی شەو سیستەمی ئەپلیکەیشنی نۆرەگرتنی ئەلیکترۆنی ( حجز الكتروني ) کارا دەبێت و هاوڵاتیان دەتوانن نۆرە دابنێن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی کە بۆ یەک هەفتە نۆرەکە دادەنرێت.

• پێداویستیەکانی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی :

1- دانانی نۆرە لە ئەپلیکەیشنی (جواز السفر العراقي الاكتروني) کە بۆ هەردوو سیستەمی ئاندرۆید و ئای ئۆ ئێس بەردەستە،نۆرەکە بە ناوی خۆت تۆمار بکە(حجز الاكتروني)کۆدێکت بە نامە بۆدێتەوە ئاگادارت دەکاتەوە لەکات و رۆژی سەردان کە بەکاردێت بۆ ڕایی کردنی مامەلەکەت.
2- پێویستە کارتی بانکی (ماستر کارد یان ڤیزا کاردت پێ بێت لەکاتی سەردانی کردن ) و بەناوی خۆت بێت و بە دیناری عیراقی تێدابێت بۆ پێدانی ڕسوومات کە بڕەکەی ٩١٠٠٠ هەزار دینارە.
3- کارتی نیشتمانی ڕەسەن.
4- کارتی زانیاری ڕەسەن ، لە ئێستادا مەرجە کارتی زانیاری سنووری پارێزگای هەولێر بێت.
5- پاسپۆرتی کۆن ئەگەر مامەڵەکەت بۆ نوێ کردنەوەی پاسپۆرت بێت.
6- بۆ منداڵی تازە لەدایکبوو ( بەڵگەنامەی لەدایک بوون (شهادة الولادة) + وێنە تۆماری ئەلیکترۆنی منداڵەکە (صورة قيد الاكتروني )+ کارتی نیشتمانی باوکی (ڕەسەن)+کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن)+کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوک ئەگەر هەبێت.
7- بۆ مندال خوار ١٨ ساڵ (کارتی نیشتمانی(ڕەسەنی)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی + کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی + کۆپی پاسپۆرتی دایک و باوکی ئەگەر هەبێت.
8- بۆ هاوڵاتیانی سەرەوەی ١٨ ساڵ کە هاوسەرگیریان نەکردوە (کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی خۆی + کارتی نیشتمانی(ڕەسەن)ی باوکی+ کارتی زانیاری (ڕەسەن)ی باوکی.
9- ئەگەر منداڵ باوکی کۆچی دووای کردبوو یاخوود جیابوونەوە (بەلگەنامەی پێسپاردن (حجة الوصاية بە زمانی عەرەبی)+کارتی نیشتمانی خۆی(ڕەسەن)+کارتی نیشتمانی دایکی(ڕەسەن)+کارتی زانیاری بە ناوی دایکی(ڕەسەن).
10- ئەگەر مندال باوکی لەدەرەوەی وڵات بوو (حجة الوصاية المؤقتة (بەزمانی عەرەبی)+کارتی نیشتمانی خۆی و دایک و باوکی (ڕەسەن)+کارتی زانیاری باوکی (ڕەسەن).

• تێبینی: بۆ نۆرە گرتن رۆژانی پێنج شەمە سیستەمی ئەپلیکەیشنەکە دەکرێتەوە کە هاوڵاتیان دەتوانن زانیاریەکان پربکەنەوە و کات و رۆژی سەردانیان بۆ دیاری دەکرێت بەمەبەستی دەرهێنانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی،لەکاتی تەواوبوونی رێژەی پێویستی نۆرە سیستەمەکە دادەخرێت تاوەکوو پێنجشەمەی هەفتەی دواتر.
• تکایە لەکات و رۆژی کە بۆت دیاری کراوە سەردانی نووسینگەی یەکی پاسپۆرتی هەولێر بکە،بە پێچەوانەوە نۆرەکەت دەفەوتێت.
• بۆ منداڵی خوار ١٨ ساڵ پێویستە باوک (وەلی ئەمر )خۆی ئامادەبێت لەکاتی جێبەجێ کردنی مامەلە و وەرگرتنەوە.
• پێش سەردانی کردنت پێویستە پینکۆدی (ماسترکارد یان ڤیزاکرد)ەکەت بزانی یان لە بانکەکەت داوابکە بۆ ڕایی کردی مامەلەکەت لە بەشی ژمێریاری.

لینکی سیستەمی ئەندرۆید:

https://play.google.com/store/apps/details?id=com.moiq.epp&fbclid=IwAR0c4FFYdYvIq4nwtKwRPQQN_5xTHghZP6iITKQOeR8rxMIM3Xy0aABmH_k&pli=1

لینکی سیستەمی ئای ئۆ ئێس:

https://apps.apple.com/iq/app/الجواز-العراقي/id1661922957

یان لە ڕێگای وێبسایتی :

https://www.epp.iq/home

ناونیشانی بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی هەولێر :

هەولێر-گەرەکی ٣٢ پارک – پشت بەشی مۆلەتی هاتووچۆی هەولێر

https://maps.app.goo.gl/de3nzQnZkZqm16Mw5?g_st=ic

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر - راگەیاندن و پەیوەندییەکان

32park Erbil kurdistan، اربيل،،

ئاگاداری بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست...لە نووسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێرسەبارەت بە پاسپۆرتی جۆری A (سیستەمی کۆن)• ئاگاداری ئە...
13/11/2023

ئاگاداری بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست...
لە نووسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر

سەبارەت بە پاسپۆرتی جۆری A (سیستەمی کۆن)

• ئاگاداری ئەو هاولاتیانە دەکەینەوە کە ڕێکەوتی پەنجە مۆریان تاوەکوو (٢٧\٨\٢٠٢٣ ) بووە پاسپۆرتەکانیان تەواوبووە داواکارین لە زووترین کاتدا سەردانی نووسینگەی پاسپۆرتی دووی هەولێر بکەن.

• بۆ زانینی کۆدی تەواوبوونی پاسپۆرتەکەت لەم لینکەی خوارەوە ناوی سیانی و ساڵی لەدایک بوونت بنووسە:
https://search.hawler-passport-services.com/pages/

• بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرت پێویستە بەڵگەنامەیەکی فەرمیت پێبێت
( کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی )

• لە ماوەیی پێشوودا بەهۆکاری کەمی ناردنی دەفتەری خامی پاسپۆرت لەلایەن بەغداوە چاپکردنی پاسپۆرتی جۆری A بەپێی رێکەوت دواکەوتبوو لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا ئەو بڕە کەمەی کە مابوو تەنها بۆ بارودۆخی زۆر بەپەلە و نەخۆشی و قوتابیانی دەرەوەی وولات چاپدەکرا ، وە لەگەل ناردنی هەر برێکی تری پاسپۆرت لەلایەن بەغدا بۆ بەرێوەبەرایەتیەکەمان لە کورترین ماوەدا بەپێی رێکەوت پاسپۆرتەکان چاپدەکەین و ئاگاداری بڵاودەکەینەوە.

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر - راگەیاندن و پەیوەندییەکان

پێویستە هاووڵاتی ( ناوی سیانی خۆی/ الاسم الثلاثي ) لەگەڵ ( ساڵی له‌دایكبوون / سنة الولادة بۆ نموونه‌ 2001 یان 1991 ) بنوسێت.

ئاگاداری بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست...لە نووسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێرسەبارەت بە پاسپۆرتی جۆری A (سیستەمی کۆن)• ئاگاداری ئە...
11/11/2023

ئاگاداری بۆ هاوڵاتیانی خۆشەویست...
لە نووسینگەی دووی پاسپۆرتی هەولێر

سەبارەت بە پاسپۆرتی جۆری A (سیستەمی کۆن)

• ئاگاداری ئەو هاولاتیانە دەکەینەوە کە ڕێکەوتی پەنجە مۆریان تاوەکوو (٣١\٧\٢٠٢٣ ) بووە پاسپۆرتەکانیان تەواوبووە داواکارین لە زووترین کاتدا سەردانی نووسینگەی پاسپۆرتی دووی هەولێر بکەن.

• بۆ زانینی کۆدی تەواوبوونی پاسپۆرتەکەت لەم لینکەی خوارەوە ناوی سیانی و ساڵی لەدایک بوونت بنووسە:
https://search.hawler-passport-services.com/pages/

• بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرت پێویستە بەڵگەنامەیەکی فەرمیت پێبێت
( کارتی نیشتمانی یان ناسنامەی باری شارستانی )

• لە ماوەیی پێشوودا بەهۆکاری کەمی ناردنی دەفتەری خامی پاسپۆرت لەلایەن بەغداوە چاپکردنی پاسپۆرتی جۆری A بەپێی رێکەوت دواکەوتبوو لە هەموو پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان و عێراقدا ئەو بڕە کەمەی کە مابوو تەنها بۆ بارودۆخی زۆر بەپەلە و نەخۆشی و قوتابیانی دەرەوەی وولات چاپدەکرا ، وە لەگەل ناردنی هەر برێکی تری پاسپۆرت لەلایەن بەغدا بۆ بەرێوەبەرایەتیەکەمان لە کورترین ماوەدا بەپێی رێکەوت پاسپۆرتەکان چاپدەکەین و ئاگاداری بڵاودەکەینەوە.

بەرێوەبەرایەتی پاسپۆرتی پارێزگای هەولێر - راگەیاندن و پەیوەندییەکان

پێویستە هاووڵاتی ( ناوی سیانی خۆی/ الاسم الثلاثي ) لەگەڵ ( ساڵی له‌دایكبوون / سنة الولادة بۆ نموونه‌ 2001 یان 1991 ) بنوسێت.

07/11/2023

ئامادەین بۆ پرکردنەوەی فۆرمی پاسپۆرت و حجزکردنی پاسەپۆرتی ئەلیکترۆنی
نحن مستعدون لحجز الجواز الالكتروني
ژ.م:- ٠٧٥٠٣٦٥٦٥٠٨
٠٧٨٢٤٦٦٢٢٥١

05/11/2023

ئامادەین بۆ پرکردنەوەی فۆرمی پاسپۆرت و حجزکردنی پاسەپۆرتی ئەلیکترۆنی
نحن مستعدون لملئ فورم الجواز وحجز الجواز الإليكتروني
ژ.م:- ٠٧٥٠٣٦٥٦٥٠٨
٠٧٥٠٤٨٩٨٧٩٤
٠٧٨٢٤٦٦٢٢٥١

بۆ پرکردنەوەی فۆرمی پاسپۆرت و حجزکردنی پاسەپۆرتی ئەلیکترۆنی

ژ.م:- ٠٧٥٠٣٦٥٦٥٠٨

٠٧٥٠٤٨٩٨٧٩٤

Address

Erbil-ganjan City
Irbil

Website

Alerts

Be the first to know and let us send you an email when نوسینگەی هیوا بۆ پاسپۆرت posts news and promotions. Your email address will not be used for any other purpose, and you can unsubscribe at any time.

Videos

Share